چه‌مكی عه‌داله‌ت له‌دونیای فراوانی مرۆڤایه‌تیدا چه‌مكێكه زۆترین ئارا و قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێ، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق دوو هۆكاری ڕاسته‌وخۆی سه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌ن كه دواجار هه‌ندێك به‌جۆرێ تێی ئه‌ڕوانێ كه عه‌داله‌ت خۆی چه‌مكێكه‌و هه‌موو بواره‌كانی تری ژیانی له‌ده‌وری خۆی كۆكردۆته‌وه و هه‌ندێكی تریشیان عه‌داله‌ت ئه‌گێڕنه‌وه بۆ مامه‌ڵه كردنی تاك له‌گه‌ڵ تاكدا كه به ته‌ندروست بوونی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه عه‌داله‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌قلانی خۆی ئه‌سه‌پێنێ و پێچه‌وانه‌كه‌شی خیانه‌ت و ناته‌بایی و چه‌واشه كاری لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر دیوێكی تری ئه‌م چه‌مكه هه‌ڵبه‌ینه‌وه ته‌ماشاده‌كه‌ین پێویستی به ڕۆشنبیرییه‌كی ڕه‌های به‌رزی فراوانگیر هه‌یه كه دین باسی لێوه ئه‌كاو دین ئه‌بێته هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌م كایه‌یه.
كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕۆشنبیری ئێسته ئه‌یه‌وێ دوور له دین و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه عه‌داله‌تمان پێبناسێنێ كه خۆی بۆخۆی ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه دواجار باجی گه‌وره ده‌بێ مرۆڤه‌كان بیده‌ن چونكه ئه‌و واقعه‌ی كه ده‌مانه‌وێ بیبینین له چه‌مكی عه‌داله‌تدا یه‌كسانی و مه‌عریفه‌ی وه‌ك یه‌ك بوونی چینایه‌تییه له‌به‌رده‌م هه‌موو تێزه جیاوازه‌كانی ژیاندا. هه‌موو ئه‌و زانا و پرۆفیسۆرانه‌ی كه دێرێكیشیان له‌سه‌ر عه‌داله‌ت وتووه ویستویانه مه‌نتقی ڕۆشنبیری و فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنبیری له دین و له‌ده‌ره‌وه‌ی دیندا جیا بكه‌نه‌وه كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه زۆر له ڕاستییه‌وه دوور بووه تا ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی زه‌مه‌ندا كۆمه‌ڵێك له زانایان و نوسه‌رانی ئه‌م بابه‌ته ده‌ركه‌وتن و واقعی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیان شیكار و تاووتوێ كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه.
جۆن ڕاوڵز دوا كه‌س بوو كه توانی له مانا‌و تیۆری عه‌داله‌ت بكۆڵێته‌وه و هه‌موو نهێنییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م چه‌مكه كه‌شفبكات، ئه‌م فه‌زایه‌ی كه ئێمه‌ی تێكه‌وتووین فه‌زایه‌كه ده‌كرێ هه‌میشه ڕۆڵی تێدا بگێڕین ده‌نا ته‌نها شتێ كه مشتومڕی له‌سه‌ره‌و میلله‌تی توشی تێڕامان و ئێمه‌ی ڕووبه‌ڕووی پرسیار كردۆته‌وه نه‌بوونی نایه‌كسانییه له‌نێوان تاك و ده‌سه‌ڵات و جێگیر نه‌بوونی متمانه‌یه له‌نێوان چینه جیاوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه به‌مه‌ش ناعه‌داله‌تی چرۆده‌كا و جۆره‌ها ناته‌بایی و مانای جیاجیا له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه دێته باس كردن.
هه‌ندێ كه‌س پێی وایه عه‌داله‌ت له ئێسته‌دا زه‌وت كراوه له لایه‌ن چینێكه‌وه كه چینی ده‌سه‌ڵاته و دواجار به‌جۆرێكی تر ئه‌فرۆشرێته‌وه به به‌رانبه‌ر، هه‌ندێكی تریش لای وایه سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه گه‌ر عه‌داله‌تی تیا نه‌بێ، نه ئه‌وه پێی ده‌وترێت سیاسه‌ت نه كۆمه‌ڵگه‌ش وه‌ك پێویست بونیاد ئه‌نرێت. چونكه خاڵی هه‌ره هاوبه‌شی پێكه‌وه ژیان و دروست بوونی ئینتیمای سیاسی عه‌قلانی ته‌ندروست عه‌داله‌تێكی فراوانگیری كۆمه‌ڵایه‌تیه كه تاك گرێئه‌داته‌وه به ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتیش شۆڕئه‌كاته‌وه نێو حه‌ره‌می كۆمه‌ڵگه.
بێستون حه‌سه‌ن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە