سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، کاریگه‌ریه‌کى مه‌زنى له‌سه‌ر دواڕۆژى کوردستان وگه‌لى کوردیش هه‌یه، بۆیه به پێویستم زانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له سه‌رده‌مى یه‌ك دوو سه‌رۆکى ئه‌م زڵهێزه بخه‌مه به‌ردیدى خوێنه‌رانى به‌ڕێز، به‌و هیوایه‌ى بتوانرێ سودى لێ ببینرێ له ڕه‌فتارکردن له گه‌ل به‌رپرسانى ئه‌مریکا. دیاره شیکردنه‌وه‌ش پێویستى به خوێندنه‌وه‌یه‌کى قولى ڕابردووه‌وه هه‌یه بۆیه له‌م ووتاره دا، ته‌نها باس له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى رۆناڵد ریگن ده‌که‌م وله داهاتووش سیاسه‌تى سه‌رۆکێکى تر.
ريگن، چله‌مين سه‌رۆکى وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بوو له 20 کانونى دووه‌مى 1981 -20 کانونى دووه‌مى 1989، و سه‌ر به‌پارتى کۆمارى بوو، جۆرج ئێچ ده‌بل يو بۆش یش جێگرى بوو.
سیاسه‌تى به‌رامبه‌ر به یه‌کێتى سۆڤیه‌ت
له ئازارى 1983 ريگن ووتویه‌تى:(( یه‌کێتى سۆڤيات گه‌وره‌ترین هێزى شه‌ڕه له جیهانى مۆدێرن))
به‌هاتنه سه‌رکارى به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ڕۆناڵد ریگن، سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا توشى هه‌ڵبه‌زین ودابه‌زینى خولى هات. تاقمه‌که‌ى سه‌رۆک رۆناڵد ريگنى فه‌رمانڕه‌واى پێشووى ويلايه‌تى کاليفۆرنيا وئه‌کته‌رى سينه‌ماى هۆليود، له‌نێویاندا ئه‌لگزانده‌ر هێگى وه‌زيرى ده‌ره‌وه، که ئه‌ویش پێشتر جه‌نڕاڵى ناتۆ ویارمه‌تيده‌رى هێنرى کيسنجه‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشوترى ئه‌مریکا بوو، به‌لاى خه‌ڵکه‌وه زۆر توندڕه‌و تر بوون له تاقمه‌که‌ى سه‌رده‌مى کارته‌ر-ڤانس.
دورشمى ریگن وبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى بریتى بوو له گێڕانه‌وه‌ى هه‌یبه‌تى ئه‌مریکا له‌سه‌رانسه‌رى جیهان. چونکه ریگن و کۆماریه‌کان، رێککه‌وتنامه‌ى به‌رگرتن به پێشبڕکێى چه‌ك له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى کارته‌رو یه‌کێتى سۆڤیه‌تیان به له‌ده‌ستدانى هه‌یبه‌تى ئه‌مریکا له جیهان ده‌زانى.
له‌گفتوگۆ سه‌خته‌کانى خۆیاندا له‌گه‌ل لایه‌نى سۆڤيه‌تى جه‌ختیان له سه‌رئه‌م ئامانجه ده‌رکرده‌وه، پێیان ڕاده‌گه‌یاندن که بونى کۆمۆنیزم له ئه‌مه‌ریکاى ناوه‌ڕاست به هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌یی قه‌بوڵکردنیه لاى ئێمه و به‌رده‌وامیش بره‌ویان به پێشبرکێى خۆ پڕچه‌ککردن ده‌دا له گه‌ل یه‌کێتى سۆڤیات.
ریگن، ڕاسته‌وخۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى جيمس ئێرل کارته‌ر(ديموکرات) وبه‌شێوه‌یه‌کى ناڕاسته‌وخۆش به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى پێش ئه‌وانیشى واته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ریچار مێلهوس نیکسۆن- هینرى کیسنجه‌ریشى(1969-1974/کۆمارى) به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرد، گوایه له‌ڕێکه‌تنامه‌که‌یان له گه‌ل سۆڤیه‌تدا باڵاده‌ستى ستراتیژیان بۆ لاى به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌رکردووه، بۆیه ده‌یانگوت، نه ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه په‌سند ده‌که‌ین و نه هیچ ڕێکه‌تنامه‌یه‌کى تریشيان له‌گه‌لدا مۆرده‌که‌ین تا ئه‌وه‌ى کراوه هه‌موار نه‌کرێته‌وه.
له‌م ڕووه‌شه‌وه ريگن، فرمانى دا جارێکى تر ده‌ستبکرێته‌وه به دورستکردنى فڕۆکه‌ى بى-1، که به‌فرمانى سه‌رۆكى پێشوو، جیمى کارته‌ر ڕاگيرابوو. هه‌روها که‌وته په‌له کردنى له جێگیرکردنى موشه‌کى دوور هاوێژى پێرشنگ-2 له ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا. خه‌رجیه‌کانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بۆ چه‌کى ته‌قليدى وناوه‌کى له سه‌رده‌مى ئه‌و به‌ڕاده‌یه‌کى یه‌کجار زۆر زیاديکرد.
ريگن وازى له سياسه‌تى ((چاودێرى مافى مرۆڤ له وڵاتانى جیهان)) هێنا وله‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا هه‌نارده‌کردنى چه‌کى ئه‌مه‌ریکا بۆده‌ره‌وه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى. له‌ئه‌نجامى ئه‌م سياسه‌ته‌دا پیشه‌سازى دورستکردنى چه‌ك له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بووه پێشکه‌وترین که‌رتى پیشه‌سازى و فرۆشته‌ى چه‌کى ئه‌مه‌ریکاش له سه‌رانسه‌رى دونیا، گه‌شه‌سه‌ندنێکى بێ وێنه‌ى به‌خۆوه بینى. له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، تێچووى چه‌ك له سه‌رانسه‌رى جیهان ده‌گه‌یشته 550 ملیار دۆلار، واته 150 دۆلار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك له سه‌رگۆى زه‌مین. ڕاسته، یه‌کێتى سۆڤيه‌تیش ئه‌وکات له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا پتر چه‌کى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرد، به‌ڵام فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و وڵاته پیشه‌سازیه‌کانى ترله‌ئه‌نجامى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ریگان ده‌بوو نه‌فت و ماده خامه‌کان به‌پاره‌یه‌کى زیاتر له وڵاتانى جیهانى سێیه‌م بکڕن (واته پێشبڕکێى چه‌ك ببوه هۆى گرانبونى نه‌فت وکه‌ره‌سته‌خاوه‌کانى تر).
ڕيگن له قه‌یرانى ئێران (ڕاپه‌ڕینى خه‌ڵك دژ به ڕ‌ژێمى حه‌مه ڕه‌زا 1979) گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته، که فه‌رمانده بوون له‌یه‌که‌م یا دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزى جیهان ( یه‌که‌م و دووه‌مه‌که‌ش په‌یوه‌ست بوون به باوه‌ڕى هه‌رتاکێک به داتا‌و ئاماره‌کان)، هێزوتواناى گه‌یشتن به ئامانجه‌کانى پێ نابه‌خشێ. بۆیه ده‌یویست ببێته تاکه هێزى بێ هاوتا له جیهان. به‌ڵام له قه‌یرانه‌که‌ى کۆتایی ساڵى 1981 ى پۆڵۆنیا (ڕاپه‌ڕینى کرێکاران به‌سه‌رکردایه‌تى لێش ڤالێسا) بۆى ده‌رکه‌وت، که به هه‌موو موشه‌که دورهاوێژ وفڕۆکه بۆمب داڕێژه‌ره‌کان و به‌هێزى ناتۆشه‌وه، ناتوانێ کاریگه‌ریه‌کى له‌وه‌ى هارى ترومان و ئایزنهاوه‌ر زیاترى هه‌بێ له سه‌ر ئه‌وروپا. ( واته ئه‌و هێزه‌ى له قه‌یرانى ئێرانه‌وه تۆ که‌ى چاند، ناکاریگه‌ریه‌که‌ى له قه‌یرانى پۆڵۆنیا دووریه‌وه). چونکه سه‌رانى سۆڤیه‌ت، سه‌رکرده سه‌ربازیه‌کانى پۆڵه‌نده‌یان ناچارکرد، ڕاپه‌رینه‌که‌ى سه‌ندیکاى کرێکاران کپ بکه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده نیوه‌ى دانیشتوانى پۆڵه‌نده‌ش پشتيوانى ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان ده‌کرد به هیواى هێنانه سه‌رحوکمى ڕژێمێکى سۆشیال- ديموکراتى ڕاسته‌قینه، که‌چى ريگن له غه‌یرى ڕق هه‌ڵسان وناڕه‌زایی ده‌ربڕین هیچى تر‌ى پێنه‌کرا. کورد گۆته‌نى ((مست له‌درێشه ده‌کشێته‌وه)) و ریگن یش تێگه‌یشت که رووبه‌روو بونه‌وه‌ى سۆڤیه‌ت یه‌عنى چى!( جه‌نگى سۆڤيه‌ت وئه‌مریکا ئه‌وێ ڕۆژێى به‌ماناى کاوڵکردنى سه‌رتاسه‌رى گۆى زه‌وى ده‌هات) ئه‌مه له‌لایه‌ك وله‌لایه‌کى تریشه‌وه نه‌یده‌توانى قه‌ناعه‌ت به هاوپه‌یمانه‌کانى خۆى له ناتۆ بێنێ، تا پۆڵه‌ندا یان سۆڤيه‌ت گه‌مارۆى ئابوورى بده‌ن. به‌مه‌ش هه‌موو هه‌روگیفه‌کانى ریگن به ناڕه‌زایی ده‌ربڕینى زاره‌کى و گه‌مارۆیه‌کى ئابورى ناکاریگه‌ر ته‌واو بوون.
له سه‌رده‌مى شه‌ڕى ساردیش ئه‌وه‌مان به‌دیکرد، که ڕووسه‌کان هه‌ر کاتێ هه‌ستیان به پێویستی ئه‌نجامدانى کارێك بوبێ، له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانى خۆیان، کردویانه‌و گوێشیان نه به ناڕه‌زایی ته‌واوى دونیا وه‌نه به هه‌روگیڤى ئه‌مه‌ریکاش داوه. که‌واته ئه‌و نائومێدیه‌ى ریگن توشى بوو، هه‌ر هه‌مان ئه‌و بێ ئومێدیه‌بوو، که پێش ئه‌وهارى ترومان، ئایزنهاوه‌ر، کنیدى، جنسۆن، نیکسۆن وجيراڵد فۆرد توشى ببون، ته‌نها جياوازیه‌که‌ى له‌وه‌دابوو که ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌مى ریگن بقه‌ومایه چه‌کى کوشنده‌تر له‌وه‌ى ساڵانى چڵه‌کانى سه‌ده‌ى ڕابردوو به‌کارده‌هێنرا. ساڵى 1984 زۆر وڵات به‌ده‌ست شه‌ڕه‌وه ده‌یان ناڵاند، ئه‌ورپیه‌کانیش هه‌رچه‌ند کیشوه‌ره‌که‌یان تاکه کیشوه‌رێکى بێ شه‌ڕوشۆڕ بوو، به‌ڵام کاوڵکاریه‌کانى هه‌ردوو جه‌نگى جیهانیان له به‌رچاومابوو وهێشتا بیریان نه‌چوبوه‌وه و له‌به‌رئه‌وه ئاماده‌ى جه‌نگێکى تر نه‌بوون. زۆربه‌ى ئه‌و شه‌ڕانه‌ى ئه‌وکات په‌یوه‌ندیان نه به‌شه‌ڕى سارده‌وه، نه به جياوازى ئاین، ونه به جياوازى ئایدۆلۆجیای سياسى یه‌وه نه‌بوو. له باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسيا کۆمه‌نیست شه‌ڕى کۆمه‌نیستى ده‌کرد (چين دژ به ڤێتنام، ڤێتنام دژ به که‌مبۆدیا)، له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش موسڵمان دژ به‌موسڵمان ( عێراق دژ به ئێران)، جوله‌که‌ش شه‌ڕى عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بى موسڵمان ومه‌سیحیش له لوبنان شه‌ڕى یه‌کتریان ده‌کرد. ئه‌مه‌ریکاش خۆى له سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌ڕانه تێوه‌گڵاندبوو، ئینجا چ به هه‌نارده‌کردنى چه‌ك یان گێڕانى ڕۆڵى ناوبژیوانى یان تێکبه‌ردان بوبێ. دياره سۆڤيه‌تیش به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مریکا تێوه‌گڵابوو. نزیکه‌ى هه‌موو وڵاتانى جیهانى سێ یه‌میش سه‌ره‌ڕاى قه‌رزارى حکومه‌ته‌کانیان وهه‌ژاری بێ وێنه‌ى گه‌له‌کانیان، ئه‌وانیش پاره‌یه‌کى خه‌یالیان له شه‌ڕ، يان له خۆ ئاماده‌کردن بۆشه‌ڕ به فیڕۆ ده‌دا.
ریگن به‌رامبه‌ر به یه‌کێتى سۆڤیه‌ت سیاسه‌تێکى روون وئامانج دیارى هه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌ته ته‌م ومژاویه‌کانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وئه‌مریکاى ناوه‌راست (کاریبى). که ئه‌ویش خۆى له به‌رقه‌رارکردنى ئاشتى له جیهان، ڕاگرتنى پێشبڕکێ چه‌کدارى، که‌مکردنه‌وه‌ى چه‌که ناوه‌کیه‌کان، دورستکردنى په‌یوه‌ندى بازرگانى توند‌و تۆڵ له گه‌ل یه‌کتر، هاوکاری یه‌کترکردن له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى ژینگه، وه‌ك بارانى ترش وپیس بونى ئاو و هه‌وا. . هتد وئازداکردنى ئاڵوگۆڕکێى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان به‌گشتى ده‌بینیه‌وه. خه‌ڵکیش به‌گشتى له ئه‌مریکا هه‌ر هه‌مان ئامانجیان هه‌بو، به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازى به‌جێهانه‌نه‌که‌ى له گه‌ڵ ئه‌ودا هاوڕا نه‌بوون. چونکه ئه‌و ته‌کتیکانه‌ى ریگن له به‌ده‌هێنانى ئاشتى وڕاگرتنى پێشبڕکێى چه‌کداربوون گرتبوویه به‌ر، پڕبوون له سوکایه‌تى پێکردنى یه‌کێتى سۆڤیه‌ت. بۆ نمونه له ئازارى 1983 ریگن، یه‌کێتى سۆڤیه‌تى به ئیمپراتۆریه‌تى شه‌ڕ و ته‌وه‌رى شه‌ڕ له جیهانى مۆدێرندا، له قه‌ڵه‌مدا. له‌ده‌ره‌وه‌ى یابان و ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا، که‌م که‌س ئه‌و لێکدانه‌وه‌ى ریگنى پێڕاست بوو.
له‌به‌شى خواره‌وه‌ى پشتێنه‌ى گۆى زه‌وى خه‌ڵك، ئیمپریالیزمى هه‌ژارى و ده‌مارگیریان، پێ ته‌وه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى شه‌ڕ بوو، له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش خه‌ڵك، ئه‌مریکا وسۆڤیه‌ت وئیسرائیلیان پێ ته‌وه‌رى شه‌ڕبوون، وئیسرائیلیش عه‌ره‌بى به‌ته‌وه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى شه‌ڕ ده‌زانى.
که‌م که‌س هه‌بوون له ئه‌مریکا هاوڕایی ریگن نه‌بن له وه‌سفکردنى سۆڤیه‌ت به ته‌وه‌رى شه‌ڕ، به‌ڵام زۆربه‌ى خه‌ڵك پرسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، چۆن ده‌کرێ یه‌کێ بانگه‌شه‌ى ئاشتى وکرانه‌وه به‌ڕووى وڵاتێكدا بکات وله هه‌مانکاتیشدا سوکایه‌تى پێبکا وبه سه‌رچاوه‌ى شه‌ڕى دابنێ؟ زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئه‌مریکا پێیان وابوو که ئه‌وان بیانه‌وێ یان نه‌یانه‌وێ یه‌کێتى سۆڤیه‌تیش وه‌ك وڵاته‌که‌ى ئه‌وان زڵهێزه، بۆیه ده‌بێ ئیداره‌ى له‌گه‌ل بکه‌ن، نه‌ك به‌قسه سوکایه‌تى پێبکه‌ن.
جه‌ڵه‌وکردنى پێشبرکێى چه‌ك، مه‌زنترین ته‌حه‌دابوو، به‌ڕووى هه‌ردوو زڵهێزه‌که‌ى جیهان، چونکه ئه‌م پێشبڕکێ یه، یه‌کجار ترسناك وگرانبه‌ها بوو، بۆ هه‌ردوو لا. به‌ڵام ریگن پێى وابوو سیاسه‌تى دانبه‌خۆداگرتنه‌که‌ى کارته‌ر نه‌ك هه‌ر پێى نه‌کراوه، ئه‌م پێشبڕکێ یه ڕابگرێ، به‌ڵکو بۆته هۆى زیاتر به‌هێزبونى سۆڤیه‌ت، بۆیه ریگن، ئاماده‌ى ئه‌وه نه‌بوو له‌سه‌ر سیاسه‌تى کارته‌ر به‌رده‌وام بێ وه‌یان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سیاسه‌ته‌که‌ى نیکسۆن له ڕاگرتنى ته‌رازووى هێز، به‌ڵکو پێداگرى له سه‌ر باڵا ده‌ستى ئه‌مریکا له‌م پێشبڕکێ یه ده‌کرده‌وه. له‌م ڕووه‌شه‌وه ته‌نها له سێ ساڵى یه‌که‌مى حوکمى خۆى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ڕێژه‌ى 40% زیادکرد. هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕه‌فتاره‌ى ریگن، ڕووسه‌کانى نارحه‌تکردبوو، به‌ڵام نه‌شیتوانى ناچارى دانوسانیان بکا. به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌سپى خۆیان زیاتر تاودا وله‌هه‌ندێ شوێنیش‌دا پێش ئه‌مریکاشیان داوه. له حه‌فتاکانى سه‌دده‌ى ڕابردوو ئه‌وروپا، ناجێگيرترین وترسناکترین ناوچه بوو له‌م پێشبڕکێ یه‌دا، ئه‌ویش به‌هۆى بوونى پتر له 345 موشه‌کى ئێس-22 ى سۆڤیه‌تى که زۆر مۆدێڕن و مه‌ودا مامناوه‌ند بوون وکڵاوى ناوه‌کى سێیانیان لێ به‌سترابوو. له کانونى یه‌که‌مى 1979ش وڵاتانى ئه‌ندام له ناتۆ، پێنج سه‌د موشه‌کى کروزى ئه‌مریکیان له ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا، به‌رامبه‌ر به موشه‌که‌کانى سۆڤیه‌ت جێگیرکرد.
کارته‌ر، له ژێر فشارى هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیه‌کانى، ناچارى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕێن کرابوو، له سه‌رجێگیرکردنى موشه‌که‌کانى کروز له ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا، که‌چى ریگن، به‌گه‌رمى پێشوازى له‌م هه‌نگاوه کرد، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی زۆرى خه‌ڵکى ئه‌وروپا. هه‌رچه‌نده سۆڤیه‌تیش ده‌ستى له پشت زۆربه‌ى ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌وه بوو، له پێناوى ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌کى زۆرى خه‌رجکرد. خه‌ڵكى ئه‌وروپا ده‌یانزانى ئه‌مریکا وسۆڤیه‌ت ده‌یانه‌وێ وڵاته‌کانى ئه‌وان بکه‌نه گۆڕه‌پانى پاڵه‌وانبازیه‌کانى خۆیان، ده‌شیانزانى ئه‌گه‌ر بقه‌وێ، وڵاته‌کانیان به‌یه‌کجارى له سه‌ر نه‌خشه ده‌سڕێته‌وه. بۆیه له سه‌رجه‌م وڵاتانى ناتۆ به‌تاك وبه‌کۆ ڕۆژانه خه‌ڵك خۆپێشاندانیان ئه‌نجامده‌دا، که‌چى حکومه‌ته‌کانیان هه‌ر سووربون له سه‌ر بڕیاره‌کانى خۆیان وملیان بۆ خۆپیشانده‌ران که‌چ نه‌کرد.
له 23 تشرینى دووه‌مى 1983 موشه‌کى کروزى ئه‌مریکى له هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیان وئه‌ڵمانیاى رۆژئاوا جێگیرکران. رووسه‌کانیش وه‌ك په‌چکردارێکى یه‌کسه‌رى به‌شداربونى گفتوگۆکانى جنێف (که‌بۆ ڕاگرتنى پێشبڕكێ چه‌ك ئه‌نجامده‌دران) یان ڕاگرت. په‌یوه‌ندیه‌کانى وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا- یه‌کێتى سۆڤیه‌ت له سه‌ره‌تاى په‌یدابوونى شه‌ڕى سارده‌وه ئه‌مجۆره ساردیه‌یان به‌خۆیانه‌وه نه‌دیبوو. له‌هه‌ردوو لاش په‌نجه‌کان له‌سه‌ر په‌لاپیتکه‌ى چه‌کاکان بوون. ته‌ره‌سانه‌ى(ئه‌رسنالى) چه‌که‌کانى هه‌ردوولا گه‌یشتبوه ڕاده‌یه‌کى باوه‌ڕپێنه‌کراو، که‌چى حه‌قیقه‌تیش بوون. ته‌نها چه‌که ئه‌تۆمیه‌کانى هه‌ردوولا گه‌یشتبووه شانزه‌هه‌زار ( ئه‌مریکا نۆ هه‌زار کڵاوه‌ى ئه‌تۆمى وسۆڤیه‌ت حه‌وت هه‌زار). ئه‌مریکا له وڵاتانى ناتۆ 4445 کڵاوه وبۆمبى ئه‌تۆمى( له نێوانیان 98 بۆمبى ئه‌تۆمى فه‌ره‌نسا و 64ى به‌ریتانیا بوون) به‌رامبه‌ر به ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات دامه‌زراندبوو، سۆڤیه‌تیش 3580 پارچه چه‌کى ئه‌تۆمى له ده‌ریاو له وڵاتانى په‌یمانى وارشۆ وه به‌رامبه‌ر به وڵاتانى ناتۆ جێگیرکردبوو.
ته‌نها له ساڵى 1985 ئه‌مریکا، 300 ملیار و ناتۆش 150 ملیار دۆلاریان له به‌رگریدا خه‌رجکرد، ئه‌وه‌ى په‌یمانى وارشۆ وسۆڤیه‌تیش دیار نه‌بوو چه‌نده، ئه‌گه‌رچى له‌وه‌ى په‌یمانى ناتۆ و ئه‌مریکا که‌متر بوو، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ر پاره‌یه‌کى خه‌یالى بوو. له‌ساڵى 1953 خه‌رجیه‌کانى به‌رگرى ئه‌مریکا نه‌ده‌گه‌یشته ده یه‌کى ئه‌وه‌ى که دواى 32 ساڵ پێى گه‌یشت، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئایزنهاوه‌ر بێزارى خۆى ده‌ربڕى وگووتى ئه‌مه که‌ى ڕێگه‌ى ژیانه که ئێمه وسۆڤیه‌ت گرتوومانه‌ته به‌ر. هه‌ردوو لا پێشنیارى که‌مکردنه‌وه‌ى موشه‌که‌کانیان کرد، ڕووسه‌کان پێشنیارى ئه‌وه‌یان کرد که ئه‌وان ژماره‌ى موشه‌که‌کانى خۆیان له ئه‌وروپا به‌راده‌یه‌ك که‌م ده‌که‌نه‌وه که یه‌کسان بێ له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى فه‌ره‌نسا وبه‌ریتانیا، به‌مه‌رجێ ئه‌مریکا هه‌موو موشه‌که کروزه‌کانى خۆى له ئه‌وروپا بکێشێته‌وه. ریگن له به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌ى سۆڤیه‌ت پێشنیارى ( زيرۆ- زيرۆ) ى کرد، واته به‌رامبه‌ر به کێشانه‌وه‌ى ته‌واوى موشکه ئێس ئێس -20 کانى سۆڤیه‌ت ئه‌مریکا ته‌واوى کروزه‌کانى خۆى ده‌کێشێته‌وه. به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ردوو پێشنیاره‌که‌ى یه‌کیان به پروپاگه‌نده ده‌زانى.
ئامانجى سۆڤیه‌ت لاوازکردنى ناتۆ بوو، چونکه ده‌یانزانى خه‌ڵکى ئه‌وروپا له نێو خۆیاندا ناکۆکن، چونکه زۆربه‌یان پێیان وایه سه‌رۆکه‌کانیان له هیچ خۆڕایی رێگه‌یانداوه ئه‌وروپا بکرێته گۆڕه‌پانى ململانێى ئه‌م دوو زڵهێزه، و خه‌ڵکێکى زۆرى ئه‌مریکاش پێیانوایه سه‌رۆکى وڵاته‌که‌یان له هیچ وخۆڕایی ئه‌م هه‌موو پاره زۆره له پاراستنى ئه‌وروپا سه‌رفده‌کا. ساڵى 1985 پتر له نیوه‌ى بودجه‌ى به‌رگرى ئه‌مریکا بۆ ناتۆ بوو، که‌چى ئه‌لمانیه رۆژئاوایه‌کان به‌چاوى داگیرکه‌ر له‌و هێزه ئه‌مریکیه‌یان ده‌ڕوانى که بۆ به‌رگریکردن له‌وان هاتبوون. له‌وه‌ش زیاتر وڵاتانى ئه‌وروپا خۆیان ئاماده نه‌بوون پاره‌ى زیاتر بۆ ئه‌م به‌رگریه ته‌رخان بکه‌ن. دیاره یابانیه‌کانیش له ڕاستیدا هیچ پاره‌یه‌کیان نه‌دا بۆ به‌رگریکرنه‌که‌ى ئه‌مریکا لێیان، له‌وکاته‌ى سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان ده‌بوو، پارێزگارى له یابان بکه‌ن، یابانیه‌کانیش خۆیان خه‌ریکى په‌ره‌پێدانى توانا پیشه‌سازیه‌کان و ئابوریه‌کانى خۆیان بوون، که‌چى باجده‌رى ئه‌مریکیش ده‌بوو زیاتر کار بکا تا مه‌سره‌فى به‌رگریکردنه‌که‌ى ئه‌مریکا له یابان دابین بکا.
هه‌تا ده‌هات هه‌ستى ئه‌وه، لاى کۆنگرێسمانه‌کانى ئه‌مریکا زیادى ده‌کرد، که ئه‌مریکا ده‌بێ یارمه‌تیه دارایی وسه‌ربازیه‌کانى خۆى بۆ ناتۆ که‌م بکاته‌وه و ئه‌وروپیه‌کان خۆیان ئه‌رك ومه‌سره‌فى به‌رگریکردنى خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ. ساڵى 1984، سیناتۆرى دیموکرات له ویلایه‌تى جۆرجیا( سام نون)، پێشنیارى کێشانه‌وه‌ى نه‌وه‌د هه‌زار له‌و سێسه‌د وشه‌ست هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌ى له ئه‌وروپا جێ‌گير کراون کرد، له‌ماوه‌ى پێنچ ساڵدا، ئه‌گه‌ر بێت‌و وڵاته ئه‌وروپیه‌کانى رۆژئاوا، قه‌بوڵ نه‌که‌ن زیاتر شانى خۆیان بده‌نه به‌ر ئه‌رکى پاراستنى کیشوه‌ره‌که‌یان. به‌ڕێوبه‌رایتیه‌که‌ى ریگن، پێشنیاره‌که‌ى نونى ره‌تکرده‌وه و له سینات‌دا 55 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 41 شکست به پێشنیاره‌که‌ى نون هێنرا. نون، به‌م پێشنیاره‌ى له ژێیه‌کى هه‌ستیارى دا، ئه‌و قسه‌ى ئایزنهاوه‌رى هێنایه‌وه یاد ئه‌مریکیه‌کان که له ساڵى 1953 ووتبوى: ناکرێ هێزه‌کانمان بۆ ماوه‌یه‌کى دیارى نه‌کراو له ئه‌وروپا بهێلینه‌وه، چونکه ئه‌مریکا ناتوانێ بۆ هه‌تا هه‌تایه "دیوارى رۆمان" بپارێزێ. پاش سى ودوو دانه ساڵ زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئه‌مریکا وبه‌شێکى زۆر له سیناته‌کان هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ئایزنهاوه‌ر. وڵاتانى هه‌ردوو به‌رى ئه‌تله‌سى، که‌وتبونه ژێر فشارێكى زۆره‌وه، بۆ دیاریکردنى ئه‌رکى هاوپه‌یمانانى ناتۆ وچۆنیه‌تى به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م ئه‌رکه. سیاسه‌ته ئابوریه‌که‌ى ریگن، به‌رامبه‌ر به یه‌کێتى سۆڤیه‌ت، کێشه‌کانى قوڵترکردبوو. له سه‌رینى داگیرکردنى ئه‌فغانستان، کارته‌ر، بڕیارى ئابلوقه‌ى ئابورى دژى سۆڤیه‌ت دابوو، ریگنیش، به قه‌ده‌غه‌کردنى فرۆشته‌ى گه‌نمى ئه‌مریکى بۆ روسیا وڕاگرتنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا له گه‌ل ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات، به‌کرده‌وه بڕیاره‌که‌ى کارته‌رى خسته بوارى جێ به‌جێکردنه‌وه. له‌کۆتایی حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، وڵاتانى ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا گرێبه‌ستێکى کڕینى گازیان (گازى سیبیریا)له گه‌ل یه‌کێتى سۆڤیه‌ت مۆرکرد، به‌ڵام ڕاکێشانى بۆڕیه‌کانى پێویستى به‌ته‌کنه‌لۆژیاى ئه‌مریکا هه‌بوو (چونکه له تواناى وڵاتانى ئه‌وروپادا نه‌بوو). ئه‌م گریبه‌سته‌ى ئه‌وروپیه‌کان ریگنى توڕه‌کرد وهه‌وڵى دا، نه‌هێلێ کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کان ئامێر به‌و لایه‌نانه بفرۆشن که په‌یوه‌ندیان به سۆڤیه‌ته‌وه هه‌یه. هه‌رچه‌نده ریگن (ئه‌مریکا) له هه‌موان زیاتر پێویستى به بازرگانى بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مریکا گه‌نم ودانه‌وێله‌یه‌کى زۆر زیاتر له پێویستى خۆى له‌مل مابوه‌وه و تاى هاورده‌ش زۆر له‌وه‌ى هه‌نارده‌کردن قوڕستر ببوو، واته سیاسه‌ته‌کانى ریگن ئه‌مریکاى توشى قه‌یرانێکى ئابورى جیدى کردبوو. ساڵى 1985 ڕووسه‌کانیش رۆژ به رۆژ زیاتر نقومى زه‌ڵکاوى ئه‌فغانستان ده‌بوون. له پێناو ملکه‌چپێکردنى ئه‌فغانه‌کان پتر له په‌نجا هه‌زار که‌سیان لێکوژرا و چه‌کى کیمیاویشیان له زۆربه‌ى شه‌ڕه‌کاندا به‌کارهێنا، ئه‌مه‌ش بارته‌قاى کوژراوانى سوپاى ئه‌مریکا وبه‌کارهێنانى چه‌که‌کیمیاویه‌کانیان له ڤێتنام بوو.
له ئه‌یلولى 1983، ریگن، گه‌مارۆى هه‌نارده‌کردنى دانه‌وێڵه‌ى له سه‌ر سۆڤیه‌ت هه‌ڵگرت و بڕێکى ئه‌وتۆى دانه‌وێڵه هه‌نارده‌ى ئه‌م وڵاته کرد، که له‌مێژووى ئه‌مریکا بێ وێنه بوو. ئه‌وروپیه‌کان، هه‌نارده‌کردنى گه‌نم وگه‌نمه‌شامى ونه‌هێشتنى هه‌نارده‌کردنى ته‌کنه‌لۆژیاى پایپلاین ( بۆرى گاز) ئه‌مریکى بۆ سۆڤیه‌ت، به‌دوو ڕه‌فتارى دژ به‌یه‌ك زانى. به‌ڵام ریگن له‌وه‌ڵامدا ووتى ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش دانه‌وێڵه نه‌فرۆشینه سۆڤیه‌ت، ئه‌وان ده‌توانن له سه‌رتاسه‌رى وڵاتانى جیهان ئه‌م ماده‌یه بکڕن، که‌چى ته‌کنه‌لۆژیاى پایپلاین له ئه‌مریکا نه‌بێ له‌شوێنێکى تر ده‌ستناکه‌وێ. به‌ڵام هه‌ر هه‌مان ریگن له ساڵى 1984 خۆى که‌وته هاندانى کۆمپانیه ئه‌مریکیه‌کان تا زۆرترین بڕى ته‌کنه‌لۆژیاى پایپلاین به‌هه‌مان سۆڤیه‌تى جاران بفرۆشن!!! به‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ته‌واوى پێچه‌وانه‌کانى سیاسه‌تى کارته‌رى به‌جێگه‌یاند.
ئه‌وه‌ى مایه‌یی سه‌رسوڕمانه، ئه‌وه‌یه که، خه‌ڵکى ئه‌مریکا کارته‌ریان به نه‌رم وریگنیان به ڕه‌ق به‌رامبه‌ر به‌سۆڤيه‌ت له قه‌ڵه‌مده‌دا!
له تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 1981، کاتێ سوپاى پۆله‌نده دژ به بزوتنه‌وه‌ى سه‌ندیکاکان (نقابة التضامن) هاتنه ده‌ست، ریگن هه‌وڵى دا له ڕێگه‌ى ئابلوقه‌ى ئابوریه‌وه، ناچاریان بکا، واز له یه‌کێتى سه‌ندیکاکان بێنن، تا رژێمى وڵاته‌که‌یان بگۆڕن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بارى قوڕسى سه‌رشانى هاوڵاتیانى قوڕسترو پێگه‌ى جه‌نراله‌کانى به‌هێزتر کرد. ئاى که ئیمڕۆ چه‌ند له دوێنێ ده‌چێ! پاش ده‌ساڵ له ئابلوقه‌که‌ى سه‌ر پۆله‌ندا، سه‌رۆکێکى تر‌ى کۆمارى (جۆرج بۆش) هه‌مان سیاسه‌تى به‌کار هێناوه به‌رامبه‌ر به‌ڕژێمه‌که‌ى سه‌ددام، واته سیانزه‌ساڵ برسى کردنى خه‌ڵك(1991-2003) و به‌هێزکردنى سه‌ددام وجه‌نراله‌کانى.
له ئابى 1984، به‌بیانوى ئازادکردنى هه‌ندێ له گیراوه سیاسیه‌کان، ریگن ئابلوقه ئابوریه‌که‌ى سه‌ر پۆله‌نده‌ى به‌ته‌واوى هه‌ڵگرت!
ئه‌م سیاسته ده‌مده‌میه‌ى ریگن سه‌رى له ئه‌مریکیه‌کان تێكدابوو، ده‌یانگوت باشه ئه‌گه‌ر سۆڤیه‌ت به‌ڕاستى دوژمنه، بۆچى پێداویستیه گرنگه‌کانى پێده‌فرۆشێ، ئه‌گه‌ر دوژمنیش نیه، جێگیرکردنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى موشه‌که ئه‌تۆمیانه به‌رامبه‌ر سۆڤیه‌ت له پاى چى؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسه سادانه، به‌وه‌ڵامى ساده نابن. چونکه بارودۆخه‌که سه‌ره‌ڕاى ترسناکیه‌که‌ى ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بو.
هه‌روه‌ك پرۆفیسۆر پۆل مارانتز له کتێبى مێژووى سه‌رده‌مدا نوسیویه‌تى : ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى به‌رژه‌وه‌ندیه زیندووه هاوبه‌شه‌کانى نێوان ئه‌مریکا وسۆڤیه‌ت بکه‌ین، ده‌بینین، نه‌بوونى په‌یوه‌ندیه‌کى جێگیر و ڕێك وپێك چ کاره‌ساتێکى به‌سه‌ر هه‌ردوو لایاندا هێناوه . له گه‌ل ئه‌وشدا و به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وکێشه گڕگرتوانه‌ى که له یه‌کیان دوور ده‌خاته‌وه، ده‌بێ سوپاس گوزاربین که شێوه‌یه‌کى خراپتریان په‌یڕه‌و نه‌کردووه له‌به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م خیلافانه‌ى نێوانیان. مه‌ترسى ئه‌وه له گۆرێ بوو، که ڕۆژێك له ڕۆژان کار له کار بترازێ و چه‌که‌ناوه‌کیه‌کان به‌کاربهێنرێن، بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌بووه مایه‌یی سڕینه‌وه‌ى زینده‌گى له سه‌ر گۆى زه‌وى. خه‌ڵکیش هیواى ئه‌وه‌یان ده‌خواست که مرۆڤایه‌تى نه‌ك هه‌ر فێرى پێکه‌وه ژیان بێ له گه‌ل جیاوازیه‌کان (دایڤێرستى/ الإختلاف)، به‌ڵکو ده‌بێ سودیشى لێ ببینێ. هه‌رچه‌نده ژیانێکى کامه‌ران له ڕوانگه‌ى واشنتون ومۆسکۆ دوو شتى جیاواز بوون، به‌ڵام هه‌ندێ شتى بنچینه‌یی هه‌بوو که ده‌بوو هه‌ردوولا په‌یوه‌ست بن پێى. له‌وانه: یه‌که‌م : به‌ر له‌هه‌موو شتێك خودى ژیان خۆى، واته هه‌ردوولا پێویستیان به‌وه هه‌یه که بژین دووه‌م: هه‌ردوو سوپه‌رپاوه‌ر پێویستیانه‌و ده‌یانه‌وێ جێگیرى سیاسى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان هه‌بێ. سێیه‌م: هه‌ردولا پێویستیان به سوده‌کانى بازرگانى کردنه له گه‌ل یه‌كتر. چواره‌م: هه‌ردوولایان به‌رژه‌وه‌ندیان له ڕاگرتنى پێشبڕكێ چه‌کداریه. پێنجه‌م : هه‌ردوولایان ڕووبه‌ڕووى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى پیس بونى ژینگه هاتوون، بۆ چاره‌سه‌رکردنیشى پێویستیان به هاوکارى یه‌کتر هه‌یه. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ده‌بێ سه‌رانى هه‌ردوولا ده‌رك به‌وڕاستیه بکه‌ن، که هه‌موومان مرۆڤین له سه‌ر یه‌ك پلانێت ده‌ژین و هه‌مان هه‌وا هه‌ڵده‌مژین، هه‌مووشمان شانازى به‌داهاتووى منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین وله‌کۆتایشدا هه‌موومان ده‌مرین( ئه‌مه‌ش ووته‌یه‌کى به‌ناوبانگى جۆن کنێدى یه).
سیاسه‌تى ریگن به‌رامبه‌ر به جیهانى سێ یه‌م
له‌ناوه‌ڕاستى حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، به‌هۆى ئه‌وگه‌شه‌سه‌ندنه ئابوریه به‌رچاوه‌ى ئه‌مه‌ریکا وئه‌وروپا، به‌شێكى زۆرى پاره‌ى که‌ڵه‌که‌بووى بانقه‌کانیان، به‌قه‌رز درانه وڵاتانى جیهانى سێیه‌م. به‌ڵام ئه‌و پارانه له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى سه‌رفبکرێن یا دران به‌چه‌ك وتفاقى شه‌ڕ یان کرانه که‌ل وپه‌لى به‌کاربه‌ر (مواد إستهلاکية). کاتێ ئابوورى جیهان(سه‌ره‌تاى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو) که‌وته قه‌یران وسست بوون، نرخى نه‌فت وکه‌ره‌سته‌ى خاوى هه‌نارده‌کراوى جیهانى سێ یه‌میش دابه‌زینێکى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینى وئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى وڵاته قه‌رزاره‌کان نه‌توانن قیستى ساڵانه‌ى بانکه‌کانى ئه‌مریکا وئه‌وروپا بده‌نه‌وه وڕۆژ به ڕۆژ قه‌رزه‌کانیان زیاد بکا. دیاره به‌شێکى زۆرى ئه‌م زیاده‌یه‌ش په‌یوه‌ندى به‌و سیاسه‌ته‌و هه‌بوو که رۆناڵد ریگن په‌یڕه‌وى ده‌کرد له که‌مکردنه‌وه‌ى باج وسه‌رفکردنى پاره‌یه‌کى زۆر له به‌ده‌ستهێنانى چه‌کى تازه.
ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى که هه‌ندێك له گه‌لانى جیهانى سێ یه‌م توشى ئیفلاسى ته‌واو ببن بۆ نمونه به‌رازيل وچه‌ند وڵاتێکى تر له ئه‌مه‌ریکاى لاتین. پاشان ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ى بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ى بارى داته‌پیوى ئابورى خرانه گه‌ڕ، پێکهاته‌ى بانقه ڕۆژئاوایی یه‌کانى خسته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى له به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه. جیهان ڕووبه‌ڕووى که‌سادێکى ئابورى ئه‌وتۆ ببوه‌وه، که له که‌ساده به‌ناوبانگه‌که‌ى ساڵانى سی یه‌کانى سه‌ده‌ى ڕابردوو مه‌زنتر بوو. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌رێكى ئاسان له ئارادا نه‌بوو، به‌ڵکو چاره‌سه‌رى زه‌حمه‌تیش تروسکایی له هیچ لایه‌که‌وه به‌دى نه‌ده‌کرا. له پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى قه‌رزى سه‌ر وڵاتانى جیهانى سێ یه‌م، ئه‌مه‌ریکا و وڵاته ئه‌وروپیه‌کان ناچارى ئه‌وه‌بوون وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌کانیان بۆ ماوه‌یه‌کى درێژتر دوابخه‌ن، به‌رامبه‌ر زيادکردنى سووه‌که‌ى (زيادة أرباحها) ئه‌مه‌ش بووه قوڵکردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تیه‌کانى وڵاته قه‌رزاره‌کان، له‌جیاتى سووکترکردنى بارى قوڕسى سه‌رشانیان.
له‌گه‌ل هاتنى ساڵى 1984 ئابوورى ئه‌مریکا جارێکى تر گه‌شه‌سه‌ندنى به خۆیه‌وه بینى، به‌ڵام به‌هۆى سه‌رکه‌وتنى ريگن، له نزم ڕاگرتنى راده‌ى هه‌ڵاوسانى ئابوورى (4% له ساڵى 1984) له وڵاته‌که‌ى، نرخى نه‌فت وکه‌ل وپه‌له‌کانى تر‌ى جیهانى سێ یه‌م له ئاستێكى نزم دا مانه‌وه، چونکه ئه‌وێ ڕۆژێ دۆلار له به‌رزترین ئاستدا بوو. به‌وه‌ش راده‌ى سو‌و (نسبة الفوائد) له ئاستێکى به‌رز مایه‌وه (10%)، ئه‌مه‌ش بوه مایه‌ى قوڵبونه‌وه‌ى قه‌یرانى ئابوورى له جیهانى سێ یه‌م. هه‌رچه‌نده هه‌موولایه‌ك هاوڕابوون له سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له‌دۆخه ئابوریه بکرێ، به‌ڵام هیچ دوو لایه‌ك هاوڕا نه‌بوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى.
شه‌ڕى عێراق –ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى تر بوو بۆ سه‌ر ئارامى نێونه‌ته‌وه‌یی (الإستقرار العالمي)، له ساڵى 1984 یشه‌وه هه‌ردوولا که‌وتنه موشه‌كبارانکردنى که‌شتیه نه‌فت هه‌ڵگره‌کانى یه‌کتر له که‌نداوى (عه‌ره‌بى /فارسى). ساڵى 1979 جیمى کارته‌ر هۆشدارى دایه ڕووسه‌کان وپێى ڕاگه‌یاندن، ئه‌گه‌ر بێت‌و له سه‌رچاوه‌نه‌فتیه‌کانى که‌ندوا نزیك ببنه‌وه، ئه‌وا هێزى سه‌ربازیتان له دژ به‌کاردێنین. که‌چى ساڵى 1984 عێراق وئێران به‌کرده‌وه هه‌نارده‌ى به‌شێکى زۆرى نه‌فتیان له که‌نداو په‌كخست ، رۆناڵد ريگن یش ده‌سته وه‌ستان وه‌ستا وهیچى پێ نه‌کرا.
ریگن و شه‌ڕى ناوه‌خۆى لوبنان
له شه‌ڕێکى تر‌ى گه‌وره‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له لوبنان، ئه‌مریکا هه‌رچه‌نده نه به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى له وڵاته‌دا هه‌بوو وه نه جه‌نگه‌که‌ش ده‌رنجامى بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌بوو، که‌چى خۆى فڕێدایه ناو جه‌رگه‌ى ئه‌و جه‌نگه ئاڵۆزه‌وه، به‌ڕاستى جه‌نگێکى ئاڵۆز بوو، چونکه موسڵمانه لوبنانیه‌کان شه‌ڕى لوبنایه مه‌سیحیه‌کان، سوریه‌کان دژ به لوبنانیه‌کان، فه‌له‌ستینیه‌کان دژ به هه‌مولایه‌نه‌کان وجوله‌که‌کانیش دژ هه‌موو عه‌ره‌به‌کان له سه‌ر خاکى لوبنان له شه‌ڕ دابوون. بیانوى به‌شدارى ئه‌مریکاش له‌و جه‌نگه ئیحتیوا کردنى یه‌کێتى سۆڤیه‌ت بوو!!!
ریگن سوریه‌کانى به دارده‌ستى رووسه‌کان و ئیسرائیلیه‌کانیش به هاوپه‌یمانى شه‌ڕى ساردى خۆى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌زانى. هێگى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وکاسپه‌ر واینبێرگه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى له نزیکه‌وه پشتیوانى ئیسرائیلیه‌کان ده‌کرد له‌و شه‌ڕه، چونکه ئیسرائلیان به تاکه دۆستى باوه‌ڕپێکراوى خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌زانى.
ئیسرائیلیه‌کانیش هه‌رچه‌نده یارمه‌تی یه سه‌ربازى و ئیستخباراتیه‌کانى ئه‌مریکایان بۆ خۆیان قه‌بوڵ بوو، به‌ڵام نه‌ده‌چوونه ژێربارى ئه‌وه‌ى که یه‌کێتى سۆڤیه‌ت هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ئاشتى نێو ده‌وڵه‌تى، به‌ڵکو پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ده‌بێ ئه‌مریکا عه‌ره‌ب و ڕێکخراوى ڕزگاریخوازى فه‌له‌ستین (ر. ر. ف)به هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ره‌کی بۆ سه‌ر ئاشتى نێو ده‌وڵه‌تى بزانێ.
عاده‌ته‌ن هیچ هاوپه‌یمانه‌تیه‌ك نیه له‌سه‌ر دیارى کردنى دوژمنه‌که‌یان ڕێکنه‌که‌ون، ته‌نها ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا وئیسرائیل نه‌بێ!!!
هێگ و واینبێرگه‌ر قه‌ناعه‌تیان به‌ئیسرائیل هێنا که بێته هه‌وپه‌یمانیان دژ به هاوپه‌یمانانى سۆڤیه‌ت، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریکا په‌یمانى ئاشتى یه‌کجاره‌که‌ى وئارامى سنوره‌کانى پێدان. له‌سایه‌یی کامپ دێڤیده‌که‌ى جیمى کارته‌ر، سنورى ئیسرائیل-میسر ئارامى به‌ده‌ستهێنا بوو، به‌ڵام سنوره‌کانى له گه‌ل که‌نارى خۆرئاوا، ئوردن، وبه‌رزایی یه‌کانى جۆلان ولوبنان، کێشه‌ى زۆریان تێدا مابوو. بۆیه سه‌رکرده‌کانى ئه‌و وڵاته باوه‌ڕیان وابوو که نابێ ئیسرائیل پێش چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه سنوریانه، هه‌موو هێزو تواناى خۆى له دژایه‌تیکردنى سۆڤیات و هاوپه‌یمانه‌کانى به‌کاربێنێ.
سیاسه‌تى ئه‌مریکا بۆ پاراستنى ئاسایشى ئیسرائیل بریتى بوو، له لێدانى بنکه وباره‌گاکانى رێکخراوى رزگاریخوازى فه‌له‌ستین(ر. ر. ف) له لوبنان، به‌شێکى به هێزى سه‌ربازى و به‌شه‌که‌ى تریشى به دورستکردنى کیانێك بۆیان له که‌نارى رۆژئاواى چۆمى ئوردن (الضفة الغربية لغور أردن). ریگن باوه‌ڕى به‌م سیاسه‌ته دووڕێچکه‌یی یه بوو (سياسة ذات مسارين)، چونکه ده‌یزانى دۆسته عه‌ره‌به‌کانى به له‌ناوبردنى ر. ر. ف به‌هێزى چه‌ك و به‌ده‌ست نه‌هێنانى که‌مترین ده‌ستکه‌وت بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان، نابنه‌هاوپه‌یمانى له دژایه‌تى کردنى سۆڤیه‌ت، به‌ڵکو ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یی بۆ نائارامى وته‌رۆر له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (ئه‌م پێشبینیه‌ى ریگن ئێستا به‌ته‌واوى هاتۆته دى). بۆیه ریگن، ناوچه‌یه‌کى ئۆتۆنۆمى سه‌ر به‌ئوردنى بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان له که‌نارى رۆژئاوا به‌باشترین چاره‌سه‌رده‌زانى، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئوردن وسوریا وئیسرائیل له‌سه‌رى رێكکه‌ون. به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌له‌ستینیه‌کان به‌و فۆرمیوله‌ى ئه‌مریکا رازى نه‌بون، نه‌یان ویست له کیانێكدا بژين، نه‌توانن په‌یره‌وى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و به‌رگرى خۆیان به‌ئازادى بکه‌ن. ئوردنیش ئاماده نه‌بوو به‌رپرسیاره‌تیه‌کانى رێکخراوى فه‌له‌ستینیه‌کان بخاته ئه‌ستۆى خۆى. سوریاش که ئامانجى گێڕانى رۆلێکى سه‌ره‌کیه له‌ناوچه‌که، نه‌یده‌ویست ر. ر. ف له هه‌ساره‌ى ئه‌و ده‌ربچن. هه‌رچى ئیسرائیلیشه، هیچ کیانێکى نه‌ته‌وه‌یی بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان قه‌بوڵ نه‌بوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌ر ئوردنیش بوایه. به‌رامبه‌ر به فۆرمیوله‌ى ریگن، بێگن باوه‌ڕى وابوو که ئاسایشى ئیسرائیل ته‌نها به باڵا ده‌ستى هێز ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ، نه‌ك به ده‌ست هه‌ڵگرتن له خاكه داگیرکراوه‌کان به‌رامبه‌ر به ئاشتى. بۆیه به‌رده‌وام کۆمه‌ڵگاى نوێی بۆ جوله‌که‌کان له که‌نارى ڕۆژئاوا ده‌کرده‌وه، بۆئه‌وه‌ى زۆرترین خاکه‌که‌ى وه‌ك ئه‌مرى واقیع بکاته به‌شێك له ئیسرائیل.
ریگن و هێگ باوه‌ڕیان وابوو، ئه‌گه‌ر بێت‌و هێزه‌کانى ر. ر. ف له لوبنان له‌ناوببه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن قه‌ناعه‌ت به ئیسرائیل بێنن بۆ دورستبونى کیانێكى فه‌له‌ستینى له که‌رتى رۆژئاوا (( ئه‌مریکاى ئێستاش ده‌یه‌وێ هه‌مان سیاسه‌تى ریگن، به‌رامبه‌ر به پ. ک. ک وکوردى تورکیا په‌یڕه‌و بکا))، عه‌ره‌ب گۆته‌نى(( ما أشبه اليوم بالبارحة)).
حوکمه‌تى لوبنان به‌هۆى شه‌ڕى ناوه‌خۆ له به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شابوه‌وه وده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر خاکه‌که‌ى خۆى دانه‌مابوو، فه‌له‌ستینیه‌کانیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆستبوه‌وه وبنکه وباره‌گاکانى خۆیان له باشوورى ئه‌م وڵاته قایم کردبوو.
هه‌ڵه‌یه‌کى کوشنده‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ریگن
بۆ به‌رپرسیارکردنى ئیسرائیل له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى فه‌له‌ستینیه‌کان و راکێشانى سه‌رنجیان بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانى سۆڤیه‌ت، وه‌ك هه‌نگاوى یه‌که‌م، هێگ بڕیارى هاندانى ئیسرائیلى دا بۆ وه‌شاندنى گوزێکى جه‌رگبڕ له ڕێکخراوى ڕزگاریخوازى فه‌له‌ستین(ر. ر. ف).
ئه‌وه بوو له 26 مایسى 1982 له شیکاگۆ ه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه ى ئه‌مریکا(هێگ) ، ڕایگه‌یاند که ئیسرائیل له 25 نیسانه‌وه له ته‌واوى سینا کشاوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى ڕێكکه‌وتننامه‌ى کامپ دێڤد، ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌کى سیاسى ئاراسته‌کراو بوو بۆ جیهانى ده‌ره‌وه.
مه‌ناحیم بێگن (سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل)، پاش دابین کردنى سنورى باشوورى ئیسرائیل و ده‌رکردنى به‌هێزترین کاره‌کته‌رى عه‌ره‌به‌کان (میسر) له شه‌ڕ وململانێکان، ده‌ستى بۆ لێدانى فه‌له‌ستینیه‌کانى باشورى لوبنان به‌ته‌واوى کراوه.
ئه‌وه بوو، ڕۆژى 6 حوزێرانى 1982 هێرشى کرده سه‌ر لوبنان و ڕۆژئاواى به‌یروتى پایته‌ختى گه‌مارۆ دا، که زۆربه‌ى که‌مپى ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کانى لێ بوو. ئه‌مریکا به‌ڕووکه‌ش ڕاى له‌گه‌ل ئه‌م داگیرکاریه نه‌بوو، به‌ڵام سه‌رکۆنه‌شى (إدانة) نه‌کرد. ئیسرائیل به بیانوى له‌ناوبردنى گه‌ریلا فه‌له‌ستینیه‌کان، ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌ى کرده سه‌ر لوبنان، به‌ڵام مانه‌وه‌ى له باشوورى ئه‌م وڵاته کرده ئه‌مرى واقیع.
هێگ به‌ئاشکرا ڕایگه‌یاند که داگیرکردنه‌که‌ى لوبنان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، هه‌لێکى سیاسى تازه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ کێشه‌کانى نێوان عه‌ره‌ب وجووله‌که، که خۆى له که‌مکردنه‌وه‌ى ڕۆلى ر. ر. ف داده‌بینیه‌وه. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ى هێگ، به ته‌واوى پێچه‌وانه‌ى هه‌وڵه‌کانى نوێنه‌ره‌که‌ى خۆیان( فیلیپ حه‌بیب) بوو، که هه‌موو هێزو تواناى خۆى خستبووه گه‌ڕ له پێناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره‌کى دیپلۆماسیانه بۆ کێشه‌ى فه‌له‌ستین. ئیسرائیلیه‌کان له‌وه ده‌ترسان که فیلیپ حه‌بیب له میان چاره‌سه‌ره‌یه‌کانى خۆیدا، پێگه‌یه‌کى هه‌میشه‌یی به رێکخراوى فه‌له‌ستینیه‌کان له‌لوبنان بدا، دیاره هه‌ریه‌ك له سعودیه، ئوردن وسوریا و وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا (واینبێرگه‌ر) یش پشتیوانیان له هه‌وله‌کانى حه‌بیب ده‌کرد. له ئابى 1982 ئیسرائیل به خه‌ستى که‌وته بوردمان کردنى کۆمه‌ڵگا فه‌له‌ستینیه‌کان له رۆژئاواى به‌یروت، ئه‌مه‌ش بووه هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ده‌نگى ناڕه‌زایی خه‌ڵکى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به رۆناڵد ریگن و به‌له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ره‌نجه‌کانى وڵاته‌کیان له نێوان ئیسرائیل و هێگى وه‌زيرى به‌رگرى دا، تاوانباریان ده‌کرد. هه‌روه‌ك ده‌زانین هێگ له رقى ریگن وازى له پۆسته‌که‌ى خۆى هێناو ریگنیش، جۆرج شۆڵتزى گه‌وره بازرگانى کالیفۆڕنیایی وپرۆفیسۆرى خاوه‌ن ئه‌زموونى له کاروبارى حکومه‌تى خسته شوێنه‌که‌ى. له ئه‌یلولى هه‌مان ساڵدا بالیۆزى ئاشتى فیلیب حه‌بیب توانى له گه‌ل ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان بگاته رێکه‌وتنێك و به‌گوێره‌ى ئه‌م رێکه‌وتنه ئیسرائیل گه‌مارۆى سه‌ر به‌یروتى هه‌ڵگرت و هێزێكى سێ لایه‌نیش (ئه‌مریکا، فه‌ره‌نسا وئیتالیا) سه‌رپه‌رشتى ده‌رچوونى هێزه چه‌کداره‌کانى ڕێکخراوه فه‌له‌ستینیه‌کانیان کرد به‌ره‌و ئوردن و تونس. دواى ئه‌مه ریگن هه‌وڵى دا هه‌له‌که بقۆزێته‌وه‌و جارێکى تر پرۆسیسى کامپ دێڤید بخاته‌وه‌گه‌ڕ، به‌م بۆنه‌وه ووتارێکى سیاسى ئاراسته‌ى جیهان کرد ووتى ئه‌مریکا ئاماده‌یه جارێکى هه‌ڵبستێ به‌گێڕانى رۆڵى ناوبژیوانى له نێوان عه‌ره‌ب وجووله‌که، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه‌ى بێگن-کارته‌ر وسادات ساڵى 1979له سه‌رى رێکه‌وتبوون. ئه‌ویش دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌کى فه‌له‌ستینى سه‌ربه‌خۆ بووله که‌نارى رۆژئاوا وکه‌رتى غه‌زه، به‌رامبه‌ر به دانناى ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان به وو‌ڵاتى ئیسرائیل و ده‌سته‌به‌رکردنى ئاشتیه‌کى یه‌کجاره‌کى له سه‌ر سنوره‌کانى. ، به‌ڵام له گه‌ل کشانه‌وه‌ى هێزه سێ لایه‌نی یه‌که، ئیسرائیله‌کان جارێکى تر گه‌مارۆى به‌یروتیان داوه و یاسر عه‌ره‌فاتیش هۆشیارى دا ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له به‌یروت نه‌کشێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وان ته‌واوى شارى به‌یروت کۆنترۆل ده‌که‌ن. میلیشا مه‌سیحیه‌کانى لوبنانیش له تۆڵه‌ى کوژرانى سه‌رۆك بیار جومه‌یل خۆیان دا بووه پاڵ ئیسرائیل له دژى فه‌له‌ستینیه‌کان وهێرشیان کرده سه‌ر کۆمه‌ڵگا فه‌له‌ستینیه‌کان (سه‌برا وشاتیلا) و به‌هه‌زاران ژن ومنداڵیان خه‌ڵتانى خوێن کرد(میلیشیا مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تى سه‌میر جه‌عجه‌ع چونه ناو هه‌ردوو کۆمه‌ڵگاو سوپاى ئیسرائیل به‌سه‌رکردایه‌تى ئیرێل شارۆن پشتیوانیان لێده‌کردن). ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه جیهانى هه‌ژاند، ریگن ناچاربوو، جارێکى هاوشان له گه‌ل فه‌ره‌نسا وئیتالیا سه‌رباز بنێرنه‌وه به‌یروت و ئاشتى بۆ بگێڕنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و هێزانه نه‌ك هه‌رنه‌یانتوانى ئاشتى بۆ شاره‌که بگێڕنه‌وه، به‌ڵکو خۆشیان گه‌مارۆداران !!! هێزه فه‌ره‌نسى وئیتاله‌که هه‌وڵیان ده‌دا به‌چاوى یه‌کسانى له هه‌موو لایه‌نه‌کان بڕوانن، موسڵمانه‌کانیش زیاتر به‌بینینى سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان شێت و هارده بوون. له‌م وڵاته هه‌موو حیزب ولایه‌نێك میلیشاى چه‌کدارى هه‌بوو، باشوره‌که‌ى له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه وڕۆژهه‌ڵاته‌که‌شى له لایه‌ن سوریاوه داگیرکرابوون، ئه‌وه‌ى مابوه‌وه‌ش به‌ده‌ستى رێکخراوى فه‌لستینیه‌کانه‌وه بوو، به‌ڵام ئه‌وانیش ساڵى 1983 له‌ناو خۆیان دابه‌شى چه‌ند لایه‌نى دژ به‌یه‌ك ببون . 1500 سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌که‌ش بێ ئه‌وه‌ى هیچیان پێ بکرى له ده‌وروبه‌رى فڕۆکه‌خانه‌ى به‌یروت گه‌مارۆ درابوون. داگیرکردنى لوبنان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌رى هیچ کێشه‌یه‌کى نه‌کرد ودژایه‌تى سۆڤیه‌تیش هه‌ر هیچ، به‌ڵکو زیانێکى گه‌وره‌ى به ئه‌مریکا وله‌ویش گه‌وره‌ترى به‌خۆى گه‌یاند، جگه له‌زیانى گیانى ملیاره‌ها دۆلاریشى له‌و داگیرکاریه سه‌رفکرد و ئابوریه‌که‌شى 400% هه‌ڵایسا. سیاسیه‌کانیشیان هه‌ندێکیان بوونه لایه‌نگرى داڵه‌که‌رخۆرانى شه‌ڕ(صقور الحرب) وهه‌ندێکیشان لایه‌نگرى کۆترانى ئاشتى (حمائم السلام). له شوباتى 1983 ریگن، داواى له ئیسرائیل کرد له لوبنان بکشێته‌وه‌و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریکا گه‌ره‌نتى ئارامى سنوورى باکوورى بۆ بکا. ((هه‌رچه‌نده ئه‌وه یه‌که‌م جاربوو له مێژووى ئه‌مریکا، سه‌رۆکێکى به‌لێنى گه‌ره‌نتى ئارامى سنورى ئیسرائیل بدا))، به‌ڵام ئیسرائیلیه‌کان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌و ريگنیش ڕۆژى دواتر بۆ نیشاندانى بێ لایه‌نى خۆى، به‌شێوه‌یه‌کى ناڕاسته‌وخۆ داواى دورستبونى کیانێكى بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان کرد، به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا به‌ڵکو هه‌نارده‌کردنى 75 فڕۆکه‌ى ئێف -16یشى بۆ ئیسرائیل ڕاگرت، به‌ڵام هه‌ر بێ فایده‌بوو له گه‌ل ئیسرائیل. که‌واته مه‌رج نیه لایه‌نێکى بچووك هه‌موو جارێ مل بۆ فرمانه‌کانى زلهێزێکى وه‌ك ئه‌مریکا که‌چ بکا!!!
له مایسى 1983 جۆرج شۆڵتز رێککه‌وتنى ئیسرائیل-لوبنانى راگه‌یاند، به‌ڵام ڕیککه‌وتنامه‌که له پارچه کاغه‌زێكى بێ ناوه‌ڕۆك زیاتر به‌ولاوه شتێكى تر نه‌بوو. چونکه ئه‌مین جومه‌یلى سه‌رۆکى تازه دانراوى لوبنان ده‌سه‌ڵاتى له ناوچه‌یه‌کى بچوکى مه‌سیحى نشینى به‌یروت تێپه‌ڕى نه‌ده‌کرد، ئیتر چ جاى تواناى مۆرکردنى رێککه‌وتنامه وقه‌بوڵکردنى داگیرکردنى باشوورى لوبنان وه‌ك ئه‌مرى واقیع. شۆڵتز پێشنیارى کشانه‌وه‌ى هیزه فه‌له‌ستینى وسورى وئیسرائلیه‌کانى له لوبنان ده‌کرد، به‌و مه‌رجه‌ى ئیسرائیل له باشوورى لوبنان بمێنێته‌وه تا هه‌موو هێزه‌کانى سوریا وفه‌له‌ستینیه‌کان له خاکى لوبنان ده‌رده‌چن. ئه‌م پێشنیاره، یه‌کسه‌ر له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینى وسوریه‌کانه‌وه به‌توندى ڕه‌تکرایه‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش ریگن سوپاسگوزارى خۆى بۆ هاوکارى ئیسرائیل ده‌ربڕى ورێگه‌ى به‌هه‌نارده‌کردنى فڕۆکه‌کانى(ژماره‌یان 75 فڕۆکه بوون) ئێف-16 بۆ ئیسرائیل دا، واینبێرگه‌ریش رایگه‌یاند که جارێکى تر گیان ده‌که‌نه‌وه به‌ر هاوپه‌یمانه‌تى ئه‌مریکا-ئیسرائیل له دژى هاوپه‌یمانانى یه‌کێتى سۆڤیه‌ت!!! هه‌رچه‌نده ئیسرائیل له سه‌ر داواى ئه‌مریکا هێزه‌کانى خۆى له ده‌وروبه‌رى به‌یروت کێشانه‌وه، به‌ڵام له خوارووى ڕووبارى لیتانى (باشوور) گيرى کردن وڕایگه‌یان تا دوا سه‌ربازى سورى ودوا گه‌ریلاى فه‌له‌ستین له لوبنان ده‌رنه‌چن ئه‌وان ناکشێنه‌وه ئه‌ودیو سنوور. (سوریا هه‌رچه‌نده لایه‌نه بێ هێزه‌که‌ى ئه‌م هاوکێشه‌یه بوو، به‌ڵام توانى پێگه‌ى خۆى له لوبنان بپارێزێ وئیسرائیلیش له ژێر زه‌برى لێدانه‌کانى گه‌ریلاکانى حیزبوڵا له لوبنان بکشێنه‌وه)به هاتنى مانگى ئابى 1983 شارى به‌یروت له ژێر تۆپاران وده‌ستڕێژى فيشه‌کى شه‌ش لایه‌ن بوو(سوریه‌کان، ئیسرائیلیه‌کان، میلیشاکانى که‌تائیب، ميليشا موسڵمانه‌کانى لوبنان، سوپاى لوبنان، گه‌ریلا فه‌له‌ستینیه‌کان، که ئه‌وانیش دووبڕبوون ویه‌کتریشیان ده‌کوشت). له‌و کاته سه‌ختانه‌دا هێزه‌کانى ئه‌مریکا له فڕۆکه‌خانه‌ى به‌یروت وده‌روبه‌رى رۆژ به‌رۆژ زیاترى لێده‌کوژرا، بۆیه کۆنگرێس، بڕیارى دا ئه‌گه‌ر بێت‌و ریگن په‌له نه‌کات له کێشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا، ئه‌وا کارکردن به‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك له کاتى شه‌ڕ ڕاده‌گرن. له‌و حاله‌ته‌شدا سه‌رۆك ناچار ده‌بێ له‌ماوه‌ى 90 رۆژدا هێزه‌کانى ئه‌مریکا له لوبنان بکێشێته‌وه. شۆڵتز له وه‌ڵامى ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى کۆنگرێسدا ووتى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له حاڵه‌تى شه‌ڕدا نین وته‌نها ئه‌گه‌ر هێرشیان بکرێته سه‌ر به‌رگرى له خۆیان ده‌که‌ن، یاساى ده‌سه‌ڵاتى جه‌نگیش (قانون صلاحیات الحرب) ئه‌م حاڵه‌ته ناگرێته‌وه، تا کۆنگرێس هه‌ڕه‌شه‌ى راگرتنى بکا، بۆیه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆمان. دیاره ئه‌م راگه‌یاندنه‌ى شۆڵتز جۆرێك بوو له تێکه‌ڵ وپێکه‌ڵکردن ونه‌یتوانى قه‌ناعه‌ت به‌هیچ کۆنگرێسمانێكى وڵاته‌که‌ى بێنێ.
له‌ڕاستیدا به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ریگن توشى گێره‌شێوێنیه‌ك ببوو له‌لوبنان وه‌ك گێره‌شێوێنیه‌که‌ى کارته‌ر له ئێران. هاندانى ئیسرائیل بۆ چونه‌ناو لوبنان هه‌ڵه‌یه‌کى کوشنده بوو، هه‌نارده‌کردنى ژماره‌یه‌کى که‌مى سه‌ربازى ئه‌مریکیش، نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانى ئاشتى له‌م وڵاته به‌رقه‌رار بکه‌ن، به‌ڵکو خۆشیان بونه بارمته‌ى گیرخواردوو.
له پێناو خۆنێشاندان وه‌ك بێ لایه‌ن، رۆژێك سه‌رکۆنه‌کردنى ئیسرائیل له کردنه‌وه‌ى مسته‌وته‌ناتى نوێ له که نارى رۆژئاوا وقه‌ده‌غه‌کردنى فرۆشتنى فڕۆکه‌ى ئێف-16 وباسکردن له کیانێكى نیشتمانى بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان وداواى ره‌واندنه‌وه‌ى ترسه‌کانى ئیسرائیل، رۆژێکى تر داواکردنى کشانه‌وه له سوریا‌و فه‌له‌ستینیه‌کان و به‌شه‌رعیکردنى مانه‌وه‌ى هێزه داگیرکه‌ره‌کانى ئیسرائیل له باشوورى لوبنان و هه‌نارده‌کردنى 1500 سه‌ربازى ئه‌مریکا و جێگیرکردنیان له فڕۆکه‌خانه‌ى به‌یروت، ئه‌مانه هه‌موویان بوونه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کانى لوبنان ڕق وکینه‌ى خۆیان به‌سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان ده‌رببڕن. زۆر زه‌حمه‌ته مرۆڤ بتوانێ نمونه‌یه‌کى تر‌ى سه‌رلێشێواوى له دیپلۆماسیه‌تى ئه‌مریکا دێته وه‌کو ئه‌وه‌ى ریگن بدۆزیته‌وه.
ریگن بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى بارى ناهه‌موارى سه‌ربازه گیرخواردووه‌کانى، بریارى دا هێزێكى ده‌ریاوانى له به‌رامبه‌ر به‌یروت له ناو ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست جێگیر بکا. له ئه‌یلولى 1983 شه‌ڕه‌کانى به‌یروت گه‌رم وگوڕیه‌کى زۆریان به‌خۆوه بینى وله‌ئه‌نجامیشدا ژماره‌ى سه‌ربازه ئه‌مریکیه کوژراوه‌کان رووى له زیاد بوون کرد، وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك که‌شتیه جه‌نگیه‌کانى ئه‌مریکا که‌وتنه بۆردوومان کردنى میلیشیا دروزه‌کان . ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌رنه‌بووه پاراستنى هێزه ئه‌مریکیه‌کانى جیگیربووى فڕۆکه‌خانه‌که، به‌ڵکو بوه هۆى کوشتنى خه‌ڵکێکى سڤيلى زۆر له‌سه‌ر ئه‌رز. ئێستا ده‌پرسین کێ به‌رپرسیاره له‌م سیاسه‌ته گه‌وجانه‌یه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا؟ به‌تایبه‌تى کاتێ هێزى سه‌ربازى بۆ پشتیوانى کردنى ئه‌مجۆره سیاسه‌ته به‌کار ده‌هێنرێ. به‌کار هێنانى خومپاره‌ى شانزه‌گرێ له بوردومانکردنى گونده‌کانى لوبنان له‌وه ناچێ له جێى خۆى بێ بۆ وڵاتێكى وه‌ك ئه‌مریکا که ئیدعاى بێ لایه‌نى وپاراستنى ئاشتى ده‌کرد.
هه‌رچه‌ندى که‌شتیه جه‌نگیه‌کان تۆپارانه‌کانى خۆیان چڕتر ده‌کرده‌وه، لایه‌نه‌کانى سه‌ر ئه‌رز، بۆردومانى سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانى نێو فڕۆکه‌خانه‌یان پتر ده‌کرد، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى له ڕۆژى 23 ئکتۆبه‌رى 1983 لۆریه‌کى پڕ تى ئێن تى هه‌ڵکوتایه سه‌ر باره‌گاى سه‌ره‌کى سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌ى به‌یروت وخۆى به‌ناویاندا ته‌قانده‌وه، و 230 سه‌ربازى لێ کوشتن. سێ ڕۆژ پاش ئه‌م قه‌سبخانه‌یه، جۆرج بۆشى جێگرى ریگن هاته سه‌ردانى شوێنه‌که‌و له‌وێوه رایگه‌یاند که ته‌رۆریستان به‌م جۆره کرده‌وانه ناتوانن سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکامان له‌سه‌ر ویستى خۆیان پێدابڕێژنه‌وه.
ریگن سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌که‌ى کرد‌و به‌کارێکى ته‌رۆریستى قێزه‌وه‌نى له قه‌ڵه‌م دا وپه‌یمانى دا که ئه‌نجامده‌ره‌کانى وئه‌وانى پستیوانیان لێکردوون بدۆزیته‌وه‌و قوڕسترین سزایان دات. به‌ئاشکراش ووتى له پێناو پاراستنى هه‌یبه‌تى سه‌ربازه‌کانمان له ئاستى جیهان، هێزه‌کانمان ناکێشینه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ته‌رۆریستان ڕاناکه‌ین. له‌و پێناوه‌ش که‌شتیه جه‌نگیه‌کانیان وفڕۆکه‌کانیان که‌وتنه تۆپبارانى خه‌ستى بنکه‌ى وباره‌گاى لایه‌نه موسڵمانه‌کان.
له‌ڕاستیدا بارودۆخه‌که، به‌کرده‌وه له توانا ده‌رچوو بوو وریگنیش له غه‌یرى کێشانه‌وه‌ى هێزه‌کان هیچ بژاره‌یه‌کى تر‌ى له به‌رده‌ما نه‌ما بوو، چونکه خۆى بۆ خولێکى تر‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڵبژاردبوه‌وه.
هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا و کۆنگرێسمانه‌کان له کانونى دووه‌مى 1984 ده‌ستى پێ‌کرد وله‌وکاته‌شه‌وه ریگن بڕیارى کێشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له لوبنان دا. هه‌رچه‌نده مانگێك پێش ئه‌وه (کانونى یه‌که‌مى 1983) بڕیارى دابوو که مارینزه‌کان وهه‌ر چل که‌شتیه جه‌نگیه‌که‌ى که سێیان فڕۆکه هه‌ڵگربوون له لوبنان بهێڵێته‌وه تا حکومه‌تى لوبنان(ئه‌مین جومه‌یل/ئه‌مریکا پشتیوانى لێده‌کرد له شه‌ڕى ناوه‌خو) به‌ته‌واوى کۆنترۆڵى وه‌زعه‌که ده‌کا.
کێشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌و په‌له‌پروسکێ یه‌ى ریگن بڕیارى لێدا، تا ڕاده‌یه‌کى زۆر ئه‌و هێز کێشانه‌وه‌یه، له‌وه‌ى نیکسۆن ده‌چوو، که کاتى خۆى فرمانى کشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌مریکیه‌کانى له ڤێتنام ده‌رکرد. بۆ بیر هێنانه‌وه‌ى خوێنه‌رى به‌ڕێز ؛ ساڵى 1973 هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌کاتى کشانه‌وه‌یان له ڤێتنام هه‌زاران فڕۆکه‌ى هه‌لیکۆپته‌رو تانك وتۆپیان فڕێ‌دا ناو ده‌ریا وپه‌نایان برده به‌رتاریکى شه‌و و تۆپارانى هه‌ڕه‌مه‌کى ده‌وربه‌رى خۆیان، له‌نێو ده‌ریایه‌ك له ترس به‌په‌له‌پروسکێ گیانى خۆیان ڕزگارکرد. ئه‌مه‌ش تا ئیمڕۆ به مه‌زنترين شکستى ئه‌مریکا له جه‌نگ ده‌ژمێردرێ.
له 7 شوباتى 1984 ریگن رایگه‌یاند که‌وا ئه‌مریکا هێزه‌کانى خۆى له لوبنان رێکده‌خاته‌وه (إعادة الإنتشار) له‌م چوارچێوه‌شدا سه‌ربازه‌کانى له به‌یروت ده‌کێشێته‌وه، هه‌رهه‌مان رۆژ کۆشکى سپى ڕایگه‌یاند که‌شتیه جه‌نگیه‌کانى ئه‌مریکا بۆ به‌رگریکردن له حکومه‌ته‌که‌ى ئه‌مین جومه‌یل بوردومانى هێزه ئیسلامیه‌کانیان کردووه، که‌چى دوو رۆژ دواى ئه‌وه رایانگه‌یاند که‌وا ئه‌و بۆردومانه بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى گیانى هێزه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان بووه، نه‌ك مه‌به‌ستێکى تر. ئه‌و لێدوانه یه‌کتر بڕانه رێگه‌چاره‌یه‌کى له باربوون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا خۆى له‌و کێشه‌یه‌ى لوبنان رزگار بکا، چونکه که‌س و هه‌تا خودى ریگنیش نه‌یده‌زانى ئامانجى ئه‌و خۆ تێهه‌ڵقورتانه‌ى ئه‌مریکا له لوبنان چى یه.
له 26 شوباتى 1984 مارینزه‌کان له لوبنان هه‌ڵاتن وبه‌په‌له که‌شتیه‌کانیش دواى ئه‌وان که‌وتن، ئه‌مه له‌کاتێکدابوو که شه‌ڕ هێشتا هه‌ربه‌رده‌وام بوو له لوبنان. دواى ده‌رچونى ئه‌مریکیه‌کان حکومه‌تى لوبنان رێکه‌وتنامه‌که‌ى له گه‌ل ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئیسرائیلیش هێشتا به‌رده‌وامه له داگیرکردنى باشورى لوبنان هه‌رچه‌نده زۆر به‌گران له‌سه‌رى وه‌ستاوه. سوریه‌کانیش هێشتا رۆژهه‌ڵاتى لوبنانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، بلیسه‌ى شه‌ڕى ناوه‌خۆش له گه‌شه‌سه‌ندندایه. هاوپه‌یمانى ئیسرائیل –ئه‌مریکاش له لوبنان، سه‌ره‌ڕایی هیواى ریگن بۆته بڵقى سه‌رئاو. ئه‌وه‌ى لێره پێویسته بگوترێ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ریگن له لوبنان هه‌مان هه‌ڵه‌کانى ڤێتنامى دووباره‌کرده‌وه وله بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى 1984 کێشه‌ى لوبنان هیچ بونێکى نه‌بوو.
ریگن وکۆدیتاکه‌ى جه‌نه‌رال هیدسۆن
دبلۆماسیه‌تى به‌له‌مه جه‌نگیه‌کانى به‌ریتانیا، له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دورگه‌ى فۆکڵاند، زۆر له سیاسه‌ته‌که‌ى ریگن سه‌رکه‌وتووتر بوو، به‌ڕاى خه‌ڵك وخودى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ریگن خۆشى.
له ئکتۆبه‌رى 1983 کۆدیتایه‌کى سه‌ربازى له دورگه‌ى گرینادا( یه‌کێکه له دورگه‌کانى کۆمۆنوێلسى به‌ریتانى) ئه‌نجامده‌درێ، وتیایا سه‌رۆك وه‌زیران( مۆریس بیشۆپ)له سه‌رکار لاده‌بردرێ وپاشانیش ده‌کوژرێ. جه‌نه‌ڕال هیدسۆن ئۆستنى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى کۆدێتاچیه‌کان پێاوێكى چه‌پ بوو، له‌ڕێگه‌ى کوبیه‌کانه‌وه خه‌ریکى دورستکردنى فڕۆکه‌خانه‌یه‌ك بوو له دورگه‌که وله‌وه‌ش زیاتر چه‌ند رێککه‌وتنامه‌یه‌کى سه‌ربازى له گه‌ل وڵاتانى بلۆکى کۆمۆنیزم مۆر کردبوو، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ببونه مایه‌یی ناڕه‌زای زۆرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ریگن، و کاتێ ئۆستن، بیشۆپى کوشت، ئه‌مریکا بڕیارى ده‌ستێوه‌ردانى له گرینادا دا.
له 25 ئکتۆبه‌ر (دواى که‌متر له‌مانگێك له کۆدێتاکه) ریگن فه‌رمانى دا به ناردنى 1900 سه‌ربازى ئه‌مریکى بۆ له‌سه‌رکار لادانى جه‌نه‌ڕال هیدسۆن ئۆستن. کرێکاروسه‌ربازه‌کوبیه‌کان که ژماره‌یان 800 که‌سێك ده‌بوو، که‌وتنه به‌رگریکردن، به‌ڵام زوو هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌رگریه‌که‌یان تێکشکاند. حکومه‌تێكى تازه به‌سه‌رکردایه‌تى سێر پۆل سکون دامه‌زرێنرا، داوا له کوبیه‌کانکرا به‌زوترین کات دورگه‌که جێ بێڵن وبالێۆزخانه‌ى سۆڤیه‌تیش داخرا وهه‌موو کارمه‌نده‌کانى ده‌رکران. حکومه‌تى تازه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕ‌ژێمى بیشۆپ و دابه‌شکردنى زه‌وى به‌سه‌ر جوتیاران هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ریگان، ده‌یگوت له پێناو رزگارکردنى خه‌ڵکى گرینادا، غه‌زوى ئه‌م دورگه‌یه‌مان کرد. گه‌ڕانه‌وه‌ى خوێندکارانى پزیشکى ئه‌مریکا له‌م دورگه‌یه‌م وماچکردنى خاکى ئه‌مریکایان له فڕۆکه‌خانه، شایه‌تیه‌کى گه‌وره‌و خۆڕایی بوو بۆ قسه‌کانى ریگن. وڵاتانى ئه‌مریکاى لاتین سه‌رکۆنه‌ى (إدانة) ئه‌و کرده‌سه‌ربازیه‌یى ئه‌مریکایان کرد و به سیاسه‌تى خوترمه به‌رزکردنه‌وه‌که‌ى (سیاسة العصا الغليظة) تیۆدۆر رۆزفێلدیان شوبهاند. کۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش له بڕیارێکدا به‌توندى ناڕه‌زایی خۆیان له‌و کرده‌سه‌ربازیه‌یی ئه‌مریکا ده‌ربڕى. ڕاگه‌یاندنه‌کانى ئه‌مریکاش توڕه‌یه‌کى زۆریان نیشاندا، به‌ڵام له به‌ر داگیرکاریه‌که نا، به‌ڵکو له به‌رئه‌وه‌ى پنتاگۆن ڕێگه‌ى پێنه‌دابوون ڕوومالى کرده‌سه‌ربازیه‌که‌یان بکه‌ن. ئه‌م کرده‌سه‌ربازیه‌ى ئه‌مریکا، سه‌رکه‌وتنێک بو بۆ که‌سایه‌تى ریگن ونیشانى دا که له کاته سه‌خته‌کاندا ده‌توانێ بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه بدا، به‌مه‌ش میسداقیه‌تى ئه‌مریکاى له ده‌ریاى کاریبى دوپاتکرده‌وه و روسه‌کانى له په‌یداکردنى فرۆکه‌خانه‌یه‌کى سیتراتیجى له کاریبى بێ به‌ش کرد، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك جه‌ماوه‌رى ریگنى له‌ناو ئه‌مریکا زیادکردو له‌لایه‌کى تریشه‌وه زه‌نگیک بوو بۆ شۆڕشگێره‌کانى ئه‌مریکاى لاتین.
میدیاکانى به‌ریتانیاش ناڕه‌زایی یه‌کى زۆریان نیشاندا له پرس پێ نه‌کردنى ئه‌مریکا به‌وڵاته‌که‌یان له داگیرکردنى دورگه‌یه‌كى کۆمۆنوێلسى به‌ریتانى. ریگن و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، به‌ریتانیایان وه‌ك ئیهانه‌یه‌کى بێ پاساو پشتگوێ خست، چونکه ئه‌گه‌ر پرسیان به به‌ریتانیه‌کان بکردایه، ئه‌وا بێگومان ره‌زامه‌ندى خۆیان ده‌رده‌بڕى. ئه‌م پشتگوێخستنه ساردى خسته په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا که ساڵ ونیوێك له مه‌وپێش له سه‌رده‌مى شه‌ڕى دورگه‌ى فۆکلاند/ لاس مالفیناس ( به‌ریتانیا- ئه‌رجه‌نتین) گه‌یشتبوه ترۆپکى گه‌رموگوڕى.
سياسه‌تى به‌رامبه‌ر به شه‌ڕى فۆکڵاند
((جه‌نه‌رال لیۆپۆلدۆ فۆرتوناتۆ گالتیرى کاستیللى، به کۆدێتایه‌کى سه‌ربازى حوکمى ئه‌رجنتینى له 22/12/1981 گرتبوه ده‌ست، بڕیاریدابوو دورگه‌کانى فۆکلاند/ لاس مالفیناس له ده‌ست به‌ریتانیه‌کان ڕزگار بکا. بۆیه هێرشێکى کت وپڕى کرده سه‌ر دورگه‌که‌و هێزه‌کانى به‌ریتانیاى لێ ده‌رپه‌ڕاند، به‌ڵام مارگرێت تاتشه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا که به‌ئافره‌ته ئاسنینه‌که (المرأة الحديدية) ناو ده‌برا، له حوزه‌یرانى هه‌مان ساڵ به‌هێزى سه‌ربازى جارێکى دورگه‌که‌ى خسته‌وه ژێر رکێفى تاجى به‌ریتانیا . به‌هۆى دۆڕ‌انى شه‌ره‌که، جه‌نه‌راڵ لیۆپۆلدۆ رۆژى هه‌ژده‌ى حوزه‌یرانى 1982ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه. له‌ئازارى 1982 تاقمه جه‌نه‌راله‌کانى ئه‌رجه‌نتین ده‌ستیان به‌سه‌ر دورگه، روته‌له، که‌م دانیشتوانه‌کانى فۆکلاندى سه‌ر به به‌ریتانیا له ئه‌مریکا خواروو داگرت. ئه‌م دورگانه هه‌رچه‌نده بایه‌خێکى ئابوورى وه‌یان پێگه‌یه‌کى ستراتیژى ئه‌و تۆیان نیه، به‌ڵام گرنگیه‌کى سیاسى زۆریان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین شه‌ڕى له سه‌ر هه‌ڵبگیرسێنرێ. لاس ملفیناس بۆ ئه‌رجه‌نتینیه‌کان کێشه‌ی خاك وفۆکلاندیش بۆ به‌ریتانیه‌کانیش کێشه‌ى پێگه ودانیشتوانه‌که‌یه‌تى که زۆربه‌یان ئینگلیزن. فۆکلاند یان لاس ملفیناس مۆدێرنترین چه‌کى تیا به‌کارهێنرا، وبست به‌بست شه‌ڕى ئه‌وه‌ى تیاکرا که ئاڵاى کام لا له سه‌رى ده‌شه‌کێته‌وه. پاش کوشتار وماڵ وێرانیه‌کى زۆر جارێکى دورگه‌کان که‌وتنه‌وه ژێرده‌ستى به‌ریتانیه‌کان. بێگومان ئه‌و شه‌ڕه نه له‌دوور ونه له‌نزیکه‌وه په‌یوه‌ندى نه به شه‌ڕى سه‌رمایه‌دارى دژ به کۆمونیزم، یان سپى پێست دژ به ڕه‌ش پێسته‌کان، وه‌یان موسلمان دژ به‌جوله‌که نه‌بوو، ته‌نها شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌یی و له‌سه‌ر خاك وده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر خاک‌دا بوو.
ئه‌رجه‌نتینیه‌کان ماوه‌یه‌کى زۆر بوو به‌ئاشتیانه داواى ئه‌م دورگانه‌یان ده‌کرده‌وه، به‌ڵام به‌ریتانیه‌کان ئاماده نه‌بوون گفت وگۆ له سه‌ر داواکه‌یان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش واى له ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئه‌رجه‌نتین کرد په‌نا بۆ هێز به‌رن. هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى سه‌ره‌نجى ئه‌رجه‌نتینیه‌کانى له کێشه ئابووریه‌کان، پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ و ته‌واوى ناڕه‌زایی یه‌کانى تر دژ به کۆدێتاچیه‌کان به‌ره‌و رزگارکردنى به‌شێك له خاکى نیشتمان گۆڕى. ئه‌و جه‌نه‌ڕالانه‌ى پێیان له کلکى شێره‌کانى به‌ریتانیا نا، بوونه پاڵه‌وان له به‌رچاوى خه‌ڵکى وڵاته‌که‌یان. ئه‌و جه‌نه‌ڕالانه حیسابیان بۆ په‌رچه‌کردارى به‌رامبه‌ره‌که‌یان نه‌کردبوو، وایان ده‌زانى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیه‌کان که‌متره له‌وه‌ى ئه‌رجه‌نتینیه‌کان، به‌ڵام تاتشه‌ریش به هه‌مان شێوه‌ى جه‌نه‌ڕاله‌کانى ئه‌رجه‌نتین هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى به‌ریتانیه‌کانى له‌م شه‌ڕه‌دا به‌کار هێنا و شه‌عبیه‌تى زۆر زیادى کرد. تاتشه‌ر بێ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ك یه‌کسه‌ر فرمانى به‌که‌شتیه‌کانى وڵاته‌که‌ى دا له‌وانه‌ش باریجه‌ى کوین ئیلزابێث، به‌مه‌ش له‌م شه‌ڕه‌دا گه‌وره‌ترین هێزى ده‌ریاى (له پاش جه‌نگى جیهانى دووه‌م) به‌کار هێنرا. به‌ریتانیه‌کان به‌سۆزى نه‌ته‌وایه‌تى له پشت تاتشه‌ر بوون، وزۆر دڵیشیان به‌هه‌ڵوێستى ئه‌مریکا خۆش بوو. ریگن فه‌رمانى به‌هێزه‌کانى ئه‌مریکا دابوو که به هه‌موو یارمه‌تیه‌ك پێشکه‌ش به به‌ریتانیه‌کان بکه‌ن، به‌تایبه‌تیش له ڕووى هه‌واڵگریه‌وه. له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش سه‌فیرى ئه‌مریکا جێن کریک پاتريك شه‌ڕه‌دمێکى زۆرى له‌سه‌ر به‌ریتانیا کرد. پاش سه‌رکه‌وتنى به‌ریتانیه‌کان له‌م شه‌ڕه به‌ماوه‌یه‌کى که‌م، هه‌رچه‌نده زیانه‌کانیشیان زۆربوو، به‌ڵام خۆشى وشادى سه‌رتاسه‌رى به‌ریتانیاى گرته‌وه. ئه‌و به‌ریتانیانه‌ى که دژ به ئه‌مریکاش بوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئایزنهاوه‌ر به‌رامبه‌ر به هێرشه سێ قۆلیه‌که‌ى سه‌رکه‌ناڵى سویس 1956، له‌پاى ئه‌م پشتیوانیه‌ى ریگن له به‌ریتانیه‌کان، هیچیان له دڵا نه‌ما به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا. ته‌ماشا که‌ن ریگن چۆن نیه‌ت پاکى ئه‌مریکاى (له داگیرکردنى گریناداى سه‌ر به به‌ریتانیا) کرده قوربانى هه‌ڵه‌ى ڕاوێژ نه‌کردن به تاتشه‌ر وله‌به‌رامبه‌ریشدا تاتشه‌ر چۆن سه‌رکه‌وتنى هێزى ده‌ریاوانى وڵاته‌که‌ى له دووباره داگیرکردنه‌وه‌ى فۆکڵاند له دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى خۆى به‌کارهێنا (تاتشه‌ر پاش سه‌رکه‌وتنه‌که، یه‌کسه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدا وسه‌رکه‌و‌تنێکى بێ وێنه‌ى تییا تۆمار کرد)، به‌هه‌وه‌نته نه‌گوتراوه سیاسه‌تى ئینگليز!
سیاسه‌تى به‌رامبه‌ر سیلڤادۆر
به‌لاى ريگنه‌وه هێرش کردنه سه‌ر گرینادا، لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانى زۆر زیاتره له لایه‌نه نه‌رێنیه‌کانى، چونکه ناوچه‌ى کاریبى به‌تایبه‌تى و ته‌واوى ئه‌مریکاى لاتینیش به‌گشتى گرنگیه‌کى تایبه‌تیان له مێشکى ریگندا هه‌بوو. ئه‌مریکاى لاتین لاى ریگن ترسناکترین وگه‌وره‌ترین ته‌حه‌دابوون بۆ ئه‌مریکا، به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو سه‌رۆکه‌کانى پێش ئه‌و، که ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات، بلۆکى کۆمۆنیزم، و چين وژاپۆنیان به ترس وته‌حه‌دا بۆ ئه‌مریکا ده‌زانى. ریگن بۆ ته‌حه‌داکانى سه‌یرى باشوورى گۆى زه‌وى ده‌کرد. ئه‌و ئه‌مریکاى لاتینى به ناوچه‌یه‌کى نائارام ده‌زانى، هه‌رچه‌نده نه‌شیتوانى باوه‌ڕ به‌که‌س بێنێ تا ببنه هاوپه‌یمانى له بۆ چوونه.
ریگن کاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌مریکاى گرته ده‌ست، هیچ ئه‌زمونێکى له گه‌ل سیاسه‌تى ده‌ره‌وه نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌ى کارته‌ر. ده‌رنجامى ئه‌و بێ ئه‌زمونیه‌ش ئه‌وه‌بوو که ریگن ته‌نها بزانێ دژ به‌چى یه ودژ به‌کێ یه، وله‌و ڕووشه‌وه به‌توندى دژ به په‌لهاوێشتنى بزوتنه‌وه‌ى ساندینیستا (بزوتنه‌وه‌یه‌کى چه‌په له نیکاراگوا) بوو له ئه‌مریکاى لاتین، به‌ڵام له‌گه‌ل چى بوو وه‌یان له‌گه‌ل کێ بوو، ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوون نه‌بوو. کارته‌ر له‌گه‌ل درێژکردنى ده‌ستى یارمه‌تى بوو، بۆ ڕ‌ژێمى ساندینیستا، به‌و ئومێده‌ى له‌ڕێگه‌ى یارمه‌تى ئابوورى ئه‌و ڕژێمه بتوانى یه‌کسانى کۆمه‌ڵایه‌تى ودیموکراتیه‌ت بۆ گه‌لى نیکاراگوا دابین بکا. که‌چى له ساڵى 1980ریگن، وه‌ك چۆن چه‌رچه‌ل بۆ ئه‌وه ده‌گریا که کاتى خۆى بۆلشه‌فیزمى له سه‌ر پشتى لانك له ناونه‌بردووه، ئه‌ویش بۆ له‌ناو نه‌بردنى ساندینیستا له سه‌رده‌مى شه‌ڕى رزگارکردنى نیکاراگوا له ده‌ست ئه‌مریکا ده‌گریا!!!
بۆچونى ریگن بۆ ترسه‌کانى ساندینیستا وهاوپه‌یمانه‌کانى له‌وانه بزوتنه‌وه‌ى ئه‌ل سیلڤادۆر، دوولایه‌نه بوون. یه‌که‌م پێى وابوو نیکاراگواش له ئه‌مریکا ده‌بێته کوبایه‌کى تر و پێگه‌یه‌کى تر بۆ ڕووسه‌کان له ئه‌مریکاى لاتین، وبه‌هه‌ردوولاشیان شۆڕش بۆ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر، له باکوور وباشوور وهه‌نارده ده‌که‌ن و ده‌بنه بنکه‌یه‌کى سه‌بازى وده‌ریایى یش بۆ یان. دووه‌م، ریگن ده‌یگوت سه‌رکه‌وتنى کۆمۆنیزم له وڵاتانى ئه‌مریکاى لاتین، ناوچه‌که به‌ته‌واوى نغرۆى گه‌ڕه‌لاوژه ده‌کا و خه‌ڵکى ئه‌و وڵاتانه‌ش به لێشاو له ده‌ست کۆمۆنیزم ڕاده‌که‌ن و داواى په‌نابه‌ریه‌تى له وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌ن. بێ ئه‌وه‌ش ئه‌مریکا ئێستا کێشه‌یه‌کى جیدى له‌و بابه‌ته‌ى هه‌یه، که ئه‌ویش کێشه‌ى کۆچبه‌ره ناشه‌رعیه‌کانى مه‌کسیکى یه‌کانه، که ڕۆژانه سنوره‌کان ده‌به‌زێنن وله ئه‌مریکا داواى په‌نابه‌ریه‌تى ده‌که‌ن. به ئه‌گه‌رى په‌ڕینه‌وه‌ى بێ ژمارى په‌نابه‌رانى ئه‌مریکاى لاتین له ڕووبارى (ریۆ گراندا) بۆ ناو خاکى وڵاته یرکگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، ریگن زه‌نگى ئه‌م ترسه‌ى لێدا. له‌و پێناوه‌ش که‌وته یارمه‌تى دانى رژێمه گشتگیره‌کانى ئه‌لسیلڤادۆر، گواتیمالا وهیندۆراس، هه‌رچه‌نده ئه‌م رژێمانه هه‌موویان دیکتاتۆرى بوون، به‌ڵام ریگن یارمه‌تى دانى ئه‌م رژێمانه‌ى پێ باشتربوو له هاتنه سه‌رحوکمى کۆمه‌نیسته‌کان له‌م وڵاتانه.
ریگن، چه‌ند رۆژێك پاش گه‌یشتنى به‌کۆشکى سپى، یه‌کسه‌ر دوا وه‌جبه‌ى ( پانزه ملیۆن دۆلارى) یارمه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى کارته‌رى بۆ وڵاتى نیکاراگوا ڕاگرت، پاساوه‌که‌شى ئه‌وه‌بوو، گوایه نیکاراگوا هانده‌ر و یارمه‌تیده‌رى گه‌ریلا چه‌په‌کانى دژ به‌رژێمى ئولگارکێى سلڤادۆره. له به‌رامبه‌ریشدا یارمه‌تیه سه‌ربازیه‌کانى ئه‌مریکاى بۆ کۆمه‌ڵه مافیا چاره‌نه‌ویستراوه‌که‌ى سیلڤادۆر زیادکرد، به‌بیانوى ئه‌وه‌ى گوایه، گه‌ریلا چه‌په‌کانى ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن کوبا و روسه‌کانه‌وه یارمه‌تى ده‌درێن. ریگن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى هیچ وانه‌یه‌کى له شکستى ساڵانى شه‌ستى ئه‌مریکا له ڤێتنام وه‌رنه‌گرتبێ ڕه‌فتارى ده‌کرد، له ئازارى 1981که‌وته ناردنى یارمه‌تى بۆ سلڤادۆر، له‌م بواره‌شدا 25 ملیۆن دۆلارى وه‌ك یارمه‌تى سه‌ربازى پێشکه‌ش به رژێمه عه‌سکه‌رتاریه‌که‌ى سان سلڤادۆر کرد‌و هه‌روها به‌ده‌یان پسپۆرى سه‌ربازى وهه‌واڵگرى ئه‌مریکیشى نارده هانایان. له‌وه‌ش زیاتر به‌هارى 1982 یارمه‌تیدان، له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى سه‌خته‌کارى، بۆ سپى کردنه‌وه‌ى ڕووى ڕه‌شیان له جیهان.
ریگن سه‌ره‌ڕاى به‌ده‌ست نه‌هێنانى پشتیوانى زۆر له کۆنگریسمانه‌کان وناڕه‌زایی به‌شێکى زۆرى سیاسیه‌کان، په‌ره‌ى به سیاسه‌ته چه‌وته‌کانى خۆى دا. توێژێکى زۆرى کۆمه‌ڵگاش پێیان وابوو، ریگن چاره‌سه‌رێكى ناڕاست په‌يڕه‌و ده‌کا له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ی ناوه‌خۆى ئه‌م وڵاتانه. خه‌ڵکى ئه‌م وڵاتانه به‌ده‌ست دیکتاتۆریه‌ت وگه‌نده‌ڵى سه‌رانى رژێمه‌کانیان ده‌یانناڵاند، بۆیه ته‌نها دوو رێگه‌یان له به‌رده‌مدا مابوو، یا کۆچکردن به‌ره‌و ئه‌مریکا وه‌یان چه‌ك هه‌ڵگرتن بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ى رژێمه‌کانیان.
هه‌لوێستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ریگن به‌رامبه‌ر به ساندینیستا
کێشه‌یه‌کى تر‌ى ریگن بریتى بوو له زیاده‌ڕه‌ویکردن (المبالغة) له یارمه‌تیه‌کانى کوبا بۆ نیکاراگوا وکاریگه‌رى کۆمنیزم له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى ساندنیستا. له‌کاتێکدا ده‌بوو ئه‌مریکا خۆى یارمه‌تى ئابورى نیکاراگوا بدایه، له به‌دیهێنانى سیسته‌مێکى دیموکراتى کۆمه‌ڵایه‌تى، بۆ ئه‌وه‌ى ناچار نه‌بێ په‌نا به‌رێته به‌ر یارمه‌تیه‌کانى سۆڤیه‌ت وکوبا. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه، ریگن پێداگرى له سه‌ر چاره‌سه‌رى سه‌ربازى ده‌کرد و ئه‌مه‌ش ترسى دووباره‌بونه‌وه‌ى ڤێتنامێکى تر لاى کۆنگرێسمانه‌کان وکۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى ئه‌مریکا په‌یداکردبوو. له راستیدا ترسى ئه‌مریکا له نیکاراگواش ترسێکى سه‌ربازى نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌ویش هه‌ر ترسى شه‌پۆڵى کۆچبه‌ران بوو، که‌چى ریگن بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشه‌یه‌ش هه‌ر باوه‌ڕى به‌هێزى سه‌ربازى بوو. له‌به‌رده‌م کۆنگرێس ئه‌وه‌ى ڕه‌تکرده‌وه، که خۆتێهه‌ڵقورتان له ئه‌مریکاى ناوه‌ڕاست به ڤیتنام بشوبهێندرێ، به‌ڵام پاساوه‌کانى نه‌بونه مایه‌یی ره‌واندنه‌وه‌ى ترسى کۆنگرێسمانه‌کان به‌ته‌واوى. له پێشکه‌ش کردنى یارمه‌تى سه‌ربازى بۆ سوپاى سلڤادۆریش کاتى خۆى کۆنگرێس هه‌ر دوو دڵ بوون، هه‌رچه‌نده ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌ى به‌باش بوونى مافى مرۆڤ وکه‌مبونه‌وه‌ى رۆڵى تیمه‌کانى مه‌رگ له سلڤادۆر ده‌دا.
پاش تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى سلڤادۆر، له ئازارى 1983، ترسى ڤێتنامێکى تر جارێکى ترسه‌ریهه‌ڵداوه، به‌هۆى ئاشکرا بوونى رۆڵى سى. ئاى. ئه‌ى له مه‌شق پێکردن وچه‌کدارکردنى کۆنته‌ر-گه‌ریلا، نیکاراگویه‌کان له وڵاتى گواتیمالا وپاشان په‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو خاکى نیکارگوا، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاڵاکى سه‌ربازى دژ به‌حکومى ساندینیستا. ریگن جارێکى تر داواى له کۆنگرێس کرد ره‌زامه‌ندى بده‌ن له‌سه‌ر پاره ویارمه‌تى زیاتر بۆ ئه‌م کۆنته‌ر-گه‌ریلایانه‌ى نیکاراگوا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش کۆنگرێسمانه‌کان هه‌ر دوو دڵ بوون. ریگن به‌مه‌به‌ستى به‌رزکردنه‌وه‌ى پله‌ى هۆشداریدان به حکومه‌تى نیکاراگوا، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى دا، ده‌ست تێوه‌ردانه‌که‌ى سى ئاى ئه‌ى له نیکاراگوا به‌ڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌مدا و کۆنتراکان (جاشه‌کان) یشى به ئازادیخواز . شۆڵتزى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ش یارمه‌تى دانى رژێمه عه‌سکه‌رتاریه‌که‌ى سلڤادۆرى به کارێکى ئه‌خلاقى زانى و ووتى ئێمه به‌یارمه‌تیدانى حکومه‌تى سلڤادۆر به‌رمان به وه‌حشیه‌تگه‌رى کۆدێتاى سه‌ربازى تۆتالیتاریسته‌کان گرت. به‌کوردیه‌که‌ى خۆمان" بانێکه ودووهه‌وا" بوو، له‌وڵاتێك یارمه‌تى دانى کۆمه‌ڵێکى یاخى بوو دژ به‌حکومه‌تێك وله وڵاته‌که‌ى دراوسێشى یارمه‌تى دانى حکومه‌تێكى عه‌سکه‌رتارى گه‌نده‌ڵ ومافیا ودژ به ویستى زۆرینه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ى.
له نیسانى 1983 ریگن له به‌رده‌م دانیشتنێکى هاوبه‌شى کۆنگرێسدا ووتى" ئیمڕۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو ئه‌مریکا (باکوور وباشوور) له سه‌ر مه‌حکه له ئه‌مریکاى ناوه‌ڕاست " بۆیه داواتان لێده‌که‌م جیاوازیه‌کانتان وه‌لا بنێن هه‌مووتان به‌یه‌که‌وه پشتیوانى سیاسه‌ته‌کانى وڵاته‌که‌تان بن له‌م ناوچه هه‌ستیاره. سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زاییان، هه‌ردوو فراکسیۆنى کۆماریه‌کان ودیموکراته‌کان، که‌وتنه چه‌پڵه‌لێدان کاتێ ریگن ووتى" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ربازى ئه‌مریکا نانێرینه شوێن ڕووداوه‌کان".
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ئازارى 1984ى سلڤادۆر جۆره گه‌شبینیه‌کى به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ى ریگن دا، چونکه ئه‌و کاندیده‌ى ( خوسێ ناپلیۆن دوارتى) ئه‌وان پشتیوانیان لێده‌کرد توانى به‌سه‌ر کاندیدى باڵى راست ( رۆبێرتۆ دى ئه‌باوسون) که به‌سه‌رۆکى تیمه‌کانى مه‌رگ ناسرابوو، سه‌رکه‌وێ. خوسێ که‌وته هه‌وڵى سپى کردنه‌وه‌ى ڕووى ره‌شى رژێمى سلڤادۆر له جیهان و تاڕاده‌یه‌کیش له‌م بواره‌و سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.
کۆنته‌راکان (جاشه‌کان) به‌و چه‌ك وته‌قه‌منیانه‌ى سى ئاى ئه‌ى پێى دابوون، که‌وتنه مینڕێژکردنى به‌نده‌ره‌کانى نیکاراگوا وچه‌ند که‌شتیه‌کى روسیان توشى زه‌ره‌ر وزیانکرد. ئه‌مه‌ش واى کرد نه ریگن و نه‌هیچ که‌سێکى تر بتوانى قه‌ناعه‌ت به‌ڕه‌خنه‌گرانى ئه‌م چاڵاکیه سه‌ربازیه‌ى کۆنتراکان بێنێ. بۆیه، کاتێ کاندیدى دیموکراته‌کان (واڵته‌ر مۆندێل) بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، له ووتارێکدا له مانگى ته‌مووز ووتى" ئه‌گه‌ر بێت‌و ببمه سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ماوه‌ى 100 ڕۆژدا کۆتایی به‌م شه‌ڕه ناشه‌رعیه‌ى دژ به ساندینیستا دێنم" به چه‌پڵه‌ڕێزانێکى که‌م وێنه پێشوازى له ووتاره‌که‌ى کرا. ریگن يه‌کسه‌ر سه‌رکۆنه‌ى مۆندێلى کرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌ى، به‌ڵام خۆشى ناچارى ئه‌وه‌بوو، ئه‌و داوایه‌ى ( ته‌رخانکردنى پاره‌ى زیاتر بۆ یارمه‌تى حکومه‌تى سلڤادۆر) که پێشکه‌ش به‌کۆنگرێسى کردبوو بکێشێته‌وه وبیخاته دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان،
به‌واتایه‌کى تر، ئه‌م دابه‌شبونه بێهیواکه‌ره‌ى ئه‌مریکیه‌کان، ببوه هۆى دورست نه‌بونى سیاسه‌تێکى ئامانج دیار‌و ئاشکرا، سه‌باره‌ت به پشێوى ونائارامیه‌کانى ئه‌مریکا ناوه‌ڕاست.
له نوسینى ئه‌م ووتاره سودێکى زۆر له کتێبێکى مێژوو نوسى به‌ناوده‌نگى ئه‌مریکى (ستیڤن إي ئه‌مبرۆس)، وه‌رگیراوه وبه‌شیکى تر‌ى زانیاریه‌کانیش له سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌کانى ئینته‌رنێت له وانه ویکیپیدیا وه‌رگیراون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە