(ده‌وڵه‌تی جوله‌كه له‌مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی‌دا بۆ ڕزگاركردنی سه‌ربازێكی دیلی جوله‌كه لای بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، بڕیاریدا له‌به‌رانبه‌ر ڕزگاركردنی ئه‌و سه‌ربازه جوله‌كه‌یه‌دا، زیاتر له هه‌زار ئه‌سیری فه‌له‌ستینی ئازاد بكات، ته‌بایی نێوان تاك و گروپه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی جوله‌كه بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه دووملیۆن جوله‌كه به‌رانبه‌ر سی سه‌د ملیۆن عه‌ره‌ب بوه‌ستن له‌شه‌ڕێكی درێژخایه‌ندا) .
له‌وه‌ته‌ی خۆم ناسیوه بڕیارم داوه كوردبم، له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانیشدا كه‌سانی وه‌كو من به‌شیان ته‌نها ماف خوراوی بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێم به‌جه‌رگی خۆمدا گرتووه‌و شانازیم به كه‌سێكی وه‌كو (خه‌واجه خه‌نۆ) كردووه، كه كوردێكی جوله‌كه‌ی خه‌ڵكی ئاكری بوو، له كاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌دا هه‌موو سامان و سه‌روه‌ته‌كه‌ی خۆی جێهێشت و له‌پێناوی ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا چوو بۆ ئیسرائیل بۆ به‌شداریكردن له‌دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا، ئێمه‌ش به‌م عه‌قڵیه‌ته‌وه هاتینه ناو مه‌یدانه‌كه‌وه، بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان، له‌ڕاپه‌ڕیندا ڕۆڵی خۆمان بینی، له‌دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ژتنی تاڵاوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و، شه‌ڕی ده‌روونی باره‌گا حیزبییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردپه‌روه‌رو ڕاستی بێژدا، هه‌ر خۆمان ڕاگرت و له‌پێناوی میلله‌ته‌كه‌ی خۆماندا دانمان به‌خۆماندا گرت، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، دوای ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بو به‌بازرگانی كردن، ئێمه‌ش له‌پاروی ده‌می به‌چكه‌كانی خۆمان گرته‌وه‌و هێڵێكی ئه‌ته‌رنێتمان كڕی، بۆئه‌وه‌ی له‌چه‌رخی زه‌مانه دوانه‌كه‌وین و بتوانین خزمه‌تێك به‌و نه‌وه نوێیه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد به‌هۆی شه‌ڕێكی ساردی ناوخۆوه، ئه‌م تۆڕه ئه‌نته‌رنێتییه له كاروه‌ستا، ئه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ناوچه‌كه‌ی من دابڕاوه له‌جیهانی ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵیش له دۆست و براده‌ره‌كانمان بكه‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆیه له‌م تێڕوانینه‌وه هیچ هیوایه‌كم نه‌ماوه، ته‌بكی حه‌مه‌د ئاغا‌و كڵاو قاسم گواستراونه‌وه بۆسه‌ر سفره‌ی نانخواردنی خه‌ڵكه‌كه، به تایبه‌تی دوای بڕیاری ده‌ستگیركردنی هاشمی و هه‌ڵاتنی بۆ سلێمانی، ئه‌گه‌ر عه‌قڵییه‌تی لایه‌نه كوردیه‌كانیش ئاوه‌ها بمێنێته‌وه، ئه‌وا ڕۆژێك دادێت له ئه‌نجامی ململانێی حیزبایه‌تیدا هاشمیه‌كه‌ی كوردستانیش ده‌درێته دادگا‌و ئه‌ویش به‌ناچاری ڕووده‌كاته به‌غداو هانا بۆبه‌ر جه‌عفه‌ری ده‌بات، بۆیه من لێره‌وه سه‌ری پێنوسه‌كه‌م داده‌خه‌مه‌وه‌و ماڵ ئاوایی له‌ئێوه‌و ئه‌م مینبه‌ره پیرۆزه ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: تف له‌م حاڵه.
5/1/2012
Omer_raniya@yahoo ، com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە