ئازادی مافی هه‌موو هاۆڵاتییه‌كه به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئه‌یه‌وێ داگیری بكات‌و به ئاره‌زوی خۆیان وه‌ك پاره‌و پله بیبه‌خشن دیاره تاسه‌ر ناتوانن ئه‌و شێوه ره‌فتاره بكه‌ن ’ سه‌دام حوسه‌ین بۆ ماوه‌ی (35) ساڵ توانی هه‌موو ئازادێیه‌كانی مرۆڤ به‌ند بكات‌و تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانیشی به‌ند كردوو به ئاشكرا‌و نهینی له‌سه‌ر ئازادییه‌كان هه‌موو شێوه‌یه‌كی درندانه‌ی به‌كار هێنا به‌ڵام كۆتایی به‌خۆی هاتو مرۆڤه ئازاده‌كان هه‌ر مانه‌وه ’ كه‌وا ئیستاش هه‌ندێك له‌بیرو بۆچونه‌كانی سه‌دام ریچكه‌ی گیراوه‌ته به‌ر به‌ڵام به شێوازێكی نوێ، له‌م هه‌رێمه‌ی كه تا ئێستاكه خۆی ئازاد نییه‌و هه‌ره‌شه‌ی جۆراو جۆری له‌سه‌ردایه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌نها دڵسۆزی ئه‌م هه‌رێمه هاۆڵاتی كورده نه‌ك كوردستانی، ده‌سه‌ڵاتێك به‌نیازی حوكومه‌تو حوكمرانی بێ چۆن رێگر ئه‌بی له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه به‌خه‌باتی ئه‌وان ئه‌م نیمچه ئازادییه هاتۆته به‌رهه‌مو زیاتر به‌رهه‌مه‌كه‌شی بۆ ده‌سه‌ڵاتو خیزان‌و خزم‌و كه‌سه‌كاری ده‌سه‌ڵات زیاتره نه‌ك هاووڵاتی بێ ده‌سه‌ڵات، هه‌رێمیك ئازاد نه‌بێ ریگر بێ له ئازادی هاووڵاتی چۆن چاوه‌روانی ئه‌وه ئه‌كات له‌پاشه رۆژدا كه پێویستی به هاووڵاتیان ئه‌بی بۆ به‌رگری كردن له‌هه‌موو رۆداوه‌كانی ئه‌م ئیراقه پر جه‌نجاڵه‌ی بێ سه‌رو به‌ره، ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئه‌وه باش بزانی خۆپێشاندان‌و ناره‌زایی لای مرۆڤ له‌پێشدا له ناخه‌وه دروست ده‌بی و پاشان دێته سه‌ر جاده ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جاده‌ش ڕێگری هه‌بێ ئه‌وه له پاشه رۆژدا ده‌بێته پاشاگه‌ردانیو وڵات به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ویران ده‌بێ چونكه هاوڵاتی هیچی نامێنی و ته‌ختو ته‌لاری پاشا‌كان ویران ئه‌كه‌ن، حوكمی (35) ساڵه‌ی به‌عس ئه‌وه‌ی ده‌رخست هه‌موو شته به‌ندكراوه‌كان لای هاووڵاتی بووه رق‌و كینه‌یه‌كی ئاگردار نزیكه‌كانی ئه‌وده‌سه‌ڵاته پیش دژه‌كان به‌لاماری هه‌موو شتێكیان دا، ده‌بێ ئه‌وراستیه له‌به‌ر چاۆ بگیرێ (ساعه سفر) دوور‌و نزیكی بۆ نییه، رێگرتن له هه‌موو شتێك ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبی لێئه‌كه‌وێته‌وه هیچ هێزێكیش به‌ره‌نگاری توره‌بونی جه‌ماری نییه، ئه‌من له خودای ده‌پاریمه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی جه‌ماوه‌ر زیز ده‌كه‌ن ره‌حم به‌مالَِو منداڵانی خۆیان بكه‌ن وه‌كی رژیمه‌كه‌ی پێش‌و یان به‌سه‌ر نه‌یات ئه‌گه‌ر میله‌تیان گه‌ره‌ك نه‌بی، وه ئیمام سه‌رگه‌ردان ده‌بن، ئه‌ونیمچه ئازادییه‌ی كوردستان مه‌شێوینن به یاسای توند ر ه‌وانه دیكتاتوره‌كانیش وا درۆست بون‌و به‌به‌رچاوی هه‌موومان به‌و شێوه‌یه له چاڵنراو، ئه‌م میله‌ته هه‌وای ئازادی هه‌لمژیوه‌و جاره‌كی دی له‌ده‌ستی خۆی نادات ئه‌گه‌ر هه‌زارانی تریش له مرۆڤه‌كان له‌ناو بچن،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
