دیاره دڕنده‌یی و کوشتارگه‌که‌ی رؤژی 17 شوبات له به‌رامبه‌ر به گه‌نجانی یاخی به‌و ده‌سه‌ڵاته، که خۆ پێشاندانیکیان ریک خستبوو، دژ به نایه‌کسانی، نه‌بوونی ئازادی، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری، بێ‌کاری، گه‌نده‌لی، که له به‌رامبه‌ر به‌رد به گولله وه‌لام درانه‌وه له لایه‌ن لقی 4 ی پارتی دیموکراتی کوردستان .ئه‌و دیمه‌نه دڵره‌ق وویژدان بزوینه هه‌رگیز له یا دناچێت، هه‌رده‌م زیندوه له مێشکی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ست و ویژداندا ده‌مێنێته‌وه، که مێژوویه‌کی پر شه‌رمه‌زاری تۆمار کرد و هه‌موو دنیای هه‌ژاند .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر کردنه، تا دێت ناره‌زایه‌تیه‌کان و داواکارییه‌کانی هاوڵاتیان به‌ره‌و هه‌ڵکشان و گه‌شه‌کردن ئه‌روات، له به‌رامبه‌ریشیدا لووت به‌رزی و که‌لله ره‌قی ده‌سه‌ڵاتیش به‌رده‌وامه له مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ باروو دؤخهکه و خۆپێشانده‌ران، له جیگه‌ی لێکۆلینه‌وه و لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستی و سه‌ر ده‌میانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌سه‌ری ئه‌و قیرانه سیاسیه‌ی کوردستان .
ئه‌و گه‌نجه کۆڵنهدهررانهی به‌رده‌وامن له خۆپێشاندان، گه‌نجانێکی دلسۆز ویاخی و نوێخواز و هه‌ستیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن .که پڕن له ووزه‌و خوێن گه‌رمی، که تا ئێستا ده‌سه‌ڵات نه‌یوستووه گۆییان لێبگرێت ولێیان تێ بگات که كێشه‌کانیان چییه و پلان و به‌رنامه‌یان هه‌بێت بۆ باشتر کردنی ئه و سیستمی حکومرانیه و سوود له توانا ووزه‌کانیان وه‌ربگیریت .که به ته‌واوی هه‌ستی پێ ئه‌کریت، بۆشایه‌کی گه‌وره له نیوان گه‌نجان و ده‌سه‌لاتدارانی پیر دروست بووه، به ئه‌ندازه‌یه‌ک ناتوانن یه‌کتریان قبوول بێت .
بۆیه ئێستا خۆیان ووزه‌کانیان به‌کار ئه‌هێنن، بۆ سه‌ر هه‌ڵانی شۆرشیک له دژی ئه‌و هه‌موو نایه‌کسانی و گه‌ندلی و نه‌بونی ئازادیه .
کاتێک تهکنهلؤژیا به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردن دایه، ، وه کوردستانیش ده‌رگای واڵایه به‌سه‌ر دنیای ده‌ره‌وه، ئه‌بوایه ده‌سه‌لات خۆ ئاماده‌کردنی هه‌بوایه و زۆر زیره‌کتر مامه‌ڵه بکات به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه، ئه‌و ده‌سه‌لاته پێویستی به بیری نویێ یه که خویندنه‌وه ولێکدانه‌وه‌ی هه‌بێت و خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ر جؤره سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌ک .
کاتێک ده‌سه‌ڵات بریاری داوه و نایه‌ویت گوێ به خواستی گه‌ل بدات له پێناو درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه و کات بۆ شه‌رعیه‌ت دان به کاره ناشه‌رعی و تووند‌و تیژیه‌کانی، هه‌وڵ ئه‌دات بۆ درووست کردنی پروپاگه‌نده‌و تۆمه‌تی جۆراو جۆر وه‌ک تالانچی و گێره شێوین وشتی له‌و بابه‌تانه.هه‌تا گۆرانی به ناو ئۆپۆزۆسیۆنیش، نه‌وشیروان مسته‌ڤا ش له ووتاره‌که‌ی به گێره‌شێوێنی له قه‌ڵه‌م دان .وه خه‌لکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند وههلپهرهست وه‌ک تووتی ئه‌و شتانه دوباره ئه‌که‌نه‌وه .به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه، ئه‌بێت چ شتێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی پێشووتری رژێمی به‌عس جیا بکاته‌وه .مه‌گه‌ر راپه‌رینمان نه‌کرد له دژی زولم وزۆری ..کاتێک ئه‌و هێزه سیاسیانه که سه‌ر ده‌مانێک خه‌باتیان کرد له دژی ئهورهفتارانه نه‌بوو ?
ئه‌مرۆ ئه‌بێت ئه‌وانه دان به راستیه‌کی تاڵ دا بنێن خواستی نه‌وه‌ی نوی و بیری نه‌وه‌ی نوێ، به ئێوه‌ی بیری شاخ و تایڤهگهری هه‌زم ناکرێت ..یان ئه‌بێت بیرکردنه‌وه‌تان نوی بکه‌نه‌وه، که ئه‌وه زۆر دلنیام مه‌حاله، یان ئه‌بێت یه‌خه‌ی میلله‌ت به‌ر بده‌ن، ئه‌گه‌ر هیچی تازه‌تان پێ نیه .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جؤش وخرۆشی ئه‌و گه‌نجانه به ئێوه دا نامرکێتهوه و سه‌ر ده‌می، ته‌قه و ره‌شبگیری وترسو تۆقاندن و چه‌واشه‌کاریش به‌سه‌ر چوو.به‌رده‌وام بوون له‌و رهڤتارانهتان تا دێت جه‌ماوه‌ر و گهنجات تووره‌تر ئه‌کات، باچیتر تووندوتیژی روو نه‌دات، ئه‌گه‌ر راست ئه‌که‌ن و ئه‌زموون وباروودۆخی هه‌ستیاری کوردستان خه‌می گه‌وره‌تانه و، پێتان وایه ئێوه نه‌بن کورد ئه‌تویته‌وه .ده فه‌رموون ئه‌وه ئیوه‌ن ئه‌توانن و به‌رپرسی یه‌که‌م و کۆتاین، به‌رامبه‌ر به بارودۆخه‌که .ئه‌بوایه کاتێک کوشتارگه‌که‌ی به‌ر ده‌م لقی 4 پارتی دیمووکراتی کوردستان له 17 ی شوبات رووی دا، سه‌رۆکی هه‌رێم شه‌قی له‌و مه‌دالیا ئاشتیه‌ی ئتاڵیا هه‌ڵ بدایه و به په‌له بگه‌رایه‌ته‌وه بۆ کوردستان و چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی بکردایه، بۆ دادگایی کردن و سزا دانی تاوانبارن، یان ده‌ستی له کار کێشابایهتهوه، وه‌ک سه‌رؤکی هه‌رێم مامه‌له کردبایه، نه‌ک وه‌ک سه‌رؤکی پارتی دیمووکرات، له کاتێکدا خه‌لکی شاری سلیمانی و ده‌ورو به‌ری خه‌ڵتانی خوینیان کردوه، و له هه‌ولێر ئاهه‌نگ ئه‌گیرن، ئایا دروست کردنی ئه‌و دوو به‌ره‌کیه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زموون و بار‌و دۆخی کوردستانه ?ئه‌بوایه رێگه‌ت نه‌دایه خواستی هه‌موو گه‌ل بخریته ژێر پێی چه‌ند تاوانبارێت، ئه‌و کات ئه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌دالیا بوو له لایه‌ن گهلهگه ی خؤت پێت ئهبهخشراو ئێمه‌ش هه‌موو شانازیمان به‌و مهدالێیهوه ئه‌کرد .
له هه‌مووی گاڵته‌جارتر، سینارێوکهی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو، ، به‌و تاوانه گه‌ورانه ش نه وه‌ستان، گالته کردن به هه‌ستی باوکێکی جگه‌ر سووتاو، بردنی بۆ په‌رله‌مان و به‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزێون بۆ په‌رده پۆش کردن وپاساو هێنانه‌وه‌ی تاوانه‌که‌یان .ئه‌وه نه‌ک پاساو نه‌بوو، جارێکی تر هه‌ستی هه‌موو هاووڵاتیانی بریندار کرده‌وه، بی ئه‌وه‌ی گوێ به بنه‌ماله‌ی شه‌هید سوورکیوو و هاورێکانی تری بدرێت، بێ ئه‌وه‌ی بیر له زمناکۆی ته‌مه‌ن 15 سالی کوره هه‌ژار بکریته‌وه که ته‌نها جه‌سته‌ی ماوه ..ئه‌بوایه هه‌موو ئه‌وانه له‌گه‌ڵ، سه‌رۆکی حکوومه‌ت و وه‌زیری ناو خۆ و داد له‌به‌ر ده‌م خۆپیشانده‌ران بۆ ئاسووده کردنی ویژدانتان پرسه‌تان بگیرایه بۆ ئه‌و گه‌نجانه و ده‌ست له‌کار کێشانهوهتهن را گه‌یاندایه .، نه‌ک میژوویه‌کی پر شه‌رمه‌زاریتان تۆمار بکه‌ن .
په‌رله‌مانتاره‌کانی پارتی به هه‌مان بیری حیزبی و خێڵه‌کی مامه‌له‌یان له‌گه‌ل خۆ پێشانده‌ران کرد، ئاماده نه‌بوون برۆن بۆ سلێمانی و گوێ له داواکانی خۆپێشاندران بگرن .
ده‌ر که‌وت هه‌موو ئه‌و فریاد ره‌سانه‌ی گه‌لی کورد، قه‌ت خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و گه‌له نه‌زانیوه و ناش زانن .
هه‌ر ئه‌و بێ ههلوێستیهی گه‌وره بازرگانه‌کانی حیزبه‌کان و نه‌بوونی شهڤاڤیهت له کاری سیاسیان، گه‌وره‌ترین ڤاکتهره بوو، بۆ له ده‌ست دانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر ...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
