پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی
پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی بریتیه له‌و بنه‌ما و شێوازی مامه‌ڵه دیاریکراوانه که له به‌یه‌ك گه‌یشتنی سه‌ران و دبلۆماته‌کانی وڵاتاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت.چۆنایه‌تی ئه‌م مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه به‌ڕاده‌یه‌ك به ووردی دیاری کراون که شێوازی جل وبه‌رگ و شوێنی دانیشتنه‌کان و هاتنه ژوره‌وه له ده‌رگا جیاوازه‌کاندا له هه‌مان کاتدا، یان هاتنه ژوره‌وه و چۆنێتی هاتنه ژوره‌وه له کاتی بونی تاقه ده‌رگایه‌کدا دیاری ده‌که‌ن.بۆ زۆربه‌ی ئه‌و وورده‌کاریانه ئه‌وه له‌به‌ر چاو گیردراوه که شتێك یان کردارێك نیشانده‌ری ئه‌وه نه‌بن که گه‌لان و سه‌رانی گه‌لان له‌یه‌ك ئاستا نیشان نه‌درێن و گه‌وره و بچوک یان به هێز و که‌م هێز له یه‌کتری جیابکرێنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی جیاواز له نێوانیاندا بکرێت.ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماکانی ڕێکه‌وتنی وێست فاڵن له 1648 دا که ڕێکه‌وتن بوو له‌سه‌ر سه‌ره‌تاکانی سه‌روه‌ری و یه‌کسانی وڵاتان.پاش نزیکه‌ی 300 ساڵ له وێست فاڵن، له پێشه‌کی بانگه‌وازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا( 1945) سه‌روه‌ری و یه‌کسانی وڵاتان به‌رجه‌سته ده‌کرێت.هه‌روه‌ها له ماده‌ی 2، ی به‌ندی1 دا ده‌ڵێت: "ڕێکخراوه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ری یه‌کسان بونی ئه‌ندامانی بنیات نراوه".یه‌کسان بونی گه‌لان و وڵاتان له‌سه‌رجه‌م کۆبونه‌وه و گرێبه‌سته‌کان دا له ته‌واوی ئاسته‌کانی دبلۆماسی و ده‌زگا دبلۆماسیه‌کان و نوێنه‌ران و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و سه‌رانی وڵاتان دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و په‌یڕه‌وی ده‌کرێت.
پرۆتۆکۆڵه دبلۆماسیه‌کان هێنده‌ی خودی دبلۆماسیهتدێرینن.سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه پرۆتۆکۆڵی نوسراوهیان هه‌یه و به‌شی جیاوازی تایبه‌ت به پرۆتۆکۆڵهکانیان هه‌یه.یه‌که‌مین پرۆتۆکۆڵی نوسراوه له سه‌ر نه‌خشه به‌ردینیه‌کانی ته‌ختی جه‌مشید له پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی هخامهنشینی(550 تا 330 پێش زایین) دا دۆزراوه‌ته‌وه.
پاش گه‌شه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه له ناوه‌ندی سه‌ده‌ی بیستا هاوکات پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسیش له گه‌شه‌دا بوون و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شه چۆنایه‌تی و چهندایهتیانه بوون.ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێك نوێکاری به‌دوای خۆیدا هێنا به تایبه‌تی له کۆبونه‌وه‌کانی نێوان سه‌رانی وڵاتان دا.
کات و شوێنی کۆبونه‌وه‌کان
کێشه‌ی شوینی کۆبونه‌وه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌وه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گڕێت که وڵاتی خانه خوێ کۆمه‌ڵێك سوودمه‌ندی پێ ده‌بڕێت و ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌و وڵاته له ناو ڕای گشتی و میدیاکاندا.له لایه‌کی تره‌وه ڕۆڵی وڵاتی خانه‌خوێ له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌کان له کۆمه‌ڵێ لایه‌نه‌وه زیاتر ده‌بێت له چاو سه‌رانی وڵاتانی میوان.کاتێك سه‌رانی وڵاتی خانه‌خوێ له لای گه‌ل و ڕای گشتی وڵاتی میوان به تاوانبار یان به دژ سه‌یر بکرێت به‌رامبه‌ر وڵاتی میوان و گه‌له‌که‌ی ئه‌وه له نرخ و پایه‌ی سه‌رانی وڵاتی میوان که‌م ده‌کاته‌وه.باشترین نمونه سه‌ردانی سادات سه‌ره‌ك کۆماری میسر له ئیسرائیل و دوانی له په‌رله‌مانی ئیسرائیلی دا.
کێشه‌ی شوێن به تایبه‌تی له نێوان سه‌رانی خاوه‌ن ڕابوردوی توند و تێژی، جێگه‌ی مه‌ترسی لایه‌نی به‌رامبه‌ره و زۆر جار له‌به‌ر ئه‌و هۆیه یان هۆکانی باسکران شوێنێکی بێلایه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت.له مێژووی کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتان یان نوێنه‌رانیان گه‌لێك جار ئه‌مه په‌یڕه و کراوه.یه‌کێك له به‌ناوبانگترین ئه‌و به‌یه‌ك گه‌یشتنانه، کۆبونه‌وه‌ی ناپلیۆن بۆناپارت و کایزه‌ر ئه‌لێکسانده‌ری یه‌که‌م بوو له 1807، له سه‌ر ڕووباری میمێڵ (به ئینگلیزی نیمێن) نزیك به شاری تیلسیتی لیتوانیا، که ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن بوو.
ساڵی 1919 گێره‌و کێشمهیهکی زۆر له نێوان فه‌ره‌نسا له لایه‌ك و وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا له لایه‌کی تره‌وه هاته دی بۆ دیاری کردنی شوێن بۆ کۆنفرانسی ئاشتی، فه‌ره‌نسیه‌کان پێ‌داگر بون له‌سه‌ر به‌ستنی کۆنفرانسه‌که له پاریس.ئه‌و دوو وڵاته‌ش نه‌یانده‌ویست له‌و ڕێگایه‌وه وه‌کو نه‌ریتێکی باو فه‌ره‌نسا ببێته خاوه‌ن کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆنفرانسه‌که و کۆنترۆڵی ئه‌جێندای کۆنفرانسه‌که بکات.له دوا ئه‌نجام دا کۆنفرانسه‌که له جنێف به‌سترا که پایته‌ختی سویسرای بێلایه‌ن بوو.
هیدرۆ ویلسن له هه‌مان کۆنفرانس دا وویستی کورسی سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت به‌و بیانوه‌ی ئه‌و ته‌نها سه‌رۆك وڵاته که به‌و پله‌یه به‌شداری ده‌کات و به‌شداری که‌رانی تر ته‌نها سه‌رانی حکومه‌ته‌کانن.ویلسن ده‌یویست ڕۆڵی ڕابه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و کۆنفرانسه‌دا ببینێت.فه‌ره‌نسا به جۆرێك توندی ڕوبه‌ڕوی ئه‌م پێشنیار و دهسپێشکهریه بۆوه که ویلسن ناچار بوو به کێشانه‌وه‌ی پێشنیاره‌که‌ی.
ئه‌م ڕوداوانه بونه هۆکارێك بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و پرنسیپه‌ی که به جیاوازی له نێوان به‌شداربوانی کۆبونه‌وه دوانی یان چه‌ند لایه‌نیه نێوده‌وله‌تیه‌کان دا نیه له هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بن.ئه‌وانه نوێنه‌رانی گه‌لانیان ده‌که‌ن و گه‌لانیش له ماف و یه‌کسانی دا جیاواز نین و گه‌وره و بچوکی له نێوان گه‌لاندا نییه.
له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی و پاش جه‌نگ و زیاد بونی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه، هه‌ڵبژاردنی شوێن له نێوان وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانیش شێوازی نۆره‌ی به خۆوه گرت و ئێستا له کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا (EU) و یه‌کێتی گه‌لانی خوارو ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا (ASEAN)Association Southeast Asian NationsوAOS رێکخراوی وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکا (Organization of American States) و کانسلی ئه‌وروپی و ناتۆ هتد، په‌یڕه‌وی ده‌کرێت.جێگای کۆبونه‌وه‌کان به جۆرێك گرنگی پێ ده‌درێت که شێوازێکی گرێبه‌ستی به خۆوه گرتووه و بنه‌ماکانی چه‌سپێنراوه.نۆبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ناوی وڵاتان به ئهلف و بێ په‌یڕه‌و ده‌کرێت.هه‌ندێك جار سیسته‌می قرعه و به‌رواری ده‌سبه‌کار بون له کانسلی ئه‌وروپادا به‌کار ده‌هێنرێت یان تێکه‌ڵه‌یه‌کی سیسته‌مه جیاوازه‌کان.
هه‌مان مامه‌ڵه و یه‌کسان تێڕوانین به جۆرێك وورده‌کاری تیا کراوه که له کۆبونه‌وه‌کانی یه‌کێتی گه‌لانی خوارو ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دا بڕیار دراوه که ته‌واوی سه‌رانی وڵاتان و حکومه‌ته‌کان له کاتی سه‌ردانیان بۆ وڵاتی خانه‌خوێ به‌یه‌کسانی، ئه‌پارتمانێکی دوو ژوری نوستن و ئۆتۆمۆبیلێك و شۆفێرێکیان بۆ ته‌رخان بکرێت.
به ناوباگترین په‌یڕه‌وی کردنی سیسته‌می ئهلف و بێ له کۆنفرانسی ئاخنی ئه‌ڵمانیا بوو له ساڵی 1818 دا، ئه‌م کۆنفرانسه که له لایه‌ن هاوپه‌یمانان دژ به بزوتنه‌وه و شۆڕشی دیموکراتی له ئه‌وروپا پێك هێنرا و ناسرا به (هاوپه‌یمانی پیرۆز)، نه‌مسا، پرۆس، روسیا، به‌ریتانیای مه‌زن و فه‌ره‌نسا به‌شداریان تیا کرد، له‌م کۆنفرانسه‌دا سه‌رانی وڵاته به‌شداربووه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕیکه‌وتن که به سیسته‌می ئهلف و بێی ناوی وڵاتانیان ئیمزایان بخه‌نه سه‌ر ڕێکه‌وتن نامه‌که.
له کۆچی دوایی کایزه‌ری ژاپۆن دا، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆج بوش بڕیاری دا له پرسه‌ی ناوبراودا به‌شداری بکات.ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی بوو بۆ ژاپۆن.به پێی پرۆتۆکۆڵه‌کان ده‌بوایه کورسیه‌کان به پێی ده‌ست به‌کار بونی سه‌رانی وڵاتان ڕێك بخرێن.سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ماوه‌یه‌کی کورت بوو ده‌ست به‌کار بو، بۆیه ئه‌م سیسته‌مه کورسی جۆرج بوشی ده‌برده دوا ڕیزی ئاماده‌بوان.ناچار ژاپۆنیه‌کان بڕیاریان دا که مه‌راسیمی کۆچی هێرۆیتۆ بگۆڕن بۆ ئاهه‌نگێك ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌و کایزهره، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش کورسیه‌کان بۆ سه‌رانی وڵاتان به پێی ئه‌وه ڕێکخران که کایزه‌ر هیرۆیتۆ بۆیه‌که‌م جار سه‌ری له کام وڵاته داوه.ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که جۆرج بۆش لهناوهنداو له ڕیزی یه‌که‌می کورسیه‌کان دا جێگیر ببێت.ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ڕیزی دواوه دانه‌نرێت و له هه‌مان کاتدابنهماکانی یه‌کسانی گه‌لان پێشێل نه‌کرێت.بێگومان ئه‌مه جۆره حیله‌یه‌کی دبلۆماسی له جۆری حیله شه‌رعیه‌کان بوو.
به‌شی 1- سهرههڵدانیدبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌م
به‌شی2- گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه
به‌شی3- ته‌نگژه کان و داهاتوی دبلۆماسی لوتکه
به‌شی 4- پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی
به‌شی5- ڕێز‌و سوکایه‌تی پێکردنی دبلۆماسی
سه‌رچاوه‌کان
- Wiki Leaks docs reveal U.S.diplomats insulting world leaders, Liz Goodwin
- The Anatomy of Summitry, Ball, George W.
- summit Diplomacy Coming of Age, Jan Melissen
- The body language of diplomatic handshakes
- Developments in Protocol , Professor Erik Goldstein
- The Handshake, Kevin Andrew
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
