له مێژ بوو ده‌ستم بۆ قه‌ڵه‌م نه‌بردبوو، ماندوویی و شه‌که‌تی رۆژانه مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دام تا منیش سه‌باره‌ت به زۆر بابه‌تی هه‌ستیار بیر‌و بۆچوونی خۆم ده‌رببڕم. به‌ڵام دینتی ویدئۆیه‌ک له یۆتوب و خویندنه‌وه‌ی هه‌واله‌که له کوردستان نێت دا وای لێ کردم که ئه‌و چه‌ند دێره بنووسم. له‌و ویدئۆیه دا ئه‌و مامۆستا به‌ڕیزه هه‌رچی له زاری دێته ده‌ر و هه‌رچی سووکایه‌تییه به شاعیر "کاکه ره‌ش" ی ده‌کات له‌ژێر ناوی دیفاع له خوا؟! گۆیا کاکه ره‌ش له‌و شێعره دا بێڕێزی به خودا کردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه ده‌فریای خودا نه‌یه ئه‌وا خودا خۆی ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و که‌سانه نایه و له‌وانه‌یه ئاسه‌واری نه‌مێنی؟
یه‌که‌م من هه‌موو شێعره‌که‌ی کاکه ره‌شم نه‌دیتووه به‌ڵام دڵنیام شاعێر هیچ بێڕێزیه‌کی به خودا نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌وه بێڕیزی کرا ئایا ئه‌و خودایه هێنده بێده‌سه‌ڵاته که به شێعرێک ئه‌و هه‌مووه هێز و توانایه هه‌لوشێته‌وه؟ ئایا ئوسوله‌ن خودا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه به‌خشه‌نده‌یی و میهره‌بانییه ڕا و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه سه‌بر و ئارامییه ڕا و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو توانا له راده به‌ده‌ره پێویستی به دیفاعی ئێوه هه‌یه ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه که دڵنیام ئه‌گه‌ر خۆشتان ویدئۆکه ببینن له کرداری خۆتان په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا، من به دڵنیاییه‌وه پێتان ده‌ڵیم و خۆشتان ئه‌و مه‌سه‌له زۆر باش ده‌زانن که ئه‌گه‌ر سومعه‌ی دین شکابێ و ئه‌گه‌ر خودا و پێغه‌مبه‌رانی له‌به‌ر چاوی خه‌لک سووک بووبن ئه‌وه کاک فه‌رهاد پیربال و کاکه ره‌ش سوکیان نه‌کردووه و له هێز و توانا و خوشه‌ویستیان که‌م نه‌کردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌تنه‌ی کردووه ئێوه‌ن که به دیفاعی نه‌زانانه له دین ئابڕووی دینتان برد، ئێوه‌ن و هاوبیرانی ئێوه‌ن که له‌ر به‌ر چاوی کامێراکانی جیهان دا شاد‌و ئیمان به خه‌ڵی به‌سته‌زمان دێنن پاشان گۆشاو گۆش سه‌رێان ده‌بڕن؟! ئه‌گه‌ر ئیوه و هاوفکرانتان دنه‌ده‌ری ئه‌و ره‌وشتانه نین کوا مه‌حکووم کردنی ئه‌و دڕنده‌ییه که به ناوی ئیسلام و دین ده‌کرێ و هه‌موو جارێکیش ئایه‌ت و حه‌دیسی بۆ ده‌خوێندرێته‌وه پاشان جنایه‌ته‌که ئه‌نجام ده‌سرێ.؟ ئایا یه‌ک وته یان یه‌ک به‌یاننامه‌تان هه‌یه که ئه‌و کوشتار و ته‌قینه‌وانه و سه‌ربڕینانه مه‌حکووم بکات؟!
به‌ڕیز مامۆستا له چه‌ند مانگی ڕابردوو دا له بن گوێی خۆتان و له ئێرانی ئیسلامی دا پۆل پۆل رۆڵه هاو ره‌گه‌ز و هاو خوێنه‌کانتان چوونه سه‌ردار و به تاوانی " مفسد و فی الارض، محاربه له گه‌ل خوا" واته شه‌ر له‌گه‌ل خوا کردن زۆر به سانایی گیانیان لێ ئه‌ستاندن ئایا بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام و دین و مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌و دینه له‌وه خه‌وشدارتر نه‌بێ به‌یاننامه‌یه‌کتان ده‌رکرد و ئه‌و کاره‌تان ئیدانه کرد؟ هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوو دا له زاهیدان له ناو رۆڵه سوننی مه‌زه‌به‌کان دا له ناو" برایانی دینی" ئیوه‌دا 11 که‌سیان هه‌ڵاوه‌سی و هه‌ر دۆێنێ 4 دیکه‌یان هه‌ڵاوه‌سین به‌ڵام من ده‌نگی ئێوه و هیچ هێزێکی دیکه‌ی ئیسلامیم نه‌بیست که به‌رامبه‌ر به‌و کوشتارانه لانی که‌م داوایه‌ک پیشکه‌ش به حکوومه‌تی ئیسلامی ئیران بکه‌ن بۆ راگڕتنی ئه‌و کوشتارانه و به‌شینه‌وه‌ی ئه‌و ره‌حمه‌ته ئیسلامییه‌ی هه‌ر باسی ده‌که‌ن و ئاسه‌واری دیار نییه!
به‌ڕیز مامۆستا، له حه‌فته‌ی ڕابردوو دا دنیا بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به ئیعدامی حه‌بیب له‌تیفی وروژا. هه‌ر له وڵاتی" کافران" به هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار خه‌لکی بیانی (له ئێمه نا) به‌رامبه‌ر به‌و حوکمه ناعدیلانه‌یه ده‌نگی ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، له سلێمانی و له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریمیش ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه به‌رده‌وام بوون. ئایا ئێوه‌ش به‌شداری ئه‌و ناره‌زایایه‌تیانه بوون و بۆ کڕینه‌وه‌ی سومعه‌ی ئیسلام و دینی پڕ له ره‌حمه‌تی ئیلاهی هه‌نگاوێکتان هه‌ڵیناوه؟ یان ئه‌و جۆره‌ی جوێنی نامووسی به کاکه ره‌شی شاعیر ده‌ده‌ی هه‌ر تۆزقاڵێک خۆت له حکوومه‌تی ئیسلامی ئێران تووڕه کرد که بۆچی غه‌در له لاوانی مێله‌تێک ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵاتیان نییه له راستی دا ژێرده‌سته‌ی ئێوه‌ن؟!
وته‌ی ئاخر
جه‌نابی مامۆستای به‌ڕیز، من پێشنیارتان پێ ده‌که‌م لانی که‌م بۆ ئه‌وه‌ی سیمای ئیسلام و دین له‌وه خه‌وشدارتر نه‌بێ ئێوه ئاوا دیفاع له دین مه‌که‌ن، باوه‌ڕتان بێ نه خودا و نه دین پێویستی به‌و جۆره دیفاع کردنبه نییه. ئێوه وهه‌موو هاوبیرانی ئێوه به‌وکردارانه‌ی به نێوی دیفاع له‌دین ده‌یکه‌ن زیاتر سیمای ئیسلام ناشیرین ده‌که‌ن تا بیڕازێننه‌وه. من هه‌رچی چاو له ئه‌ده‌بیاتی ئێوه و گفت و لفت و ڕاوێژی قسه و باستان ده‌که‌م هیچ جیاوازییه‌ک له به‌ینی ئێوه و ئه‌لقاعیده دا نابینم جگه له‌وه نه‌بێ که ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان نیه و ئه‌وان له ئێوه به‌ده‌سه‌ڵاتترن. هیوادارم له جیات ئه‌وه‌ی خه‌لکی فه‌قیر و به‌سته زمان هانبده‌ن بۆ توند و تیژی و سبه‌ی ڕۆژی تووشی کاره‌سات و چاره‌ونووسی نادیاریان بکه‌ن بیرێک له‌و ره‌فتارانه بکه‌نه‌وه که وه‌ک ئامۆژگاری کردن ده‌رخواردی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن . که‌سیش نازانێ له دوارۆژ دا ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره به رێنماییانه‌ی جه‌نابتان به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌چن. ئه‌وه‌نده بزانن ئێوه به‌رامبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه هه‌لسوکه‌وتێکی ئه‌و خه‌لکه و هه‌رچه‌شنه پێشهاتێک له دوا رۆژ دا به‌رپرسیارن. تکایه لانی که‌م وبه تایبه‌تی هه‌ستی ئه‌و منداڵانه‌ی له مزگه‌وته‌که دا کۆ بوونه له‌به‌ر چاو بگرن. هه‌ر له ئیستاوه رێگای توند و تیژی و گوڕاندن و سڕینه‌وه‌یان فێر مه‌که‌ن. هانیان بده بخوێنن وببن به پسپۆر و شاره‌زا له بواره زانستییه‌کاندا تا بتوانن خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن. له جیات جنێو دان و خه‌لک ته‌هدید کردن هانیان بده فیری ته‌ساموح و پێکه‌وه ژیان ببن سه‌ره‌رڕای جیاوازییه‌کان. ئه‌وه ئه‌سلی دیندارییه و ئه‌وه‌یه خزمه‌ت به دین ده‌کات و سیمای جوانتر و شیرین‌تر ده‌کات نه گوڕاندن و له مینبه‌ری مزگه‌وت و له سایه‌ی ئه‌و دیمۆکراسییه دا که به خوێنی هه‌زاران و سه‌دان هه‌زار شه‌هید به‌رهه‌م هاتووه هیرشی ناڕه‌وا بکه‌یه سه‌ر خه‌ڵک و به جنێوی ناشیرین و تۆمه‌تی ناڕه‌وا که‌سایه‌تییان بڕۆشێنی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
