به‌گه‌رانه‌وه‌مان بوَمێژوو، وه‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كانی شوَرش وراپه‌رینه‌كانی كورد تا به‌ئیمڕوَمان ده‌گه‌ین هه‌میشه گوێبیست وئاشنابوینه به‌وده‌ربڕین وزاراوه‌ییه‌ی كه ده‌وترێت (پێویسته نێوماڵی كورد رێكبخرێت) . به‌ڵام له‌وساوه تا ده‌گاته ئیمڕوَ كورد نه‌یتوانیوه نێوماڵی خوَی رێكبخات!!بێگومان سه‌رنه‌كه‌وتن ونه‌گه‌یشتنیش بوَ ئه‌و ئامانجه بێشك بوَ دووهوَكارده‌گه‌رێته‌وه:
یه‌كه‌میان خودی سه‌ركرده‌وهه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی خه‌ڵكی كوردستان بونه!واتا ئه‌وان له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی حزبی وتایبه‌تی وخودی خوَیان نه‌یانتوانیوه به‌سه‌ر ئه‌و كوَسپه‌یه‌دا سه‌ركه‌ون. هه‌میشه‌لای ئه‌وانه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خراوه‌ته سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه.
دووه‌میش داگیركارودوژمنانی خودی كوردبونه! واتا ئه‌وان هه‌میشه له پیلاندابونه بوَئه‌وه‌ی كورد یه‌كگروته‌باوهاوهه‌ڵوێست نه‌بن. بوَئه‌وه‌ی به مرازوئامانج وداخوازییه‌كانیان نه‌گه‌ن وشادنه‌بن.
له‌راستیدا هه‌ركاتێك ترس، كێشه، ئاژاوه‌وقه‌یرانی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا روویدابی بێئه‌م لاوئه‌ولا كورد كه‌وتوته‌خوَو، گرێدانی كوَبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ستی پێكردوه بوَ ئه‌وه‌ی هه‌م ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ده‌ست نه‌چن وهه‌مبتوانن نێوماڵی كورد رێكبخه‌ن وبه‌یه‌كگرتوی رووبه‌رووی قه‌یرانه‌كان بوه‌ستنه‌وه.
دواجاربه‌هوَی كێشه‌ی (تاریق هاشمی) جێگری سه‌روَك كوَماری عێراق، جارێكی‌تر قه‌یرانی سیاسیی دروست بوه‌وه. لیستی عێراقییه په‌نایان بوَكوردستان هێناولایه‌نی كوردیش هه‌رچه‌نده به‌شێكن له عێراقی نوێ‌دا به‌ڵام به‌هوَی كێشه‌كه‌ی (تاریق هاشمی) یه‌وه كه‌وته نێوملمڵانیه‌كانی نێوان هه‌ردوو لیستی دژبه‌یه‌ك (ده‌وڵه‌تی یاساوعێراقی) یاباشتر وایه بوه‌تری (شیعه‌وسوننه) كان!
هه‌ردوو حزبی فه‌رمان ره‌وا، سه‌ره‌تا بوَده‌رچون له‌و ته‌نگه‌ژه‌ییه‌وپاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان وبه‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر هه‌میسان وتیان: پێویسته كورد نێوماڵی خوَی رێكبخات وهه‌موولا پێكه‌وه رووبه‌رووی قه‌یرانه‌كان ببینه‌وه!بوَئه‌م مه‌به‌سته داوای كوَبونه‌وه‌ی پێنج قوڵی كراله‌نێوان هه‌ردوولایی فه‌رمانڕه‌واوسی لایه‌نی ئوَپوَزسیوَن. زوَری نه‌خایه‌ند ئه‌وهه‌وڵه‌بێكام بوو!لایه‌نی ئوَپوَزسیوَن داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌ومه‌رجانه‌یان له ده‌سه‌ڵاتكرد كه پێشتربوَره‌وشی ئارامی كوردستان وقه‌یرانی سیاسی هه‌رێم خستبویانه به‌رده‌ست ودیدی هه‌ردوو حزب.
له‌پاڵ ئه‌و هه‌وڵه‌شدا دیسان كورد وه‌كو پێش‌و كه‌وته ناوبژیوانی نێوان كتله سیاسیه‌كانی عێراق به‌گشتی وهه‌ردوولیستی زوَرینه‌ی عه‌ره‌بی (یاساوعێراقییه) به‌تایبه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا وتێبینی ده‌كری، ئامانج وتێروانینی نێوان هه‌وڵه‌كانی سه‌روَك كوَماری عێراق (جه‌لال تاله‌بانی) وسه‌روَكی هه‌رێمی كوردستان (مسعودبارزانی) مایه‌یی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه!! چونكه وه‌ك ده‌بینری خوێندنه‌وه‌و تێروانینی ئه‌م دوو سه‌ركرده ناوبژیوانه بوَ كێشه‌كان وچاره‌سه‌ركارییه‌كان زوَرجیاوازن له‌یه‌كتری. دیدی جیا، هه‌وڵی جیا، مه‌به‌ستی جیا له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا به‌دیده‌كری!!
سه‌روَك كوَمارله‌سلیمانیه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه به‌غداوده‌ستیكردوه به كوَبونه‌وه‌ی جیاجیا له‌گه‌ڵ لاینه‌ناكوَكه‌كان وكتله‌سیاسیه‌كان تا زه‌مینه‌ی گرێدانی گوَنگره‌ی نیشتیمانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق دروست بكات وبه‌سه‌ركێشه‌كاندا بازبدری. هه‌رچی سه‌روَكی هه‌رێمی كوردستانیشه ده‌لی:پێویسته كوَنگره‌ی نیشتیمانی له هه‌ولێرگرێبدری!یا ده‌لی:گه‌رله‌به‌غدائه‌و كوَنگره‌ییه ئه‌نجامبدری ئه‌وا خوَی به‌شداری ناكات!یا ده‌وتری گه‌ر سه‌روَك كوَمارته‌كلیف له‌سه‌روَكی هه‌رێم بكات بوَبه‌شداریكردنی له‌م كوَنگره‌یه دا كه‌له به‌غدا ده‌به‌ستری ئه‌واسه‌روَكی هه‌رێم به‌خوَیی نا به‌ڵكو نوێنه‌ری له‌و كوَنگره‌یه‌دا به‌شدارده‌بی!گه‌رئه‌وبوَچونه جیاوازه‌ی له نێوان هه‌ردوو سه‌روَكدا سیناریوَیه ئه‌وه وتمان:باشه. به‌ڵام گه‌ر ئه‌وه نه‌بوو بێگومان ده‌ڵێین:نه‌خێروهه‌زاران نه‌خێریتریش!!
دوا گوَرانكاریش له‌و باره‌یه‌وه پڕوَژه‌ی هه‌رسی لایه‌نی ئوَپوَزسیونه بوَكوَنگره‌ی نیشتیمانی عێراقی كه بڕیاره روَژی یه‌كشه‌مه ببه‌ستری.
ئینجا یه‌كه‌م پرسیارودواپرسیاری خه‌لكی كوردستان وئێمه‌مانان سه‌باره‌ت به‌م هه‌وڵه جیاوازانه ئه‌وه‌یه:ئایا نێوماڵی كوردیی به‌م شێوه‌وشێوازه رێكده‌خری؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە