بۆ لەم وەختە لە ئاین کەوتنە تەقە؟! ... ئیدریس مستەفا

لە رۆژنامە و سایتەکان چەندان وتار و نوسین و قسە و باسیی جۆراجۆر دەبینین و گوێبیستی دەبین لەسەر نوێژەکانی بەردەرکی سەرا و بوونی ئاین و مەلاکان لە ناو خۆپیشاندەراندا.وتارەکان زۆرتر لە لایەن قەڵەم بەدەستانی حزب و لایەنگرانی حزبیەوە دەنووسرێ، یەک دوو وتارم بینی کە دوور لە بەرژەوەندی حزب و دەسەڵات نووسرابوو، خەمەکە تەنها خەمی ئەوە بوو کە ئاین نەبێتە هیزێکی کاریگەر لەو خرۆشانەدا.ئەوانەی حزبیەکان هیچیان لە خەمی خەلک و خۆپیشاندانەوە نەیاننووسیوە بگرە زۆرتر لە سۆنگەی نابووت پیشاندانی ئەو رەوشەوە وشەکانیان ریز کردووە بە رادەیەک لە هەندێکیاندا سەفسەتەی پێوە دەکرێ.

ئێوەی دەسەڵات و قەڵەم بەدەستەکانتان لەوەتەی هەن تەقە بە ئاین دەکەن دژ بە هەر شتێکی نوێ و جوان و پێشکەوتوو کەچی لە ئێستادا وا تۆزێک بە تەرەفی خەڵکدا دەشکێتەوە لێی کەوتوونەتە تەقە.ئەو دیمەنی نویژە تا بڵێی ناحەزە بەڵام ئەوە لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمەدایە و رەگ و ریشەیەکی خۆی هەیە، ئەو نوێژە جیاوازی هەیە لەوەی لە مزگەوتەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ و ..هتد دەکرێ.هیچ کەس ترسی لە یەکگرتوو نەبێ بۆ گرتنە دەسەڵات چونکە لە بنەرەتدا باوە گەورەکەی یەکگرتوو کە ئیخوان موسلمینە بۆ گرتنە دەسەڵات ناهاتوونەتە دروست بوون، بەڵکو ئەوان تەنها بۆ دژایەتری کردنی هەر شتێکی تازە و دنیایەکی نوێ، و کوشتن و تێکشکانی روحی مرۆڤی سەردەم و تەسلیم کردنی بە مۆمیای ئاینی، هاتوونەتە مەیدان.

لە راستیدا، ناحەزترین دیمەنی کوردستان ئەوەیە خەڵک بەو بەرفراوانیە روو لە نوێژ دەکەن نەک لەبەردەرکی سەرا بەڵکو لە هەر شوینێکی تر دابێت.ئەم رەوتی نویژ و ئاین و حجابەی کە هەیە لەوە زۆر جیاوازترە کە سەدان ساڵە لە نێو کۆمەڵگەی کوردەواریدا هەبووە.ئەوەی هێزی ئیسلام بە شمشیرەکان نەیانتوانی لە ناوی بەرن وا لەسەر دەستی یەکگرتوو و کۆمەڵ و کێ و کێ بەرە بەرە لە ناودەچێ.دوای بیست ساڵان لە سایەی دەسەڵاتی کوردیدا کوردستان وا کۆمەڵگەکەی و مرۆڤە کوردیەکانی ناوی دەفەوتێن.داب و نەریت و ئاکار و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی جێگەی پێ چۆڵ دەکرێ و بە هی تر پڕ دەکرێنەوە.ئێوەی رۆشنبیرانی حزب بۆ نیگەرانیتیان لەو دۆخە دەرنەبڕیوە؟

ئەوە ئافات ئامێزە کاتێک ببینی ئاینی سیاسی لە کۆمەلگەیەکدا گەشە دەکات.کوردستانیش بۆ نەگەبتیەکەی وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تری ناوچەکە دەتلێتەوە بە دەوری ئاینی سیاسی لە ژیانی مرۆڤەکاندا.ئەوەی کە ئیسلامی سیاسی گەشە پیکرد بەو جۆرە خێراییە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئیفلاس بوونی سیاسی حزبە کوردیەکان بوو.بەڵێ یەکێک لە هەر هۆکارە سەرەکیەکانی سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسی بەوشیوەیە بنبەستی سیاسی و گەندەڵی دارای و کۆمەڵایەتی و ئاکاری هەردوو حزبە سەرکیەکەی کوردستان بوو.بەڵام دەلێی چی ئەوە سیحری شۆڕشی یاسەمینیە کە وادەکات ئەو ئافاتە بەشێ بێ لە لەرینەوەی گوڵە یاسەمینیەکان لە وڵاتانی عەرەبی و لەرینەوەی گوڵە نێرگزیەکان لە وڵاتی ئێمە.

ئەوە نهێنی ئەو شٶڕسە یاسەمنیەیە کە وا لەو ئافاتە دەکات شان بە شانی شنەباکان رێ باکت.ئەوە ئەو دەسەڵاتی فیرعەونیزمییەیە کە وای لە هەموان کردووە هەموان یەک بن دژ بە فیرعەونیزمی گەندەڵی.ئەمەیە کە نوسەرانی دەسەڵات لێی تێناگەن؛ ئەگەرنا، ئاخۆلەکەیەوەدەسەڵاتوقەلەمبەدەستەکانینیگەراننلەدەورونەخشیئاینلەنێوخەڵکیکوردستاندا؟ئاین، کەلەنێوکۆمەلگەیکوردیدائیسلامئاینێکیرەسمیکۆمەڵایەتیوڵاتەکەیە، لەوەتەیهەیەداردەستیدەسەڵاتەجۆراوجۆرەکانوحزبەئیسلامیەکانبووەوبۆساتەوەختێکیشئەمئاینەلەبەرژەوەندیخەڵکدانەبووە، بەتایبەتلەوەتەیدەسەڵاتیحزبەکوردیەکانهەیەپیاوانیئەمئاینەیانبەسەرچەندانگروپوتاقمیهەمەجۆردادابەشکردووە، جاکەئێستاهەندێکلەپیاوانیئەوئاینەیاخودئەودابونەریتەئاینیە، وەکنوێژکردن، کەخەریکەلەبەرژەوەندیخەڵکدادەبێتهەموان، هەموانیحزبی، لێیدەکەونەتەقە.ئەوەیئەمدەسەڵاتەکوردیەوحزبەکانیبەمئاینەیانکردووەلەهیچدەورەیەکداپێیاننەکراوە.پارتیویەکێتیهەریەکەبەجیارێکخراویئاینیانبۆمەلاکاندامەزراند.گوتیانحزبیسۆشیالیست، دەمان ٩١ و ٩٣ بەتەمابووەرێکخراویمەلایانیسۆشیالیستدابمەزرێنێبەڵامدواترمەحمودعوسمانبەفریاکەوتبوونەیهێشتبووئەوکارەبکەن.

با هەموومان بە وشەوێنە تەماشایەکی ئەم دیمەنە قێزەوەنەی کوردستان بکەین: { بە دریژایی بیست سالە ئیسلامی سیاسی کۆمەڵگەی کوردستانی نابووت کردووە بەوەی کە هەر رۆژە لە هەنگاوێکدا مۆرکی شارستانی و کوردەواری ئەم وڵاتە کەم دەکاتەوە...مزگەوتی زەبەلاحی ترسناک و بێ کەڵک بەقەد ژمارەی خانووەکانی کوردستان دروستکراون و دەکرێن...ژمارەی حیجاب و لەچک بەسەر وەک ئۆردوی کولە زیادی کردووە و لە زیاد بووندایە...ساڵانە فستیڤاڵی حیجاب سازدەکرێ بەتایبەت لەو شارەی کە هەموومان بە رەمزی رۆشنبیری و مۆدێرنیتە و پێشکەوتووخوازی و تازەگەری لە قەڵەمی دەدەین...رەمەزان بۆتە مانگێک بۆ بە عەرەبکردنی کۆمەلگەی کوردی...ئیسلام کراوە بە چەکێک بۆ کوشتنی مرۆی کورد...کەڵچەری عەرەبی ئیسلامی سیاسی بیابان سەراپای کوردستانی داپۆشیوە...وشە دینیەکان لە هەموو بۆنە و دانیشتنێکدا رەواج پەیدا کردووە ئیسلامی سیاسی لە هەڵبژاردنەکاندا هەزاران دەنگ دەهێنن و چەندان کورسیان لە پەرلەماندا هەیە، هەموو کەسێکیش دەزانی چ وڵاتانیک پشتوانی مادی و مەعنەویان لێدەکات...نوێنەری وڵاتانی دەرودراوسێ بە ئاشکرا و نهێنی کۆبونەوەیان لەگەڵدادەکەن و رێنوێنی و ئاموژگارییان دەکەن، کاتێکیش پارتێکی ئیسلامی لە هەر جێگەیەکدا سەربکەوێ لە بنکە و مەڵبەند و نێوخۆی خەڵکەکانی خۆیاندا پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن و هەندێ جاریش چوکلێت دەبەخشێننەوە...کەسێک دوێرێ بڵێ فلان شت لە ئیسلامدا هەڵەیە و فلان ئەسحابە وەهای کرد...ئەو بابەتە ئەدەبیە تەڕ و پاراوە کوردیانەی کە بەدرێژایی جەندان ساڵی رۆشنبیری کوردی تەنانەت لەسەردەمی بەعسیشدا بێ باک بلاودەبوونەوە کەچێ ئێستا بە کوفر و ئیلحاد دادەنرێ و نوسەرەکانیشی فتوای کوشتن و رەوانەی دادگا دەکرێن...رێکەوتن هەیە لە نیوان حزبەئیسلامیەکان و کوردیەکاندا بە گۆڕانیشەوە کە نەک هەر دژی ئاین بەڵکو دژی حزبەئیسلامیەلانیش بابەت لە دژیان بلاونەکەنەوە لە میدیاکانیاندا...هتد...} ئەو قەڵەم بەدەستانەی کە ئیستا نیگەرانن لە دەوری ئاین ئەو چەندان ساڵە بۆ قسەیەکیان نەکرد، بۆ وتارێکیان دژی یەکێک لەو شتانەی سەرەوە نەنووسێ.ئایا هەر سەرکردە حزبیەکەی خۆیان نەبوو لە ساڵی ٩٥دا مزگەوتی بۆ شیعەییزم کردەوە و وێنەی ئیمام خومەینی بە گەورەیی هەڵواسی و لە سایەیەدا کەوتە ستایش کردنی.ئەوە هەولێری پاتیەختی کوردستانی نیە کە ساڵانە بە حزووری وێنەی ئیمام خومەینی یادی شۆڕشی جمهوری ئیسلامی دەکرێتەوە و کەسیش ناتوانێ بڵێ بۆ.ئێوە، قەڵەم بەدەستانی دەسەڵات، بۆ ئەو کاتە لەسەر خەتەری ئاین شتێکتان نەنوسێ؟ لەو کاتەی یەکگرتوو بە ناوی خەستەخانەی ئەهلیەوە خوێنی مرۆڤەکانی ئەم کۆمەڵگەیەی مژی و سەرکردەی حزبەکان چوون کردیان بە مەڵبەند بۆیان، ئێوە بۆ متقێکتان نەکرد.کاتێک یاکگرتوو بە گژ هەموو شتێکی جوان و نوێ دەچێ یاخود کە هێرشی تێدا بێت بۆ سەر ئیسلامی عەرەبی و باوە گەورەکانیان لە ژیر ناوی موقەدەستای خەڵک و ئاینی پیرۆزی ئیسلام گڕ دەبارینن، ئێوە بۆ هەڵوێستێکتان نەبووە تا ئێستا.ئێوە ..ئێوە...

وەرە، هەر ئێستاکانێ سەرێک ناو جادە و بازاڕ و قوتابخانەکاندا بکە بزانە حیجاب، کە رەمزی تەخەلوف و بە عرەبچیتی کردنی ئافرەتی کورد و کوشتنی جوانیەکانی کچان و ژنانی کرودە، چ گەشەیەکی کردووە.ئەوەی جێگەی داخ و هەم پێکەنیناوی من بوو جارێکیان وتاری کەسێکم بینی باسی لە جادەی سەهۆڵەکە دەکرد وەک رەمزێک بۆ مەدەنیەتی شاری سلێمانی و کوردستان، و گلەیی لەو کەسانە کردبوو کە گوایە بۆ چاوتان جادەی سەهۆڵەکە نابینێ.

ئەوەی حیجاب دەیهێنی لەگەڵ خۆیدا رەهەندێکی هێندە ترسناکی هەیە دەبوو هەموان، ئەوەی تۆزقاڵێک ئەو کۆمەلگەی کوردەوارییەی بۆ گرنگە، هەر چی لە بەردەستامن هەمان و نیمانە بە وشە و کۆڕ و کۆمەڵەوە بکەوینە شەڕ لەگەڵ ئەو دیاردە ترسناکەدا.سەد مەخابن کەسێکم نەدیت، من وەک خۆم ئەم قسەیە دەکەم کە دەلێم کەسێک نەدیت مەبەستم لەو کەسانەی ئیستەیە کە باستان دەکەین و ئەو نوسەرانەش کە بە رەمزی رۆشنگەری ناسراون، باسی لەم بۆمبە ئەتۆمیە بکات کە لە کۆمەلگەی کوردستانی داوە.

لێرەدا جێگەی خۆیەتی ئاماژەی پێ بدەم ئەو میدیاش کە لە کوردستان بە میدیا ئەهلی دەناسرێ و ئەو نوسەرە هەمیشەییانەش کە شتیان بۆ دەنووسن فزەیەکیان نەکردووە لەم بارەیەوە، باری ترسناکی گەشەی ئاین لە نیو کۆمەڵگەی کوردیدا.لەیەکجاردانوسەرانیمیدیائەهلیهاتنەدەنگلەبەرامبەرئیسلامیسیاسیسدا، ئەویشساڵی پارلەدەمانیکێشەکەیگۆڤاری (وێران)یفەرهادپیرباڵەوەبوو.بۆیەکەمجارگوێملێبوویاندیتمیەکێکلەونووسەرانەیکەلەئێستایگۆڕەپانیرۆشنبیریکوردیدالەسلێمانیدەوریخۆیهەیەکوردستانیبەئەفغانستانلێکچواندبوو.ئەگەرنا، پێشئەوەودوایئەوەشکەسنیەباسیئەوشەرمەزاریانەبکاتکەلەکوردستانوشارەحەیاتەکەیسلێمانیداروودەدەنوەکسازدانیفستیڤاڵیحجابودیاردەیشەرمهێنەریحیجاببۆسەرپرچوسیمایئافرەتیکورد.سەیریئەمکارەساتەبکەنلەکوردستانداروودەداوهیچنووسەرێکیمۆدێرنخوازورۆشنگەروچەندانرەهەندیبیرکردنەوەخۆیانلەباسیئەمشەرمەزاریەنەداوە.تەماشایکوردستانبکەن، ساڵانیحەفتاکانئەموڵاتەزۆرمەدەنیتربوولەئێستا.ئێستایوڵاتیسەرپۆشوحیجابیعەرەبیبیابانیسعودیوەهابیکەیەکگرتوویئیسلامیگەورەترینتاوانباریئەوکارەساتەیە.

گەر کوردستان خەمخۆری شارستانیخوازی تێدا هەبێت دەبێ رۆژگاریک هەمان ئەو خۆپیشاندان و راپەڕینە بکەن دژ بە یەکگرتووی ئیسلامیکە روح و جەستەی ئەو کۆمەڵگەیەی چۆن گەندەڵ کردووە بە عادات و تقالیدی ئیسلامی سیاسی، ئیسلامی سیاسی دژ بە کۆمەڵگەی کوردی.گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی هەر رێک لە بەرامبەر ئەو گەندەڵیە کۆمەڵایتیەدا دەوەستێتەوە کە یەکگرتوو دەیکا بە کوردستان.چاوی ئێمە کەمتر ئەم گەندەڵیە دەبینێت.ئەم گەندەڵیە نەک هەر دارایی وڵات بە فیڕۆ دەدات بگرە هەموو مێژووی وڵات بە هموو جۆرە ئەدەبیاتیەکیەوە تەفروتوونا دەکات و لە جێگەیدا دوو پشکی بیابانی لماویمان بۆ راست دەکاتەوە بۆ پێوەدان وەک چۆن ئێستا بە سەدان مرۆی ئەم کۆمەڵگایەوەی داوە.

جا قەڵەم بەدەستان و رۆشنبیرانی حزب و دەسەڵات، گەر دەتانەوێ شەڕی ئاین بکەن یان نیگەرانی خۆتان دەربڕن لە دەوری ئاین ئەوا مەیدانی ئەسڵی نوێژەکانی بەردەرکی سەرا نیە بەڵکو ئەوانەیە کە باسمان کرد.باسی بنبەستی حزبی کوردی و دەست لە ملانێیان لەگەڵ ئیسلامی سیاسیدا، و ئەو دیاردە و سیاسەتانەی کە حزبەکانی ئیسلامی دەیکەن بە مرۆڤ و کۆمەڵگەی کوردەواری.وەرن گەر لە هیچ شتێکدا یەک نەبین با لەم تەقە کردنە هەموومان لە سەنگەرێکدابین، سەنگەری وشە و کتێب و کۆڕ و کۆمەڵ، سەنگەری روو بە روو بوونەوە بەرامبەر بە ئیسلامی سیاسی.وەرن بائەو قوڵفە ئاسنینانەتێکبشکێنینکەرێگەیانگرتووەلەهەررەخنەوقسەباسێکیزانستیوبابەتیانەلەسەرئاین.

ئیدریس مستەفا

٩ی مارچی ٢٠١١


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.