له‌ڕاگه‌یاندنی کورد - له‌کاتی نوێبونه‌وه‌ی ساڵ- گرنگی زۆر ئه‌درێ به‌بابانۆئیلی ئه‌فسانه‌یی دروستکراو له‌لایه‌ن مه‌سیحیه‌کانی جیهان، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد- بێئه‌وه‌ی بزانین بابانۆئیل کێ‌یه؟ بۆکێ‌یه؟له‌کوێ ڕادێ؟- ئێمه‌ی کورد ڕه‌وانه‌ی کوردستانێکی ئه‌که‌ین که‌زۆربه‌ی دانیشتوانی موسلمانن.
له‌م ڕۆژانه‌ی سه‌ری ساڵی تازه له‌کورستان تی ڤی به‌رنامه‌ی به‌یانی باش شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی نیشاندا، له‌کاتێکا جه‌نابی بابانۆئیل به‌خۆی‌و، دیاریه‌کانی ئه‌سوڕایه‌وه له‌نێو منداڵانی موسلمانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید. منیش له‌کاتی ته‌ماشاکردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوم وه‌بیرداته‌وه، که‌ببوه مۆدیلی هێنانی پاسدارانی ئیمام خومه‌ینی بۆ گونده‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن زۆربه‌ی حیزبه‌کانی خۆمانه‌وه، بگره زۆر جار تاکه که‌سیش فێرببو ئه‌فسه‌ری سیخوڕی خومه‌ینی بگه‌ینیته شاره‌کانی کوردستان، ئیتر کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی که‌له‌ساڵی ١٩٨٨ حیزبه کوردیه‌کان وه‌پێش پاسدارانی خومه‌ینی که‌ووتن تاگه‌یشتنه شاری هه‌ڵه‌بجه‌و، ئه‌نجامه‌که‌ی کوشتن‌و، برینداکردنی ١٥ هه‌زار که‌سی بێتاوانی کوردی لێکه‌وته‌وه، به‌هۆی به‌ردومانکردن به‌چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن سه‌ددام حسێنه‌وه.
له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو مۆدیلی هێنانی پاسداران بوو، بۆکوردستان، به‌ڵام له‌نۆه‌هه‌ته‌کان مۆدیل گۆرا، بۆ هێنانی سوپای دوژمنی کورد بۆ کوردستان، وه‌ک: هێنانی سوپای ئیران، سوپای تورکیا به‌فرۆکه‌و تانک‌و، تۆپه‌وه، سوپای سه‌ددام حسێن به‌تانک‌و تۆپه‌وه بۆ نێو پایه‌ته‌ختی کوردستان
له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣ و، ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام حسین‌و، ڕاوه‌ستانی جه‌نگی براکوژی له‌نیوان پارتی‌و، یه‌کێتی کوردستان بوه گۆڕه‌پانێکی ئازاد بۆ بلابونه‌وه‌ی بیرورای جۆراوجۆر‌و، دیارده‌ی نامۆ دژ به‌دابونه‌ریته‌کانی گه‌لی کورد، بۆ نموونه:یه‌که‌م هێنانی گروپی نێربازی بۆ هه‌ولێری پایه‌ته‌خت، به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا، به‌پێ‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئازاد. دووه‌م . گرنگی دان به‌که‌له‌پوری ئایینی مه‌سیحی‌و دروستکردنی بابانۆئیل له‌نێو منداڵه‌کانی کوردی موسلمان. سێیه‌م به‌کارهێنانی ووشه‌ی جه‌نده‌ر له‌په‌رله‌مانی کوردستان، که‌ئه‌مه‌شیان بووه هۆی دڵته‌نگی زانایانی ئایینی ئیسلام له‌کوردستان. چواره‌م بڵابونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز له‌کوردستان به‌هۆی زۆربونی ژنی له‌ش فرۆش‌و، چه‌نده‌ها دیارده‌ی تر که‌نایێنه ژماردن
بابانۆئیل له‌ئه‌مه‌ریکا ناوی سه‌نتاکڵاسه، پیاوێکی ئه‌فسانه‌یه، به‌خه‌یاڵی مه‌سیحیه‌کان دروستکراوه، له‌ڕێگایه‌کی زۆر دور دێ و، دیاری دێنێ بۆ منداڵه مه‌سیحیه‌کان له‌شه‌وی له‌دایکبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح هه‌ڵئه‌داته نێو کوڵانگه‌ی سۆبه‌کانه‌وه، یان له‌ژێر دره‌ختی کرسمس دائه‌نێ، منداڵه‌کانیش به‌یانی هه‌ڵئه‌گرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م سه‌نتاکڵاسه هیچ په‌یوه‌ندی به‌منداڵانی کورده‌وه نییه. من تانه‌هاتمه ئه‌مه‌ریکا ناووم نه‌زانیبوو.
ئه‌بێ ئێمه‌ی کورد باش بزانین که‌به‌م شتانه مه‌سیحیه‌کانی کوردستان و، عێراق لێمان ڕازی نابن، ئه‌وان هه‌میشه له‌راگه‌یاندنه‌کانی خۆیان کورد به‌تاوانبار هه‌ژمار ئه‌که‌ن‌و، ئه‌ڵێن: له‌کۆنه‌وه کورد هه‌ڵساوه بۆ قه‌تلوعامی مه‌سیحیه‌کان.
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە