له‌ووڵاتێك دادوه‌ر هه‌بێت ورێز له یاسا بیگیرێت و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان سه‌روه‌ربێت، ئه‌وا دادپه‌روه‌ری و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ له‌په‌ڕه‌سه‌ندندایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ووڵاتێك دادوه‌ر خۆی دادپه‌روه‌ر نه‌بوو هه‌موو شتێك هه‌ر بۆ خۆی بوو ئه‌وا نه‌دیموكراتی ونه یاسا هیچی به‌كه‌ڵك نایه‌ت و پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی شكست ده‌هێنن و تاك شیرازه‌ی تێك ده‌چێت. له‌م ووڵاته‌ی ئێمه هه‌موو ئه‌ڵێت بۆخۆم كه‌س ناڵێت بۆ كه‌سێكی تر هه‌رچه‌نده‌مان هه‌بێت هه‌رده‌ڵێن بابێت، ئه‌وه‌ته حاكمی ده‌ربه‌ندیخان خانوویه‌كی پێدراوه ده‌یه‌وێت خانوویه‌كی تریش ببات بۆ خۆی چونكه كاكی حاكم ده‌ڵێت یه‌كێك بۆ منداڵه‌كانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌خوێنن ئه‌ویش بۆخۆم. له‌كاتێكدا چه‌ندین كارمه‌ند له‌و شاره سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دادن له‌خانووكڕێن و خه‌ڵكی شاره‌كه‌شن، ئاخر خه‌ڵكینه ئه‌گه‌ر دادوه‌ر وابێت ئه‌ی خه‌ڵكی چۆن بێت ئه‌ی یه‌كسانی خه‌ڵكی بپارێزێت؟ ئه‌ی كی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزێت؟ ئه‌ی كی متمانه به حاكم و دادوه‌ره‌كان بكات؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
