ڕۆژه‌کانى پێش جه‌ژن بوو، بازار گمه‌ى ئه‌هات، خه‌لک سه‌رقالى کرينى نۆقل و بنێشت و چوکلێتى جه‌ژن بوون. خاله فه‌تاح ده‌ستى کچه بچوکۆلانه‌که‌ى گرتبو، مناله‌کانى تر‌ى له دواى دايکيان بوون و له‌ناو جه‌رگه‌ى بازارى شارى رانيه بون.
عه‌زيه‌يه‌کى سووريان بۆ نه‌شميل کڕى، پانتور و کراسێکيش بۆ شه‌پۆل، نه‌شميل و دايکى برياريان وابو، جلى کوردى بۆ چه‌ژن له‌به‌رکه‌ن، خاله فه‌تاحيش قاتێکى
مرادخانى به دورمان داب‌و .
دايکى نه‌شميل له به‌رامبه‌ر دوکانێک وه‌ستاو، دوو کيلو گۆله‌به‌رۆژه‌ى برژاوى کڕى، خاله فه‌تاح له دوکانه‌که‌ى ئه‌و به‌ر، خريکى چوکلێت کرينبۆ. .
وه‌ستا گيان، کام له‌م نۆقڵانه نۆقڵێ چاکن؟
برا گيان نۆقڵى چاکت ده‌وێ، نۆقلى تورکيت ده‌ده‌مێ، له هه‌موويان
باشتره، به‌ڵام توزێک گرانه، ئه‌ما زوور نايابن!
باش ئه‌وه‌ى له کرينى پێداويستى جه‌ژن بوونه‌وه، به‌ره‌و لادێکه‌ى خۆيان به‌رێکه‌وتن.
خاله فه‌تاح، له ژێر داره سێ‌و هه‌نچيره‌کانى باغه‌که‌يان له لادێ، سه‌وزايى و ته‌ڕه‌ى ڕواندبوو، بريار وابوو پێش چه‌ژن شه‌ویێک له لادێ به‌سه‌ربه‌ن و رۆژى دواتر به‌رچه‌نه‌يه‌ک مێوه‌و سه‌وزه‌ى جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ خويان بهێنه‌وه بۆ شار، بۆ رۆژانى جه‌ژن.
گالته و پێکه‌نينى مناله خنجيله‌کان و دڵخوشيان به جه‌ژن و جل‌و به‌رگه تازه‌که‌يان
و هاوارو و ده‌نگى ماتورى پيره ماشينه‌که‌يان که به‌سر به‌رزاييه‌کان و به‌سه‌ر ده‌نگى رادييوه‌که‌يان ده‌که‌وت، که هه‌ر جارێک له‌دواى گۆرانيێکى تورکى، شوقه و ڤيلاى تورکى، به که‌ر‌سته‌ى تورکى، به کارگه‌رى تورکى، به موبيليياى توركى، به‌ده‌نگێکى کوردى، ريکلاميان بۆ ئه‌کرد.
له‌ده‌ره‌وه‌ى شار له شاخه‌کان، له قه‌راغ رێگاکه، ريکلامه‌کان، ئارمه‌کان، ناو کۆمپانييه‌کان، هه‌ر هه‌موويان، تورکين.
له گوند، له شاخه‌کان و له ئاسمان، فروکه‌ناشرينه‌کانى تورکين.
له کێوه به‌رزه‌کان، گورمه‌ى توپ و ده‌نگى دارومانى شاخه‌خۆراگره‌کان و بۆنى گاز و بونى له‌شى مرۆڤ و مێگه‌له‌کان، ئه‌نجامده‌ره‌کان، تورکين.
به‌ڵام سه‌ره‌راى ئه‌وه، له گوند و له‌ناو باخه‌که‌يان، خاله فه‌تاح و خێزانه‌که‌ى خه‌ريکى دورينى سه‌وزايى و چنينى ته‌ماته و بيبه‌ر و باينجان بوون، ده‌نگى قاقا و پێکه‌نين و گه‌پى مناڵه‌کانى و غاردانيان به‌ناو دار سێ‌و و هه‌نار و هنچيره‌کان، هه‌ر وه‌کو گالته پێ کردن بوو به‌و گورمه گورمه ى له به‌رزايى چياکان، ئه‌هات.
خاله فه‌تاح، روى کرده دايکى نه‌شميل و پێى وت. .
وا باشه، ئێره زۆ به‌جێ بهێلين، ره‌شه‌بايه‌که‌ى ئه‌مجاره، توند و تيژه، وا دياره
شه‌يتانه‌کان راوى فريشته‌کان ئه‌که‌ن و چاوى ڕۆژ ئه‌پوشن و ڕق و قينيان بڵاو ئه‌که‌ن.
له گه‌رانه‌وه‌ياندا، له ئێواره‌ى جه‌ژن، ئه‌و ئێواره‌ى مناڵه خنجيله‌کان به که‌يف و دڵخۆشييه‌وه ئه‌ڵێن، به‌يانى جه‌ژنه، با ئه‌و شه‌و زوو بخه‌وين، با جله‌تازه‌کان و پێلاوه تازه‌کانمان ئاماده‌که‌ين و له پشت سه‌ريناکانمان داينێين.
مناڵه‌کانى خاله فه‌تاح، به‌و هه‌سته بيريان ئه‌کرده‌وه.
له‌ناکاو بۆ به لافاو، بۆ به لافاوى رق و قينى تورکه دڵ ره‌شه‌کان. .
له ناکاو بۆ به جه‌ژن. .
خاله فه‌تاح به قاتى مرادخانى يه نووێه‌که‌يه‌وه له ژوره‌وه و له پێش ده‌رگا و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازى له دراوسێکانى ئه‌کات که هاتونه چه‌ژنه پيرۆزه.
نه‌شميل و دايکى به‌جله کورديه تازه‌کانيان خه‌ريکى ڕێکخستن و دانانى سفره‌ى خواردنى به‌يانى جه‌ژنن.
شه‌پۆڵ و شه‌پۆکيش به جله تازه‌کانيانه‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێکانيان چه‌ژنه پيرۆزه ئه‌که‌ن.
هه‌ر ئه‌و به‌يانيه هه‌واڵێک بڵاوبوه، که‌وا خێزانێک له ئێواره‌ى جه‌ژن و له‌رێى گه‌رانه‌وه‌يان له گونده‌که‌يان له بنارى قه‌نديل توشى ره‌قى و دراندايه‌تى فروکه تورکه‌کان هاتون.
هه‌ر ئه‌و به‌يانيه، کاروانێک له خاوه‌ن شک‌و پايه‌به‌رزه‌کان، کاروانێک له ئتومبيه‌له جام ره‌شه‌کان به‌ره‌و شوینه‌که به‌رێکه‌وتن.
له شوێنى دياريکراو و له قه‌راغ رێگايێکى شاخاوى، به‌رامبه‌ر گردێکى ره‌ش له خه‌لوزى گوشت و ئاسن و قوماش و ته‌ماته و خه‌يار و سه‌وزه، راوه‌ستان.
له يه‌کێک له ئوتومبيله جامره‌شه‌کانه‌وه، پايه به‌رزێک دابه‌زى، به‌قيافه و بويمباغ و عه‌ينه‌کێکى جامره‌شه‌وه له به‌رامبه‌ر گرده خه‌ڵوزه‌که‌وه وه‌ستاو سه‌يرى ئه‌م تراژيديايه‌ى مه‌رگ کرد، به ته‌نها ره‌نگى ره‌شى ئه‌بينى، ويستى ره‌نگێکى تر ببينێت ده‌ستى دايه دارێک له‌ناو خه‌ڵوزه ره‌شه‌که‌دا به‌دواى ره‌نگێکى تردا ئه‌گه‌را، له ناکاو شتێکى بچوکى کالى بينى به‌قه‌د په‌نجه‌يه‌ک بو، ئه‌ويش کاغه‌زێکى ليچاوبو به نوقڵێکى کاکاوى کوڵاو، له‌سه‌رى نوسرابو ( مێد ئين تورکى ).
* مۆمه‌کان. . چل مۆمه‌کانى ده‌ڤه‌رى شه‌رنه‌خن، که پێش سه‌رى ساڵ به دوو ڕۆژ، هه‌لفڕێنرانه ئاسمانى کوردستان و بون به ئه‌ستێره.
warset.piro@ hwtmail.de
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە