سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ به‌و پرسیاره ده‌سپێبكه‌م ئایا ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌مایه فیستیڤالی (نا بۆ توند‌و تیژی دژی مێینه) ساز بكات؟ ئایا ئه‌مه ئه‌ركی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نییه؟ ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌ی كاری ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و ئه‌و ڕێكخراوه ناحكومییانه‌ی كه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توند‌و تیژی نێو خێزان ده‌كه‌ن چییه؟ ئایا شیاو و گونجاوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما له‌جیاتی ئه‌م ڕێكخراوانه ئه‌م كاره بكات؟ ئایا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما بۆ ئه‌وه دانه‌مه‌زراوه كه ژێرخانی پیشه‌سازی سینه‌ما له كوردستان دابمه‌زرێنێت و بره‌و به ڕه‌وشی سینه‌ما بدات و به‌رنامه‌ڕێژی كاری فیڵمسازی بكات له هه‌رێمی كوردستان؟ ئه‌رێ ئه‌و ئامانجه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما بۆی دامه‌زراوه له‌كوێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه یه‌كده‌گرێته‌وه كه كار بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی بكات له دژی ژنان؟
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئامانج و مه‌به‌ستی فیستیڤاڵه‌كه‌ش قسه بكه‌ین، ده‌بێ بپرسین ئایا مه‌به‌ست له‌م فیستیڤاڵه سازدانی فیستیڤاڵێكی سینه‌ماییه كه تییایدا كۆمه‌ڵێك سینه‌ماكار و فیڵمساز كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می سینه‌مایی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و باشترین به‌رهه‌مه‌كان له‌ڕووی ده‌رهێنان و سیناریۆ و نواندن و وێنه‌گرتن و مۆنتاژ و ته‌كنیك دیاریده‌كرین و خه‌ڵات وه‌رده‌گرن، یا فیستیڤاڵه‌كه به مه‌به‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك فاكته‌رێكی كاری فیمینیزم له كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، كه تیاییدا هونه‌ری سینه‌ما ته‌نها وه‌ك فاكته‌ر به‌كارهاتووه‌و ئامانجی سه‌ره‌كی په‌یامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش پێموایه بۆچوونی دووه‌م كراوه به مه‌به‌ست و ئه‌م فیستیڤاڵه سینه‌مای كردۆته فاكته‌رێكی كاری فیمینیزمی له كوردستان و تاكه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه دژایه‌تی ئه‌و توندوتیژییه بكات كه دژی ژن پیاده‌كرێت، هه‌ر بۆیه بینیمان به‌شێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری فیستیڤاڵ پێكهاتبوون له كه‌سانێك كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندییان به كاری فیڵمسازییه‌وه نه‌بوو، ئه‌و فیڵمانه‌ش كه خه‌ڵاتیان وه‌رگرت ته‌نها له‌و ڕووه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرابوو ئایه خزمه‌تییان به بیرۆكه‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه كردبوو، واته فیڵمه‌كان ته‌نها له‌ڕووی بابه‌ته‌وه سه‌یركراون و لایه‌نی هونه‌ری و ته‌كنیك و داهێنان له بواری فیڵمسازی هیچ بایه‌خێكی نه‌بووه.
بۆیه لێره‌دا حه‌قه بپرسین ئه‌وه چ گاڵته‌رجاڕییه‌كه له فیستیڤاڵی سینه‌ما كه‌سانێك لێژنه‌ی دادوه‌ری بن كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندییان به سینه‌ماوه نه‌بێت، ئایا ب. گ. سینه‌ما به‌مشێوه‌یه كار بۆ گه‌شه‌كردنی سینه‌مای كوردی ده‌كات له كاتێكدا له جێگه‌ی یه‌كێتی ژنان و یه‌كێتی ئافره‌تان فیستیڤاڵی فیمینیزمی ڕێكده‌خات، ئایا ئه‌وه لاساییكردنه‌وه‌ی كاری چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌كێتی ژنان نییه كه به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سینه‌ما ده‌كه‌ن له خزمه‌ت كێشه‌ی ژن، كه ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه ده‌سخۆشی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكرێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی به‌وشێوه‌یه داده‌خات كه نازانێت ئه‌ركی چییه و بۆچی كار ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌یكات ئه‌ركی ب. گ. سینه‌ما بێت، ئێمه چ پێویستیمان به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌یه له كاتێكدا كه ڕێكخراوه‌كانی ژنان ژماره‌یان به ده‌یان ڕێكخراوه‌و كار بۆ كێشه‌ی ژن و یه‌كسانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی نێو خێزان ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر باس له ناوه‌ڕۆكی فیڵمه‌كانیش بكه‌م ده‌بێ ئه‌وه بڵێم ئه‌م فیستیڤاڵه باڵاترین فیستیڤاڵ بوو له ڕووی ناشیرینكردنی تاكی كورد به ژن و به پیاوه‌وه، ئه‌و فیڵمانه كۆمه‌ڵگای كوردی‌یان به‌شێوه‌ك نیشاندا ئیتر هیچ ژنێك نه‌وێرێت به شه‌قام و كوچه‌كانی وڵاتی ئێمه گوزه‌ر بكات، سه‌یر نییه له هه‌موو فیڵمه‌كانی فیستیڤاڵ ته‌نها دوو ژن سواری تاكسی ده‌بن و هه‌ردووكیان ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرێته سه‌ر!!! ئایا ئه‌وه سه‌لماندنی ئه‌وه نییه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه جه‌نگه‌ڵستانه‌و هیچ یاسا و به‌هایه‌كی مرۆڤانه‌ی تیا نییه، ئایا دوای سه‌یریكردنی ئه‌م فیڵمانه هیچ ژنێك زاتی ئه‌وه ده‌كات سواری تاكسی بیت؟
ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه‌كی بچوكه له بابه‌تی ئه‌و فیڵمانه‌ی كه له‌و فیستیڤاڵه نمایشده‌كران و ڕه‌نگه هه‌ندێكیشیان خه‌ڵاتیان وه‌رگرتبێت، به‌داخه‌وه چه‌ندین ساڵه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ناوی سینه‌ما و فیڵمسازی له‌سه‌ر ناشیرینكردنی كورد له فیستیڤاڵه‌كانی ده‌ره‌وه خه‌ڵات وه‌رده‌گرن، من ته‌نها ده‌مه‌وێت یه‌ك پرسیار بكه‌م، ئایا هیچ كه‌س به‌قه‌د ئه‌مریكا ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر گه‌لانی دونیا، ئایا گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه ئه‌مریكا وه‌ك ده‌وله‌ت و حكومه‌ت لێی به‌رپرسیار نییه، هه‌ر له هیرۆشیما و هه‌ڵه‌بجه و ڤێتنام و فه‌له‌ستین؟ ئه‌ی قێزه‌وه‌نترین تاوان له‌ناو خودی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی ڕوونادات؟ ئه‌ی بۆ رۆژێك له ڕۆژان نه‌مانبینی سینه‌مای ئه‌مریكی كه باڵاترین سینه‌مای دونیایه، مرۆڤی ئه‌مریكی به‌وه تاوانبار بكات كه مرۆڤ ده‌كوژێت؟ به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو سینه‌مای ئه‌مریكی بۆ ئه‌وه كار ده‌كات كه ئه‌مریكا وه‌ك ڕزگاركه‌ری جیهان و مرۆڤی ئه‌مریكیش وه‌ك پاڵه‌وان و مرۆڤ دۆست وێنا بكات.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌مایه، حه‌ق نییه ناوه‌كه‌ی بكرێته "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی مێینه!!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە