تازه‌ده‌هات
خونچه‌ی مه‌مکی
له خونچه‌و لاله‌ی سه‌رسوخمان
شه‌رمی بشکێ!
تازه‌ده‌هات
ئه‌ستێره ڕێی پێبگرن و
کانی و کاژاو ته‌شقه‌ڵه‌ی ماچی پێبکه‌ن،
ئه‌و هه‌و‌ری باوه‌شی خودا‌و
بێریڤانی ئاسکۆڵان بوو
ئه‌و باسکێکی له‌بن سه‌ری کوێستانان و
باسکه‌که‌ی تری
له گه‌ردن غه‌ریبانی چۆله‌وان بوو.
تا سیڕه‌ی گه‌رده‌لوول نه‌هات،
تا لم و خیزی بیابان
مژۆڵ و بسکی به‌رنه‌دا،
تا سۆفیلکه‌ێکی زگار
له ژوور سه‌ری نه‌نیشته‌وه‌و
رێژنه ڕێژنه بۆی نه‌گریا
کڵۆ کڵۆ بۆی نه‌سووتا
ئه‌و نه‌یزانی ئێره وڵاتی عه‌رعه‌ره
گۆڕستانی مه‌مک و خه‌ناوکه‌و خه‌نجه‌ره!
ئێره گۆمه‌که‌ی عه‌رعه‌ره،
- ئه‌ی سۆفیلکه‌ی رۆح و قه‌ده‌ر
ئێره کوێیه؟ چیم لێده‌که‌ی؟
_ ده‌ستت بێنه، ده‌ستت بێنه،
باهه‌ڵفڕین، به‌رز بفڕین، بفڕین بفڕین.
- ئاخر بۆ کوێ؟
- بۆ ڕۆژهه‌ڵات، بۆ ڕۆژهه‌ڵات.
- بۆ ڕۆژهه‌ڵات ؟
- ئاخر کـاڵێ
خۆر هه‌میشه، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێ .
***
ئه‌مشه‌و یه‌کجار غه‌ریبانه
به غه‌مناکی و به زورهانی
له‌به‌ر پێی کڵکۆی ( هێمن)دا
شمشاڵی لووله‌ئێسقانی غه‌ریبانمان
خستۆته سه‌ر لێوی مه‌رگ و
چه‌هچه‌هه‌ی ناڵین ده‌ژه‌نین.
من بۆ زیندانی فرین و
خوێنی به‌ربووی چاوانی خۆم
ئه‌و بۆ ڕوباری عه‌رعه‌رو
مانگی ڕژاوی دڵی خۆی
من بۆ ئاسمانی خنکاوو
پایزی که‌مته‌مه‌نی خۆم
ئه‌و بۆ ئاوێنه‌ی سه‌ر کانی و
گۆزه‌ی شکاوی خه‌ونی خۆی
ئه‌مشه‌و یه‌کجار غه‌ریبانه
ده‌جریکێنین،
من خه‌می ئه‌و ده‌خۆمه‌وه‌و
ئه‌و زوخاوی من نۆش ده‌کا
هه‌ردوکمان وه‌ک باده مه‌ستین
هه‌رچه‌ند یه‌کجار یه‌کجار مه‌ستین
ده‌نگێ له دووڕرا ده‌بیستین:
(من به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و ڕووناکی باڵم گرتووه
چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم پاڵ وه‌شه‌یتانی ده‌ده‌م
ژینی کورتم دی پڕاو پڕ بوو له شانازی و شه‌ره‌ف
عومری زۆرم دی که دوای هات به ریسوایی و نه‌ده‌م. )
***
- ئه‌ی سۆفیلکه‌ی رۆح و خودا
ئێره کوێیه، بۆ کوێیم ده‌به‌ی؟
- سه‌ر هه‌ڵبڕه
وا چلچرا
له تۆقه‌ڵه‌ی چوارچرادا
چل هه‌زارهه‌زار ئه‌ستێره ده‌وری داوه
به‌ره‌و ئاسۆ به‌ره‌و رووناکی ده‌ی وا باڵمام گرتووه
گواره‌کانی عه‌رعه‌ر لێره
ده‌بنه بازی گڕی خودا.
ته‌سبیحه‌کان
ده‌بنه خۆر‌و باخه‌کان تیشک ڕێژ ده‌که‌ن
بازنه‌کان ده‌بنه کانیله‌و
جریووه‌کان ئاوازپڕژێنی ئاو ده‌که‌ن.
پاوانه‌کان ده‌بنه هه‌ورو
زرنگ و هۆڕی گوڵه‌گه‌نمه‌کان دێنه‌وه
خه‌ناوکه‌کان ده‌بنه په‌نجه‌و
پیانۆی په‌لکه‌زێرینه‌ی خه‌ونه‌کان ده‌چڕنه‌وه
سه‌رهه‌ڵبڕه
چلچرا بۆته هه‌ساره
ده‌نگ هه‌ڵبڕه
ئه‌ی تارانی چه‌قۆ و سته‌م
ئه‌سته‌نبۆڵی ژه‌هرو وه‌رهم
ئه‌مجاره‌یان
کام سێداره
ده‌گاته گه‌ردنی به‌رزی
ئه‌م هه‌ساره؟!
17/1/2012
په‌راوێز:
چـلچرا: چرای چه‌ند لق که له مزگه‌وتوو ماڵه‌کان هه‌ڵده‌واسرێ و پێده‌کرێ
کاژاو: دارستانی کاژ، کاج
ئاسکۆڵان: کارمامز یان بێچوه مامز
سیڕه؛ ده‌نگی باڵنده‌ی ڕاوکه‌ری وه‌ک بازو هه‌ڵۆ
خیز: زیخ
مژۆڵ: برژانگ
عه‌رعه‌ر؛ بیابانه‌که‌ی ڕۆژائاوای به‌غدا که زورترین گۆڕی ئه‌نفاله‌کانی تێدا یه
زگار: په‌رێشان و بێزار
زورهان: پیری له کارکروتوو
چواچرا: گۆڕه‌پانی پێشه‌وا له شاری مه‌هاباد
هه‌ساره: ئه‌ستێره‌ی ئاسمانان به مانای خر گه‌ردوونیش دێ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە