كورد به درێژایی مێژووی خه‌بات و تی كۆشانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی و خۆشبه‌ختی ژیان بگوزه‌رێنێت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تردا هاوكار و ته‌بابێت بۆ ئاسووده‌كردنی یه‌كتری به‌ڵام ئه‌و ڕژێم و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردی‌یان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه به توندرین شێوه به بیانوی جۆراوجۆر و به شێوازی جۆراوجۆر خه‌ڵكی كورد زمانیان زۆر بی ڕحمانه چه‌وساندۆته‌وه و ئاواره و بی خانه‌ولانه‌یان كردووه و ڕۆڵه‌كانیان به‌كچان و كۆڕانه‌وه له‌سه‌ر ته‌نها كوردبوونیان زیندانی و ئه‌شكه‌نجه و ئیعدام و سوكایه‌تییان پێكردوون یان زۆر ترین هه‌نگاویان ناوه بۆ له ناوبردنی زمانی كورد به هه‌ر ڕێگایه‌ك بۆیان كرابێت ئه‌وه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست بووه كه كوردیان به زۆره‌ملی به‌بی خواستی ئینسانه‌كانی كورد به‌سه‌ردا به پێیی پلانی دژه مرۆڤی دابه‌شكردووه. . قسه كردن له سه‌ر شێوازی چه‌وسانه‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیان زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆیه ته‌نها تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر كه‌مێكی له توركیا كه به‌رامبه‌ر كورده‌كان له قۆناغی ئێستای سه‌رده‌می گه‌شه‌ی زانست و زانیاری و به‌ره‌و پێشچوونی ئازادی و ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له‌به‌رامبه‌ر ڕژێمه دیكتاتۆری و شمولێیه‌كان كه ڕۆژنه كه خه‌ڵكی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز و هاوڵاتیانیان به‌گشتی داوای له‌سه‌ر كارلابردنیان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئازاد و سه‌ربه‌ست و یه‌كسان بژین. له‌م كاته‌دا ڕژێمی فاشی توركیا زۆر بی ڕحمانه هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد به كۆمه‌ڵ ده‌یانگرێت و له زیندانه‌كانیان قایم ده‌كات، توركیا به درێژایی مێژوو فه‌رمانڕه‌وایه‌تێكه‌ی ئازاری خه‌ڵكی كوردزمان و نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یره توركی داوه. له كۆتایی ساڵی 2011 و هاتنی ساڵی تازه‌ی 2012 له كاتێكدا به شێك له مرۆڤه‌كانی جیهان جه‌ژنی هاتنی سه‌ری ساڵ ده‌گێڕن و ئاهه‌نگ و گۆرانی بۆ سازده‌كه‌ن به‌ڵام له‌هه‌مان بۆنه‌دا ڕژێمی ئیسلامی فاشی توركیا قه‌سابخانه‌ی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤی كورد به‌گه‌ڕ ده‌خات. نوقڵانه‌ی خوێن ئه‌به‌خشێت به مرۆڤایه‌تی، بی گوێدانه جاڕنامه‌كانی مافی مرۆڤ و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ. له به‌رواری نیوه شه‌وی چوارشه‌ممه 28 /12/2011 له ئاكامی په‌لاماردانه‌ی دڕندانه‌ی چوار فرۆكه‌ی (16F) ی جه‌نگیه‌كانی سوپای فاشی توركیا بۆ سه‌ر گوندێكی رۆبۆسكی سه‌ر به‌ناوچه‌ی قله‌بان له پارێزگای شرنا‌خ له باكووری كوردستان زیاتر له (38) هاوڵاتی بۆنه قوربانی وژیانیان لی سێندرایه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندابوون. ئه‌م په‌لاماره دڕندانه‌یه به به‌هانه‌ی پاككردنه‌وه‌ی سنوره‌كان له هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی (pkk) ده‌ستی بۆ براوه. له درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی دژه ئینسانی بوونی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ركوتكردنی خوێناوی خه‌ڵكی ڕه‌نجده‌رو كرێكاری باكووری كوردستانه. به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌مه ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه له توركیادا هه‌وڵه‌كانی به‌هێز كردوو بۆ توندكردنه‌وه‌ی ئیستبداد و عه‌سكه‌رتایه‌تی كردۆته ئامانجێك بۆ هه‌رچی زیاتر پاراستن و ڕاگرتنی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به هێز كردنی جیاوازی چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا. جێگه‌ی وه بیر هێنانه‌وه‌یه له كاتی بۆردومانی كورته‌ك له بناری قه‌ندیل به‌ده‌ستی فرۆكه‌كانی ئه‌م ڕژێمه ئیسلامییه مییانڕه‌وه‌ی توركیا حه‌وت هاوڵاتی مه‌ده‌نی ته‌نها كاریان كاری جوتیاری و زه‌حمه‌تكێشی بووه خه‌ڵكی باشووری كوردستان بوون كه له‌ناویاندا ژن و منداڵیش هه‌بوون و سه‌ر به‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌واته له یه‌ك خێزاندا بوون، سوپای توركیا ئه‌م بۆردومانه‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ و ده‌وڵه‌تی توركیاش ئاماده نه‌بوو له‌م باره‌یه‌وه داوای لێبوردن له گه‌لی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات. ته‌نها له ساڵی 2011 دا به سه‌ده‌ها ئینسانی كوردی ڕاپێچی زیندانه‌كانی كردووه، سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به‌یانوی جۆراوجۆر له ناوخۆی توركیا به بیانوی دوور له به‌هائینسانییه‌كان و ئازادی ڕێگریان بۆ دروست ده‌كات و ڕاپێچی زیندانه‌كانیان ده‌كات، ڕۆژنامه نووسان ده‌گری و زیندانیان ده‌كات و به چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤار داده‌خات ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مێك به‌رگری له ئازادی و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن. ڕژێمی توركیا ئه‌م جاره‌یان به‌و كۆمه‌ڵ كوژییه نیشانی دا هیچ جیاوازێكی نییه له‌گه‌ڵ ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ڵكو زۆر خه‌راپتره له‌وان بۆیه پێویسته هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتی ئازادیخوازی به‌هێزتربكرێت بۆ زیاتر ڕیسواكردنی ئه‌م ڕژێمه‌ی توركیا فشارێكی جیهانی و نێوده‌وله‌تی بخرێته سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌و قه‌سابخانانه كه‌له دژی خه‌ڵكی كوردزمان به‌گه‌ڕی خستووه. حكومه‌تی ئیسلامی توركیا به ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه كۆمه‌ڵكوژییه دژی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كورد، كه به هه‌موو مانایه‌ك كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵكوژی و دژی به‌ها ئینسانییه‌كانه، جارێكی تر ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند و له‌خۆی دا به‌رجه‌سته‌كرد، كه‌وا زمانی كوشتن و ره‌شه‌كوژی، له‌كه‌لتوری سیاسی ئه‌ودا هه‌میشه زیندووه له سه‌ر زه‌میینی واقیعدا كاری پێده‌كات. له كاتێكدا زۆر پێویسته ئه‌و كۆمه‌ڵ كوژییه به توندی مه‌حكوم بكرێت له هه‌مانكاتدا به‌یه‌ك ده‌نگ فشار بۆ جوڵانی ڕای گشتی جیهانی و ناوچه‌كه و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه باس و خواستێكیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رگری له‌مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته دژه ئینسانییه‌ی توركیا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی ڕاشكاوانه‌ی ئینسان دۆستانه و مرۆڤ په‌روه‌رانه‌یان نیشانی جیهان بده‌ن بۆ مه‌حكم كردن و شه‌رزه‌نشت كردنی ده‌وڵه‌تی توركیا له ناو ده‌وڵه‌تانی جیهانی دا. به داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه حكومه‌تی عێراقی، جگه له نیگه‌رانی ده‌ربڕینێكی لاواز و دره‌نگكه‌وتوو، سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئه‌وتۆی له‌مباره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه، كه گوزارشت له بیروڕای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدا له ڕابردوودا هه‌ر كاتێك هونه‌رمه‌ند یان بازرگان یان سه‌ربازێكی تورك ئازاری پێگه‌یشبێت، ڕاسته‌وخۆ هه‌رێمی كورد\ستان به‌شێوه‌ی فه‌رمی نیگه‌رانی خۆی له باره‌وه ده‌ربڕیوه و، به‌توندی كاره‌كه‌ی ئیدانه كردووه. ده‌بوایه ئه‌م جاره‌یان له سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی باكووری كوردستان ڕاشكاوانه‌تر و باشتر هه‌ڵویستی به‌جۆرێك بایه كه داوای له ده‌وڵه‌تی توركیابكردایه كه پێویسته داوای لیبوردن له گه‌لی كوردزمان بكات و له هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سی یان دوو ڕۆژ پرسه ڕاگه‌یاندرابایه و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشووری كوردستان وه‌كو ته‌له‌فیزیۆنی زاگرۆز و كوردستان و كه‌ناڵ 4و كۆره‌ك و كوردسات و گه‌لی وكوردستان و كه‌ركوك و knn وته‌له‌فیزیۆنی ئاسمانییه‌كان و ڕادیۆی و. . . هیتد شێوازی ماته‌میینییان پێوه دیار بایه، نه‌ك له یادی سه‌ری ساڵدا ته‌نهاشای و لوخان و هه‌ڵپه‌ركی و شادی نیشاندرایه. كاتێك به‌رپرسێكیان كۆچی دویی ده‌كات چه‌ند ڕۆژێك كه‌ناڵه حیزبه‌بییه‌كه‌یان سه‌رتاپای به‌رنامه‌كانی خۆی ڕۆژانه ده‌كاته ماته‌مینی و پرسه. ئه‌مه‌نیشانه‌ی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر كردنه كه‌بۆچی گرنگی زۆری پێنه‌درا به‌باشی؟!ده‌بوایه بۆ چه‌ند سه‌عاتێك له‌به‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ڕێزیان له گیانی ئه‌و مرۆڤانه بگرتایه له سه‌ری ساڵدا نه‌ك هه‌مووی به‌زموو شایی بایه له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ته‌نها له دژی ئه‌و پۆله شه‌هیده نه‌بوو به‌ڵو له‌دژی سه‌رجه‌م تاكه‌كانی نه‌ته‌وی كورد و له‌دژی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستان و له دژی سه‌جه‌م یاسا و بنه‌ما ده‌ستوری و به‌ها به‌نرخه‌كه‌كانی مرۆڤایه‌تییه بۆ هه‌موومان ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بین و به‌لاوازی و به‌شه‌رمه‌وه هه‌ڵوێسته‌كان نیشانی جیهانی مرۆڤایه‌تی بده‌ین ئه‌وا به ئاسانی ده‌رگا له سه‌ر كردنه‌وه‌ی تاوانی گه‌وره‌تر و ماڵوێرانتر به ڕووی نه‌ته‌وه‌ی كوردا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕژێمه‌كانی هاوشێوه‌ی توركیا بۆ خه‌ڵكی كوردزمان ده‌خوڵقێنن. بۆیه پێویسته لاوازی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كه له نێو هێزه سیاسییه‌كانی كوردا هه‌یه له هاتنه كایه‌وه كۆمه‌ڵكوژێكی به‌و جۆره‌دا نه‌مێنێت و هه‌میشه له هه‌وڵی به هێزكردنی یه‌كێتی ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی و ئینسان په‌روه‌ری دابین له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه ئینسانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ر شوێنێك كه ده‌چه‌وسێته‌وه و مافه‌كانی زه‌وتده‌كری ڕێگا له ئازادی و پێشه‌كه‌وتنه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌گیرێت. .
عبدالرحمن رسول
Abdulrehman. rasul@gmail. com
Abdulrehman_resul@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە