ئەو پاشایەی ویستی پێکەنین قەدەغەبکات ... نەهرۆ - ئەڵمانیا

 لە ووڵاتێکی دوور زۆر دوور پاشایەکی ستەم کار هەبوو، پتێکی گەورەی لەژورەکەی دانابووپەرۆیەکی رەشی دابوو بەسەریداووەک ئەیگێرنەوە دووباڵی زەبەلاحی هەبووەودەمووچاوێکی شێوە هەژدیهاشی هەبووە، خەڵکی زۆر لێی بێزاربوون وزۆر لێی بێتاقەت بوون، ، هەموو رۆژێ دارودەستەکەی هەواڵی ووڵآتیان بۆدەهێناوو ئەویش دوای ئەوەی دەچووەلای بتەکەی ژورەکەی ودواجاش دوای سەرخەوێک بریارێکی دژی میلەت دەرئەکرد، کاتێکیش پرسیاری دەکرد لەبارەی ئەوەی کەخەڵکی چۆن باسی ئەکەن وئایا خۆشیان ئەوێ یان نا هەموو کات پێیان ئەووت بێگوومان، ئەوان هەمووکات ئامادەن لەبری تۆ بەرەو مەرگ بچن، رۆژێ لەرۆژان بریار ئەدات چی تر گۆ لەدارودەستەکەی نەگرێ بەڵکو بۆخۆی بچێتە ناوو خەڵکی وبەگۆی خۆی گۆبیستی خەڵک بێت تابزانێ چ باسە لە مەملەکەتەکەیدا، ، زۆری پێ ئەڵێن نابێ و ناکرێ بەڵام ئەو هەر سورئەبێ لەسەر بریارەکەی خۆی، ، رۆژێ جلی شوانێک ئەکاتە بەروو بەرەو ناوو خەڵکی بەرێ ئەکەوێ، ماوەیەک ئەروات ئەگات بە کۆمەڵێ خەڵک دانیشتوون و هیچ کارێ ناکەن ، لێیان ئەپرسێ چکارەن بۆ وا دانیشتوون، ، ئەوانیش ئەڵێن کاتی خۆی ئێمەجوتیاربووین، گوایە ووڵات پێویستی بەزەوی کشتوکاڵی هەیە بۆبەرەنگاربونەوەی دوژمن، بۆیە بە بریارێکی پاشا زەویەکامان لێسەنراوەتەوەوئێستاش ئاوها بێکارین، بەجێیان ئەهێڵێ وبەردەوام ئەبێ لەرۆیشتن، ، ئەگات بە کۆمەڵێکی تر تەنها بەدەوری خۆیاندا ئەسورێنەوە و هیچی تر ناکەن لێیان ئەپرسێ بۆ وادەکەن ئەوانیش ئەڵێن ئێمەرۆشنبیروزانایانی ئەم ووڵاتەین، گوایە نوسین وخوێندنەوە ووڵاتەکەمان دوائەخات وپلانی دووژمنانە بۆیە بەبریارێکی پاشا خوێندنەوەو نوسین قەدەغەکرا لەورۆژەوەش تەنها بەدەوری خۆماندا ئەسورێنەوە، لەوێش ئەروات وبەکۆمەڵێ مناڵ ئەگات کە یاری بە خۆڵ دەکەن لێیان نزیکەبێتەوەو ئەپرسێ کوا یاریەکانتان، بۆ بەخۆڵ یاری دەکەن ئەوانش ئەڵێن، گوایە یاریەکانمان زەرەری هەبووە بۆ ئاسایشی ووڵات ئابوری ووڵاتی بێ هێز کردووە بۆیە قەدەغەکراوە لێمان، لەوێش ئەروات ئەگات بەکۆمەڵێ خەڵك ئەبینێ کۆبونەتەوەو قاقا پێئەکەنن زیاتر ئەرواتە پێشەوە ئەبینێ، ، سوڵکەرێک خۆی کردوە بەپاشاو پارچەپەرۆیەکی رەشی داوتە سەرخۆیاو هاور دەکات وبەجولەی کۆمێدیانە هەڵئەبەزێتەوەودێت وئەروات وئەڵێ
منم پاشای ئەم ووڵاتە منم مەزنترین مرۆڤ تکاتان لێدەکەم باوەرم پێبکەن، ، ئێمە خانەوادەیەکی پیرۆزین رەچەڵەکی ئێمە رەسەنن، باوباپیرانی من سەدان ساڵە پاشان وسوێند دەخۆم بۆ سەدان ساڵیتریش هەر پاشا دەبین، ، دەبێ چاوتان دابخەن وبروامان پێبکەن، من هەموو ڕۆژێ مەزنتر دەبم منم پاشای ووڵات،  خەڵكی تائەتوانن چەپڵەی بۆ لێئەدەن وقاقا پێئەکەنن، ، پاشا هیچ ناڵێ ئەگەرێتەوە بۆ کۆشکەکەی خۆی وئەخەوێ لە گەڵ خەوتنی پاشا ووڵات هەموو ئەخەوێ، ، ، ، ، ، بۆ سبەی لە مەملەکەت دەنگۆ بەرز دەبێتەوە کە گوایە یاسای نوێ دەرکراوە لەلایەن پاشاوا.
١/پێکەنین قەدەغەکراوە بەهەموو جۆرەکانی یەوە بەتایبەتی بە قاقا
٢/ سواڵکەر بەهیچ جۆرێک نابێ پەرۆی رەش بدات بەسەریداو، جولەی کۆمیدی بکات، باشتر وایە لەبەردەرگای مەملەکەت بوەستێ ویەکێکی تر پارەی بۆ کۆکاتەوە
٣/ شانۆ قەدەغەکراوە چونکە زانراوە پلانی دوژمنانەو ئاسایشی نەتەوایەتیش ئەکاتە مەترسی یەوە.
هەرکەسێ سەر پێچی بکات رووبەروی دادگا ئەبێتەوەویانیش بێ دادگا ئەینێرن بۆ گەشت و گوزار
 ئیمزا
پاشای هەتاهەتایی
خەڵکی بۆ ماوەیەکی دورو درێژ پێنەکەنین بەڵام رۆژێ لە رۆژان هەموو خەڵکی بەیەک جار دایان لەقاقای پێکەنین ولە ورۆژەدا بۆ یەکەم جار لەو مەملەکەتادا بینویانە کە کۆتری سپی بەئاسمانی ووڵاتەکەیاندا هەڵفرێ و
بەنەغمەی کەمانەکانیش سەما بکەن...
نەهرۆ/ئەڵمانیا‎
‎03.‎Jan.‎2011

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.