سوپای توركیا ئه‌مه جاری یه‌كه‌می نیه، ده‌ست درێژی ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتیان و خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌كوژێت، ئه‌م جاره‌ش تاوانێكی تریان تۆمار كرد‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان له خه‌ڵكی بێ تاوانی گوندی (شیرناخ) كرده قوربانی. . .
ئه‌مه له كاتێكدا كه حكومه‌تی توركیا هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رزگاركه‌ری چه‌وساوانن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن و هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆیان بۆ به‌هاری عه‌ره‌بی، یان به‌هاری ئیسلامی، یان به‌هاری چه‌وساوان دووپاتده‌كه‌نه‌وه. . .
ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌و جاره‌یان نامه‌یه‌ك بوو بۆ مرۆڤایه‌تی كه ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان خه‌ڵكدا و ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنین. . .
به‌م تاوانه‌یان و تاوانی تریشیان دووپاتیان كرده‌وه كه چه‌ند دژی كوردن، بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده درۆیه‌كانیان به ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی نین، تا ئێستاش شه‌رمیان به‌خۆیه داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكه‌ن، كه‌چی له‌كاتی گه‌مارۆدانی شاری غه‌ززه، كه هێزه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند كه‌سێكی لێ كوشتن، ـ كه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌لڕ كوشتنی موسڵماندا نینه، به تایبه‌تی به ده‌ستی هێزه‌كانی زایۆنی ـ داوایان له ئیسرائیل كرد كه داوای لێبوردن بكه‌ن له توركیا، به‌هۆیه‌وه كه ئیسرائیل داوای لێبوردنی نه‌كرد، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌لڕ ئیسرائیل بچڕاند. . .
ئه‌ی توركیا بۆ داوای لێبوردن له كورد ناكات، خۆ ئه‌ویش وه‌كو ئیسرائیل ده‌ست درێژی كردووه و خوێنی به ناهه‌ق رشتوه، توركیا گله‌یی له حكومه‌تی سوریا ده‌كات كه گه‌له‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات و توندوتیژی به‌كار ده‌هێنێت، كه‌چی به‌خۆی له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا خراپتر نه‌بێت باشتر نیه، له‌خۆیان ناپرسن چ مانایه‌كی هه‌یه تۆ گله‌یی له سته‌مكار بكه‌ی، له كاتێكدا به‌خۆت له سته‌مكار خراپتر بیت!
ئێمه ده‌بێ دژی سته‌م و سته‌مكاری بین، جا له هه‌ر شوێنێكدا بێت، هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر لایه‌نێك و ده‌وله‌تێك بێت، وه له‌گه‌ل سته‌م لێكراو بین له هه‌ر جێگایه‌ك بێت و له هه‌ر هۆزو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت. . .
ئینجا ئه‌گه‌ر بگوترێ: ئه‌م تاوانانه سوپا ده‌یكات و حكومه‌ت نایكات، ئه‌مه راست نیه، ئه‌ی حكومه‌ت ئه‌ركی چیه؟، بۆ تا ئیستاش ئه‌ردۆغان ئیدانه‌ی نه‌كردووه؟، بۆ داوای لێبوردن ناكه‌ن؟، بۆ قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی قوربانیه‌كان ناكه‌ن؟، ئه‌گه‌ر له كوردستان چه‌ند خه‌ڵكێكی بێ تاوان بكوژرێن یان بریندار ببن، یان چه‌ند باره‌گایه‌كی حیزبی بسوتێندرێن ـ كه ئێمه دژی هه‌موویانین ـ یه‌كسه‌ر ده‌نگێكی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، جێی خۆیه‌تی داواش بكرێ ئه‌ردۆغان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، یانیش هه‌ڵوێستی خۆی به‌راشكاوانه ده‌رببڕێت و چیتر خۆی بێ ده‌نگ نه‌كات به رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مكاریه‌دا، ئه‌گه‌ر نا رووره‌شی دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بێت. . .
ئینجا هه‌قی خۆیه‌تی پێش هه‌موو كه‌سێك گله‌یی له حكومه‌تی خۆمان بكه‌ین ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێك له‌سوپای توركیا بكوژرێن – هه‌ر چه‌نده ئێمه له‌گه‌لڕ كوشتنی خه‌ڵك دا نینه و هیوادارین كێشه‌كان به گفت و گۆ و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن– یه‌كسه‌ر نوێنه‌ر ده‌نێرێت و به‌ناوی گه‌لی كورده‌وه هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆیان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام بۆ هاوڵاتی خۆیان به ئاشكرا بێ هه‌ڵوێستیان پێوه دیاره، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاگایان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نه‌ماوه. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە