وه‌ک شاعیری به ناوبانگی کورد نه‌مر ماموه‌ستا هێمن ده‌لێ:
من له زه‌نجیروته‌ناف و دار‌و. . . . باکم نیه و. . .
من ده‌ڵێم: من له زنجیر و تەناف و دار و به ند باکم نیه ئه‌ی بۆ ده‌بێ له یه‌کگرتن باکم ببێت؟
ئێمەی کورد به‌وهه‌موو ئازایه‌تیەوه بۆچی ده‌بێ له یه‌کگرتن و یه‌کبوون ترسمان هه‌بێ؟!!
گه‌ر بێتوو هه‌ر کامێکمان له‌و چل وپێنج ملیۆنه ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی خۆمان بکه‌ین و خۆشمان وەڵامه‌که‌ی بده‌ینه‌وه، وابزانم له پێکانی ئامانجمان نیزیک ده‌بینه‌وه. یان له خۆمان پرسیار بکه‌ین کاتێک هاوڵاتیانمان به‌ده‌ست دڕنده‌کانی دوژمنکاری کورده‌وه کاره‌ساتێکیان به‌سه‌ردێت منی هاوزمان، هاونیشتمان و هاوخه‌م چیم له‌ده‌ست دێت و چی بکه‌م؟
به‌ڕێزان هه‌موومان باڵنده‌مان دیوه و ده‌زانین کۆترێک به که‌لله‌یه‌کی بچوک ده‌بێ مێشکی چه‌نده بێت، نازانم چه‌نده سه‌رنجتان داوه کاتێک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان یا جاده‌کان ترومبێلێک له کۆترێک ده‌دا و لاشه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌رز، هه‌موو کۆتره‌کانی ده‌وروبه‌ری هێرش ده‌به‌نه سه‌ر لاشه‌که و به‌شێوه‌یه‌ک ڕق و تووڕه‌یی خۆیان له‌و زوڵمه به زاڵمان نیشان ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئێمه‌ی کورد نازانم تاکه‌ی له‌ڕاست زۆڵم و زۆرداری و نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بێده‌نگ ده‌بین؟ تاکه‌ی مافه ڕه‌واکانمان فیدای ویسته بچوکه‌کانمان ده‌که‌ین؟ وه هه‌زاران تاکه‌ی دیکه ش؟
به‌ڵام خۆشه‌بزانین کات ده‌روا وه‌ک بای سه‌ر شێت، ئێمه‌ی سه‌رمه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیکانی. . . خۆمان. . . گیرفانمان. . . وه. .
بیرمان چووته‌وه که ته‌مه‌ن وه‌ک به‌فری ڕه‌شه‌ممه وایه وەها بینیمان تواینه‌وه‌و بووین به زه‌ڕه‌یه‌ک و له‌ناو خاک ونبوینه‌وه. . .
هه‌ر بۆیه به‌رله‌وه‌ی بتووێینه‌وه وەڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان بوێته‌وه:
زمانمان ده‌گوژرێ هه‌ر بێده‌نگین، بۆ؟
خاکمان له‌ت و په‌ت ده‌کرێت هه‌ر بێده‌نگین، بۆ؟
خاک و نیشتمانمان کێوو ته‌لانمان، ڕه‌وەز و باخمان ده‌سوتێندرێ هه‌ر بێده‌نگین، بۆ؟
کاسبکارانمان که بۆ بژێوی خۆیان دێوه‌زمه‌ی تاریکی ده‌بڕن به بێبه‌زه‌یی ترین شێوه، هیتلێر ئاسایی له‌ناو ده‌بردرێین هه‌ر بێده‌نگی! ئاخر بۆ لە بەر چی ئازیزان؟!
به‌س نیه دووبەرەکی وهه‌زاران به‌ره‌یی، به‌س نیه من و تۆیی، ئێمه و ئه‌وان، به‌س نیه پشتبه‌ستن به نەیاران و پشتگرتنی نه‌یاران بێئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ین، با هه‌مومان به‌یه‌که‌وه به‌یه‌کده‌نگی بڵێن به‌سه، به‌سه. . .
به‌ڵێ وەڵامی ئه‌و هه‌موو پرسیاره گه‌لێک سانا و هاسانە، به‌ڵام لای ئێمه‌ی کورد به‌داخه‌وه بزره، و ته‌ره‌یه، ده‌مێکه ماڵی کوردی جێ‌هێشتوه، وابزانم هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌وه چیه که له هێلانه دڵمان ته‌ره‌بووه، ئه‌ویش مه‌لی یه‌کگرتن و یه‌کبوونه!؟. گه‌ر بێتوو هه‌موومان به‌رژه‌وه‌ندیه کاتی و من منیه کانمان فیدا بکه‌ین به دڵنیایه‌وه ئه‌و مه‌له که ته‌نیا هیوای رزگاری ده‌ری ئێمه یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو هێڵانه‌ی دڵمانه‌وه. به‌وهیوایه که سالی 2012ی زائینی ساڵی ببێتە هەوێنی یه‌کگرتن و ڕزگاریمان بێت لە پەرش و بڵاوی حیزنەکانمان و ساڵی سەربەخۆیی کوردستان بێت و ئاواتی لەمیژینەمان بێتە دی. ئازیزانم، خۆشەویستانم ساڵی تازه‌تان پیرۆز بێت.
به هیوای یه‌کگرتن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە