له كه‌لتوورو و یاسا‌ورێسا و نه‌ریتی هه‌مووده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه وپێكهاته‌یه‌كی مروڤایه‌تیدا سه‌رباز ئه‌و بونه‌وه‌ره نیشتمان په‌روه‌ره یه‌كه‌داكوَكی له‌مافی ئینسانه‌كان و هاونیشتمانه‌كانیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، وێرای ئه‌ركی مروَڤایه‌تی له‌بیروئایدیاو فه‌رهه‌نگی هه‌مووده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا سه‌ربازمه به‌مه‌خلوقێكی وڵاتپارێزو تێكوَ شه‌رێكی فیداكار‌و كاراكته‌رێكی به‌رگریكار داده‌نرێت، كاتی وڵاتێك له‌كاتی ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشكردن بوَ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان بوونی مه‌ترسی له‌سه‌رهاونیشتمانیانیه‌كانی كه‌ئه‌ركیان به‌رگریكردن و ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی هێرشی ده‌ره‌كیه‌كانه له‌و كاته‌مه‌ترسیداره‌دا ئه‌ركی هه‌روڵات وهه‌رێمێكه پارێزگاری له‌سه‌روه‌رییه‌كانی وڵات و مافی هاونیشتمانیانیه‌كانی بكات، مادام سه‌رباز هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و به‌هاوناو و ناسنامه‌نیشتمان په‌روه‌ره داكوَكیكاره‌یه له‌مافی ئینسانه‌كان كه‌واته له‌سیاقی سه‌ربازی ومه‌شق وڕاهێنان ورێنماییه‌كانی هه‌موو یه‌كه‌یه‌كی ڕیزه‌كانی سوپای هه‌مووده‌وڵه‌تێكدابه‌دڵنیاییه‌وه له‌ناوكوَی به‌رنامه‌و سیستمی هه‌رده‌وڵه‌تێكدا له‌نێوانیاندا سیستمی سه‌ربازی ئه‌مریكا هه‌میشه ده‌وڵه‌ت كاتێك سه‌ربازه‌كانی له‌كاتی مه‌شق پی كردن و وانه‌وتنه‌وه‌دا ته‌نها په‌یره‌وی لایه‌نه‌جه‌سته‌ییه‌كان ناكه‌ن یاخود هێنده‌ی كارله‌سه‌رچوَنێتی شێوازه‌كانی جه‌نگ وڕوبه‌روبونه‌وه‌ی دوژمن ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی وهوشیاری له‌ناو كوَی سیستم و پلان له‌هه‌ریه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا ئه‌مریكاو وڵاته‌زلهێزه‌كانی روَژئاوا كه چه‌ندوڵاتێكی دیاروبه‌هێزوپێشكه‌وتووی ته‌كنیكی سه‌ربازی دونیایه له‌به‌رامبه‌ر وڵاتانی تر به‌ڵام هێنده‌ی وڵاتانی روژئاو ا، ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌خاوه‌نی ئه‌زمونێكی زوَره له‌رووی سیاسی و ئیدار ی و هونه‌ری به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته به‌ڵام سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا كه‌گوَشكراو ڕاهێنراوی ئه‌وسیستمه پێشكه‌وتووه جیهانه‌یه وه‌لی له‌به‌رامبه‌ر ڕوَحی ئینسانه‌كان، وته‌رمی قوربانیه‌كاندا هه‌ڵگری بونه‌وه‌رێكی شه‌ڕانگێزو ناموَراڵی سه‌ربازییه له‌نمونه‌ی وڵاته دیكتاتوَرو رژێمه‌فاشیزم ونازییه‌كانی دونیا، بوَ ڕونكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌م ده‌مه‌وێت له‌دوو وێنه‌ی به‌رچاو راستی رایگشتی جیهانیدا نمونه‌یه‌ك بخه‌مه‌روو.
وێنه‌ی یه‌كه‌م مێژووی جه‌نگی ئه‌مریكاو ڤێتنام كه‌تیایدا یه‌كه‌یه‌ك له‌سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌وڵاتی ڤێتنام له‌پروَسه‌یه‌كی كوَمه‌ڵكوژی سه‌ربازیداهه‌ڵده‌كوتنه سه‌رگوندێك به‌ناوی (مایلای كریم) ته‌واوی دانیشوانه‌كه ی تیروَرده‌كه‌ن، ئه‌م ڕووداوه یه‌كێكه له‌ونمونه ڕاستییه مێژووییانه‌ی ڕایگشتی جیهانی هه‌ژاند، تاوانی مایلای كریم یه‌كێكه له‌وپروسه كوَمه‌ڵكوژییه سه‌ربازانه‌ی له‌مێژووی ئه‌مریكاداكاره‌ساتێكی كه‌م وێنه‌یه‌كه سه‌ر بازه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌قڕكردنی دانیشتوانی گوندێك ئه‌گه‌رچی زوَروێنه‌ی تراژیدی تر له‌مێژووی وڵاتانی دونیا به ئه‌مریكاشه‌وه نمونه‌یان زوَره به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكرد ئه‌مریكا هێزه‌كانی سوپا كه‌ی له‌ڤێتنام بكشێنێته‌وه ده‌رئه‌نجامی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ئه‌مریكابوو دژ به‌وتاوانه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌ڤیتنام ئه‌نجامیاندا، له‌وه‌ش بابه‌تیانه‌تر كاتێك راپرسییه‌ك له‌ناو هاوڵاتیانی ئه‌مریكاده‌كرێت كه‌بوَچی سوپای ئه‌مریكا له‌ڤیتنام شكستی هێنا ژنێك له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی ڕوَژنامه‌نوسێكدا ده‌ڵێت من بوَیه كوڕه‌كه‌م نارد بوَ ریزه‌كانی سوپا تا خزمه‌ت به‌وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌م بكات نه‌ك ببێته بكه‌رێكی مروَڤكوژ، ئه‌م نمونه‌یه یه‌كێكه‌له وێنه شه‌رانگێز و دڕنده‌ییانه‌ی سه‌ربازه كانی ئه‌مریكا له‌مێژوویی جه‌نگی ڤێتنام.
وێنه‌ی دووه‌م ئه‌وگرته‌ڤیدیوَییه‌ی شه‌وی 14/1/2012له‌كه‌ناڵی ئێن ئارتی ده‌ركه‌وت تیایداچه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كه4سه‌رباز زیاتره ئه‌وكاته‌ی ته‌رمی چه‌ند چه‌كدارێكی هێزه‌كانی تاڵیبان له‌به‌رقاچیانه میزده‌كه‌ن به‌لاشه‌ی كوژراوه‌كاندا، لێره‌دا به‌رله‌وه‌ی قسه‌له‌سه‌رهه‌ر ئایدیا‌و گروپ و تاقمێك بكه‌ین به‌جیاوازی خوێندنه‌وه و بیر‌ورا ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده مه‌به‌ستمه قسه‌له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بونه‌وه‌رێك ده‌كه‌م كه‌به به‌مردویی سوكایه‌تی به‌لاشه‌ی ئینسانێك ده‌كری ئیدی ئه‌ومروَڤه‌سه‌ربه هه‌رپارت وگروپێكی چه‌كدارییه، لێره‌دا مه‌به‌ست و ڕاو سه‌رنجم له‌سه‌رپێشێلكردنی مافی ئینسانه‌له‌هه‌رشوێنێكی دونیا به‌جیاوازی ئایین وبیركردنه‌وه ومافی ئازادی ژیانی تاكه‌كان، مروَڤ له‌شوێن وله‌هه‌رنه‌ته‌وه‌وكه‌مینه وپێكهاته‌وخێل وگروپ بێت هه‌رئینسانه، هه‌رتاكێك له‌هه‌رشوێنێك ئینسانَێك كوژرا ئه‌گه‌رسروشتی مروڤه كه توندوتیژوكه‌سێتییه‌كی شه‌رانگێزیش بی كاتێك ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت وازی لی بهێنری نه‌ك سوكایه‌تی به‌جه‌سته‌وئه‌ندامه‌كانی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه تائه‌وكاته‌ی ڕه‌قیبێك له‌به‌رامبه‌ر تا ده‌جه‌نگی وروبه‌روت ده‌بێته‌وه شه‌رت له‌گه‌ڵ ده‌كا مافی خوَته‌له‌گه‌ڵیا بجه‌نگی به‌ڵام دوای كوشتن وكه‌وتنه به‌رده‌ستی ته‌رمه‌كه‌ی هه‌وڵدان بوَشێواندنی ته‌رمی كوژراو یان بێرێزی كردن به‌جه‌سته‌كه‌ی ئه‌وره‌فتاره ئه‌و په‌ری دڕنده‌یی و شه‌رانگێزی وناموَراڵی به‌ربه‌رییه‌ت ده‌گه‌ێنێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە