کوردستان وه ك هه ریه کێك له ووڵاتانی ناوچه که دوچاری چه ندان ئاڵ وگۆڕبووه ته وه وهه موو ئه وئاڵ وگٶرانه ی که له ناوچه که شدا ڕوویان داوه کاری گه ری خۆیانیان هه بووه ونه توانراوه کۆمه ڵگای کوردی له و کاری گه ریانه به دوور بگیرێت به تایبه ت که کێشه ی کورد به شێك بووه له کێشه دیاره کانی ناوچه که داوئه وکێشه یه یه ش به ده وری خۆی کاریگه ری ڕاسته وخۆی هه بووه له سه ر باری سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی وڕۆشنبیری وفه رهه نگی ناوچه که، له وکاته ی که کوردستان ووڵاتێکی دابه ش کراوبووه به سه ر چوار داگیرکه ری کلاسیکی دکتاتۆروله عه قڵیه ت وداب ونه ریته کاندا به ده وی ودواکه وتوو له باری ڕۆشنبیری سه باره ت به دیموکراتی وسیستمی دیموکراتیانه وبه یه که وه ژیان له نێوان نه ژادوئاین ومه زهه به جیاوازه کاندا .
گه وره ترین کێشه له جوگرافیای سیاسی کوردستاندا ئه وه یه که دوژمنه کانمان به تایبه ت داگیرکه رانی کوردستان له ڕووی سیاسیه وه به شێوه یه کی ڕه گه زپه رستیانه وناسیۆنالیسته تێکی دواکه وتوو سیستمی سیاسیان دامه زراندووه وبه رده وام ئه وسیستمه سیاسیانه دژ به هه موو ده نگێکی ئازادی خواز بوونه نه ك ته نها ماڤی نه ته وه ی وکوردبوونی ئێمه به ڵکو زۆرجار ڕۆشنبیروسیاسیه کانی هه مان نه ته وه ی ده سه ڵات دار که وتوونه ته به رشاڵاوی له ناوبردن وده م دروینیان، ئه م جۆره تێڕوانینه سیاسیانه ی ڕژێمه سه رده سته کانی ده سه ڵات دار له کوردستاندا هۆکارێك بووه له سه رسیاسه ت کردن وداڕشتنی بزووتنه وه ی سیاسی وگواستنه وه ی ئه وتیۆره فه لسه فی وسیاسیانه ی که عه ره ب وتورك وفارس هێناویانه ته ناو ژیانی سیاسیانه ی خۆیانه وه وبه هه مان شێوه ش گوازراوه ته وه بۆ ناو بزووتنه وه سیاسیه کانی کوردستان وکاریگه ری خۆی به جێ هێشتووه، هه رچه نده له ڕووی تێڕوانیدا جیاوازیه کی زۆرمان هه بووه به ڵام له ئامانج وکرداره کانماندا به هه مان شێوه ڕه فتارمان کردووه وه ك چۆن داگیرکه رانی کوردستان ڕه فتاریان کردووه له گه ڵ هه موو ئه وئاڵ وگۆڕانه ی که هاتوونه ته پێش، ئه مه ش وای کردووه زۆرێك له حیزب ولایه نه سیاسیه کان توشی په تای سیاسی ببن که زۆرجار ئه وپه تایه به شێك بووه له عه قڵیه تی یه کتری قبوڵ نه کردن ودیکتاتۆربوونی عه قڵیه تی سیاسی، هه رچه نده خه باتی ئێمه له پێناو ئازادی وڕزگاری ودیموکراتی وسه لماندنی ماڤه کانمان بووه به ڵام کاتێ که ده سه ڵاتی سیاسیمان که وتۆته به رده ست به هه مان شێوه ی دکتاتۆره کان ڕه فتارمان کردووه وخۆبه زل زانین وله ڕێگه لادانی ئامانجه سیاسیه کانمان وه ك ستراتیژ که خه باتی له پێناودا کراوه له بیرمان چوونه ته وه و ئامانجه کانیشمان که بریتی بوون له ئازادی وڕزگاری ودیموکراتی، له بیرمان کردوون وهه ندێ جاریش ئه ودروشمانه بوونه ته دروشمی سه رلافیته نه خشێنراوه کان وله ناوه ڕۆکدا باوه ڕمان پێی نه بووه، هه رئه م تێڕوانینه ش وای کردووه که شه ڕی ناوخۆله ناو کوردستاندا به شێك بێت له مێژوویه کی ڕه ش وخوێناوی .
ئه وه ی که ئه مڕۆکه ش به دیارده که وێت له مه یدانی سیاسی کوردستاندا به شێکه له وکه لتووری دکتاتۆری بوونه هه رچه نده هه موو لایه نه سیاسیه کوردیه کان بانگه وازی دیموکراتی وماڤه ئازادیه کان ئه که ن به ڵام له ناوه ڕۆك دا زۆرینه ی لایه نه سیاسی وپیاوانی سیاسی کورد باوه ڕیان به ودروشمانه نیه که ساخی ئه که نه وه وبه تاکی کورد ئه یفرۆشن، ئه وسیستمه سیاسیه دیموکراتیه ی که ئه مڕۆکه به ده رده که وێت له کوردستاندا وه ك په تای هه رزه کاریانه یه له تێڕوانین له سیستمی دیموکراتی، چونکه زۆرێك له حیزب ولایه نه سیاسیه کوردیه کان باوه ڕیان به وشێوه دیموکراتیه ته هه یه که ئامانجه کانیان به دیدێنێت وبڕیاره کانیان ڕه واج پێ ئه دات، ئه م تێڕوانینه بووه ته نه خۆش که وتنی عه قڵی تاکی کورد له ووردکردنه وه وشیکردنه وه ی بنه ماکانی ئازادی وماڤه ئازادیه کانی تاك وشێوازی ده ربڕینی ناڕه زای وبیروڕای ئازاد وڕه خنه گرتن له ده سه ڵات وپێناسه ی کاری ده سه ڵات وئۆپۆزسێۆن له ڕووی سیاسیه وه وناساندنی ڕێکخراوه پیشه ی ودیموکراتی ومه ده نیه کان .
ئه وه به شێکه له که لتوری سیاسی وبووه ته فه رهه نگێکی سیاسیانه نه ك له کوردستاندا به ڵکو له عراق وڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستدا، له ئێستادا په یوه ندی نێوان ده سه ڵاتی سیاسی وتاکی کۆمه ڵ گاو به رهه ڵستکارانی ده سه ڵات په یوه ندیه کی سروشتی سیاسی نیه، هه مان ئه وجۆره یه که له نێوان تاکی کوردوداگیرکه راندا بوونی هه بووه به شێکی زۆری تاکی کورد ئه وده سه ڵاته سیاسیه به هه مان شێوه ی ده سه ڵاتی دکتاتۆری پێشوو ئه بینێت وبه هه مان شێوه ش ئه یه وێت ڕووبه ڕووی ببێته وه، له ڕووبه ڕووبونه وه کانی دا هه مان شێواز به کاردێنێ وزیاتر باوه ڕی به تووندوتیژی هه یه له ڕه خنه وڕووبه ڕووبونه وه کاندا ئه وه ش وای کردووه که تووندوتیژی به رهه م بێت وهه ندێ جاریش تاڕاده ی یه کتری کوشتن وبه رده وامیش مه ترسی سه رهه ڵدانه وه ی شه ڕی ناوخۆ بوونی هه بێت، له هه مان کاتدا نه بوونی یه ك ڕیزی له سه ر بڕیاره چاره نوس سازه کاندا، نه بوونی به رنامه یه کی کاری سیاسی وستراتیژێکی هاوبه ش له سه ر پرسه گرنگه کان وکێسه هه ڵواسراوه کان، زۆرجاریش سازش کردن وپه یوه ندی کردن به ده سه ڵات دارانی سیاسی ناوچه که وداگیرکه رانی کوردستان .
ڕه وشی سیاسی له کوردستاندا زۆر کێشه و قه یرانی سیاسی هه یه وئه مه ش وای کردووه لێره وله وێ زۆرجار کاری تێکده رانه ئه نجام بدرێت وهه ندێك جاریش تاڕاده ی به یه کتر داشاخان ودواتریش مێزی گفتووگۆوبه یه کترنه گه یشتن وهه ڵپه ساردنی کێشه کان به بێ چاره سه ری، ئه مه ش مه ترسی دارترین باری سیاسی بوونه له کوردستاندا، ئه وه ی هه موو لایه ك کۆده کاته وه ئه وه یه دابه ش کردنی کورسی ومێزی ده سه ڵات وپاره وپوله کان، زۆرینه ی کێشه کانیش ئه وه هۆکاری سه رهه ڵدانیانه وهیچ یه ك له ده سه ڵات وئۆپۆزسێۆن ئامانجیان چاك سازی وله ناوبردنی گه نده ڵی سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی وڕۆشنبیری وکه لتوری وهتد نیه به پێچه وانه وه کورد گووته نی شینی حسه ن وحسه ین بۆ هه ریسه که یه، به م شێوه یه ش هه ردوولایه نی ڕکابه ر دوودیوی یه ك دراون وهیچ جیاوازیه ك ونوێ کاریه ك نیه تا له یه کتریان جیابکاته وه .
به بڕوای من ئه بێت هه ردوو لایه نی ڕکابه ر هۆشی سیاسی بێنه وه به رخۆیان وچیتر گاڵته به عه قڵیه تی تاکی کورد نه که ن وله وه ش زیاتر چه واشه یان نه که ن، به تایبه ت ڕاوبیروبۆچونیان سه باره ت به دیموکراتیه ت وماڤه ئازادیه کان وله جێ ی خۆشی دایه هه ریه ك له لایه نه سیاسیانه پێناسی خۆی سه باره ت به ئازادی وماڤه ئازادیه کان وسیستمی دیموکراتی ده رببڕن وله ناوخۆی حیزبه کانیاندا جێ به جێ بکه ن وبه کردار بیسه لمێنن که باوه ڕیان به وئازادی بوونی بیروڕای جیاوازهه یه، چونکه ئه وه ی من ئه یبینم ته نها جێگه گرتنه وشه ڕفرۆشتنه به ودروشمانه، له هه مان کاتدا ناکرێت حیزبه سیاسیه کان وه ك چۆن خۆیان تووشی په تای سیاسی بوون وپێویستیان به چاره سه رێکی سیاسیانه یه، ئاواش کۆمه ڵگای کوردی تووشی ئه وپه تایه نه که ن وفایرۆسی ئه وپه تایه بڵاونه که نه وه، به تایبه ت له ناو ڕێکخراوه پیشه ی ودیموکراتیه کان که هۆکارێکن بۆ به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگای کوردی وه ك ئه وه ی له ڕێکخراوی ته ندروستکارانی کوردستاندا دیتمان .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە