{jcomments on}
ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان له ئێران، كه له ئێستادا شه‌ڕی ناو باڵه‌كانی ئه‌و كۆماره ده‌ستی پێكردووه، به‌تایبه‌ت له نێوان هه‌ر دووك باڵی موحافیزه‌كار و ریفۆرمخوازه‌كان كه به سه‌وزه‌كان ده‌ناسرێن. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه باڵی ریفۆرمخۆاز بڕیاریداوه بایكۆتی نۆهه‌مین خوولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران بكات، به‌و پێه‌ی كه به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی باڵی ریفۆرمخواز له ناو زیندانه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رن و تا ئێستا چاره‌نووسی سه‌رۆكه‌كانیان نادیارن. بۆیه باڵی سه‌وزه‌كان هه‌ر له ئێستاوه كار له‌سه‌ر بایكۆتكردنی گشتی ئه‌م خووله‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ئاماده نیین نوێنه‌ری خۆیان بنێرن بۆ ناو په‌رله‌مان (مه‌جلیسی ئیسلامی) كه وه‌ك شانۆگه‌رییه‌ك چاوی لێده‌كرێت.
فه‌زای سیاسی ناوخۆی ئێران له ئێستادا تووشی كۆمه‌لێك ئاڵۆزی و ناكۆكی باڵه سیاسیه‌كانی بووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی 33 ساڵی ته‌مه‌نی ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی له‌و وڵاته تا ئێستا ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ئۆتۆكرات و مارژیناڵه به قه‌ده‌ر ئێستا نه‌كه‌وتووه‌ته ناو گێژاوی قه‌یرانه‌كانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش ئاماده نییه هیچ هه‌نگاوێك بنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و سیستمه. قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی ئێران و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دژی ئێران، شه‌پۆلی عه‌داله‌تخوازی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ییه، كۆڵه‌كانی ئیسلامی سیاسی و ئایدۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامی هه‌ژاندووه و رۆژبه‌رۆژ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی گوزه‌رانی هاوڵاتییانی ئێرانی، به‌شێوه‌یه‌ك كه چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له وتارێكیدا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران و چین ده‌ڵێت: "له چه‌ند مانگی داهاتوودا قاتیوقوڕی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تی ئێران ده‌گرێته‌وه".
له ره‌وشی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا كه به به‌هاری عه‌ره‌بی ناوده‌بردرێت و خه‌ریكه له سوریای هاوپه‌یمان و دۆستی ستراتیژی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی پێدێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه ترسێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارنی ئێران دروستكردووه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ری شه‌قامی ئێرانیش بگرێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م خووله له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئێران له كاتێكدایه كه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین سیستمی هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی تووشی رووخان بووته‌وه، له رێگه‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی گه‌نده‌ڵی و مۆنۆپۆڵكردنی هه‌موو كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و شێوازه حوكمڕانییه دیكتاتۆره. بۆیه كۆماری ئیسلامی رۆژبه‌رۆژ گۆشه‌گیرتر ده‌بێ و له ئێستادا تووشی هه‌مان چاره‌نووس بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت تا ئێستاش باڵی موحافیزه‌كار به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سیاسه‌تی به ئه‌تۆمیكردنی ئێران، وه‌ستانه‌وه له دژی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و سیاسه‌تی ئه‌نتی رۆژئاوا و ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه تا دێت چانسی مانه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه كه‌متر ده‌بێته‌وه و ناتوانێت درێژه به حوكمی گشتگیری خۆیان بده‌ن له ژێر ناوی ئایین و داگیركردنی پیرۆزییه‌كان.
ته‌قینه‌وه‌ی شه‌قامی ئێران به رووی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته، وه‌ك ئه‌گه‌رێكی به‌هێز چاوی لێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت باڵی موحافیزه‌كاری ناو ده‌سه‌ڵاتی ئێران كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌دا و ئاماده نیین هیچ ریفۆرم و گۆرانكارییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن له ئاراسته‌ی باشتركردنی دۆخ و گوزه‌رانی ژیانی هاوڵاتییان، به‌تایبه‌تی ناوچه كوردنشینه‌كان كه په‌راوێزخراوی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ن و هه‌ژاری و بێكاری و جینۆسایدی سپی (مادده هۆشبه‌ره‌كان) له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی ئیفلیج كردووه، به تایبه‌ت دیارده‌ی خۆكوژی كه دیارترین ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌یه و رۆژبه‌رۆژ ئاماری له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
هه‌رچه‌نده له سیسته‌می كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیك به‌رێووه ناچێ و زیاتر وه‌ك شانۆگه‌رییه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێت، بۆیه له ئێستاوه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به‌شێوه‌ی پێشوه‌خته بایكۆتی ئه‌و خووله‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییان كردووه، ئه‌و بایكۆتكردنه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران به‌تایبه‌ت كورده‌كان كه ئه‌زموونێكی دورودرێژیان هه‌یه له‌و روویه‌وه. هاوكات سوپای پاسدارانیش وه‌ك دژكردووه‌یه‌ك هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستی كردووه به هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن به تایبه‌ت له دژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه داوای بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی كۆده‌نگی حزبه‌كانی روژهه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌ڵبژادن و پرسه گرنگه‌كانی دیكه كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی كورد له ئێران‌دا هه‌بێت كه وه‌ك هه‌میشه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، لایه‌نه كوردییه‌كانیش تا ئێستا نه‌یانتوانیووه ئه‌و پڵاتفۆرمه هاوبه‌شه‌ی كه كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوه‌ڕێی ده‌كات دروست بكه‌ن.
تێبینی: ئه‌م وتاره له دوا ژماره‌ی گۆڤاری (سڤیل) دا بلاوكراوه‌ته‌وه. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە