كورد له باشووری كوردستاندا، هه‌ر له‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌ی كه عه‌ره‌ب به پاساوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه، خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی داگیركرد‌و دواتریش له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئێراقێكی پینه‌وپه‌ڕۆكراو له‌لایه‌ن به‌ریتانیای داگیركه‌ره‌وه دامه‌زراو به‌بێ خواستی خه‌ڵكی باشووری كوردستان و به‌زۆری زۆرداری، ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان لكێنرا به ئێراقه‌وه‌و ئێراقیش بووه به‌شێكی جیانه‌كراوه له نیشتیمانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی. هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ش ئیتر ئه‌م باشووری كوردستانه، ده‌بێته (كوردستانی ئێراق) و جگه له ئازار‌و مه‌ینه‌تی و ماڵوێرانی به‌ولاوه كورد، هیچ خۆشییه‌كی له‌م ئێراقه‌دا نه‌بینیوه‌و ئه‌و تاوان و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی به‌سه‌ر كوردیشدا هاتووه، ئاشكران و پێویست به ریزبه‌ندكردنیان ناكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی و سه‌رسووڕمانی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی ده‌روێشئاسا له ده‌فكوتینی ئێراقچێتی ناكه‌ون و هه‌رده‌م خه‌می گه‌وره‌شیان ئارامی و ئاسووده‌یی و یه‌كخستنه‌وه‌ی به‌غدایه‌و ماڵی خۆیشیان خه‌ریكه له كێشه‌دا نغرۆ ده‌بێ. هه‌ركاتێك قه‌واره سیاسییه‌كان له به‌غدا بكه‌ونه وێزه‌ی یه‌كتری و هه‌وڵی شێواندنی ره‌وشه‌كه بده‌ن و ئێراق به‌ره‌و پارچه پارچه بوون ببه‌ن، بڕیار به‌ده‌ستانی باشووریش به‌هه‌ڵه‌داوان فریایان ده‌كه‌ون و ده‌بنه‌وه ناوبژیوان و ئاشتیان ده‌كه‌نه‌وه‌و ماڵه په‌رشوبڵاوه‌كه‌یان بۆ یه‌كده‌خه‌نه‌وه‌و به كۆمه‌ڵێك واده‌و به‌ڵێنی سه‌رپێیی كڵاو ده‌نێنه‌وه سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستانی باشووری كوردستان و دڵی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی باشووری كوردستان ده‌ڕه‌نجێننه‌وه، هه‌ركاتێكیش ئه‌و برا چاوڕه‌شه بێ به‌ڵێنانه‌ش شه‌رمیان شكایه‌وه‌و ده‌ستیان له‌ناوده‌ست نایه‌وه، یه‌كسه‌ر فشه‌یان به واده‌و به‌ڵێنه‌كانی خۆیان دێت و وه‌كو (جه‌عفه‌ری) یش به ئاشكرا ده‌ڵێن: ئه‌وه خه‌تای ئێمه نییه، ماده‌ی 140 جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه خه‌تای سه‌ركردایه‌تی كورده كه خۆیان به‌رپرسیارن، نه‌ك ئێمه. ئه‌م قسه‌یه راستترینی راستییه‌كانه، ئه‌گه‌ر به وردی لێكیبده‌ینه‌وه، چونكه خه‌مساردی و پێكنه‌هاتن و خه‌منه‌خۆری بڕیاربه‌ده‌ستانی باشووری كوردستان له هه‌مبه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان. له ئێستاشدا كه ناكۆكییه‌كی زۆر كه‌وتۆته نێوان قه‌واره‌و هێزه سیاسییه‌كانی به‌غداوه‌و سووننه (العراقیه) به‌لایه‌ك و شیعه‌ش به هه‌موو قه‌واره جیاوازه‌كانیانه‌وه، به‌ره‌و لایه‌كیترو كوردیش به‌سه‌رجه‌م قه‌واره‌كانییه‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا دۆشداماوه‌و هه‌ر پێیان ده‌كرێ، ناوبژیوانی ئه‌و ره‌وته جیاوازییانه بكه‌ن. بۆیه من لێره‌وه راشكاوانه ده‌ڵێم: هیچ شه‌رمی ناوێ، ئێمه‌ی كورد با سینگ بۆ تێكچوونی ره‌وشی به‌غداو به‌شی ئێراقی عه‌ره‌بی نه‌كووتین، به‌ڵكو ریزه‌كانی خۆمان یه‌كبخه‌ین و دۆستی راسته‌قینه‌و دوژمنی خۆمان بناسین و هه‌وڵی په‌یداكردنی دۆستی زیاتر بده‌ین و هه‌رگیزیش باوه‌ڕ به دوژمنه‌كانمان نه‌كه‌ین و چیدیكه ستێرنی چاره‌نووسی كورد نه‌ده‌ینه ده‌ستی قه‌ده‌رێكه‌وه كه به دڵنیاییه‌وه به‌مشێوازه‌ی ئێستا، ئاینده‌یه‌كی ترسناكی لێچاوه‌ڕوان ده‌كرێ، چونكه پشتبه‌ستن به‌وانه‌ی له خه‌باتی دیپلۆماسییه‌تدا پشتیان پێنابه‌سترێ، كه به‌داخه‌وه ئێستا بڕیاربه‌ده‌ستانی باشوور، هێنده‌ی خه‌میان سڵاوكردنێكه له‌وانه‌ی پشتیان پێنابه‌سترێ، نیوئه‌وه‌نده له خه‌می په‌یداكردنی دۆستی راسته‌قینه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورددا نین، بۆیه باشترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كه لێگه‌ڕێن با ئه‌و ئێراقی عه‌ره‌بییه، با وێران بێت و له‌باریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت و پیرۆزی خۆیان بێت و خاكی خۆمانیش بۆ خۆمان. به‌ڵام كێ گوێ له ئێمه ده‌ه‌گرێت و كێ خه‌م له نیشتیمانی كوردان ده‌خوات؟!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە