له هه‌موو جیهان هاووڵاتی مافی خۆیه‌تی ژیانێكی ئاسووده‌ی هه‌بێت، هاووڵاتی بۆ ئه‌وه خوڵقاوه كه ژیان له هه‌موو بواره‌كاندا بۆی ته‌رخان بكرێت، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا مرۆڤ خزمه‌ت ده‌كرێت و بایه‌خی ده‌درێتی تاكو له ژیانی رۆژانه‌یدا بحه‌وێته‌وه‌و بیر له داهێنان بكات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی بكات، به‌ڵام لای ئێمه نه‌ك ته‌نها مافی هاووڵاتیبوون به مرۆڤ نه‌دراوه‌و بایه‌خی نادرێتێ، به‌ڵكو له ساده‌ترین مافه‌كانیشی بێبه‌ش كراوه، له وڵاتی ئێمه مرۆڤ بژێوی ژیانی بایی ئه‌وه نییه بتوانێت پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی دابین بكات، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه، هاووڵاتی ئێمه نازانێ چۆن له‌ناو شاردا بحه‌وێته‌وه، شه‌قام وێرانه، دیمه‌نی سروشت نا شارستانییه، زبڵ و خاشاك تاكه شته دێته به‌ر چاو كه رێگه له بینینی شته جوانه‌كانی ناو شار ده‌گرێت ئه‌گه‌ر شتی جوانی تێدا بێت.ئه‌ی كه‌ی ئیش بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و خاشاكانه ده‌كرێت؟ ئایه چاوی مرۆڤ بۆ ئه‌وه دروست كراوه زبڵ و خاشاك ببینێت؟ یان لووت بۆ ئه‌وه كراوه بۆنی ئه‌و خاشاكه هه‌ڵمژێت؟ خۆزگه به فه‌رامۆشكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی شاره‌وانی بوارێكی تر باشتر بكرابا، به‌ڵام ئاوڕ له هه‌ر بوارێك ئه‌دیته‌وه له‌وه‌ی تر وێرانتره، گرفتی كاره‌با كێشه‌یه‌كه تا ئێستا له 100 % ی هاووڵاتیانی نیگه‌ران كردووه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، كێشه‌ی بێكاری و گرانی بازاڕ و بێ سه‌روبه‌ری له مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانیدا به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی بڵاو بۆته‌وه، كه‌ی ده‌بێ هاووڵاتی ئێمه ژیانێكی ئاسووده‌ی هه‌بێت تاكو بیر له داهێنان بكاته‌وه، تاكو بیر له كێشه نه‌كاته‌وه‌و بیر له پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه؟ خۆزگه بمزانیبایه تاكو له ئێستاوه چاره‌نووسی خۆمانم بزانایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
