
- "پارتی ده‌زانێت كه پێویسته چه‌ندین ئافره‌تی لێهاتوو و به توانا له‌سه‌ركردایه‌تیدا هه‌بێت"
- "پارتی به یه‌كڕیزی و جیاوازی بیروباوه‌ڕه‌كان توانیویه‌تی كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات"
شیرین ئامێدی كه له‌ناو پارتیدا به‌كچه تاقانه‌كه‌ی بارزانی ناسراوه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌مجاره‌ش به بڕوا به‌خۆبوونییه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ركردایه‌تی پارتی و ئه‌وه‌ش ده‌ڵی كه" ته‌ئكید ئه‌مجاره‌یان ئافره‌ت ده‌چێته مه‌كته‌بی سیاسی پارتی"، له‌دیدارێكی تایبه‌تدا ئامێدی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان رووداوێكه‌و چاوی دۆست و دوژمنی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه" پارتی به یه‌كڕیزی و جیاوازی بیروباوه‌ڕه‌كان توانیویه‌تی كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات".
نه‌جات: كۆنگره‌ی 13 پارتی چۆن ده‌بینی؟
شیرین ئامێدی: كۆنگره‌ی 13 هه‌م جیاوازی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر 12 كۆنگره‌ی پێشوو، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین ئه‌مرۆ كۆنگره له‌سه‌رده‌مێك ده‌به‌ستین، كه سه‌رده‌می گۆڕانكارییه‌كانه و ئه‌و سه‌رده‌می چه‌ندین گۆڕان له قییه‌م، دونیا به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراتیه‌ت و رێژه‌ی دانیشتوان و مافی ئافره‌ت و منداڵ وبوونی ژینگه‌یه‌كی ئاشتیخواز‌و ئه‌وانی تریش، دنیای ئه‌مرۆ لێمان ده‌پرسێت تا به‌گیانی سه‌رده‌میانه كاربكه‌ین، خۆمان بگونجێنین و له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه، بۆیه كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م حه‌ده‌سێكی نوێیه بۆ میلله‌تی كورد نه‌ك به ته‌نیا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه سیاسه‌تی ئه‌مرۆی عێراق و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له رووی دبلۆماسیه‌ت و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه قه‌زییه‌ی ئێمه‌ی كوردی كردوه كه سه‌رۆك بارزانییه، ئه‌م كۆنگره حه‌ده‌سێكه چاوی دۆست و دوژمنانی له‌سه‌ره، بێگومان دوژمن بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه پارتی چ دروشمێك له‌و كۆنگره‌یه به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه دوژمن ده‌ترسن و دۆستانیش چاوه‌ڕێن تا به‌خۆشیه‌وه پیرۆزبایی له دروشمه تازه‌كانی ئێمه بكه‌ن.
نه‌جات: وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ركرایه‌تی پێتوایه ئه‌و خاڵانه‌ی چین كه پێویسته پارتی له كۆنگره په‌نچه‌ی له‌سه‌ر دابنی؟
شیرین ئامێدی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كاندا بووه، ئه‌مرۆش كه كۆنگره ده‌به‌ستین، له‌وانه پێویسته بۆ ماوه‌ی هه‌ر چوار ساڵ جارێك كۆنگره ببه‌ستین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ئكید له‌ماوه‌ی چوار ساڵی تر گۆرانكاری تازه دێته پێشه‌وه ده‌بێت پارتیش وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی به خاوه‌نی كێشه‌كان زانیوه‌و به‌رپرسیاره‌تی بینوه‌و ده‌بێت سه‌رده‌میانه هه‌نگاوبنی و ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان چی ده‌بێت، له‌وانه‌ش گۆاڕانكارییه ئابوورییه‌كان و مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ئه‌و قۆناغه‌ی ئێمه پێیدا تێده‌په‌رین به تایبه‌تی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له‌دوای ساڵی 2003وه به‌ده‌ستهاتووه، ئایا چه‌ند ده‌توانین ئه‌من و ئاسایشه‌كه‌ی بپارێزین و میكانیزمێكی به‌هێزی بۆ دابنێین تا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه هه‌موو بپارێزین و خۆشمان به خاوه‌نی بزانین.
نه‌جات: وه‌ك ده‌بینین تۆ تاكه ئافره‌ت بووی له سه‌ركردایه‌تی پارتی و پێت ده‌وه‌ترا كچه تاقانه‌كه‌ی بارزانی، له ئێستاشدا باس له هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تی تر ده‌كرێت بۆ سه‌ركردایه‌تی؟
شیرین ئامێدی: من له دوو كۆنگره‌ی رابردوو واته كۆنگره‌ی 11و12 كه تاكه ئافره‌ت بووم وه‌ك خۆشكێك شان به‌شانی براكانم له سه‌ركردایه‌تی پارتی كارم ده‌كردو خه‌ریكی خه‌باتكردن بوومه‌و هیچ كاتێك بیرم له‌وه نه‌كردته‌وه كه جیاوازبم له رووی ره‌گه‌زییه‌وه راسته وه‌ك ره‌گه‌ز من ئافره‌تم، به‌ڵام له رووی فكرییه‌وه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌جندای ئه‌و حزبه كارمكردوه‌و خزمه‌تی گه‌لم كردووه، بێگومان ئه‌مرۆش وه‌ك ده‌بینین له كۆنگره‌ی 13 به كێبڕكێیه‌ك و كه‌رنه‌ڤالێكی ئازادانه‌و دیموكراتی وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یانه لقه‌كان هه‌ڵده‌بژێیرێن و ده‌نگده‌ر خۆی له كاندید ده‌گه‌رێت، تا سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌هێزتر بۆ پارتی ده‌ستنیشان بكه‌ین و ئافره‌تانیش له‌م رووه ده‌وری باڵا ده‌بینین، وه‌ك ده‌شبینین چاوێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌خۆش له‌سه‌ر ئێمه‌یه، نه‌ك ته‌نیا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستوور رێگه به ئافره‌ت ده‌دات رۆڵی خۆی ببینی نه‌ك ته‌نیا له وه‌رگرتنی پۆسته حكومیه‌كان، ئه‌مرۆش پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نیا شیرین ئامێدی نه‌بووه له كۆنگره‌ی پێنجه‌میش خاتوو نه‌هیده شێخ سه‌لاممان هه‌بووه، له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م زه‌كیه ئیسماعیل حه‌قیمان هه‌بووه وه‌ك پارێزه‌رێك به‌شدار بووه، ئێستاش كه له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مین سه‌ده‌ی مافی ئافره‌ت ناسراوه بێگومان پارتی دیموكراتیش له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكاریه ده‌بێت و ده‌زانێت كه پێویسته چه‌ندین ئافره‌تی لێهاتوو و به توانا له‌سه‌ركرایه‌تی پارتی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنێكه بۆ من كه 18 ساڵ سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بوویمه ئه‌مرۆ ده‌بینم به‌رهه‌می دوێنی به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی به‌ره‌و سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان بچن و شه‌ر بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه بچنه مه‌ركه‌زی بڕیاره‌كان كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان.
نه‌جات: ئه‌ی چۆن ده‌ڕوانیه سیسته‌می كۆتا كه به‌نیازه بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی په‌یڕه‌و بكرێت؟
شیرین ئامێدی: ئه‌گه‌ر سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی مێژووی پارتی بكه‌ین هه‌رده‌م به دروشمه‌كانی ئاشتی و ئازادی و یه‌كسانیه‌وه كاری كردووه، به‌ڵام ئه‌مرۆش ده‌بینین هه‌ر كادیره ئافره‌ته‌كانی پارتی بوون له لیستی كوردستانی دابوون به ده‌نگی خۆیان توانیان بچنه په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ر هه‌مان ئه‌و جه‌ماوه‌ره بووه ده‌نگی به‌و ئافره‌تانه داوه ئێستاش هه‌مان ئه‌و كادیرانه له كۆنگره و پێموایه به هه‌قی خۆیان ئافره‌تان ده‌چنه سه‌ركرایه‌تی پارتی و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه باسی سیسته‌می كۆتاش ده‌كرێت به‌ڵام من بڕوام وایه چه‌ندین ئافره‌ت ده‌چنه سه‌ركرایه‌تی پارتی.
نه‌جات: ئه‌ی پێتوایه ئافره‌ت بچێته مه‌كته‌بی سیاسی پارتی؟
شیرین ئامێدی: ته‌ئكید، قۆناغی ئه‌مرۆ واده‌خوازی، كه له‌و سه‌ردمه‌وه پێویسته ئافره‌ت بچێته مه‌كته‌بی سیاسی.
نه‌جات: دێینه سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌ی كه تۆ وه‌ك تاكه ئافره‌ت له سه‌ركرادیه‌تی پارتی بووی، زۆرجار باس له‌وه ده‌كرا كه جۆرێك له دژایه‌تی شیرین ئامێدی هه‌ست پێده‌كرێت، ئه‌مه چۆن بووه له چ روێكه‌وه دژایه‌تی ده‌كرای؟
شیرین ئامێدی: به پێچه‌وانه‌وه دڵخۆشی من له سه‌ركرایه‌تی پارتی ئه‌وه بووه كه هه‌رده‌م هاوكاری من بووینه‌و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوكاریان ده‌كردم كه چه‌ندان شیرین ئامێدی تر دروست بكه‌ین، من هیچ هه‌ستم به‌وه نه‌كردووه كه ئاسته‌نگ له‌رێگای كاركردنی مندا هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئافره‌تی تر ئاسته‌نگیان بۆ دروستكردبم نه‌ك پیاوه‌كان.
نه‌جات: له‌ماوه‌ی كاری ته‌مه‌نت هه‌ندێك بیروبۆچوونت هه‌بوو، له‌وانه له كابینه‌ی یه‌كگرتوو پێتوابوو كه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ زیاده و دواتر له‌و ماوه‌یه ره‌خنه‌ت له ژنه په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌گرت، ئایا ئه‌و بۆچوونانه‌ت كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كردووی؟
شیرین ئامێدی: من وه‌ك سه‌فیری ئاشتی ئه‌و میلله‌ته ده‌بێت هه‌رده‌م په‌یامی ئاشتیم پێبێت بیگه‌ینینه هه‌موو ره‌وشه‌كان و وابكه‌م هه‌موو كه‌س له‌ماڵی خۆی سه‌فیری ئاشتی بێت، بۆیه من پێموابوو كه بوونی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ هه‌ڵه‌یه، چونكه نابێت وه‌زاره‌تێك هه‌بێت به‌ناوی مافی مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت كۆمسیۆنێك هه‌بێت وه‌ك چاودێری له كوردستان یا ده‌ره‌وه‌ی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له رووی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی و دیموكراتیه‌ت كه ئایا ئه‌و تاكه به‌پێی دسپلینی ئاشتی و مافی مرۆڤ هه‌قی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو موته‌ته‌ریف بێت ئه‌وكات نادادپه‌روه‌ری دروست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنێكی باڵا چاو‌دێر بێت بێگومان دیار ده‌بێت تا یه‌كسانی بچه‌سپێنێت، بۆیه من دژی بوونی وه‌زاره‌تی مافی مر‌ۆڤم چونكه له هیچ وڵاتێكی دیموكراتی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ نییه، ده‌شبینین له راپۆرتی رێكخراوه بیانیه‌كان وڵاتی عێراق به سێیه‌م وڵات دێت له رووی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی من خۆم بڕوانامه‌ی ئاشتیم وه‌رگرتووه هه‌ر له خۆڕا نه‌بووه به‌ڵكو له بوونی ئه‌و پارێزگاریانمه‌وه هاتووه كه له مافی تاكه‌كان ده‌مكرد.
نه‌جات: دوای نه‌مانی تۆ له یه‌كێتی ئافره‌تان، باسی به‌هه‌ده‌ردرانی پاره‌یه‌كی زۆرت ده‌كرد؟ ئه‌مه چون بووه؟
شیرین ئامێدی: پێموایه ئه‌وانیش ئێستا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی بوومه سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان كوردستان له ژێر سی ئابلوقه‌ی ئابووری زۆر سه‌ختدابوو، قۆناغی ئه‌مرۆش جیاوازی زۆری هه‌یه، ئه‌وكات ده‌زگاكانی حكومه‌تیش بێ پاره بوون، سه‌دان كارمه‌ندی ئێمه چاورێی خێرێك بوون هیچ مووچه‌یه‌كان نه‌بوو، دایكی شه‌هیدان وئه‌نفال و په‌ككه‌وتووه‌كان زۆر بوون له كوردستان جا ئه‌و كێشه‌ی ئافره‌تانی ئه‌وكات هه‌بوون و رووبه‌ری من ده‌بوونه‌وه زیاتر مه‌سه‌له‌ی ماددی بوون ئێمه‌ش ئه‌و ئیماكانیه‌ته‌مان نه‌بوو كه یارمه‌تیان بده‌ین، بۆیه ئێمه سواڵمان له رێكخراوه بیانیه‌كان بۆ ده‌كردن تا بتوانین یارمه‌تیان بده‌ین و هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌ك فه‌رده ئاردیان بۆ په‌یدا بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی بارودۆخ و ئارامی له رووی سیاسیه‌وه ئێستا باری ئابووریمان به شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕاوه، وه‌زعی حكومه‌تی هه‌رێم باشتره‌و ئێستا چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌خۆیان هاتووه تا له كوردستان كار بكه‌ن و ده‌یان پرۆژه‌یان بۆ رێكخراوه‌كانی ئێمه كردوه و ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێستا چه‌ندین په‌یمانگای كادیران كراوه‌ته‌وه بۆ پێگه‌یاندنی ئافره‌تان و ئێستا ئافره‌تان رۆژنامه‌و رادیۆی خۆیان هه‌یه.
نه‌جات: پێتوایه ئه‌و ده‌موچاوه تازانه‌ی كه باسی ده‌كرێن دێنه نێو سه‌ركرایه‌تی پارتی، بتوانن گۆرانكاری دروست بكه‌ن؟
شیرین ئامێدی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئێمه به‌رده‌وامه‌و هیچ كاتێك دانه‌براوه‌و له هه‌موو قۆناغه‌كان كادیری تازه به‌رهه‌م ده‌هێنن له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستاكانمان كه له‌و رێبازه‌ی پارتی هه‌یه‌تی و ده‌بینین چه‌ندین نموونه‌ی جیاواز بلێین كه له‌نێو لایه‌نه‌كانی هه‌یه ئێمه شانازییان پێوه بكه‌ین، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئێستاش ده‌هێندرێنه پێشه‌وه ته‌واوكه‌ری كاره‌كانمان ده‌بن كه تا دوێنی قوتابیان بوونه ئێستا ئه‌وانیش دێن رۆڵی مامۆستایانمان بۆ ده‌بینین، بۆیه هه‌روه‌ك جۆن كه‌نه‌دی ده‌چێته سه‌ر حكوم و ده‌ڵێت" فتجدد الامم من القاعده ولیس من القیاده"، ئێمه به‌هاوكاری هه‌ڤاڵه‌كانمان كه‌تا دوێنی خه‌باتمان ده‌كرد ئه‌مرۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌خۆین، ئه‌مرۆ سه‌دان گه‌نج هاتوونه‌ته‌وه پێش خه‌ریكی خۆكاندیدكردنن كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك سه‌یری ده‌كرێت بۆ پارتی، بۆیه گه‌نجانی ئه‌مرۆ ته‌واوكه‌ری كاری ئاینده‌مانن به هه‌بوونی بیروبۆچونی ئه‌مرۆ كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له ئۆرگانێك كارده‌كه‌ین كه باشترین به‌رنامه بۆ پارتی به‌رهه‌م بهێنن بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
نه‌جات: زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه شیرین ئامێدی به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به‌كاری بارزگانی له سیاسه‌ت دابراوه؟
شیرین ئامێدی: به پێچه‌وانه‌وه شیرین ئامێدی دوای نه‌مانی له یه‌كێتی ئافره‌تان گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه كه هه‌ژده لۆبی ئه‌نته‌رناشناڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌نج و منداڵی كوردم هێناوه، بۆیه ئه‌وه‌ی له كاری بازرگانی تێنه‌گات ئه‌و جۆره قسانه ده‌كات، پێویسته كاتێك من پێشوازی له رێكخراوێكی بیانی یان كۆمپانیایه‌كی بیان ده‌كه‌م ده‌ستخۆشیم لێبكه‌ن، به‌ڵی سه‌ركه‌وتنه كه ئافره‌تێكی كورد بزانی ئه‌جندای ئابووری چیه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی كه‌س نه‌بووه، بۆیه وه‌ك ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌لێین" ئه‌گه‌ر دایكێكی ئابووری ئازادم هه‌بێت ده‌توانم كێشه‌ی خۆم له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌م"، ئه‌مرۆ بۆنموونه ده‌رگایه‌كی ترم به‌رووی گه‌نجانی كورد كردۆته‌وه كه 28 كه‌س چوون بۆ وه‌رگرتنی فیزه‌ی ئه‌مرۆی تا درێژه به‌خوێندنی خۆیان بده‌ن، توانیم گه‌وره‌ترین تیمی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی بێنم كه پرۆتۆكۆلیان واژووكرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گه‌وره‌ترین تیمی پزیشكی بۆ خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی په‌ككه‌وتوو بهێنین، له رووی ئاشتیه‌وه باشترین رێكخراوی ئاشتیم هێناوه‌ته كوردستان ئه‌مرۆ ده‌یان سه‌فیری ئاشتیمان له كوردستان دروستكردوه بۆ كۆنگره‌ی 2012 ئه‌نته‌رناشناڵ له كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ین كه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، ته‌ئكید بۆ پێشكه‌وتنی هه‌ر میلله‌تێك دوژمن و دۆست هه‌یه ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت كۆڵ به شیرین ئامێدی بده‌ن بچمه‌وه ماڵی، به‌ڵام لێره‌وه رایده‌گه‌ینم تا دوا دڵۆپی خوێنم له خزمه‌تی میلله‌تی خۆمدا ده‌بم، چونكه من هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانم بینوه و توانیومه به قه‌له‌می خۆم بگه‌مه ئه‌و قۆناغه، ئێستا من قوتابی دكتۆرام له زانكۆی فلۆریدا كه ده‌توانم به‌یانی به قه‌ڵه‌می یاسایی و زانستی خۆم خزمه‌تی ووڵاته‌كه‌م بكه‌م.
نه‌جات: له دیمانه‌یه‌كی (نه‌جات) دا ئه‌ندامێكی سه‌ركرایه‌تی پارتی باس ده‌كات كه "ته‌نیا مردوو كێشه‌یان نیه"، به بۆچوونی تۆ كێشه‌كانی پارتی كامانه‌ن؟
شیرین ئامێدی: پارتی یه‌كه‌م حزبی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته كه له رووی فكرییه‌وه هیچ كێشه‌ی نه‌بوو هه‌موویان كۆك بووینه له‌رێگه‌ی ئه‌و رێبازه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین، پارتی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی خۆی بكات، پارتی هه‌رده‌م كاری بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردوه كه خۆی به خاوه‌نی زانیوه، به‌ڵام وه‌ك ئۆرگانه‌كانی پارتی هیچ كێشه‌یه‌كی وه‌ها نیه و نه‌بووه هه‌رده‌م به یه‌كڕیزی و جیاوازی بیروباروه‌ڕه‌كان توانیویه‌تی كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات.
نه‌جات: ئه‌ی تۆ تاچه‌ند گه‌شبینی به‌وه‌ی جارێكی تر بچینه سه‌ركردایه‌تی پارتی؟
شیرین ئامێدی: ئه‌مه نه‌چێته لایه‌نی غرووریه‌ت، رابردووی شیرین ئامێدی شاهیدی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مرۆ كادیرانی حزب به ویژدانه‌وه ده‌چنه سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌زانن ده‌نگی خۆیان به فیرۆ ناده‌ن ده‌زانن كێیه ئه‌وه‌ی ده‌توانی له داهاتوو خزمه‌تیان بكات، بۆیه من به هه‌بوونی رابردوویه‌كی باش و پڕ له خه‌بات و سه‌روه‌ری پڕ له شه‌هید تا بتوانین به‌رده‌وام بین له خزمه‌تكردنیان باوه‌ڕم به‌خۆم هه‌یه.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی پارتی له گۆڤاری شه‌قام له ژماره 183 بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
