به میعراجی سولوکی سالیکاندا تا نه چی ڕۆژێ
له ناو جه هلی موره ککه بدا ده مێنی هه روه کو ماوی. . . " حه زره تی نالی"
به هاری عه ره بی خه زانی ته مه نی ڕژێمی بنعه لی و موباره ك و قه زافی بوو. نوخشه بێ له وانی دیکه ش. شۆڕشگێڕان جگه له وه ی ده سه ڵاتی تاکڕه وی و سته مکارانه ی ئه و وڵاتانه یان ڕماند، ناشیرینترین و بۆگه نترین و ناڕه واترین خه ونی به چکه دیکتاتۆره کانیش زڕا، خه ونی میراتگرتنی"توریث" کورسی فه رمانڕه وایی باوکه کان بۆ کوڕه کانیان له زبڵدانی مێشکی گه نیوی به چکه دیکتاتۆره کان ده رهێنراو بۆ هه تاهه تایی خرایه زبڵدانی مێژوو. 
له تونس و میسر شۆڕش به ره و قۆناغه کانی سه رکه وتن هه نگاو ده نێ، هه ڵبژاردنی ئازاد و پاك و بێگه رد ئه نجامدراون، خه ڵك و هێزه کان به په یژه ی هه ڵبژاردندا هه ڵگه ڕان و به ختی خۆیان تاقیکرده وه، ماڵی دیموکراسی ئاوا، ئه و مافه به یه کسانی بۆ هه موو که س ده سته به ر ده کات. له مێژه له و وڵاتانه دا حیزبگه لی سیاسی، به ئاشکراو به په نهانی کاریان ده کرد. هاوشێوه ی بازاڕی کاڵا فرۆشی، بازاڕێکی سیاسی چێکرابوو، هه ندێ له و حیزبانه ده ستنیای ده سه ڵاتداران بوون، بۆ ڕتووشکردنی ده موچاوی دزێوی ئه وان، به تایبه ت له پێشچاوی جیهانی ده ره وه هه ڵده سووڕان. هه ندێ له وانه ی خۆیا ن وه ك چه پ له قه ڵه م ده دا، پراگماتیانه له هه ردوو به ری جۆگه که ده له وه ڕان، هه م گاڵۆکی ده ستی دیکتاتۆره کان بوون بۆ لێدانی ئیسلامییه کان، هه م باسیان له دیموکراسی و مافه کانی مرۆڤ و سه روه ری یاسا ده کرد، وه ك نوێنه رو داکۆکیکه ری ئه و توێژانه خۆیان ده ناساند. له واقیع و له ڕاستیدا هیچ به و چه مکانه وه ی گرێ نه ئه دان. چێکردن و درووستکردنی حیزبی سیاسیی و به رزکردنه وه ی کۆمه ڵێ دروشمی بریقه دار کارێکی ئاسانه. به ڵام بوون به هێزی سیاسیی خاوه ن پێگه ی جه ماوه ریی کارێکی گرانه. جیاوازی حیزب و هێزی سیاسیی له وه دایه حیزب دوکانه و کڕیاری نییه، هێزی سیاسیش هه ڵقوڵاوی ناخی جه ماوه ر و خه ڵك له ده وری کۆده بنه وه و له پێناو خواست و ئامانجه کانیاندا تێده کۆشن.
له تونس و میسر هه ندێ له و حیزبانه، خۆیان گه یانده سوپا و زۆر هه وڵیان دا هه ڵبژرادن نه یه ته کردن و دوابخرێ. له ساڵی 1991 یش له جه زائیر پشتگیر یی و هانی سوپایان دا، تا دژ به پرۆسه ی هه ڵبژاردن و دیموکراسی بوه ستێته وه، چونکه له لایه ك باوه ڕیان به دیموکراسی له قسه تێپه ڕی نه کرد بوو، له لایه کی دیکه وه ده یانزانی هه گبه که یان خاڵی و مایه پووچ ده مێننه وه. ئه وان زۆر ڕوو قایمن، ئه وه بوو جه ماوه ر متمانه ی پێنه کردن و له به رده م سندقی ده نگداندا ڕووزه ردییان چنییه وه.
"نه وال سه عداوی" و ئه وانه ی وه ك ئه و بیرده که نه وه درۆیه کی شاخدار بۆ ئیسلامییه کان هه ڵده به ستن که به ئه نجامدانی فێڵ و ته ڵه که و به کارهێنانی دین بۆ مه رامی سیاسیی له هه ڵبژاردندا تۆمه تباریان ده که ن. به گه واهیدانی گشت چاودێران و به پێشچاوی دنیاوه تا ئێستا هه ڵبژاردنی وا ئازاد و بێگه رد له وڵاتانی تونس و میسر نه هاتۆته ئه نجامدان. تا ئێستا ئیسلامییه کان دینیان بۆ مه رامی سیاسیی و هه ڵبژاردن به کار نه هێناوه، ئه وه هێزو ده سه ڵاته به ناو عیلمانییه کانن بۆ هه ڵبژاردن و مانه وه ی کوردسییه کانیان و له ده ستنه دانی جه ماوه ره که یان په نا بۆ دین ده به ن بۆ مه رامی سیاسیی به کاری ده هێنن. ڕۆژانه ماکینه یه کی ئیعلامیان خستۆته گه ر بۆ ناشیرینکردن و په ڕاوێز خستنی دین و له و پێناوه دا سڵ له هیچ ناکه نه وه. ئه وان خۆیان وه ك عه لمانی و پێشکه وتوو ده ناسێنن و دین و فیکری دینی و هه ڵگرانی به دواکه وتوو له قه ڵه م ده ده ن. به کارهێنانی دین بۆ مه رامی سیاسیی ئه وه نه بێ ئه ی چییه؟. ئیسلامییه کان له وه دڵنیان که له چوارچێوه ی ئیسلامدا ده توانرێ ده وڵه تێکی مه ده نی پێکبهێنرێ و پارێزگاری له مافه کانی مرۆڤ و سه روه ری یاسا و یه کسانی و دادگه ری کۆمه ڵایه تی بکرێت. ئایینی ئیسلام و شه ریعه تی ئیسلامی مروونه تی زۆری تێدایه، به ڕاده یه كی زۆر پانتایی ئازادی به مرۆڤ داوه، ئامانجی ده سته به رکردن و پاراستنی به رژه وه ندی مۆرڤ و کۆمه ڵگایه، چه مکی هاوڵاتی له کۆمه ڵگای ئیسلامیدا بنه مایه کی گرنگه و یه کسانی له ڕوانگه یه وه دابینده کرێ. له ئیسلامدا ده رگای ئیجتیهاد کراوه یه و ده توانرێ سوود له گشت توانا و داهێنانه کانی مرۆڤ له بواری ده وڵه تداری و به ڕێوه بردنی ده سه ڵاتدا وه ربگیرێت، ئه وه ش نیشانه ی ئه وه یه که ئیسلام بۆ هه مووسه رده مێك گونجاوه. زۆرینه ی هێزه ئیسلامییه کان ده وڵه تی دینی "سیوکراتی" که خۆی به سێبه ری خواو به ناوی خواوه قسه بکات و پیرۆزی به خۆی ببه خشێ ڕه تده که نه وه. کاری ئیسلامی کارێکی ئیجتیهادیه، له چوارچێوه ی تێکسته ئیسلامییه کاندا هه نگاو هه ڵده گرێ و ڕاڤه یان ده کات، که س و لایه نی ئیسلامی ده کرێ هه ڵه بێ و نه یپێکێ، به پێچه وانه شه وه، زانایان له و ڕووه وه بنه مایه کی ڕوون و گرنگیان هه یه. موجته هید له کاری ئیجتیهاددا گه ر پێکای دوو ئه جری هه یه، یه کێکیان هی هه وڵدان و ماندووبوون و گه ڕانی به دوای ڕاستییدا، ئه وی دیکه یان پێکان و دۆزینه وه و ده رخستنی ڕاستیی و حه قیقه ته که یه بۆ خه ڵك. گه ر که سی موجته هید ڕاستی نه یپێکا هه ر پاداشت و ئه جری ماندووبوونه که ی به ده ستدێنێ. ئه وه ش ئه و ڕاستییه ده سه لمێنێ که که سایه تی و هێزی ئیسلامیی ناتوانێ خۆی به نوێنه ری خوا بداته قه ڵه م. ئه و ئیدیعایه ش پوچه ڵده کاته وه که پێی وایه شه ریعه تی ئیسلامی سه د و هه شتا پله پێچه وانه ی ژیان و ڕه وتی سه رده مه، هه ڵگرانی ئه و بیره، سه ره واوێك له شه ریعه تی ئیسلام نازانن و له و ڕووه وه زۆر ده ستو پێ سپین، با خۆشیان به ڕۆشنبیر بزانن، جه هلی له وه ئاشکراتر ده بێ چی بێت؟ له ئیسلامدا بازنه ی نه گۆڕه کان "ثوابت" بچوکن، بازنه ی گۆڕاوه کان "متغیرات" به تایبه ت له بواری فه رمانڕه وایی و ده وڵه تدا گه لێك فراوان.
ڕۆژگارێك چه په کانی کوردستان مارکسیزمیان وه ك ئایدۆلۆژیا وێنا و په یڕه و کرد، هه ر بیر و بۆچوون و ئایدیایه ك له گه ڵ دیدی ئه واندا نه هاتایه ته وه به دواکه وتوویی و نه زانی و جه هل له قه ڵه میان ده دا. تا پێیان کرا، گۆرانیان بۆ به هه شتی کۆمۆنیزم وت، هه رکه س ڕه خنه یه کی له کۆمۆنیزم بگرتایه به خائین و خۆفرۆش و دواکه وتوو و پیاوی ئیمپریالیزم له قه ڵه میان ده دا. دوای ئاشكرابوونی پاشه ڵی پیسی ده سه ڵاتی دیکتاتۆری مارکسیزم و ئاشکرابوونی ڕاستییه کان، له پڕێکا سه دوهه شتا پله گۆڕان و بوونه ده روێشی لیبراڵیزم و سه رمایه داریی، ئه وان له مڕۆدا باسی خێر و بێری بازاڕی ئازاد و عه وله مه ده که ن، وه ك نیسك به روپشتیان دیار نییه. به ڵام ئه وه ی تا ئه مڕۆ هه ندێکیان مکوڕی لێناکه ن و هه ڵوێستیان به رامبه ری ناگۆڕه ئایینه، ئه وان ئاماده نین واز له بڕیاری پێشوه خت بهێنن و چاویلکه ی ئایدیۆلۆژی کۆمۆنیزم فڕێ بده ن. تا ڕاستییان بۆ ئاشکراو ڕوونببێته وه و فیشه ك به تاریکییه وه نه نێنن.
ده کرێ ئیسلامییه ك له شاشه ی تیڤییه که وه نه توانێ باس له دیدی خۆی بۆ به ڕێوه بردنی ده سه ڵات و فه رمانڕه وایی به باشی ده رببڕێت!!، جا هۆکار که می ئاگایی و نه زانی ببێت که مومکیه نه، یان زمان و ده ربڕین به هانایه وه نه هاتبێت، یاخود وتاربێژ نه توانێ سه ره داوی بیر و بۆچوونه کانی پێکه وه گرێبدات و به بینه رانی بگه یه نێ. هه رچه نده ده کرێ ئه و که سه خۆی بینه رێکی باش نه بووبێ و نه یتوانیبێ له بابه ته که بگات، جا هۆکاره که ئه وه بووبێ که قسه کان به دیدی ئه وی نه خواردووه، یان زیانی بۆ په زه کان تێدابووبێ. ئایا ده کرێ و ڕه وایه ئه وه بکرێته بیانوی په لاماردانی ئیسلامییه کان و به گشتی خه تێکی ڕاست و چه پ له ناوچاویان بدرێت، یان ئه مه شه ڕه و به کۆنه قین و ئایدیۆلۆژیا دێته کردن و مۆتیڤی سیاسیی له پشته وه یه؟!. دوو ڕۆژه له تونس و مه غریب ئیسلامی چوونه ته سه ر به شێك له کورسی ده سه ڵات، که چی لێره وه په لاماریان ده درێ و به به رهه مهێنانی جه هل و درووستکردنی جه هلستان تۆمه تبار ده کرێن، ئایدۆلۆژیا و چاویلکه ی ڕه ش کارێك به مرۆڤ ده که ن به ر پێی خۆیشی نه بینێ، چ جای ئه وه ی ڕاستی بدۆزێته وه و دانی پێدا بنێ. سه رده م و دنیای دیکتاتۆرییه تی بنعه لی و موباره ك و قه زافی و دیکتاتۆره کانی دیکه ی ناوچه که به وانه ی لای خۆشمانه وه، ئه وه نده تاریك و ناشیرین و دزێوه، که س خۆزگه یان پێناخوازێ، ئاسۆی دیموکراسیش ڕوونه، داهاتوو پڕیه تی له هیواو مژده ی ڕۆژێکی نوێ، به ری ڕۆژیش به بێژنگ ناگیرێ. له مڕۆدا خه ڵکی ئه وه نده هۆشیارن جارێکی دیکه ڕازینابن دیکتاتۆرێكی وه ك قه زافی یان موباره ك یان بنعه لی فه رمانڕه واییان بکات، ناشیانه وێ سه ر له نوێ حیزبی قائید و سه رۆکی هه تاهه تایی یه خه یان بگرێته وه، سامان و سه روه تی وڵات بۆ خۆی و بنه ماڵه و حیزب و ده ستو پێوه ندو زوڕناژه نه کانی به تاڵانی به رێت.
گه ر له مڕۆدا ئیسلامییه کان له کاری سیاسه ت و ده وڵه تداریدا ده ستوپێ سپی بن عه یب نییه، دیموکراسی و به ڕیوه بردنی ده سه ڵات ده کرێ وه ك زانست مرۆڤ که سبی بکات و فێری ببێت. به ڵام چاوپۆشی له سته م و ناعه داله تی و قۆرغکردنی ده سه ڵات و تاڵانکردنی سه روه ت و سامانی خه ڵك نه ك هه رعه یبه به ڵکو وه ك خیانه تیش دێته هه ژماردن. جه هل ده ردێکه ده رمانه که ی فێربوون و زانسته. به ڵام خۆ به زانا حیسابکردن له پاڵ نه زانیندا ده ردێکه ده رمانی نییه. تێڕوانینی خێڵه کی و وه ك دیوه خان ته ماشاکردنی ده سه ڵات، با خاوه نه که شی وه ك زانا و ڕۆشنبیر له خۆی بڕوانێ. جه هلێکی موره که ب و بێ ده رما نه؟؟.
له کۆتایدا جێی خۆیه تی پارچه شیعرێکی حه زره تی " نالی" وه بیر ئه وانه بهێنمه وه که کاریان بووه ته په لاماردانی ئیسلامییه کان و به خاس و خراپ لێیان ده خوێنن و خه ریکی به دێو و درنج کردنیانن. ئه وان بزانن یان نا، به بێژنگ خه رکی بێژانه وه ی ئاون، ئاو.
نه فه س بگره له هاتوچوویی خۆڕایی هه تا ماوی
که ئه م بایه هه تا ئێستاکه هه ر عومری به با داوی. .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە