ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه‌ی له وڵاتی توونس و میسر ڕوویان دا‌و بوون به هۆی ڕاكردنی سه‌رۆكی توونس و له‌سه‌ركار لاچوونی حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووی میسر‌و دواتر گه‌لانی وڵاتانی یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و جه‌زایرو مه‌غریب چاویان لێ كرد‌و ئه‌وانیش ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به‌و ڕژێمانه كرد كه ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به دیكتاتۆر‌و گه‌نده‌ڵ و نادادپه‌روه‌رو دزو دژ به گه‌ل ناویان ده‌به‌ن، ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه پێوه‌ندی به ڕه‌وش و باردودۆخی ئه‌و وڵاتانه‌وه هه‌یه، كه هه‌یانه سه‌رۆكه‌كانیان ماوه‌ی چل ساڵ پتره به شێوه‌یه‌كی نادیموكراسی ده‌سته‌ڵاتیان وه‌رگرتووه یان به كووده‌تا هاتوونه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات و خواستی گه‌لدا گرتووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌له‌كانیان ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و مافی خۆیان پێ ناده‌ن و به زۆر ده‌یانبه‌نه شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان بۆ لایه‌نگیری له‌خۆیان و ده‌سته‌ڵاتیان پێ سازبده‌ن و به زۆر ده‌یانبه‌نه به‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به زۆر داوایان لێ ده‌كه‌ن ده‌نگیان پێ بده‌ن و جار له دوای جار هه‌ڵیانببژێرنه‌وه‌و چاویان لێ سوور ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به گوێیان نه‌كه‌ن نانیان ده‌بڕن یان شوێن بزریان ده‌كه‌ن و به ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌كانیاندا ده‌چنه خواره‌وه‌و به ئه‌من و هه‌واڵگری و چاوساغ و خاینانی گه‌ل ته‌نگیان پإ هه‌ڵده‌چنن و ناهێڵن له پێستی خۆیاندا بجووڵێنه‌وه، بۆیه ئه‌و گه‌لانه‌یش گه‌یشته گیانیان و چاوه‌ڕێی یه‌ك هاوارو یه‌ك ڕووداوی له‌و جۆره‌ی محه‌مه‌د بو عه‌زیزی و ده‌یان ڕووداوی دیكه‌ی له‌و جۆره‌ی خۆسووتاندن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه‌ییان بگاته چڵه‌پۆپه‌وه‌و ترس و له‌رزو تۆقین وه‌لاوه نێن و به گژی سته‌می سته‌مكاران و زوڵمی فه‌رمانڕه‌وایانی گه‌نده‌لڕ و دزو دیكتاتۆردا بچن و كۆشك و ته‌لاریان بڕووخێنن و هه‌نگاو به‌ره‌و ژیانێكی نوإ بهاوێن.
ئه‌و گه‌لانه له كاتێكدا ئه‌و هه‌نگاوه ده‌هاوێن و شۆڕش دژ به دیكتاتۆریه‌ت ده‌كه‌ن و داوای دیموكراسی و چاكسازی و دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، ده‌زانن ئه‌وان وڵاتیان هه‌یه‌و ئه‌و وڵاته سنووری خۆی هه‌یه سه‌روه‌ری پارێزراوی هه‌یه‌و هیچ دوژمنێكی ده‌ره‌كی نییه چاوی له‌و وڵاتانه بڕیبێت و ئه‌و ڕووداوانه بقۆزێته‌وه‌و سوپای ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكات و داگیری بكات و شۆڕشه‌كه‌ی له‌بار ببات و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات و سامان و سه‌روه‌ریدا بگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه سه‌روه‌ری خۆیان له نێو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه‌و وڵاتانی دیكه ددانیان پێیاندا ناون و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن و چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌یه‌ان مۆركردووه‌و هیچ وڵاتێك ناتوانێت داگیریان بكات و سه‌روه‌رییان پێشێل بكات و ده‌ست به‌سه‌ر سامان و فه‌ڕیاندا بگرێت.
بۆیه ده‌ڵێین نه هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاتانه ده‌چێت و نه‌یش ئه‌و وڵاتانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌چن.جارێك هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونێكی دیموكراسی تێدایه و ئه‌و دام و ده‌زگه ده‌ستوورییانه كه خۆیان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نوێنن، به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه هاتوونه‌ته كایه‌وه.هه‌ر هه‌موومان به ئاره‌زووی خۆمان چووینه‌ته به‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگمان داوه‌و ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆكی هه‌رێممان هه‌ڵبژاردووه‌و نوێنه‌ره‌كانی خۆمان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردووه كه له ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌شه‌وه په‌رله‌مان هاتووه‌ته كایه‌وه‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر له ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتووه‌ته كایه‌وه، بۆیه ده‌سته‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان و له ڕێگه‌ی ده‌نگی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتووه‌ته كایه‌وه‌و له پێناوی گه‌لدا كار ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان گه‌لی ده‌وێت و هه‌ر له رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانیشه‌وه ده‌گۆڕێت.ئه‌وه‌یش له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان ورد ببێته‌وه‌و ته‌ماشای هه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه بكات له بواری ئاوه‌دانی و بنیاتنان و ژێرخانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و ڕێگه‌و بان و پرۆژه‌ی نیشته‌جإ و بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌دی هاتوون بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاتانه جیاوازه كه گه‌له‌كانیان به ده‌ستی سته‌م و دیكتاتۆریه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن، نابێت ئێمه‌ی كورد كه تا ئێسته قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆمان نییه‌و چوار دوژمن له چوار لاوه ده‌وریان داوین و سات نییه پیلان و نه‌خشه‌ی گڵاو بۆ له‌ناوبردنی نه‌ك هه‌ر ئه‌زموونه ته‌مه‌ن چه‌ند ساڵه‌كه‌مان، به‌ڵكو بۆ له‌ناوبردنی نژاد‌و زمان و مان و خه‌ونه‌كانی دواڕۆژمان دانه‌ڕێژن و هه‌ر جاره‌و له بۆنه‌و له كات و ساتی جیاجیادا گێچه‌ڵمان پێ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر له به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ساردمان بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا بۆیان بكرێت ده‌نگمان بخنكێنن و ڕی نه‌ده‌ن ده‌نگمان به دۆستانمان بگه‌یه‌ت، ئه‌گه‌ر دۆستمان هه‌بێت، چیاكانی لێ ده‌ربچێت!!
جا له‌به‌ر نه‌ك هه‌ر ئه‌م هۆیه به‌ڵكو له‌به‌ر چه‌ندین هۆی دیكه نه هه‌رێمی كوردستان له توونس و میسر‌و لیبیا و به‌حره‌ین و جه‌زایرو مه‌غریب ده‌كات و نه‌یش ئه‌و وڵاتانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی تازه‌ی هه‌یه‌و تازه خۆی له‌سه‌ر پێ ده‌گرێت و تا ئێسته‌یش سنووری ته‌واو له ناو عیراقدا دیاری نه‌كراوه‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و براكانمان له پایته‌خت و ناوه‌ڕاست و باشوور چاویان به ئه‌زموونه‌كه‌ماندا هه‌ڵنایه‌ت و بۆیان بكرێت سبه‌ینإ نا ئه‌مڕۆ به سه‌رماندا ده‌ده‌ن و ده‌نگمان كپ ده‌كه‌ن!! بۆیه ئه‌م هۆیانه وامان لێ ده‌كات به‌رگری له‌م ئه‌زموونه‌ی خۆمان بكه‌ین و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ین و گه‌نج و لاوه‌كانمان چاو له گه‌نج و لاوانی ئه‌و وڵاتانه نه‌بڕن كه ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌رداری ددان پێدانراوی خۆیان هه‌یه‌و، ئێمه‌یش هێشته هه‌رێمێكین و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌مان كه ئه‌مڕۆ ئه‌و لاوانه له سایه‌یه‌دا حه‌ساونه‌ته‌وه‌و به ئاره‌زووی خۆیان له فه‌یس بووك و تویته‌ره‌وه له‌گه‌لڕ یه‌كدیدا قسه ده‌كه‌ن و هه‌واڵی یه‌كدی ده‌زانن و چی‌یان بوێت بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و ئازادانه ئه‌و خۆپیشاندانه ساز ده‌ده‌ن كه هه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به خوێنی هه‌زاران هه‌زار قوربانی و به ده‌ریایه‌ك خوێنی شه‌هیدان به‌دی هاتوون، ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه نه‌بوونایه كه‌ی ئه‌وان ده‌یانتوانی له سێبه‌ری ئه‌و ئازادییه‌دا چی‌یان بوێت له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایت و ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و ته‌نانه‌ت سنووری هێڵی سووریش تێپه‌ڕێنن و به شێوه‌یه‌كی بإ ویژدانانه‌یش هێرش بكه‌نه سه‌ر شته پیرۆزه‌كای كورد‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئێمه‌ی كورد بیر له‌م ئه‌زموونه دیموكراسییه‌مان بكه‌ینه‌وه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌شداری له هه‌ڵبژارده‌كاندا ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌و به پێی ڕێباز‌و ستراتیژیه‌ت و پره‌نسیپه‌كان و پایه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌تی خۆی له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌نگ ده‌هێنێت و نوێنه‌ری له په‌رله‌ماندا ده‌بێت.جا ئه‌وانه‌ی كه چاو له لاوان و گه‌نجانی وڵاتانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی سته‌م و دیكتاتۆری ده‌بڕن، ئه‌وانه له مێژوو ئاگه‌دار نین و ئاگه‌یان له هه‌موو ئه‌و خوێن و قوربانییانه نییه ماوه‌ی پتر له‌سه‌ده‌یه‌كه شۆڕشگێڕان و قاره‌مانان و كه‌سایه‌تی ناوداری ئه‌م گه‌له سته‌مدیده خاك پارچه پارچه‌كراوه پێشكه‌شیان كردووه تا ئه‌زموونێكی وه‌ك ئه‌زموونه له‌سه‌ر پێ خۆی بگرێت و ببێته چقڵی چاوی نه‌یاران و دوژمنانی كورد‌و كوردستان و له سایه‌یدا مافه خۆراوه‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌دی بێن و هه‌موومان به ئاواتی دێرێنی ئه‌و شه‌هیدو قوربانیانه بگه‌ین كه به‌و ئاواته‌وه سینگی پۆڵایینی خۆیان نایه به‌ر گولله‌و هه‌ڕه‌شه‌وه‌و لاپه‌ڕه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به خوێن سووركرد.
جگه له‌وه‌یش له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین یاسا سه‌باره‌ت پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و مه‌ده‌نی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و بواره‌كانی دیكه هه‌ن و سنووریان بۆ هه‌ر هه‌موویان داناوه له‌وانه‌یش یاسای خۆپیشاندان كه له‌م دواییانه‌دا له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا‌و په‌سه‌ند كرا‌و چووه واری جێبجی كردنه‌وه، كه ده‌بێت خۆپیشاندان ئامانجی هه‌بێت و مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگیرێت و هه‌ڕه‌مه‌كیانه نه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بێت و كاری توند‌و تیژی لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌و بۆ كاری توند‌و تیژی نه‌قۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا له شاری سلێمانی ڕووی دا‌و ئه‌و سنوورانه‌ی به‌زاندو ئاراسته‌ی گۆڕاو برایه به‌رده‌م باره‌گای پارتێكی سیاسی كه شه‌ست و پێنج ساڵه له سه‌نگه‌ری خه‌باتدایه‌و مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری له‌و ڕووه‌وه تۆماركردووه، كه‌چی هه‌رزه‌كارانی ئه‌م سه‌رده‌مه، كه ته‌نیا له فه‌یس بووكه‌وه چه‌ند هه‌واڵێك و چه‌ند ڕسته‌یه‌كی چه‌واشه‌یان خوێندووه‌ته‌وه، بإ ئه‌وه‌ی ئاگه‌یان له‌و مێژووه پڕ خه‌بات و تێكۆشانه بێت و به فیتی چه‌ند ده‌ستێكی ئه‌و دیوی په‌رده‌وه، كه ئه‌و ده‌ستانه‌یش به فیتی چه‌ندین ده‌ستی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌وه ده‌جووڵێنرێنه‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌زگه‌یه‌كی حكوومیدا داواكانیان به نووسراو بده‌نه به‌رپرسانی حكوومی به گولله ته‌قه له باره‌گاكه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی فیتنه‌و ئاژاوه نانه‌وه‌و تێكدان و شڵه‌ژاندنی بارودۆخ و ڕه‌وشی ئارامی كوردستان و كار ده‌كه‌نه سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌لڕ، كه ته‌نیا به‌و كاره‌یان له‌لایه‌ن نه‌یاران و دوژمنانه‌وه ئافه‌رینیان لێ ده‌كرێت و، به‌ر نه‌فره‌تی ڕۆڵه‌كانی گه‌ل ده‌كه‌ون!
بۆیه ده‌یڵێینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه هه‌رێمی كوردستان له توونس و میسر ده‌كات و نه‌یش توونس و میسر له هه‌رێمی كوردستان ده‌چن!!
21/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
