له هه‌موو دونیا، نه‌خاسمه له كوردستانیش زۆرێك له خه‌لكی به ناچاری له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتن، له‌به‌ر ئه‌وه نیه‌كه به بیروباوه‌ڕ ده‌سه‌لاتیان خۆش بووی و له‌گه‌لی بن، به‌لكو له ناچار یه، ئه‌م هه‌موو خه‌لكه ئه‌ندامی پارته ده‌سه‌لاتداره‌كان نیه، به‌لكو هاو نیشتمانه و، له‌م نیشتمانه ده‌ژی، ناچاره ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوم بی ته‌ئیدی بكا، به تایبه‌ت ئه‌و ده‌سه‌لاتدارنه‌ی خه‌لك چه‌واشه و سه‌ركوت ده‌كه‌ن، با خه‌لك و ده‌سه‌لات وا تێنه‌گا خه‌لك له خۆشی و له بیروباوه‌ر له‌گه‌ل ده‌سه‌لاته، بۆیه ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه ئه‌مڕۆ خه‌لكێك یا ده‌سه‌لات دژیانه و، قسه‌ی خراپیان له‌سه‌ر ده‌كا، ئه‌گه‌ر به‌یانی بێنه سه‌ر حوكم، خه‌لك ته‌ئیدی ئه‌وانیش ده‌كا، ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات له‌سه‌ر حوكم نه‌ما ئه‌وسا زۆرێك له خه‌لكی پێیان ده‌لێن:
- ئه‌وانه خه‌لكێكی خراپ و درۆز ن و خائن و چه‌واشه‌كاربون.
- ئه‌وانه خه‌لكێكی بێ‌دین و گه‌نده‌ل و خراپه‌كار بوون.
- ئه‌وانه به زۆری هاتبونه سه‌ر حوكم.
- ئه‌وانه گه‌ل و ولاتیان به فه‌ساد برد.
- ئه‌وانه دكتاتۆر و سته‌مكار و تێكده‌ر بوون.
- ئه‌وانه له هیچیان نه‌ده‌زانی و لوت به‌رزبوون.
- ئه‌وانه ئێمه‌یان دوا خست و گه‌نده‌لیان به‌رپاكرد.
- ئه‌وانه شه‌ڕو ئاژاوه‌یان له ولات دروستكرد.
ئه‌وانه بروایان به هه‌لبژاردن و ئازادی نه‌بوو.
- ئه‌وانه نه‌یانزانی ده‌وله‌تداری و حوكرانی بكه‌ن.
- ئه‌وانه نه‌یانزانی بخۆن.
- ئه‌وانه شه‌ڕی كوردكوژیان داهێنا.
- ئه‌وانه یایان به خه‌لك ده‌كرد.
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە