له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عیراق وه‌كودوانده‌رورێكخه‌رێكی لێهاتووله‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وگردبونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام ته‌واوكردنی هاوكێشه‌كه بۆئه‌وه‌ی ته‌عریفێكی دروستمان لێی ده‌ست بكه‌وێت ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه بۆڕه‌هه‌نده‌فیكری و مه‌عریفیه‌كانی ئه‌وزاته كه لێیه‌وه فێری وانه‌ی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی بووه‌و وه ئه‌لئانه هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تی خۆی له‌قالبی وێنه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزو پابه‌ند به یاسا نیشان بدات. به‌رامبه‌ر سوێندخواردنه‌كه‌ی كاتی به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌لایه‌ن كوتله‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن لیستی عیراقیه‌وه، مالكی ڕاسپێردراكه ئه‌ركی پێكهاتنه‌وه‌ی نیشتمانی بكاته ناساندنی حكومه‌تێكی ته‌وافوقی وشه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وگومانه‌ترسناكه مایه‌وه‌كه‌له‌ئاكامدا قه‌ڵای ناجێگیری حكومه‌ت له‌ژێرمه‌نتیقی خۆدیتنه‌وه‌له‌ناوهێزدابه‌ره‌وداڕمان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێت گه‌ر حه‌كیمانه هه‌ڵس وكه‌وت نه‌كات. بوونی جیاوازیه‌جه‌وهه‌ریه‌كانی ئه‌م پیاوه‌له‌گه‌ڵ خودی حزبه‌كه‌ی و ره‌وتی سه‌دریه‌كان كه‌م كه‌سی ده‌هێنایه‌سه‌رئه‌وباوه‌ڕه‌ی كه‌جارێك دابێت مه‌سه‌له‌یه‌ك بته‌قێنێته‌وه‌وجێگری سه‌رۆك كۆمار به تێوه‌گلان له‌كاری تیرۆریستی تۆمه‌تباربكات و یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان بكاته ئامانج كه‌یه‌قین ده‌زانێت ده‌رباز بوون لێی ده‌گاته ڕاده‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی تائیفی و ناوخۆیی، خوێندنه‌وه‌بۆهه‌نگاوه‌كه‌ی مالكی سه‌رۆك حكومه‌ت له‌وده‌مه‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی دواسه‌ربازی ئه‌مریكی به هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای ووڵاته‌یه‌كگرتوه‌كان دوایی پێهات بۆوروژاندنی كه‌یسێكی له‌م جۆره به‌له‌به‌رگیراوه‌یه‌كی كێشه‌ی كه‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌زانرێت كه گه‌وره‌بوون و بچوك بونه‌وه‌ی وارد ده‌بێت بخرێته ناوخانه‌ی گرفته ناوخۆیی یه‌كانی ووڵاته‌وه، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی مالكی بۆ ده‌رچواندنی یادداشتی ده‌ستگیركردنی هاشمی له‌وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانی بیانی و ناوه‌خۆیی دا زۆر به‌ڕونی بی منه‌تی و به‌هه‌ند نه‌گرتنی پیوه‌دیاربوو به‌ڵكه خستیه ناو جوغزی كرده‌یه‌كی به‌سه‌رچووی كاتدا، ئه‌وبینه‌رانه‌ی له‌ڕووی زمانی جه‌سته‌وئاماژه‌شه‌وه ته‌ماشای كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یان كردبی له‌وه‌گه‌یشتوون ئاستی گرژی و به‌كه‌م زانینی نیگه‌رانی و پرسیاره‌كانی له لایه‌نی كاردانه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی و سه‌رنجه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بۆ ببوه مایه‌ی توڕه‌یی و به‌كارهێنانی تاكه ووشه‌ی دادپه‌روه‌ری رێك په‌رسڤی هه‌مووته‌حه‌داكانی بوو بۆ گشت ئه‌وكه‌س بزاڤانه‌ی هه‌نگاوه‌كه‌یان به ناعه‌قڵانی و دوور له لیاقه‌تی سیاسی ده‌زانی دواپه‌نای ئه‌وده‌سته‌واژه‌یه‌بوو، له‌یه‌ك كاتی یاداشته‌كه‌و فه‌رمانی ده‌ركردنی جێگره‌كه‌ی، مل ملانێكردن له‌گه‌ڵ ویستی سه‌دریه‌كان وگواستنه‌وه‌ی جه‌نگی سارد بۆ شه‌ری ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ عیراقیه، ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بی یاساوسه‌روه‌ری له‌به‌رچاوبگرن ئه‌مانه تێكڕایان به‌سه‌ره‌تای كۆتایی مه‌رگی سیاسی وكاریزماكه‌ی ده‌بینرێن كه ده‌ستوورو بڕگه‌كانی به‌لای ئه‌وه‌وته‌نیا ئه‌وبنه‌مایانه ده‌گرێته‌وه كه‌خۆی بۆمانه‌وه‌وپاراستنی پێگه‌كه‌ی پێویستی و باوه‌ڕی پێیه‌تی، دژایه‌تی كردنه‌كه‌ی بۆ به هه‌رێم بوونی پارێزگاكان ڕاسته‌وخۆو بی پێچ و په‌نا بیروراكان بۆ عیراقێكی مه‌ركه‌زی ده‌گوازێته‌وه كه مۆدیله‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پێكهاته‌كان عیراق به‌سه‌رچووه، هه‌ندێك له شاره‌زایان و چاودێران به‌شێك له‌هه‌نگامه‌كه بۆترسی ئێران ده‌به‌نه‌وه چونكه بێتوو به‌هاری عه‌ره‌بی نه‌مامی زستانه‌ی خۆی له سوریادا بچه‌قێنی ئه‌واكۆتایی ئه‌و پرۆژه درێژخایه‌نه ده‌گه‌یه‌نی كه به‌هیلالی شیعی به‌ناوبانگه‌له‌ناوچه‌كه‌ورۆژهه‌ڵاتی ناوراست، به‌كه‌وتنی سوریا، ئێران و حزب الله‌ی چه‌كداریش ده‌بنه ئاردی ناودڕی له‌ئاست كرانه‌وه‌ی سیاسی و ئه‌وه‌ش له‌سه‌روه‌ختێكدایه كه سزاكانی ئابووری جیهان به‌سه‌رئه‌ودوو ووڵاته له توندترین فۆڕم و شێوازه‌كانی خۆیان دان، بۆچونێكی تریش له ئارادایه كه بۆهێوركردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كان مالكی دۆسیه‌ی موقته‌داسه‌در دوباره ببزوێنی موقابیلی هه‌مان كه‌یسی هاشمی، تۆمه‌تی كوشتنی عبدالمجیدخوئی به‌سه‌ردابسه‌پێنی. قه‌یرانی ئێستای عیراق پێشبینی هاتنه ئارای بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌ی له‌دوای رۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌رجه‌سته‌كرد، دانان و كات بۆ قه‌یرانه‌كه په‌له‌په‌لی ته‌ره‌فی حوكمگێرده‌رده‌خات بۆنمایش كردی قودره‌ت و ئیمكاناتی بۆمه‌به‌ستی پی سه‌لماندنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كه نه‌یارێكی سه‌رسه‌خته‌وبه‌ئاسانی نایه‌ته بن بار هه‌رئه‌وڕاستیانه‌ش بوون قه‌ناعه‌تی كوردی به‌وئاقاره‌گه‌یاند كه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بارودۆخه‌كه به‌مه‌ترسیدارترین قۆناغ له پاش 2003وه‌سف بكات. سیاسه‌ت ئه‌مڕۆكانه‌له‌عیراق پاڵپشت به‌وڕوداوانه‌ی هاتونه‌ته پێش هیچ به‌ڵێن و زه‌مانه‌تێكی ئه‌خلاقی لی چاوه‌ڕوان ناكرێت كاتی له‌به‌رزترین پێگه‌ی فه‌رمانڕه‌واییدا له‌شه‌وورۆژێكدا چه‌ندین هه‌ڵوێستی جیا‌و دژبه‌یه‌ك ده‌بینرێن، له‌ودۆخه‌دا داهات له‌دانوستان و رێكه‌وتنه‌سیاسیه‌كان شوێنی ده‌ستورێك ده‌گرنه‌وه‌كه‌به‌ناومایه‌ی شانازی گشت لایه‌نه سیاسیه‌كانه، ئه‌م پاكێجه‌ش له‌ڕوی تیۆری و عه‌مه‌لیه‌وه پته‌وبونی داواكاریه‌كان بۆمافی به‌هه‌رێم بوونی پارێزگاكان زیاتر بیرۆكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانێكی زۆره‌كی په‌ك ده‌خه‌ن، ناوهێنانی یه‌ك سنوور‌و جوگرافیای هاوبه‌ش وتێكه‌ڵاوی ڕه‌مه‌كیانه‌ی كلتوروفه‌رهه‌نگ، بنه‌مای ئه‌وخۆخه‌ڵه‌تاندنه‌یه كه سه‌رده‌می ئاشتیه‌كی له‌رزۆك له‌قه‌وانێكدا لێی ده‌داته‌وه. ووڵاتانی جیهان و جیرانه‌كانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌رویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا باش له‌وڕاستیه‌ده‌گه‌ن كه‌له‌عیراقدا شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه مانای پاراستنی یه‌ك ریزی و یه‌ك پارچه‌یی ئه‌وخاكه بێت به عورفی گۆڕانكاری له‌واقعیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بوو له مێژبوو وه‌كو خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرابوایه، سیاسه‌تكردن له‌حكومه‌تی ئێستا‌و هاوشێوه‌كانی له داهاتودا گه‌ریه‌كێكی وه‌كو مالكیش نه‌بێت گه‌لی ئه‌سته‌مه له‌به‌ربیرباوه‌ری زۆرینه به‌ته‌وافوق تاسه‌ر رازی بێت به‌ڵكه شه‌ری دیموكراسی به‌دیموكراسی ده‌كات هه‌تا فیدراڵه‌تیش له‌كرۆكی یه‌كتر قه‌بول كردن داده‌ماڵێت، جۆزیف بایدنی خاوه‌نی پڕۆژه‌ی سی هه‌رێم له‌عیراق بی ده‌نگ بوونی له‌به‌ر ستراتیژ‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ده‌لاله‌ت له‌وه‌ناكات كه ئێستاش قه‌یرانه‌كه‌ی پی چاره‌سه‌رنه‌بێت به‌بی گومان هاتباوبیرۆكه‌كه سه‌ره‌رای به‌ربه‌سته‌كانی به پراكتیكی جی به‌جێكرابوایه ده‌یه‌هاكێشه‌ی مێژویی له‌كۆڵ خه‌ڵكی عیراق ده‌كرده‌وه، واقع بوونی سی پارێزگا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی سوونی نشینن بۆبه‌هه‌رێم بونێكی سه‌ربه‌خۆ به‌پێی رێپێدانی ده‌ستوور ده‌رگا بۆكۆنفیدراڵی ئه‌وپارێزگایانه ده‌خاته سه‌رگازی پشت، ڕه‌نگه له‌ئاینده‌دا پێش هه‌رێمی كوردستان ببن به‌ده‌وڵه‌تیش، سوونه‌وهه‌رێمه‌كه‌یان هه‌م وه‌كو پێكهاته‌یه‌ك وه‌هه‌م كی به‌ركێی ئابووری و ئاوه‌دانی ده‌توانن له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌زو پارێزگاكانی گره‌وه‌ی پێش وه‌چون بكه‌ن بۆیه‌شه پڕۆژه‌كه‌ی بایدن یانیش به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌وه‌ك كاتی گونجاوی هاتووه به‌ڵكو له واده‌ی سروشتی خۆشی لاداوه به‌هه‌مووپێوه‌رێك ده‌می پراكتیزه‌بوونی هاتووه، ئه‌گه‌ر بیرله‌ئاریشه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ینه‌وه ده‌بینین سازوته‌یاره بۆ سازدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی هه‌تاكو كێشه‌كه‌فراوان نه‌بوو پێی وابوو پرسێكی دادگایی یه‌و ته‌واو به‌ڵام كه قه‌یرانه‌كه قوڵ بۆته‌وه په‌شیمانیه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت پێویسته كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ربكه‌ین، به‌ستنی چه‌ندین كۆنگره بۆمه‌رامی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌به‌ر نه‌بوونی متمانه له‌كات بڕین و به‌فیرۆدان زیاتر نابن له‌به‌رئه‌وه‌شه حكومه‌ته‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان بێت بۆته شوێنی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی حساباته سیاسیه‌كان، تاكه خاڵی هاوبه‌ش كه به‌یه‌كه‌وه‌كۆبونه‌وه‌ی كردۆته ڕۆژه‌ڤ، به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانن كه داینه‌مۆی داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانن له عیراقی ئه‌مڕۆدا، ده‌كرێت ئه‌م دۆخه‌ش به پرۆتۆكۆڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی هه‌رێمه‌كان به‌پێی داهات وژماره‌ی دانیشتوان چاره‌سه‌ربكرێن له‌وه‌بترازێت سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه ده‌بی بۆخاڵی ده‌سپێك، ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ش واده‌كه‌ن كه پرۆژه كۆنه‌كه‌ی (بایدن_ئه‌مه‌ریكا) به ده‌لیڤه‌ی ده‌ربازبوون بزانرێت، ئه‌وحانه‌ش ته‌عامولی ئه‌مه‌ریكاو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان ئاسانتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ سی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ نه‌وه‌ك مه‌ركه‌زێكی ناسه‌قامگیرو خاوه‌ن بریارێكی تاكڕه‌وانه كه هه‌ژی قبولكرن نین و له داهاتوشدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دبلۆماسی وسیاسی گه‌ره‌نتی ناكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە