دوابه‌دوای تێپه‌ڕاندن‌و په‌سه‌ندکردنی "یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان" له‌لایه‌ن پارله‌مانی کوردستانه‌وه، شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تی‌و سازکردنی زنجیره‌یه‌ک خۆپیشاندانی بێمۆڵه‌ت شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی گرته‌وه‌و خوازیاربوون سه‌رۆکی هه‌رێم ئیمزا له‌سه‌ر یاساکه نه‌کات‌و بیگێڕێته‌وه بۆ پارله‌مان بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌موارکردنه‌وه‌ی. به‌ڵام به‌رزانی هیچ ڕێزێکی بۆ ده‌نگی زوڵاڵی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان‌و خۆپیشاندانی شاره‌کانی کوردستان دانه‌ناو ئیمزای خۆی هاویشته سه‌ر یاساکه‌و دوێنێش له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی کوردستاندا بڵاوکرایه‌وه‌و ئیتر به‌ڕه‌سمی چووه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
سه‌یر زۆرتر له‌وه‌دایه سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاساکه‌و واژۆکه‌ی خۆشی داوه‌و باس له ڕێزگرتن له ده‌نگی زۆرینه ئه‌کات! وه‌کو ئه‌م خه‌ڵکه هۆشیان له‌ده‌ست دابێ‌و نه‌زانن بۆچی هاتوونه‌ته مه‌یدان! ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌رزانی له کاتێکدایه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مڕۆ به‌کرده‌وه ڕژاونه‌ته مه‌یدان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه. زۆرینه‌ی پارله‌مان، ئه‌و زۆرینه‌یه که هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئێستا زۆربه‌یان یاساکه‌ی ڕه‌تئه‌که‌نه‌وه له پرۆسه‌یه‌کی فۆرماڵی‌و فریوکارانه‌دا گوایا ده‌نگیان به‌و پارله‌مانتارانه داوه، لای سه‌رۆکی هه‌رێم شه‌رعیه‌و زۆرینه‌یه، به‌ڵام ده‌نگی ڕه‌سای ناڕه‌زایه‌تی‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی شاره‌کان بۆ یاساکه جێگای هیچ بایه‌خێک نیه! ئه‌مه باشترین هێمایه بۆ ئه‌و ده‌خاڵه‌ته شکڵی‌و فۆرماڵیه‌ی گوایا جه‌ماوه‌ر له ڕێگای ده‌نگدانی به نوێنه‌ره پارله‌مانیه‌کانیه‌وه ئه‌توانێ هه‌مواری بکات. سه‌یری ڕوونکردنه‌وه‌که بکه‌ن؛
"به‌ناوی خوای گه‌وره ومیهره‌بان ده‌مه‌وێ له باره‌ی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه كه تا ئێستا چه‌ندین نامه وداواكاریمان پێگه‌یشتووه وتێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که چه‌ند به‌ند وبڕگه‌یه‌ك چاوخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه ئه‌و یاسایه وه‌كو بۆمان هاتووه یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانه له هه‌رێمی كوردستان نه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپشاندان، ئه‌و یاسایه له نێو هۆڵی په‌رله‌مان گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌باره‌وه كرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگیش په‌سه‌ند كرا، كه له لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه ده‌ركرا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه رێز وئحتیرامی زۆرینه‌مان گرتووه. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ن وكه‌سان و فراكسیۆنێك بیربۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به به‌ند وبڕگه‌یه‌كی یاسای ناوبراو هه‌بێ، ئه‌وه پێویسته ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكه‌ن و ئه‌و بابه‌ته له‌وێ قسه ونیقاشی له‌سه‌ر بكرێ. مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
22/12/2010" هێڵی ته‌ئکید من کێشاومه.
به‌ڵام زنجیره خۆپیشادانه بێمۆڵه‌ته‌کانی شاره‌کانی کوردستان، دوودڵی‌و دڕدۆنگی پارله‌مان‌و سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌رامبه‌ر هاتنه‌مه‌یدانی هاوڵاتیان‌و ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆیان له مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا، ناچاری کردن به ڕوونکردنه‌وه‌و جۆرێک له پاشه‌کشێ له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به داسه‌پاندنی خۆپیشادانی به‌مۆڵه‌ت، کۆمه‌ڵی کوردستانی دابه‌شکرد به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی تازه‌دا، له‌لایه‌ک پارله‌مان‌و حکومه‌ت‌و جووتحزبه‌که‌و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕیزی یه‌کپارچه‌ی خۆپیشاندانی بێمۆڵه‌تی ڕۆشنبیران، نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌وانان‌و ئازادیخوازان‌و خه‌ڵکی نارازی کوردستان، یه‌که‌م بۆ زنجیرکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی‌و دووهه‌م له پێناو به‌رگری له خۆیان‌و له ئامڕازی ده‌ستیان، یانی خۆپیشاندان بۆ ڕێنه‌دان به زه‌وتکردنی هه‌ق‌و مافه‌کانیان. خودی ئه‌م هاوکێشه نوێیه ئاماژه‌ی واقعیه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندان سه‌ره‌ڕای واژۆکردنیشی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه. ئه‌وه که سه‌رۆکی هه‌رێم چۆن هه‌ڵوێستی خۆی له‌گه‌ڵ دۆخی پاشه‌کشه له یاسایه‌کی واژۆکراوی خۆی چۆن ڕاستئه‌کاته‌وه، هێنده‌ی سه‌رکه‌وتنی خۆپیشاندانه بێمۆڵه‌ته‌کان‌و هه‌مواربوونی ئازادی خۆپیشاندان بۆ خه‌لکی کوردستان، هه‌رگیز به‌هادار نیه. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه پیرۆزه‌و نه‌ریتێکی تازه‌شه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی میکانیزمی دراوی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناو به‌رگری کردن له خۆ‌و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ماف‌و ئازادیه‌کانمان.
ئێمه کۆمۆنیسته‌کان له‌سه‌ر هه‌قین کاتێک پێمان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه داگرت که، به‌ر له پارله‌مان‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، خاوه‌نی چینایه‌تیی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌ت دیاریکراوه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری. سیسته‌می دیموکراسی‌و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی جگه له دابینکردنی سه‌ڵاحیه‌تی وه‌کاله‌تی بۆ ده‌خاله‌تی پارله‌مان له سه‌رجه‌می بواره سیاسیه‌کاندا له جیاتی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵکی ووڵات، که‌مترین په‌یوه‌ندی نیه به هه‌قی به‌شداربوونی هاوڵاتیان له مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تدا. جێگای خۆیه‌تی ئه‌م پاراگرافه له باسێکی مه‌نسور حکمه‌ت له‌باره‌ی پارله‌مان‌و سیسته‌می دیموکراسیه‌وه بهێنینه‌وه" له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه به‌سه‌ر ژیانی به‌رهه‌مهێنان و كۆمه‌ڵایه‌تی دا‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی ئایدیۆلۆژێكی كۆمه‌ڵگا وخۆهۆشیاری خه‌ڵك، خاوه‌نی چینایه‌تی ده‌وڵه‌ت پێشتر دیاریكراوه. به‌ر له هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان هێزی چه‌كداری سه‌ركوتگه‌ری بۆرژوایی بۆ پارێزگاری قه‌هراوی له‌م ده‌سه‌ڵات ده‌وڵه‌ته هه‌یه و رێكخراوه. یاسا‌وحقوقه جه‌زاییه‌كان، به نووسراو نه‌نووسراوه‌وه، بۆ پارێزگاری له‌ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی و پیرۆز ڕاگرتنی ته‌صویری بۆرژوا له‌كۆمه‌ڵَگا، هه‌روه‌ها دادگا و زیندانه‌كانیش بۆده‌سته‌به‌ركردنی جێبه‌جێ بوونیان له ئارادان... هه‌ڵبژاردن ئه‌وه دیاری ده‌كات كه كام ره‌وت و حیزب و كۆمه‌ڵه ئه‌فراد، به كام به‌رچاو ڕۆشنی به‌رنامه‌یی و شێوكاریه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیسته‌مه و دیاریكردنی ئه‌وله‌ویه‌ته ته‌نفیزیه‌كانی بۆ ده‌وره‌یه‌ك له ئه‌ستۆده‌گرن. هۆیه‌كه ئه‌مه‌یه كه ده‌نگده‌ر، به‌ر له هه‌مووان جه‌ماوه‌ری فراوانی خودی چینی كرێكار، ته‌صویرێكی واقعی تر‌و بێ ته‌وه‌هوم تری هه‌یه سه‌باره‌ت به‌جێگاوڕێگای هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان له‌ژیانی خۆیاندا. ده‌زانن كه هه‌ڵبژاردن وه‌سیله‌ی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی نییه له كۆمه‌ڵگادا، ده‌زانن كه خاوه‌نی چینایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییه‌وه دیاری ناكرێت، ده‌زانن كه لانی زۆری چاوه‌ڕوانی له‌په‌رله‌مان بریتی یه له كۆمه‌ككردن به مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵه ڕیفۆرمێكی دیاریكراو، ده‌زانن كه هه‌ڵبژاردن بۆ بوون و نه‌بوونی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌شی ئه‌وان له ئیمكاناتی كۆمه‌ڵگای ئێستا له‌ده‌وره‌ی داهاتوودا هه‌ندێ كه‌م و زیادبكات، ده‌زانن كه ئاكامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كه‌م تا زۆر وه‌فادارانه‌ی هێزو هاوسه‌نگییه‌ك ده‌بێ كه ئێستا، له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و دیموكراسیدا، له‌ناو چینه‌كاندا به‌رقه‌راره. "(له باسی په‌یوه‌ند به دیموکراسی‌و سیسته‌می پارله‌مانی).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌زموونی دیموکراسی‌و حکومه‌تی پارله‌مانی له کوردستان مێژوویه‌کی کورت‌و ڕه‌گ‌و ڕیشه‌یه‌کی گه‌لێک لاواز‌و ڕووت‌و ڕه‌جاڵی هه‌یه، وه خه‌ڵکی کوردستان تاقیکردنه‌وه‌ی تاڵ‌و گرانبه‌هایان له‌پای ئه‌م پارله‌مان‌و پرۆسێسی دیموکراسیه‌دا پشتی سه‌ر ناوه‌و دیارترینیان دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌موو شتێک بوو له‌سه‌ر بنه‌مای "فیتی فیفتی" هه‌ژده ساڵ به‌ر له ئێستا، که دواتر سه‌ری کێشایه جه‌نگی ناوخۆ‌و کاره‌ساتی گه‌وره‌ی ده‌سکردی هێزه کوردیه خۆماڵیه‌کانی لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام وانه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی وه‌های فێری ئه‌م خه‌ڵکه‌و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه کردووه، ئه‌سته‌مه هیچ بانگه‌شه‌و فریوکاریه‌ک بتوانێت بیریانی بباته‌وه! گۆشه‌یه‌کی جوان‌و پرشنگداری ئه‌و وانه‌یه ئازادی خۆپیشاندان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بووه. هه‌ر کات‌و ساتێک هاوڵاتی هه‌ستی کردبێت مه‌ترسیه‌ک هه‌یه‌و هێرشێک بۆ سه‌ر ئازادیه‌کانی، بۆ پایماڵکردنی ماف‌و هه‌ق‌و ئاره‌زووه‌کانی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌ئارادایه، ته‌نها ئامڕازێک، ته‌نها ئومێد‌و پاڵپشتێک که ده‌ست‌وبرد له‌به‌رده‌ستیدا بووبێت ڕێکخستنی خۆپیشاندان‌و سازکردنی میتینگ‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی بووه!
خۆپیشاندان میکانیزمێکی زیندوو وه پڕبایه‌خی کۆمه‌ڵگاو هاوڵاتیانه بۆ به‌رگری له خۆیان، له مافه‌کانیان وه بۆ به‌دیهێنانی ته‌نانه‌ت چاکسازی‌و ڕیفۆرمه‌کانیش. خۆپیشاندان ئێستا ئیتر پره‌نسیپێکی پڕبایه‌خ‌و موعته‌به‌ره بۆ خه‌ڵکی کوردستان‌و ده‌ورانی به‌رووش خۆپیشاندانه‌کان سیمبۆلی ده‌خاله‌تی هاوڵاتیان بوو بۆ به‌دیهێنانی خواستی ئاوی خواردنه‌وه‌و کاره‌باو خزمه‌تگوزاریه‌کانی تریش. بۆیه ئه‌سته‌م‌و زه‌حمه‌ته سنوور بۆ دانانی یان له‌که‌دار کردنی.
چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی ده‌ستته‌نگ‌و توێژه ڕه‌نجکێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیش، به وێنه‌ی هاوچینه‌کانیان له جیهاندا، هوشیارانه درکیان به‌و ڕاستیه کردووه که دیموکراسی‌و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی، هیچ ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌یی له کۆمه‌ڵگاو له هێزهاوسه‌نگی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و باڵاده‌ستیی ئابووری چینه داراکانی کوردستان‌و باڵانسی هێزه سیاسیه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان پێشناهێنێت. نه‌ک هه‌ر له کوردستان، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له هیچ سووچێکی جیهانی ئه‌مڕۆشدا، به‌رپاکردنی پرۆسێسی دیموکراسی‌و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانه‌کان، ڕێگای نه‌ک هه‌ر نه‌کردۆته‌وه بۆ به‌شداری‌و ده‌خاڵه‌تی هاوڵاتیان له چاره‌نووسی سیاسی خۆیان‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یان‌و ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵکو له واقعدا خودی پارله‌مان‌و سیسته‌می دیموکراسی به‌رده‌وام ئه‌م هه‌ق‌و مافی به‌شداری‌و ده‌خاڵه‌ته‌ی هاوڵاتیان زه‌وت ئه‌کاو سووڕ له دوای سووڕ ئه‌یدات به که‌سانی تر. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که پێی ئه‌ڵێن دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی یاخود دیموکراسی وه‌کاله‌تی! ئه‌م نوێنه‌ر یان ئه‌م وه‌کیلانه که‌سانێکن که هه‌ر چوار ساڵ جارێک، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا وادانێین که دیموکراسیان تێدا به‌رقه‌راره سه‌ڵاحیه‌تی ده‌خاڵه‌تکردن له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگادا به نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی خه‌ڵک وه‌رئه‌گرن. له هه‌ر کام له‌و ده‌ورانه‌دا ئیتر هاوڵاتی بچوکترین ئیمکانی ده‌خاڵتکردنی له کۆمه‌ڵگاکه‌یدا نیه.
بێگومان میکانیزمی دیکه هه‌یه له کۆمه‌ڵدا که هاوڵاتیان ئه‌توانن له ڕێگایه‌وه به‌شداری‌و ده‌خاڵه‌تی جددی‌و کاریگه‌ر بکه‌ن له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگادا. خۆپیشاندان، هه‌ڵچوون، ڕاپه‌ڕین‌و به‌رپاکردنی شۆڕش له‌و میکانیزمانه‌ن که جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی ووڵاتێک ئه‌توانن له ڕێگایانه‌وه ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆو ئازادانه‌ی خۆیان بێننه‌مه‌یدان‌و ده‌سبه‌رن بۆ گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تیی له کۆمه‌ڵدا به قازانجی چینه ژێرده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵ. نزمترین ئاستی ده‌خاڵه‌تی هاولاتیان خۆپیشاندان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه بۆ خواستێک، بۆ به‌رگری له هه‌ق‌و مافێکی هاوڵاتیان...تد، به‌رپاکردنی شۆڕش به‌رزترین ئاستی ده‌خاڵه‌تی ڕێکخراوو به‌رنامه‌ڕێژی کراوی ده‌خاڵه‌تی خه‌ڵکی وولاته بۆ گۆڕینی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڵام ڕاکێشانی خه‌ڵکی بۆ نێو پرۆسه‌که مانۆڕێکی سیاسی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی دیموکراسیانه‌و پارله‌مانیه بۆ وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی یاسایی‌و هه‌قی سه‌لاحیه‌تی ده‌خاله‌تی سیاسی له‌جیاتی هاوڵاتیان. پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی له باشترین‌و جوانترین باریدا، ئارایشدانه‌وه‌ی شێوازی حوکمڕانی‌و ئیداریی ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژواییه له‌ژێر ناوی ده‌ستاو ده‌ست پێکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کاندا له‌نێوان هێزه سیاسیه‌کانی ئاماده‌ی مه‌یدانه‌که خۆیان. وه بانگه‌شه‌ی ڕه‌ها بۆ کۆمه‌ڵێکی زۆر دروشم‌و به‌ڵێنی بریقه‌دارو فریوکارانه گوایا بۆ ئامانجی پێکهێنانی چاکسازی‌و ڕیفۆرم له ئاستی خزمه‌تگوزاری‌و بژێوی‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و فه‌رهه‌نگی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا. چاکسازی‌و ڕیفۆرمێک که ئه‌گه‌ر بێت‌و جه‌ماوه‌ری ده‌ستته‌نگ‌و ناڕازی بۆی نه‌ڕژێنه مه‌یدان‌و خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و ڕێپێوانی بۆ سازنه‌ده‌ن‌و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌ت‌و پارله‌مانیشی بۆ نه‌گرن، هه‌رگیز به خۆشی خۆیان بۆیان ئه‌نجام ناده‌ن.
له نێو میدیا‌و وه‌شاندنی بۆرژوایی کوردی‌دا باسی هاتنه‌کایه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی کارای پارله‌مانی ئه‌کرێت، به‌ڵام داستانی یاسای خۆپیشاندان سه‌لماندی پارله‌مانی کوردستان به‌شێوه‌ی ڕه‌ها به‌ده‌ستی جیناحی ڕاستی بۆرژوازیه‌وه‌یه‌و ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ش وا باسی ده‌کرێت، له پارتی‌و یه‌کێتی ڕاستڕه‌وترو کۆنه‌پارێزترن. گۆڕان، ئیسلامیه‌کان‌و جارجاره‌ش لقه‌کانی زه‌حمه‌تکێشان، ئۆپۆزیسیۆن ئه‌مانه پێکیانهێناوه!
30-12-2010
+0031681484938
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
