ئه‌مجاره دیسان یه‌ک ده‌نگ نه‌بوون، ئه‌مجاره‌ش هه‌ریه‌که‌و بۆخۆی ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م و به‌یاننامه‌ی و هه‌ڵوێستی گرت، دوباره لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌ته‌نیا هه‌ریه‌که‌و له که‌لێنک گه‌را بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌نگی حیزبی خۆی یان لایه‌نی خۆی بگه‌یه‌نێته گوێ خه‌ڵک و جیهان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌نگه ته‌نیاکان هه‌روه‌ک پیش‌تر زۆر بریان نه‌کرد، ئه‌مجاره‌ش زۆر بریان نه‌کرد.
زۆر بابه‌ت هه‌یه هێز و لایه‌نه‌کان ده‌توانن که یه‌کده‌نگی خۆیان به‌بێ بوونی هیچ به‌ربه‌ستێک پێ یه‌ک بخه‌ن یه‌کێک له‌م بابه‌تانه کێشه و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یه‌کانن، من ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم هیچ یه‌ک له هێزه کوردیه‌کان به‌گشتی و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش به‌تایبه‌تی له به‌رنامه‌ی حیزبه‌کانیادا دژی نه‌ته‌وه‌ی بوون باس نه‌کراوه و هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که‌و له‌ژێر چه‌پۆکی داگیرکه‌ر دایه، جا هه‌ر یه‌که‌و به لێکدانه‌وه‌یه‌ک ئه‌م باسه‌ی له نێو به‌رنامه و هه‌لوێسته‌کانی خۆیان ده‌ربڕیوه.
کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل و زه‌حمه‌تکێشی کورد بۆته دیارده‌یه‌کی رۆژانه که لایه‌نه کوردیه‌کان به‌گشتی ده‌توانین بلێن لێی بێده‌نگن ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگیش بێن هه‌ریه‌که و به نۆره‌ی خۆی به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک مه‌حکومی ده‌کات و هه‌وڵده‌دات به ده‌رکردنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆی به‌هێز بکات و به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له بیر بکات، نموونه‌کی زۆر ساده کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی ناوچه‌ی شێرناخی باکوری کوردستان که تێیدا زیاتر له 35 که‌سی زه‌حمه‌تکێش و سڤیلی خه‌لكی ئه‌م ناوچه‌یه بوونه قوربانی به‌ده‌ستی سوپای جه‌هل و نه‌زانی تورکیا، دیسان هه‌روه‌ک جارانی پێشوو چاوه‌رێ ده‌کرا کوردی خۆمان ده‌ستی له منه منه هه‌ڵنه‌گرتوو هه‌رکه‌سه و له لایه‌ن خۆیه‌وه به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ئه‌م کرده‌وه‌ی مه‌حکوم کرد، دوباره کردنه‌وه‌ی سیناریۆریه‌ک که بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز جێگای نیگه‌رانیه، باشه نه‌ده‌کرا له بڕی ئه‌م هه‌موو به‌یاننامه‌یه که ژماره‌یان له 15 دانه تێپه‌ری کرد نه‌ده‌کرا یه‌ک به‌یاننامه به دژی ئه‌م کرده‌وه نا مرۆڤانه‌یه با و هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ ئه‌م هێرشه بۆسه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردیان مه‌حکوم کردبا، چه‌ند خۆش ده‌بوو به‌یاننامه‌یه‌ک له رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان ئه‌م کرده‌وه‌ی دژی نه‌ته‌وه‌ی کوردی مه‌حکوم ده‌کرد.
پرسیار لێره‌دایه باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه له‌سه‌ر کێشه‌و بۆچونه حیزبیه‌کانیان ناتوانن پێکه‌وه دانیشن یان گفتوگۆ بکه‌ن، با لانیکه‌م له کێشه نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا یه‌ک ده‌نگ بن و پشتی یه‌کبگرن، من پێموایه به هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوویان لانیکه‌م دژ به دوژمنانی کورد ئه‌وه‌نده له گه‌وره‌یان که‌م ناکاته‌وه به‌ڵکو به‌هێزتریشیان ده‌کات، هیوادارم که له داهاتوودا لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له روداو کێشه نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا لانیکه‌م هه‌ڵوێست و به‌یاننامه‌کانیان با یه‌ک بێت نه‌ک هه‌ر یه‌که‌و به‌جیا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ و به‌و هیوایه که رۆژێک دابێ که هه‌ڵوێسته‌کان یه‌ک بن . .
ئه‌گه‌ر یه‌کبین و یه‌ک بگرین
له‌گه‌ڵ یه‌کدا بژین بمرین
زاڵ ده‌بین و سه‌ر ده‌که‌وین
به‌رز ده‌بین و نانه‌وین
مه‌لا ئاواره
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە