
دیارم ده‌یری عیشقه جێ به‌سووتن بێت من له‌وێ ده‌گرم
كه من مشتێ چڵ و چێوم به چی بم كه‌ڵكی كێ ده‌گرم. محوی
دیاربوون و دیار نه‌بوونی كاراكته‌رێك، رێبوارێك، ئاشنایه‌ك و نا ئاشنایه‌ك، نوسه‌رێك و موزیسیانێك، وه‌ك "مه‌سعود محمد ئه‌ڵێت" وه‌ك یه‌كه‌و په‌یوه‌ندی به‌مرۆڤ و ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه، لای من به سوێترین دیار نه‌بوون دیارنه‌بوونی دایكه له‌كاتی مه‌رگ و به‌جێهێشتنی دونیادا، یان خزم و هاورێیه‌كی ئازیز، دیارنه‌بوونی كه‌سێك كه له رابردوودا ئاماده‌یی زیهنی و فیزیكی هه‌بوبێت لامان به شێوه باوه‌كه‌ی مه‌رگه، وه‌ك مه‌رگی ناوه‌ختی ئازیزمان "شه‌یداهۆ" كه ده‌زانین شه‌یداهۆ بۆچی دیارنه‌ماو مه‌رگ له‌گه‌ڵ خۆی بردی، لێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه‌یه دیارنه‌مانه دونیاییه‌كانه، كه ئه‌ویش به دوو شێوه هاورێكانمان دیار نامێنن 1- هه‌ڵهاتن له واقیعی نه‌گریسی پڕ له ناعه‌داله‌تی و سته‌م و دووڕویی ده‌سه‌ڵات 2- نه‌هێشتنی ئازادیه‌كان و ده‌مداخستن و زیندانیكردن و رفاندن! دیارنه‌مانه‌كانی جارانیش وه‌ك گه‌شتی دوور‌و خوێندن و خه‌ڵوه‌ت و نه‌فیكردن له سه‌رده‌می مه‌ولاناو حاجی قادر‌و نالی و پیره‌مێردو شێخانی نه‌قشی و قادری، ئاخر زۆر زاهیدو شاعیر‌و مه‌لاو شێخ و عاریفیشمان هه‌بوو دوور له نیشتیمان سه‌ریان نایه‌وه‌و دیار نه‌مان.
مێژووی 20 ساڵی رابردووی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ڵگری چه‌ندین چیرۆكی پڕ له تراژیدیا‌و پڕ له سوكایه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه بۆ نه‌وه‌یه‌ك كه خاك و نیشتیمانیان جێهێشت و دیار نه‌مان و نه‌گه‌رانه‌وه، چیرۆكی دیارنه‌مان و بزربوون و سرینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانی كوردستان و رۆشتن به‌ره‌و تاراوگه‌و وون بوون له‌ناو ئه‌فسونه سارده‌كانی ئه‌وروپا، هه‌موو ئه‌م چیرۆكانه په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌تی بێئیراده‌كردنی ئینسانی كورده‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن سوڵتانه‌كانی هه‌رێمه‌وه، په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی نانبرین و سه‌ربرینی ئازادی و شه‌ره‌فه‌وه هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا، په‌یوه‌ندی به نابه‌رابه‌ریه‌وه هه‌یه، چونكه كه‌س نییه ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆش نه‌وێ، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆش ناوێ ئه‌وانه‌ن كه رامان ئه‌هێنن هه‌ڵبێین و رابكه‌ین بۆ شوێنێك كه ئیدی قاچه‌كانمان خوێنیان تێدا نه‌مێنێ و نه‌توانین رابكه‌ین و بێینه‌وه‌و ته‌واو بێئیراده‌و لاواز بین،
به‌راستی بیری هاورێكانم ئه‌كه‌م. . ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌موو هاورێكانم برۆن و جێ‌مان بهێڵن ئه‌ی ئێمه چۆن بژین و بۆلای كێ بچین ئاخر "ته‌نهایی ئه‌وه نییه كه‌س نه‌یه بۆلات، ته‌نهایی ئه‌وه‌یه كه‌س نه‌بێت بچی بۆلای" ده‌زانن هاورێیان ئیدی ده‌سه‌ڵات وا ده‌كات ته‌واو ته‌نیا بین و كه‌س نه‌بێت بچین بۆلای؟ ئێمه كه ناچین بۆ مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كانی ئه‌وان، لێ ئه‌وان به سیاسه‌ت وا ده‌كه‌ن ئێمه‌ش نه‌چین بۆلای یه‌ك، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بچین بۆلای یه‌ك من هه‌واڵی یه‌ك به‌یه‌كتان ئه‌پرسم به هیوام به رۆحیش بێت بتانبینم و بێم بۆلاتان.
هه‌میشه كه هاورێكانمان ئه‌بینین ئینجا بیرمان ئه‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌ڵێین ئه‌رێ برا ده‌نگت نییه و دیار نیت وه‌ك جاران نانوسیت؟ ئه‌مه پێی ئه‌وترێت هه‌واڵپرسینێكی نه‌ریتخوازی و سوننه‌تی رۆژانه وه‌ك هه‌واڵپرسینه‌كانی چاخانه‌ی شه‌عب و مه‌چكۆو هه‌ندێ جار فه‌یس بووك، لێ هه‌واڵپرسینی جددی ئه‌وه‌یه مرۆڤ به رۆح شه‌یدای هه‌واڵپرسینی هاورێكانی بێت كه ئه‌رێ ئه‌م هاورێ جوانانه بۆ دیار نین و له كوێن و بۆ ده‌نگ و ره‌نگیان نییه؟ ئاسۆ جه‌بار، ئاسۆ نه‌قشبه‌ندی، كه‌مال خه‌یری، هه‌ڤاڵ فرحان، هاوار مسته‌فا خان، رێژین ئیبراهیم، فازیل نه‌جیب و فرمان عه‌بدولره‌حمان و نامه رواندوزی و میدیا خان و عادل شاسواری و عزیز ئالانی و كامه‌ران سوبحان و سیروان رشید و سامان كریم و سۆران جاف و عیرفان مسته‌فاو فازیل عومه‌رو پێشره‌و حمیدو چه‌ندین هاورێی دیكه‌مان.
ئه‌گه‌ر مرۆڤێك دیار نه‌بێ ئه‌وا په‌یوه‌ندی هه‌یه به رۆحیه‌تی قوڵی به‌رانبه‌ره‌كانیه‌وه‌و بۆیه ئه‌م چه‌پكه هه‌سته ده‌نێرم بۆ هاورێم "پێشره‌و حمید" له هه‌ركوێ بێ و پێی ده‌ڵێم، ده‌نگت نییه ئه‌ی كوڕی لاپاڵی زمناكۆو ئاوی روونی ده‌ربه‌ندیخان، ده‌نگت نییه قه‌ڵه‌می پڕ له هه‌ستی هه‌ستانه‌وه، ماوه‌یه‌كه نه ره‌نگت هه‌یه‌و نه ده‌نگ، ئه‌وه‌ی هه‌ته‌و به‌جێماوه لای منی هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌نها یاده‌وه‌ری و هه‌ستی پڕ له جوانی جاران و چالاكی ناو كه‌مپه‌ینه‌كانی قه‌ندیل و پاركی ئازادیه"بیرته میساقی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌وانیمان نوسییه‌وه‌و هاورێمان"سۆرانی مامه حه‌مه"ش ئاماده‌بوو، تێر تێر وورد به‌ره‌وه له‌و وێنه‌یه‌ی بۆت ده‌نێرم و بۆنی بكه، سڵاوم هه‌یه بۆ هه‌موو هاورێیانی ناو وێنه‌كه، هاورێم بزانه چ یادگاریه‌كی تێدایه‌و چه‌ند هاورێمان دیار نین؟ لێ هاورێم ده‌مه‌وێ ده‌نگت ببیستم چونكه ده‌مێكه ده‌ربه‌نده‌كه‌م بێده‌نگ و كش و ماته‌و وه‌ك بڵێی چاوه‌روانی مه‌له‌كانی كوێستانه بگه‌رێنه‌وه‌و سنگه خشێ به ئاوی سازگاری ده‌ربه‌نددا بكه‌ن و هه‌ستبارانت بكه‌ن و تۆش ده‌سه‌ڵات ره‌خنه‌باران بكه‌یت. . سڵاوم قبوڵ بكه هاورێم ده‌ركه‌وه. .
aso abdullatif

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە