چەندە ڕاگەیاندن و دروستکردنی پارتێک گرنگە، کارکردنی شەفافانەو گەڕانەوە بۆ ڕای جەماوەر زۆر لەوە گرنگرترە، ھەموو پارتێکی سیاسی خاوەنی ستراتیج و کارنامەی خۆیەتی جگە لەوە بوونی پەیڕەوی ناوخۆیە کە پێویست دەکات ھەر ئەندامێک بەو پەیڕەوە پابەند بێت و یان لانی کەم بەپێی ئەو مەبەستە کار بکات کە حیزب لەسەر دامەزراوە.
لە کوردستاندا کاری سیاسی و یان بڵێن دەسەڵاتبوون و ئۆپۆزیسیۆن بوون مێژوویەکی کورتی چەند ساڵەی ھەیە کە لە ٥ ساڵ تێپەڕی ناکات بەدەر لەوە لەدوای ٩١ ەوە دوو پارات پاوانی حکومەت و دەسەڵاتیان کردووە نۆرەی کەس نادەن ئیسلامیەکانیش تاو ناتاوێک پێیەکیان لەنێو دەسەڵات بووەو پێیەکەی تریان لەدەرەوە، لەدوای ٢٥\٧ ئۆپۆزیسیۆن بوون پێی نایە قۆناغێکی نوێ کە قۆناغی ڕەخنەگرتن و چوونە ناو پەرلەمان بە نیەتێکی ئۆپۆزیسیۆن بوون، کۆمەڵی ئیسلامیش لە مێژووی ئۆپۆزیسیۆن بوون و لە خیلالی ئەو ٥ ساڵەدا تا ڕاددەیەک ھەنگاوی ناوە، بەلام لە پێشدا ھەنگاوێک یان بڵێن پێی دەوترا ئۆپۆزیسیۆن شەرمنانە بە یەکگرتووشەوە لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار خاوەنی ھەڵوێستی تووند و بەھێز بووە بەتایبەتی کاتی خۆپێشاندانەکان و قسەکردن لەسەر مافی زۆرینەی جەماوەرو خۆپێشاندان، لە رەخنەگرتن لە حکومەتەکەی د. بەرھەم و چالاکی نێو پەرلەمانیشدا رَۆڵی خۆییان گێڕاوە ھەندێک جار بەپێی پێویست بووە ھەندێک جاریش لاواز.
لە ئێستادا د. بەرھەم حکومەتە دوو ساڵیەکەی تەسلیم دەکاتەوە پارتیش کەوتۆتە خۆ بەوەی بتوانێت تۆزێک حکومەتەکەی بەھێزتر بکات گەر ھیچ نەکات لە ھەولێر و دھۆک بەھێزی بکاتەوە بۆیە کەوتۆتە پاشقووڵ گرتن لە کۆمەڵ، یەکگرتوو و گۆڕان. سەرەتا یەکگرتوو نەرمی نواندبوو، بەڵام ڕووداوەکەی بادینان بەناچاری ھەڵوێستی یەکگرتووی گۆڕی و بەشداری لە حکومەتدا ناکەن، کۆمەڵی ئیسلامیش کە لە ھەولێر خاوەن ھێزێکی جەماوەریە و بۆ پارتی گرنگە کە بتوانێت بەشداری پێ لە حکومەتدا بکات بۆیە پارتی ئەو ھەوڵەی داوە و بەشێک لە سەرکردایەتی کۆمەڵیش بەوە ڕڕزین، بەڵام چینە نوێیەکەی کۆمەڵ و بەشێک لە ڕاگەیاندن بەو ھەڵوێستەی کۆمەڵ ڕازینین ھەر ئەوەشە کۆمەڵ لە ئاقاری دووڕیانیدا ڕاگرتووە، ھەرچی بزووتنەوەی گۆڕانە لەوەھا بارودۆخێکدا ناتوانێت بەبَی گەڕانەوە بۆ جەماوەرەکەی بڕیاری بەشداری لە حکومەتدا بکات بۆیە ئەوان ڕاپرسیان کردووەو لە ٨٠ % زیاتر لەگەڵ چوونە ناو حکومتدا نین.
ماوەتەوە کۆمەڵ ئایا کۆمەڵی ئیسلامی دەکەوێـتە ئەو ھەڵە و داوی بەشداریکردنەوە یان نا؟ ئایا تا چەند کۆمەڵ بەگەڕانەوە بۆ ناو حکومەت دەتوانێت حزمەت بکات؟ ئایا ئەو حکومەتەی کۆمەڵ پێشوو لێی دەخوێند و پێیوابوو ھەڵەی زۆرەو کاری کەمکردووە تەنیا بە گۆڕانی د. بەرھەم بۆ نێچیرڤان بارزانی چارەسەر دەبێت؟ ئایا نێچیرڤان بارزان ئەو فریاد ڕەسەیە دەسەلات و حکومەتێکی سیستەم گەندەڵ بەو خێراییە بگۆڕێت؟ بە وەڵامدانەوە ئەو پرسیارانە کۆمەڵ دەگاتە نەتیجەی بەشداریکردن و نەکردن، بەندە وەکو کەسێکی تۆزە شارەزا لەو پارتە پێم باشە:
-١کۆمەڵی ئیسلامی ڕاپرسیەک بکات و فۆرم بەسەر ئەندامانیدا دابەش بکات و بگەڕیتەوە بۆ شەقام بزانێت چەندە خەڵک و جەماوەرەکەی پێباشە بەشداری لە حکومتدا بکات.
- ٢پێویست دەکات پرس و ڕاوێژ بەچەندین کەسی سیاسی و شارەزا و چاودێر بکرێت و بڕیاری تاکڕەوی نەسەپێنرێت چونکە تا ئێستا لەنێو کۆمەڵدا ئەو نەخۆشیە بوونی ھەیە.
- ٣تەماشای بارودۆخ و گوزەران و بەرنامەو ستراتیجی کردرای پارتی بکرێت و بزانە ئەو حیزبە و یەکێتی دەتوانن گۆڕانکاریەکی خێرا ئەنجام بدەن و بتوانن ٥٠% خەڵکی بە حزمەتگوزاری ڕازی بکەن.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە