ماوه‌یه‌كی زۆر بو خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی جگه له‌سته‌م و ده‌ربه‌ده‌ری و راوه‌دونان و بهتاڵانچونی ماڵ و زیندانیی، هیچ خۆشیی و خێرێكیان له‌م شاره‌دا نه‌دیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌شدا بۆ ساتێكیش وره‌یان به‌رنه‌داوه و چۆكیان بۆ زۆردار دانه‌نه‌واند، دوای پرۆسه‌ی روخانی به‌عسیش جا به هه‌ر هۆكارێك بو بێت سودمه‌ند نه‌بون و ته‌نانه‌ت پارچه زهوییهكیشیان پی ره‌وا نهبینهرا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بون یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانیان چ ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكن یان له په‌رله‌مانی عێراق، داوایه‌كی وه‌كو ئه‌و داوایه‌ی به‌ڕێز (نه‌جات حوسێن) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی توركمان به‌رزبكه‌نه‌وه و بیكه‌ن به دروشمی سه‌ره‌كی و داوایه‌كی هه‌نوكه‌یی كه‌ركوكییه‌كان.
له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داوای له حكومه‌تی به‌غدا كرد كه بۆ هه‌ر خێزانێكی كه‌ركوكی (100) ملیۆن دینار وه‌كو قه‌ره‌بو ته‌رخان بكرێت.
دیاره مه‌به‌ستی ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ته‌نها زیان و زه‌ره‌ره‌كانی رابردو نیه، به‌ڵكو ئه‌و زیانانهشه كه هه‌موو رۆژێك به‌هۆی ژینگه‌ی ناله‌بار و نا ته‌ندروست، تاكی كه‌ركوكیی لێیدهكهوێت.
به‌درێژایی مێژوی دوای روخانی رژێمی به‌عسییه‌كان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی عێراق، داواكاری و پرۆژه‌ی جۆرا و جۆر و هه‌مه‌ره‌نگ له‌لایه‌ن خاوه‌ن پۆست و نوێنه‌ران و لێپرسراوانی پارێزگا و ئه‌وانه‌یشی له به‌غدان خراونه‌ته‌ڕو، به‌ڵام زۆربه‌یان بۆ ریكلامی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان بونه و كه‌مترینیان مه‌به‌ست لێی جێبه‌جێكردن بوه و هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌بیركراون یان ئه‌و لێپرسراو و خاوه‌ن پۆستانه له‌بیری خۆیان بردونه‌ته‌وه.
ئه‌م پێشنیار و داوایه‌ی نه‌جات حوسێن، پێموایه كه‌س ناتوانێت بڵێت داوایه‌كی ئه‌سته‌مه و له‌توانادا نیه جێبه‌جی بكرێت، به‌ڵكو به‌به‌راورد به‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له‌م شاره‌دا هه‌یه و بوه‌ته مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو دنیا، ته‌نها كه‌ركوكییه‌كان نه‌بێت، داوایه‌كی زۆر به‌جێ و ره‌وایه و متهوازعیشه.
ره‌نگه كه‌سانێك كه تائێستا بهچاویلكهی نزیكبین ده‌ڕواننه جیهان و ده‌وروبه‌ریان و ئه‌ولاتر له‌سه‌ر لوتی خۆیان نابینن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خۆیان یان حیزب و لایه‌نه‌كه‌ی خۆیانه‌وه داواكه پێشنیار نه‌كراوه، جێگای پشتیوانی و پشتگیری نه‌بێت، ره‌نگه نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نیشتمانپهروهیش به خه‌ڵكی بفرۆشنه‌وه و تۆمه‌تی بێگانهپهرستیشیان بخه‌نه پاڵ، ئه‌گه‌ر پشتیوانی له داوا و پێشنیاری له‌م جۆره بكه‌ن!
خستنه‌ڕوی داوایه‌كی له‌م جۆره له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه، جێی بایه‌خ و گرنگی پێدانی هه‌مو لایه‌نه‌كان بو، به تایبه‌ت راگه‌یاندنه‌كان ده‌بوایه پانتاییه‌كی فراوانیان بۆ ته‌رخان بكردایه، به‌ڵام پێموابێت دۆسێكه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار (تاریق هاشمی) و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و بۆمبی موغناتیسی، بواری به رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌كان نه‌دا، به ئه‌ندازه و قه‌باره‌ی گرنگیی و هه‌ستیاری داواكه، بایه‌خی پێبده‌ن، بایه‌خی داواكه به پله‌ی یه‌كه‌م له رووی سیاسییه‌وه له‌وێدایه كه ئه‌مڕۆ سه‌رتاپای وڵاتی عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكییه تایفی و ئیتنیكیهكاندایه و نیگه‌رانی له ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له هه‌ر سات و چركه‌یه‌كدا پێشبینی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌شارێكی وه‌كو كه‌ركوكدا كه سه‌نته‌ری ناكۆكی و ململانێكانه، پشتگیریكردنی ئه‌م داوایه وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجام و سوده‌كه‌ی بۆ هه‌مو دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، ده‌بێت به هۆكار و به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ هاوده‌نگی و هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان.
بێگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌م داوایه، كاری به‌رده‌وام و شه‌ونخونی و دڵسۆزیی ته‌واوی كهركوكییهكانی پێویسته، له پێش هه‌موانیشه‌وه ئیداره و پارێزگای كه‌ركوك، هیواداریشم خاوه‌ن پێشنیاره‌كه جدی تر و گه‌رمتر له‌یه‌كه‌م ساتی خستنه‌ڕوی پێشنیاره‌كه، هه‌وڵی بۆ بدات و هێز و پشتیوانی بۆ كۆبكاته‌وه تا پراكیتزه و جێبه‌جی ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی ته‌نها نه‌بێته مادده‌یه‌كی ریكلامی و وه‌كو داواكانی دی له‌بیر بچێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە