خه‌یلی خاس به‌بیرم دی دوای ڕاگواستنمان له‌ئاوایی گوند بۆكۆمه‌لگای قوشته‌په، میری سه‌رو ته‌له‌فزیۆنێكی ڕه‌ش و سپی به‌سه‌ر ئه‌و خانه‌وادانه دابه‌ش كرد كه تازه چاویان به شوێنێك ده‌كه‌وت به‌خه‌یاڵیش بیری ئاركنجی بونیان بۆی نه‌ده‌چوو، كه‌م ماڵبات هه‌بوون زانیاری پێویستیان ده‌رباره‌وه هه‌بێت كه ته‌له‌فزیۆنه یوغسلافیه‌كه چۆن كارده‌كات و هه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌كوژێته‌وه، ئیدی به‌شتێكی عه‌جایه‌ب و هه‌تا دورتریش له‌وه به‌عیله‌وعه‌واری شه‌یتان ناوهێن كرابوو، جا بۆ بیرچونه‌وه‌ی حه‌ولك و ده‌ولكی ته‌قه‌ته‌قی لۆری وزیله‌كان و نركه‌وناڵه‌ی ئێشی ڕاگواستن، مه‌قامێكی عیسی به‌رواری و محمدعارفی جزیری به‌س بوون بۆلابردنی خه‌مه كاتیه‌كانی باوكم هه‌ربه‌و حه‌زوو تاسه‌شه‌وه‌كۆمه‌ڵه كاسێتی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كوردی بۆسه‌لوای دڵ كڕیبون. زۆری ویست كه‌له‌وه تێبگه‌ین ئه‌و زه‌مانه‌ی نه‌مان ده‌زانی ئه‌لكترۆنیات چی یه له‌به‌رامبه‌ردا ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی وه‌كو ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا له چوونه سه‌رمانگ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی تر له خۆیان ببونه‌وه‌و پلانیان بۆ ئایینده‌یه‌كی پڕ عیلم و زانیاری داده‌ڕشت، هاوته‌ریب به‌گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی ڕۆژگار له پێشبینی خانه‌واده‌كانی وه‌كو ئێمه نه‌بوو كه ڕۆژانێك دادێن پیره ته‌له‌فزیۆنی شاباڵ سپی و سوور تۆزی ڕابردووداده‌ماڵی ومرۆڤ و شته‌كان چۆن له سروشتكرددا ڕه‌نگاوڕه‌نگن وه‌هایان نیشان بدا؟ئه‌م قۆناغه‌شمان به زیندوویی تێپه‌ڕاندو سه‌رده‌می تیڤی به‌ته‌نها خۆی له‌به‌رامبه‌ر ڕیسیڤه‌ری ئه‌نه‌لۆكدا بینیه‌وه، خولیای دیتنی كه‌ناڵی (میدیای) كوردی له‌وێستگه‌ی هه‌نده‌ران بۆمن هه‌ڵگژانی ئه‌و كێوه‌به‌رزه بوو كه‌وام ده‌زانی هه‌رگیز نایگه‌می وه‌لی به‌خێرایی ئه‌نه‌لۆكه‌كه‌ش به‌غه‌ریبی بارگه‌وپرێچكه‌ی پێچایه‌وه‌و سیستمی ژماره‌و دیجیتال دڕی به عه‌قڵی ناكامڵ دا هه‌مبه‌ر زانستی تازه، هێشتا له‌چاره‌كی تێگه‌یشتنه‌كه‌دا كه‌له‌كه‌مان ده‌گوازتنه‌وه كۆمپیوته‌رو مۆبایلی زیره‌ك بوونه دایالۆگی راسته‌وخۆی یه‌كتر بینینی مرۆڤه‌كان و تێكه‌ڵاوبوون به ده‌وروبه‌ر، به‌وشه‌پۆله داهێنانه مه‌غه‌ریبان خۆمان له‌ناوبنی قاڕه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ڕۆژئاوادا بینیه‌وه ته‌نانه‌ت چه‌ندین زانای گه‌ردیله‌وده‌رمان هه‌زاره‌ی سی یه‌م به‌دواقۆناغی داهێنانه‌كانی زانست ناودێرده‌كه‌ن. چاوگی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا عه‌قڵ و هۆشی هێناوه‌ته‌ژان ده‌رباره‌ی پێشكه‌فتنێن بله‌ز، ئه‌وسه‌روئه‌م سه‌رده‌كات، ته‌واو بی وه‌رام ده‌مێنێته‌وه هه‌مبه‌ر ده‌سته‌وه‌ستانی ئیستیعاب كردنی خانه‌كانی بیركردنه‌وه‌مان بۆئه‌و هه‌موو كات به‌ندی و ژماره‌به‌ندیه‌ی ژیان و ژیاری گه‌لانی ئه‌و دیوی گۆی زه‌وی دایان ڕشتوه‌و به موو ئه‌خلاقیاتی لی لادان و فه‌رامۆشكردنیان نیه لێی، جیاوازی دیدگا‌و قه‌بول كردنی شته‌كان بۆ ئێمه ئه‌و ڕێسمانه‌یه كه‌قه‌تاوقه‌ت دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاسماندا ناكات به‌ڵكو بی په‌روا له مل ملانێیه‌كی عه‌قیده‌یی وجڤاكی و په‌یوه‌ست بوون به ئابوریه‌كی بی بنه‌مادا له هاتوچۆدایه، هه‌رگاڤ باس له یونیڤێرسال بوون ده‌كرێت راسته‌وخۆ بی ئه‌وه‌ی ته‌ریق بینه‌وه دێین یه‌كسانی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌وتێك و هه‌ڵبه‌ستنی جۆگه‌له‌یه‌كی ئاودێری خۆمان، ئه‌وه‌ش هه‌رنایه‌ته‌ناو مه‌جلیس و دیوان كه بۆحساوكردنیان وه‌كو مرۆڤ داوای غوسلی ته‌عمیدیان لی ده‌كه‌ین و بۆ پاك بونه‌وه‌و ئه‌لته‌رناتیڤی چه‌كی غوفران سیما‌و شكڵ به پێوه‌ری نه‌گۆڕ ده‌گرین. ئه مساڵ له ئاهه‌نگی فیفا بۆ به‌خشینی خه‌ڵاته‌كان وێرای بیرهێنانه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌ركی مرۆڤ و كۆمپانیاكان، ئه‌وه‌ی منی بینه‌ری گێڕانده‌وه بۆتیڤیه كۆنه‌كه‌ی ماڵه‌وه كه وه‌ختێك وای به‌سه‌رهاتبوو به‌بۆكس لێدان نه‌با هه‌ڵنه‌ده‌بوه‌وه، ته‌رخان كردنی سه‌عاتێكی بی زیادو كه‌می رێكخه‌رانی فیفا بوو بۆهه‌ڵدانه‌وه‌ی روداوه‌كانی وه‌رزشی سالێك و دانی خه‌ڵاته‌كان به‌ته‌واوی مافه‌كانیه‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی وه‌رزش، كه‌سایه‌تیه‌جیهانیه‌كانی ئه‌م بواره، هونه‌ر، داهێنان، ژینگه‌و ڕاكێشانی سه‌رنجی جیهان بۆمه‌ترسیه‌كانی سه‌رزه‌وی و زاڵ بوونی خه‌ڵكی یابان به‌سه‌ر تسۆنامیه‌كه‌و كاركردنی ئه‌و ووڵاته مه‌زنه بۆنه‌هێشتنی ئاسه‌واری تراژیدیایه‌كه، ئه‌مانه به‌گشتی خۆیان له خۆیاندا گرنگی كاتیان هه‌میشه‌یی كرده‌وه، به پێوه‌رێك لای ئێمه ڕه‌نگه جۆرێك له كاڵفامی تێدابێت؟؟ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه خودان خه‌ڵات ئه‌و تیمه جیاوازانه‌ی ووڵاتان كه‌زۆر جار جه‌ماوه‌رو هانده‌رانیان سه‌رو گوێلاكی یه‌كتر له‌ناو خوێندا سوورده‌كه‌ن، له‌سه‌ر سه‌حنه‌ی مه‌حفه‌لی زیورخدا مرۆڤێك بوون لێواو لێو له‌هه‌ستی ئینسانی وڕۆشنبیریه‌كی به‌رز كه‌هه‌رله فیكر‌و غایله‌ی خۆی و داهاتی ماددیدا نه‌بن، له‌كاتێكدا زۆریان نوێنه‌ری یونسیف وكاره خێرخوازیه‌كانن و رێكخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆئه‌م مه‌به‌سته دروست كردووه. ئه‌م ئاهه‌نگی ساڵانه‌یه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئیفرازاته‌كانی بۆ ساڵی داهاتوو هه‌مان ڕبه‌وقه‌واڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ی فاكتێكه كه گیانێكی وه‌رزشی باڵا له‌هه‌موو لایه‌كی داواده‌كا، له‌م نێوه‌نده‌دا مانه‌وه‌ی باشتر بوونی میسی له ڕۆنالدۆ، مۆرینیۆ له گواردیۆلا بۆ هه‌وادارانی كوردی ناو فه‌یسبوك و ماسنجه‌ره‌كان ده‌ردی په‌رۆسه‌وزو زه‌رده‌كه‌ی نه‌وه‌ده‌كانمان دێنێته‌وه‌یاد تاكو له ئه‌سڵی راستیه‌كان ده‌گه‌ین كه پێدانی چێژی دیتن و تێركردنی حه‌زی وه‌رزشیه بۆبینه‌ره‌كان، له‌ئه‌ولای پابه‌ندبوونی ئاكاری بی لایه‌ن بونمان ناچار ده‌بین خۆشی له ناشناڵ تیڤیه ره‌ساسیه‌كان ببینین، كورته وتاره‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌و سه‌لیقه‌ی جوانی دوو پێشكه‌ش كاره‌كه ئه‌ویشیان داهێنانێك بوون كه بینه‌ری ناوه‌رزشیشی نه‌ده‌خسته حاڵه‌تی بێزرابونه‌وه، له‌گوینه‌وپێش ده‌چی كاریگه‌ری ئابوری كه زیاتر كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی به‌ره‌و بابایه‌كی به‌كاربه‌ر بردووه، ڕۆڵ له‌كش و مات بونێكی مۆقه‌ت بگێڕی هه‌چ كات ئامۆژگاریه‌كان له‌ده‌م بڕانه‌وه سه‌رله‌نوی جه‌نگی ده‌رونی بۆوه‌رزش و مه‌سه‌له‌كانی تر فۆڕمێكی جیاوازتر پڕبكاته‌وه تاكو رێكه‌وتی هاتنی سالێكی تر چیتر ئیحساس و ڕۆحی لێبورده‌یی وه‌رزشیمان ئاو نه‌خواته‌وه، گۆلێك كه وه‌كو تاك خۆمان پێمان جوان به‌زوڵمی ده‌نگ ده‌رانی بزانین كه بۆچی گۆڵه‌كه‌ی ڕۆنیان وه‌لاناو هی نیماری سه‌ركێشیان هه‌ڵبژارد، ئیشتیامان ده‌كرێته‌وه‌و ریگه به‌خۆمان ده‌ده‌ین ده‌سكاری ئه‌نجامه‌كانی بكه‌ین كه هیچ تایبه‌تمه‌ندی ئێمه نیه؟؟!!به‌م حاڵه‌ش له بارودۆخێكدا كاته‌كانمان ده‌ڕواو له نائاگایدا تاكه ته‌وقیتێكی دیاریكراو له هه‌رچی كۆڕ‌و دانیشتنێك و بۆنه‌كاندا تێك ناكه‌نه‌وه بۆ بیست ده‌قه‌یه‌ك ده‌یان كاتژمێر چاوه‌ڕی بوون ده‌ست پێده‌كات، دێوه‌كه‌ی عه‌لادینیش هاوكارمان بی ئێمه‌مانان ته‌ماشاچی و ئه‌وانیش بۆ جیهانێكی دوای ئه‌مه جیهانه ده‌ژین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە