ڕه‌خنه‌تڕێن ... دڵشاد تاقانه‌

ڕه‌خنه‌ کاردانه‌وه‌ی کارێکی هه‌ڵه‌ یابۆچوونێکی چه‌وته‌، پێناوه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌‌ی . ئه‌و وشه‌ و ڕسته‌ گوتراو نوسراوانه‌یه‌ که‌لێن و قوژبنی که‌م و کوڕیه‌کان پڕده‌کاته‌وه‌ یا ده‌رده‌خا ‌خاڵی لاواز به‌هێزده‌کا پۆلێنیان ده‌کا . بێگومان مافی هه‌موو تاکێکه‌ ده‌توانێ به‌کاری بهێنێ له‌هه‌ر بوارێکی ژیان به‌ڵام ئامانجی ڕه‌خنه‌که‌چی بێ ؟ پارسه‌نگی نرخی ڕه‌خنه‌ و ڕه‌خنه‌گره‌که‌ هاوکێشه‌ ده‌کا . ڕاده‌ و بواری ڕه‌خنه‌کان زۆرن به‌تایبه‌ت کات و شوێن هه‌رده‌م دوو فاکتۆری دیالێکتیکی جه‌مسه‌رین ڕه‌خنه‌ ده‌وروژێنن و به‌ئاکامی ده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێکیان فه‌رامۆش بکرێ ڕه‌خنه‌که‌ش پووچ ده‌بێ . جۆری ڕه‌خنه‌کان .. بنیاتنه‌ر، ڕوخێنه‌ر و بکوژ، ڕه‌خنه‌ی زانستی به‌ڵگه‌دار، فشه‌ ڕه‌خنه‌ی بێ ئارگۆمێنت . ئه‌وجا گه‌ر بپرسین كێ ڕه‌خنه‌گره‌ ؟ هه‌ربابایه‌ ڕه‌خنه‌ ده‌گرێ ! ڕه‌خنه‌ له‌هه‌موو کایه‌کانی ژیاندا چاودێرێکی دادوه‌رانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێکی داده‌وان بیگرێ ... ڕه‌خنه‌ چۆن ده‌گیرێ ؟ بۆچی ده‌گیرێ ؟ له‌ناشیاوی و ناله‌باری، نه‌گونجانی بیر و بیرۆکه‌کان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری له‌چی ؟ کێ ؟ که‌ی ؟ گرینگی ڕه‌خنه‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێ . چۆن ڕه‌خنه‌ مافی ڕه‌خنه‌گره‌ ئه‌وهاش پاکانه‌ یا وه‌ڵامه‌که‌ی مافی ڕه‌خنه‌ لێگیراوه‌که‌یه‌ . ڕه‌خنه‌ و دژه‌ ڕه‌خنه‌ ئه‌وکاته‌ دروست ده‌بێ که‌ ڕه‌خنه‌که‌ قبوڵ نه‌کرێ به‌بێ ئارگۆمێنتی وه‌ڵام هێرش ده‌کرێته‌وه‌،  ترسان له‌ڕه‌خنه‌ سروشتی و ئاساییه‌ هه‌مووان ده‌یانه‌و‌ێ ته‌واو ڕێک بن بۆیه‌ وته‌ و کرداریان ڕێک ده‌خه‌ن یا به‌لانی که‌م وێنه‌یه‌کی گیراوه‌ی نادروست پێشکه‌ش ده‌که‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی که‌م و کوڕیه‌کان . ڕه‌خنه‌ له‌خۆگرتن ئه‌وپه‌ڕی ساده‌یی و گیانی لێبورده‌ییه‌ یا هه‌ست کردنی به‌رپرسیاریه‌تیه‌ . نوکته‌ی ڕه‌خنه‌ییش به‌خاڵه‌یاغێکیان گۆت: هه‌ڤاڵ ڕه‌خنه‌ له‌خۆت بگره‌ . ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ تێگه‌یی چه‌ند جارێک گه‌شکه‌ی له‌ده‌م و چاوی خۆی کرد له‌به‌رخۆیه‌وه‌ ده‌یگۆت : ئم له‌ تۆ .. ئــم له‌ تۆ .. ئـــــــــم له‌ تۆ . کاتێ سیاسه‌تمه‌دارێک له‌وتار خوێنی و به‌ڵێن فرۆشیه‌کانی به‌تایبه‌ت له‌گه‌رمگۆی ناو زۆرینه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌خنه‌ی به‌جێ ی لێ ده‌گیرێ توڕه‌ ده‌بێ ڕه‌خنه‌گر به‌قسه‌ی دکتاتۆرانه‌ داده‌پڵۆسێ ڕه‌خنه‌ پڕۆژه‌ی ڕه‌خنه‌گره‌که‌ به‌چه‌واشه‌یی ڕه‌خنه‌تڕێن ده‌کا. ڕه‌خنه‌بازی خۆهه‌ڵکێش ئه‌وانه‌ن هیچ پلان و پڕۆژه‌یه‌کیان نی یه‌ ده‌م درێژی زۆربڵێ ی هه‌ست به‌که‌می خۆیان ده‌که‌ن له‌توانا و داهێنان، هه‌ندێ جاریش بۆ بێ نرخ کردنی توانست و به‌هره‌ی که‌سه‌ لێوه‌شاوه‌، کادیره‌ لێزان و بێ پشتیوانه‌کان به‌رنامه‌ی توانامه‌نده‌که‌ بێ لێکدانه‌وه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا یا توانست و لێوه‌شاوه‌یی داهێنان گه‌له‌ی لێده‌کرێ پێشنیاره‌کانیان سه‌رکوژانه‌ ڕه‌خنه‌تڕێن ده‌که‌ن .

          دڵشاد تاقانه‌

        This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.