له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆی و ڕزگار كردنی خاكی پیرۆزی كوردستان نه‌ته‌وه‌ی كورد چه‌ندین شۆڕشی هه‌ڵگیرساندوه له‌م پێناوه‌یشدا چه‌ندین قوربانی داوه هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین جار توشی جینۆساید و قركردن و كۆمه‌ڵكوی كیماباران و ئه‌نفال. . . بوه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌ی كه زۆرجار نه‌ته‌وه‌ی كورد شانازی پێوه‌ده‌كات خۆراگری نه‌ته‌وه‌ی كورد و شۆرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستانه به‌تایبه‌تی ئه‌و شۆڕشانه‌ی له سه‌ده‌ی بیسته‌مه هه‌ڵگیرسان. ئه‌گه‌ر هه‌چی كه‌موكورتیه‌ك له‌ناو شۆرشه‌كان هه‌بوبێت ته‌نها سه‌ركردایتی ئه‌و پارت و حزبانه كه‌ڕابه‌رایه‌تیان كردوه و به‌رپرسن بوه‌نه. و زۆربه‌ی ئه‌و شورشانه‌ش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ نه‌یانتوانیوه ئاواته‌كانی كورد به‌ده‌ست بێنن، وه‌ك كێشه‌كانه‌ی ئه‌مڕۆ تائێستا له‌ماوه‌ی 9 ه سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بكات. چونكه میله‌تی كورد هیچ كاتێك كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوه له پێناوی رزكاركردنی میله‌ته‌كه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی خاكی كوردستان له ده‌ستی داگیركه‌ران. به‌و په‌ڕی قاره‌مانێتی و هه‌ڵوێستی جوامێرانه وه به‌شداریان له شۆڕشه‌كان كردوه هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین قوربانیان داوه و ئه‌و نه‌هامه‌تیه و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌سه‌ردا هات وه‌ك له پێشتر باسمان لێوه‌ی كرد، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به‌و ئاواته‌وه سه‌ریان نایه‌وه و ئه‌و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه‌ی به‌شداریان كرد له شۆرشه‌كان هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی خۆیان نه‌بوه ته‌نها و ته‌نها له پێناوی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوه. چونكه ئه‌وكات نه‌موچه هه‌بوه و نه عه‌رزه دابه‌ش ئه‌كرا و نه به‌دوای پله‌وپایه هه‌وڵیان ئه‌دا و نه ئه‌وكات حزبه‌كانیش ببونه كۆمپانیا و خه‌ڵی دابمه‌زرێنن،
، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كه‌ناڵی ئێن ئارتی بكه‌ین له به‌رنامه‌ی ڕووداو و مێژوو به‌شێوه‌یه‌ك باس له‌و مێژوو و ڕووداوه‌كانی ناو شۆڕشه‌كان ده‌كات كه سه‌رجه‌م حزب و پارته سیاسیه‌كانی كوردستان له دژی یه‌كتر چه‌كیا هه‌ڵگرتوه نه‌ك له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و رزگار كردنی خاكی كوردستان، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه میوانی ئه‌و به‌رنامه‌یه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان باڵا ده‌ست و به‌رپرس بوه‌نه له‌ناو ئه‌و پارت و حزبانه له شۆرشه‌كان به‌شداریان كردوه كه‌چی ئێستا به‌وپه‌ڕی شانازیه‌وه باس له كێشه و ململانێكانی نێو شۆرشه‌كان ده‌كه‌ن و باس له شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ ئه‌كه‌ن و باس و له‌داڕشتنی ئه‌و پیلانانه ده‌كه‌ن دژ به یه‌ك دایان ڕشتوه، ئه‌وه‌نده باس له كێشه و ململانێكانی ناو حزبه‌كان و شۆڕشی كوردی ده‌ه‌كه‌ن ئه‌وه‌نده باس له‌داستانه‌كان و خۆڕاگڕی پێشمه‌رگه‌كان و خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌ی كورد ناكه‌ن و باس له‌گونده‌كانی كوردستان ناكه‌ن كه هه‌ر ماڵێك له‌و گوندانه ببوه چێشخانه و هوتێل و ده‌رگاكانیان به‌رده‌وام واڵابوو له ڕوی هێزی پێشمه‌رگه و به ماڵ و منداڵی خێزانه‌كان له خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌دا بون، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردوه نیگه‌رانیه‌كی زۆری لای ئه‌و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌ركه ماندونه‌ناسانه‌ی دروست كردوه كه به‌شداریان له‌و شۆشانه كردوه. زۆرجاریش په‌شیمانن له‌و خه‌باته‌ی كردویانه چونكه چه‌ندین پرسیار له‌لایه‌ن گه‌ڵاڵه بوه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و پارت و حزبانه له پێناوی كوردستان شوڕشیان هه‌ڵگیرسان؟یان له پێناوی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر؟ یان كه‌سیان یه‌كتریان قبول نه‌ده‌كرد و به‌چاوی دوژمن ته‌ماشای یه‌كتریان ده‌كرد؟ خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كیش بوبی ئه‌یانتوانی ڕۆڵه‌ی كورد به‌كوشت نه‌ده‌ن و شه‌ری ناوخۆیی هه‌ڵنه‌گیرسێنن و ته‌نها پێوه‌ندیه‌كانیان ببڕن، باشه كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی مه‌به‌ستی چیه له پێشكه‌ش كردنی ئه‌م جۆره به‌رنامه‌یه؟بۆ ئه‌م سوكایه‌تی كردنیه به شۆرشه‌كانی كوردستان؟ یان ته‌نها بۆ له‌كه‌داركردنی خه‌باتی كورده؟ گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه و ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌و شوڕشه‌انه سه‌ریان نایه‌وه و نه‌گه‌یشتنه ئاواته پیرۆزه‌كه‌یان ته‌نها له پێناوی ڕزگاركردنی خاكی كوردستان بوه له ده‌ستی داگیركه‌ران و دوژمنانی گه‌لی كورد خه‌باتیان كردوه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌كانیان هه‌ڵگیرساندوه له‌ناوخۆی كوردستان هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌و به‌رنامه‌یه به‌شداری ئه‌كه‌ن. بۆیه پێویسته كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی به خۆ‌یا بچێته‌وه چیتر ئه‌و به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش نه‌كات چونكه جگه له ڕق و قینه و دووبه‌ره‌كی هیچ قازانجێك به خه‌ڵكی كوردستان ناگه‌یه‌نێت،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە