ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان مێژووییه.چونکه یه‌که‌م جاره ڕاچه‌نینی جه‌ماوه‌ری له دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی پێیناوه‌ته مهیدانو ته‌واوی ئه‌زموونی کوردی ڕه‌تئه‌کاته‌وه.ئه‌مڕۆ ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری، حه‌قیقه‌تی هه‌موو ئه‌و شته‌ی له بیست ساڵی ڕابردوودا ئه‌زموونی کوردی بنیاتیناوه، به ده‌نگێکی به‌رز که‌شف‌و ڕیسوائهکات.ئه‌مه خاڵێکی سه‌ره‌کیه‌و وه‌رچه‌رخانێکی بێوێنه‌یه له بواری سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو ئیراده‌ی تاکو کۆی هاوڵاتیانی ئێمه‌دا.
ئه‌گه‌ر چی به‌رزانی‌و تاڵهبانیو گه‌وره به‌رپرسانی تری حزبی‌و حکومی هێشتا دڵی خۆیان به‌وه خۆشئهکهن ڕاپه‌ڕین به خۆپیشاندان ناوبهرنو به هه‌موو تواناوه خه‌ریکی پیلانگێڕانن بۆ ته‌خوین کردنی، وه میدیای نۆکه‌ریش به شوێنیان‌دا خه‌ریکی هه‌ڵچنینی دیواری درۆی شاخداره بۆ ئامانجی له‌که‌دارکردنی ڕاپه‌ڕینی شاره‌کانی کوردستان تا بتوانن زه‌فه‌ری پێببه‌ن، به‌ڵام ڕاپه‌ڕین عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی کوردیان ڕاوهشاندوهو له‌رزی بۆ بڕیون.به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه له‌م 25 بیست‌و پێنج ڕۆژه‌ی ڕاپه‌ڕیندا خه‌وی ئیسراحه‌ت نه‌چۆته چاوی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و ده‌یان کۆبوونه‌وه‌و پێوه‌ندی ئاشکراو نهێنیان ئه‌نجامداوه!
ڕاستیه‌کی هه‌ره ڕوون‌و به‌رچاو که من ئه‌مه‌وێت لێره‌دا بیخه‌مه به‌رده‌می به‌رزانی‌و تاڵهبانیو ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان، ئه‌مه‌یه که، ده‌سبردن بۆ ته‌خوینکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو وه ته‌خوینکردنی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری، یاری کردنه به ئاگر.چونکه په‌روه‌نده‌ی سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو ئابووری‌و حکومهتیو ئیداری‌و هه‌موو شتێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و سه‌رتاپێی پێکهاته‌ی ئه‌زموونی بیست ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌کێتی بۆ جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی کوردستان ڕوون بۆته‌وه‌و ده‌رکه‌وتووه که نزیکایه‌تی نیه له‌گه‌ڵ چاوهڕوانیو خواست‌و ئاواته‌کانی هاوڵاتیاندا، به‌ڵکو له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان بنیاتنراوه‌و هه‌ر بۆیه‌شه خه‌ڵک له‌م ئاسته فراوانه‌دا بۆ ڕاماڵینی ڕاپه‌ڕیون‌و ده‌ستیان داوه‌ته کار‌و هه‌ڵسوڕانی شۆڕشگێڕانه.
په‌روه‌نده‌ی ئه‌م حکومهتو دهسهڵاتو ئه‌زموونه، پێکهاتووه له دزی‌و تاڵان‌و بڕۆی ته‌واوی داهاتی ووڵات له‌لایه‌ن مشتێک سه‌رمایه‌داری خاوه‌ن حزب‌و خاوه‌ن میلیشیاوه.به‌شێکی تری په‌روه‌نده‌یان به‌رگری ئه‌م حزبانه بووه له سه‌رمایه‌دارانی کورد‌و کۆمه‌ڵێک ملیۆنێری دوای ڕاپه‌ڕین که له‌سه‌ر حسابی هه‌ژاری، بێ‌کاری، بێمافیو نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سهرهتاییو ده‌یان گرفتی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه‌وه پێشهاتووه، بریتی بووه له چڕکردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له ده‌ستی ژماره‌یه‌ک سیاسی بێمنهتو پڕچه‌ک به پوولو پاره‌و ئیمکاناتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، وه خه‌ڵکیش موحتاجی مووچه‌و مه‌عاشی به مه‌رجی ئه‌م دوو حزبه عه‌شیره‌ییه کراون.ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ی هه‌ردوو حزبی پارتی‌و یه‌کێتی له‌م بیست ساڵه‌دا که‌وتۆته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان هاتووه که داوه‌ری بکات‌و ههقو حسابی خهڵکوکۆمهڵگا له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو حزبه کوردیه‌دا به ته‌واوی یهکاڵابکاتهوه.
ئه‌مه، واته ههقو حساب کردن له‌گه‌ڵ پارتی‌و یهکێتیو گێڕانه‌وه‌ی ههقو ماف بۆ خاوه‌نی ئه‌سڵی، په‌روه‌نده‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستانه.ئه‌م په‌روه‌نده‌یه جێگای شانازی‌و سه‌رفرازی هه‌موو مرۆڤێکی عه‌داله‌تخوازو ئازدیخوازهو جێگای پشتیوانی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ژێر زه‌بری چه‌پۆکی عه‌سکه‌رتاریه‌تی ئێوه‌و تهخوینو فریوکاریه‌کانی ئێوه‌دا هێشتا نه‌یانتوانیبێت ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌یان تێکه‌ڵ بکه‌ن له‌گه‌ڵ شۆڕشی ناوچه‌ی سلێمانیشدا!
ئه‌م په‌روه‌نده‌یه دره‌نگ یان زوو ئیراده‌ی ته‌واوی خه‌ڵکی شاره‌کانی تری کوردستانی بۆ ڕائهپهڕێو له دادگایه‌کی ئاشکراو عادیلانه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاچهنیودا، هه‌موو ڕاستیه‌کان له‌ژێر په‌رده‌دا دهرئهکێشێو ته‌واوی تاوانبارانی بیست ساڵ له چاوهڕوانیو کێشانی بیست ساڵ جه‌ورو ناعهدالهتیو بێمافیو کوێره‌وه‌ی، ته‌سلیمی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌که‌ن.وه له‌سه‌ر وێرانه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه پڕ گهندهڵیو پڕ ناکۆکی‌و دژه ئینسانیه‌ی ئێوه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌د به‌رانبه‌ر عادیلانهترو پێشکه‌وتووترو شایسته‌تر بۆ خۆیان‌و نه‌وه‌کانیان بنیات ئه‌نێن.
بۆیه باشتره بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و حزبه‌کانی حاکم، ده‌سهه‌ڵگرن له ته‌خوین کردنی شۆڕش.وازبهێنن له پیلانگێڕان له دژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو و ڕابه‌رانیان.مل ڕاکێشن بۆ ئیراده‌ی ڕاپه‌ڕیوی جه‌ماوه‌ری شاره‌کان، هه‌تا په‌روه‌نده‌ی تائێستایان ئه‌ستوور تر نه‌بێت! چونکه خه‌ڵک بڕیاری داوه ئه‌زموونه‌که‌ی ئێوه کۆتایی پێبێنێت.سه‌دای چۆڵی که‌ن ئه‌و کورسیه...میلله‌ت هه‌مووی برسیه! له هه‌موو ماڵێکی ئه‌م کوردستانه‌وه دره‌نگ یان زوو له خۆشخه‌یاڵی ئێستاتان ڕاتان ئه‌چڵه‌کێنێت.
13مارس2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
