{jcomments on}
زۆربه‌مان به كار هێنه‌ری خزمه‌تگوزاریه‌كانی فه‌یس بووكین و زۆربه‌ی كاته‌كانمان له‌م خزمه‌تگوزایه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ین، هه‌مولایه‌كیش ده‌زانین كه ئه‌م ماڵپه‌ره چه‌ند لایه‌نێكی باش و خراپی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه له لایه‌نه باشه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ئه‌وه‌یه جگه له دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستانت و هاورێكانت ماڵپه‌رێك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ و گۆرینه‌وه‌ی بیر‌و رای ئاینی و كلتوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر لایه خراپه‌كه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تا ئێستا نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست سود مه‌ندی فه‌یسبوك بێت جگه له‌وه‌ی كه ئالوده بوین به‌م ماڵپه‌ره‌وه نه‌مانتوانیوه كاته‌كانمان به باشی له‌گه‌ڵ ئه‌م ماڵپه‌ره‌دا بگونجێنین، هه‌ندی جار به هۆی ئه‌وه‌ی كه هاوڕێمان زۆره به‌باشی فریایی وه‌ڵام دانه‌وه و نوسینی كۆمێنت ناكه‌وین وه‌كو پێویست، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی منه و هانی دام بۆ نوسینی ئه‌مه بابه‌ته ئه‌وه‌یه له‌وه‌رزی ئێستادا كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵ ده‌ستی پێكردووه و زۆرێك خوێندكاران سه‌رقاڵی ئه‌نجام دانی تاقیكردنه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم زۆرێك له خوێندكارانی كوردستان خاوه‌نی ئه‌كاونتێكی فه‌یس بووكن و كاتیێكی زۆر به‌م ماڵپه‌ره‌وه ده‌كوژن بۆیه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا هه‌ست به لایه‌نه خراپه‌كانی فه‌یسبووك ده‌كرێت كه خوێندكارانی نه‌وه‌ی فه‌یسبووك چۆن واقیانت ورماوه به دیار پرسیاره‌كانی مامۆستایانه‌وه و وه‌ڵامی گونجاویان نیه بۆ پرسیاره‌كان جگه له‌وه‌ش كه تینوی خه‌وێكی خۆشه به‌ڵام كات به‌شی ناكات و چوه‌ته دنیای فه‌سبوكه‌وه، ئه‌گه‌ر ئامارێك كۆبكرێته‌وه دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ و یه‌كێك له پرسیاره‌كان ئه‌وه‌بێت كه ئایا خاوه‌نی ئه‌كاونتی فه‌یسبووكی ئه‌ی نیوه‌ی ساڵ ده‌رچویت؟ بێگومان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ئاستی ده‌رچوی خوێند كاران چۆنه، من ئه‌پرسم رێَژه‌ی ده‌رچونی خوێند كاران له ساڵانی رابردوودا به‌رزتر بوه یان پار ساڵ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و داتایه له ئه‌مساڵدا دووباره بكرێته‌وه ئه‌وه رێژه‌كه لاوازتر ده‌بێت به بۆچونی من تازه فه‌یسبووك بوه به‌به‌شێك له ژیانمان یا ئه‌وه‌تا ئه‌م ماڵپه‌ر دابخرێت له سه‌نته‌ره‌وه كه شتی وا مه‌حاڵه رووبدات یان خوێندارانمان وازی لێبهێنن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و تۆزه زانسته‌ی هه‌یانه نه‌یكه‌ن به قوربانی فه‌یسبوك.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە