زۆر جار ئه‌م ووشه‌یه ئه‌بیسترێت، دیاره گومان له‌وه‌شدا نیه، هیچ بۆچونێک به‌بێ هۆکار نیه. لێره‌دا خۆ ئاشکرایه که ئه‌و بۆچونه هه‌ڵه‌یه‌و، سیاسه‌ت، هونه‌ری چاره‌سه‌ری مومکنه، به‌شێکی گرینگی زانستییه و جووانترین و به‌هێزترین ڕیبازی سه‌رکه‌وتنه، له به‌دی هێنانی ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵگا. به‌لام به‌داخه‌وه وه‌ک ئه‌بینرێت به هۆی که‌سایه‌تی بێبه‌ر و پشت(إنتهازی) خه‌ریکه ئه‌و پیرۆزی و قورساییه‌ی له ناو بچێت!!.
ئاشکرایه له هیچ ڕێبازێکی ئاینی ئاسمانی‌دا، بوواری درۆکردن نه‌دراوه‌و به‌ڵکو به‌پێچه‌وا‌نه‌وه‌ش، هه‌ر وه‌ک زانراوه له ئاینی ئیسلامدا به‌ده‌قی ئایه‌تی( لعنة‌الله علی القوم الکاذبین) نه‌فره‌تی خوداشی لێکراوه! هه‌ر وه‌ها له‌بوواری داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ش، هه‌موو نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ک لاریه‌تی و بێزاری نیشانداوه، ته‌نانه‌ت کراوه به‌نه‌ریت به‌رانبه‌ر به‌و کاربه‌ده‌سته پله دارانه‌ی له دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌کاندا، تاکو ئه‌گاته سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت، سویند ئه‌درێ درۆ نه‌کات و دڵسۆز بێت به‌رانبه‌ر به گه‌ل و ووڵاته‌که‌ی، گومان له‌وه‌دا نیه ئێراقیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، پشکی خۆی له‌و نه‌ریته‌دا وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئایه که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی، پابه‌ندی ئه‌و سوێند خوواردن و به‌ڵێنانه بونه؟!.
له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و پرسیاره له هه‌ر مرۆڤێکی پاک و ڕۆشنبیری ئێراقی بکه‌یت، شه‌رمه‌زاری ئه‌یگرێ و له‌ڕوو دائه‌مێنێت، چۆن وه‌ڵام بداته‌وه، وه‌ک تاکێکی ئێراقی که پێناسه‌ی سه‌رکرده ناودار و پایه‌و پله به‌رزه‌کانی ووڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی، به شێوازی ڕاسته قینه‌یی بیخاته ڕو، که به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر ئه‌سه‌لمێندرێت، دڵسۆز نین و دز و درۆزن و ناڕاستن، ته‌نانه‌ت له نێوان خۆشیاندا متمانه پێکردن نه‌ماوه!!!.
ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێت بچینه ناو قوڵایی شرۆڤه کردنی ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێ کردووه، به‌ڵکو ته‌نها دیاری کردن و خستنه ڕوی سه‌ره داوه‌کان به‌سه بۆ گه‌یشتنی ئێمه به مه‌به‌سته‌که‌مان. هه‌ر بۆ نمونه: ئایه سوێند خوواردن و به‌ڵێندانه‌که‌ی سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی پۆسته‌کانیان، له به‌رانبه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئێراقی فیدرالیدا، که ئه‌بوو دڵسۆز و ڕاستگۆ و به‌ئه‌مه‌ک بن له پوسته‌که‌یاندا، به‌س نیه بۆ سه‌لماندنی هه‌رسێ خاڵه‌که: ئایه ئه‌گه‌ر پرسیار له خودی هه‌رکام له: دوکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و دوکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و دوکتۆر نوری مالیکی، که ئێستا سه‌رۆک وه‌زیرانه بکرێت، ئه‌توانن ڕاستی و دروستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که دایان به‌گه‌لی ئێراق له ناو پاڕله‌مان و له به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و دادوه‌ر دا، بسه‌لمێنن که ڕاستگۆ بونه؟!!.
ئایه گۆڕینی به‌زۆره ملێی عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و ململانێی کردنی ئێستا، له گه‌ڵ نوری مالیکیدا، هه‌رهۆکار چه‌وت و چێڵی و ناڕاستی و ته‌ڵه‌که بازی ئه‌وان نه‌بو چێ بوو، ئایه شتێکی تری ڕویداوه که جێگه‌ی پۆزش هێنانه‌وه بێت؟ که‌واتا ئه‌تواندرێ بگوترێت، ئه‌مانه که‌سایه‌تی درۆزنی و ته‌ڵه‌که بازی و فڕوفێڵن، نه‌ک سیاسه‌تمه‌داری و نیشتمان په‌روه‌رایه‌تی!!.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری هه‌ڵوێستی زۆرینه‌ی سه‌رکرده سیاسه‌تمه‌داره‌کانی عه‌ره‌بی ئێراقی بکه‌ین، به‌ر له ڕوخانی ڕژێمی به‌عس به‌رانبه‌ر به کورد، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌راورد ناکرێت له گه‌ڵ هه‌ڵوێسته قێزه‌وه‌نه کانی پاش ڕوخانی ڕژێم، که ده‌ستیان له ده‌سه‌ڵات گیربو به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کورد و سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه به ئه‌مه‌که‌که‌ی، ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سرنج‌دان و سه‌رسوڕمانه، کاتێک ئاریشه‌یه‌کی سیاسی ئه‌که‌ویته ناو خۆیانه‌وه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان دروست ئه‌کات و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له بار چونیان بۆ دێته کایه‌وه، هه‌روه‌ک ئێستا واله‌به‌ر چاوه، به جۆری هانا بۆ سه‌رکردایه‌تی کوردستان ئه‌به‌ن و دڵسۆزی و هاوپه‌یمانیه‌تی خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وان نێن به‌رگری له ئه‌نجامدانی ماده‌ی ١٤٠ ی ده‌ستوری ئه‌که‌ن و بێشه‌رمانه هه‌وڵی جێگیر کردنی پێلانه‌کانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناچو ئه‌دن، له به‌عه‌ره‌ب کردنی ناوچه دابڕێندراوه‌کانی کوردستان، که ڕژێمی بۆگه‌نی له ناچو هه‌نگاوی بۆ نابو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، کاتێ سه‌رکردایه‌تی کورد ڕزگاریان ئه‌کات له‌و ته‌نگه‌ژانه، به هه‌موو جۆره شێوازێکی سه‌ربازی و ئابوری و سیاسی و دیبلۆماسی، هه‌وڵی پێشێلکاری مافه ڕه‌واکانی کورد ئه‌ده‌ن به به‌رده‌وامی!!.
بۆیه له کۆتاییدا ئێمه‌ش ئه‌ڵێن، گازه‌نده له که‌سانی به‌ڕیزی نه‌شاره‌زا له سیاسه‌ت ناکرێ، که ئه‌ڵێن وه‌یا ووتویانه: سیاسه‌ت بریتیه له درۆ کردن، دیاره ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست و کردارانه‌ی، ئه‌و جۆره که‌سایه‌تیانه ئه‌بینن، که له‌ژێر په‌رده‌ی ڕێبازی سیاسی‌دا هه‌نگاوی بۆ ئه‌نێن و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، به بۆچونی ئه‌وان زۆر له جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌و ڕووانگه‌یه‌وه، به‌لام له ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە