ئه‌مه وته‌ی به‌رێز نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه له‌ئاهه‌نگی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكادا له‌عێراق ك
ه جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی سه‌قامگیری سیاسی كرده‌وه بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیری ئه‌منی كه ئێستا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كێشه‌و ململانی سیاسییه‌كاندا له‌بارودۆخێكی ئاڵۆز‌و ناجێگیردایه.
به‌درێژایی چه‌ند ساڵی رابردووی ته‌مه‌نی پرۆسه‌ی سیاسی دوای رووخاندنی رژێمی به‌عس سیاسه‌ت بنه‌ماو پێكهێنه‌ری دۆخه ئه‌منییه‌كه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسی‌دا له‌نێوان لایه‌نه به‌شداره‌كانی ناو پرۆسه‌كه شه‌پۆلێكی له‌توندوتیژی خوێناوی شاره‌كانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، كێشه‌ی هه‌نووكه‌یی نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و لیستی ئه‌لعێراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی و بریاری دادگاییكردنی تاریق هاشمی كه ئه‌ویش باكگراوه‌ندێكی سیاسی هه‌یه جارێكی‌تر ره‌وشه ئه‌منییه‌كه‌ی ئاڵۆز كرده‌وه‌و ته‌قینه‌وه‌و توندوتیژییه‌كانی جۆش دایه‌وه.
وته‌كانی مالیكی حه‌قیقه‌تێكی سه‌لماوه كه سیاسه‌ت ئاراسته‌ی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌و ئاسایشی وڵات ده‌كات و ره‌وشی ناسه‌قامگیری سیاسی ئه‌وه‌ی لی ده‌كه‌وێته‌وه كه ئێستا نموونه به‌رچاوه‌كانی ده‌بینین كه دواجار ئه‌وه‌ی باجی گرانی هه‌موو ئه‌وانه ده‌دات هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناو ئه‌م وڵاته‌یه، ماوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدراڵ كه تاچه‌نده ئه‌و ره‌وشه سیاسییه ئارام ده‌كاته‌وه كه به‌شێكی زۆری نائارامییه‌كه‌ی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌ندی له‌بریاره‌كانی كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی بارودۆخی عێراقدا ناته‌بایه.
گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی مه‌یدانی و هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانیدا پێك نایه‌ته‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، ئه‌و ده‌زانێت كه كێشه سیاسییه‌كان ره‌وشی ئه‌منی وڵات ده‌شێوێنێت، هه‌روه‌ها بارودۆخه‌كه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ رووداوێكی گه‌وره‌و مێژوویی‌دا كه كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكایه له‌وڵاته‌كه‌ی و گێرانه‌وه‌ی سه‌ره‌ورییه بۆ عێراق، به‌ڵام له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا شه‌ریكه‌كانی ده‌كاته نه‌یاری خۆی و بارودۆخێكی سیاسی ناسه‌قامگیر ده‌خوڵقێنێت، له‌كاتێكدا عێراق له‌ئێستادا پێویستی به‌سه‌قامگیرییه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه رۆڵه‌كانی دوای كشانه‌وه‌ی هێزی بیانی ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئاسایی و شایسته وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه ببه‌ن
عێراق سه‌قامگیری ده‌وێت و سه‌رۆكی حكومه‌تی ناوه‌ندیش له‌مه به‌ئاگایه‌و ده‌ستپێك و سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانیش ده‌رك پی ده‌كات، له‌وته‌كانیشیدا بنه‌مای ئه‌و سه‌قامگیرییه سیاسی و ئه‌منییه‌ی روون كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌وانیش بنه‌مای ده‌ستوورییان هه‌بێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه ده‌ستووریش به‌پێی میزاج و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی هه‌ندی لایه‌ن شرۆڤه ده‌كرێت و له‌و جێگایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تێدایه پێداگری زۆر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی ده‌كرێت و له‌وێشدا كه‌پێچه‌وانه‌یه به‌پاساوی جۆراوجۆر ده‌ستوور له‌كار ده‌خرێت، وه‌ك له‌مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی هه‌رێمه‌كاندا ئێستا حكومه‌ته‌ی به‌رێز مالیكی موماره‌سه‌ی ده‌كات.
گشت چاودێرانی سیاسی باوه‌ڕیان وایه كه سه‌قامگیری له‌عێراقدا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به رێككه‌وتن و ته‌بایی نێوان سیاسییه‌كانه‌وه، به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره له‌م قۆناغه‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌ركرده سیاسییه‌كان و هه‌ر ناته‌باییه‌ك ناسه‌قامگیری ئه‌منی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌م ته‌باییه‌ش ته‌نها به‌رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌ی نیشتیمانی به‌دی نایه‌ت ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت مه‌رام و مه‌به‌سته‌كان نه‌خرێنه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لانی عێراقه‌وه.
ده‌بێت سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق راستییه‌كانی سه‌رزه‌وی وه‌ك خۆیان ببینێت و به‌دوور له‌بریاری تاكره‌وانه له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانیدا له‌ناو دامه‌زراوه‌ی حوكم و پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسه سیاسییه‌كان بكات و بۆشاییه‌ك نه‌هێڵێته‌وه كه دواتر ئاسایشی وڵات به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بخاته‌وه مه‌ترسییه‌وه.
نالۆژیكییه سیاسییه‌كانی عێراق له‌لایه‌كه‌وه به‌بۆنه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكاوه ئاهه‌نگ بگێڕن و له‌لایه‌كه‌ی تره‌وه ناكۆكی و ململانێكانی نێوانیان وڵات به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی مه‌ترسیدار ببات، پێویسته بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی ئه‌مریكییه‌كان به‌كشانه‌وه‌یان دروستی ده‌كه‌ن ئه‌وان به هه‌ماهه‌نگی و گیانی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانییه‌وه پڕی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌ی ماوه‌یه‌كه كێشه‌ی نێوان دوو لیسته‌كه‌ی مالیكی و عه‌لاوی خوڵقاندوویه‌تی ئه‌گه‌ر به‌خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كۆی پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات و ره‌وشی ئه‌منی عێراقیش ده‌باته‌وه سه‌ر خاڵی سفر، گه‌رانه‌وه بۆ ته‌وافوقی نیشتیمانی و پێكهاتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گشت كێشه‌كان كورتترین رێگایه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌كرێت.
kameelmahmod@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە