كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌موو كاتێك بۆ ماڵ ئاوایی له‌كۆتایی ساڵێك وپێشوازی ساڵێكی نۆێ ئاهه‌نگ ده‌گێرن، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌ده‌رنین له‌گێرانی ئاهه‌نگی كۆتایی ساڵ و پێشوازی سه‌ری ساڵی نوێ، هه‌رچین وتوێژێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م بۆنه یه كه‌ساڵێك ده‌چێته سه‌ر ته‌مه‌نی چه‌ق به‌ستوومان. ئه‌گه‌رسه‌یری ژیانی رۆژانه‌ی زۆر به‌ی زۆری تاكی كوردی بكه‌ین ده‌بینین وه‌ك كاسێتێكی ڤیدۆیی وایه ده‌چیته‌وه سه‌ره‌تاوكۆتایی هه‌رهه‌مان فلیمه لێده‌درێته‌وه‌رۆژانه. ره‌نگه لای هه‌ندێك كه‌س كه‌كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌من ژیانی رۆژانه‌یات جیاواز بێت له‌ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی تر ئه‌ویش به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه. ساڵی 2010 مان تێپه‌ران كۆمه‌ڵێك ئاواتی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نه‌هاته‌دی. هه‌رله‌جێبه‌جێ كردنی بریاری 140 بۆ داواكاریه‌كانی خه‌ڵك. ئه‌گه‌ر له‌كه‌سێكی شۆفێری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار بپرسیت ئاواتت چی بوو له‌ساڵی 2010 ونه‌هاته‌دی ده‌ڵێت به‌دووساید كردنی رێگای نێوان ده‌ربه‌ندیخان كه‌لاربوو به‌ڵام نه‌هاته‌دی. من ناڵێم ته‌نها شۆفێری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار ئه‌و ئاواته‌یان نه‌هاته‌دی هه‌موو ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه له‌نێوان شاره‌كاندا هاتوو چۆ ده‌كه‌ن ئه‌و ئاواته‌یان هه‌یه كه رێگا كانیان بۆ بكرێته دوو ساید له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی خۆیانوهاوڵاتیان. گه‌رله كه‌سێكی شاری سلێمانی بپرسیت ئاواتی ساڵی 2010 چیی بوو نه‌هاته‌دی ره‌نگه‌بڵَێت نه‌خۆشخانه 400 قه‌ڵه‌وێرێكه بێت یان قیرتاوكردنه‌وه‌ی جاده‌كه‌ی مه‌لیك محمود بێت یان كۆنترۆڵكردنی بازاربێت. ره‌نگه هه‌موومان سه‌یری ئه‌وه‌مان كردبێت كه‌له‌بۆنه‌وئاهه‌نگه‌كاندا هه‌موومان له‌ناو ماڵ و منداڵی خۆمان‌داین وبه‌شادیه‌وه پێشوازی له‌بۆنه‌كان ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ناتوانن وه‌ك پێویست له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی خۆیاندا شادی به‌رنه سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆیه، وازیان له‌هه‌موو بۆنه خۆشه‌كان هێناوه ژیانی خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ پاراستنوو رێكخستی كاروباری هاوڵاتیان له‌هه‌مووبۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا. به‌ڵام ئایه ئه‌وانیش له‌ساڵی 2010 ئاواته‌كانیان هاته‌دی مووچه‌كانیان وه‌ك پۆلیس و ئاسایشی حوكمه‌تی فیداڵ ئه‌ژمار ده‌كرێن یان بوونه‌ته خۆراكی یاساوپه‌پێی یاسا ناتوانن داوای مافه‌كانیان بكه‌ن ده‌بێت خه‌ڵك دوابكات مافه‌كانیا بۆ بگه‌رێته‌وه. گه‌ر له‌دایكێكی جه‌رگ سووتاو بپرسین ئاواته‌كانت له‌م ساڵدا هاته‌دی ده‌ڵێت كام ئاواته‌م ئه‌وه‌ی كه‌كوره‌كه‌م له‌شه‌ری ناوخۆوه دیارنیه‌و تائێستا نه‌گه‌راوه‌ته‌وه یان ئاواتی سگ هه‌ڵگوشینم من ئاواتم ئه‌وه‌بوو كوره‌كه‌م له‌گه‌ڵمابوایه‌و به‌ده‌ستوو مه‌چه‌كی خۆی بژێوی بۆ په‌یداده‌كردم نه‌ك بۆ كارێك رۆیشت تائێستا بێناونیشانه‌و منیشی له‌م كڵۆ لیه‌به‌ته‌نها جێهێشت بۆ مه‌ینه‌تی ژیان هه‌ررۆژه له‌ده‌گای یه‌كێك ده‌ده‌م بۆ بژێوی رۆژانه‌م. پیاوانی به‌ته‌مه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئێمه كه‌لتورێكی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ن پێویسته به‌رگریان لێبكرێت و بپارێزرێن له‌سه‌رماو گه‌رما نه‌ك تاده‌مرن ده‌بێت راكه‌ن به‌دوای كاركردندا مرۆڤ ته‌نها بۆ كارركردن نه‌هاتۆته ژیانه‌وه تامردن پێویسته له‌خێرو خۆشی ژیان بێبه‌ش نه‌كرێت به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌می جیهانگیریه‌دا. ئاواته‌كان له‌ساڵی 2010 زۆر بوون نه‌هاتنه‌دی به‌ڵام جۆریان هه‌بوو ره‌نگه هه‌موومان كه‌سێكمان یاخود ناسیاوێكمان هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتداربێت گه‌رلێی بپرسیت ئاواته‌كانی ئه‌م ساڵی 2010 چیی بوو كه‌نه‌هاته‌دی و جیاوازی بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ئه‌و ئاواته‌كانی ئه‌وه‌بووه كه كۆشكێكی گه‌وره‌تری بكریایه یاخود مۆنیكایه‌كی فوولتری بكریایه یاخود سه‌فه‌رێكی زیاتری بكردایه یاپۆسته‌كه‌ی به‌رزتر بوایه.. هتد. من ناڵێم باهه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌یه‌كسانی بژین (سۆشیالیزم) په‌یره‌كه‌ین هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئاواتی چه‌ندین ساڵه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بوو. به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وت كه‌ته‌نها دروشمی بریقه‌داربوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌چاو بكرێت مافه‌كه‌ده‌بێت بۆ هه‌مووانبێت كۆمه‌ڵك كه‌س داگیری نه‌كه‌ن هه‌ربۆ خۆیان وبه‌هاوڵاتی ره‌وانه‌بینن. بۆ ده‌بێت كه‌سێك له‌م سه‌رده‌می جیهانگیرو ئازادیه‌دا بگه‌رێت به‌دوای بژێوی رۆژێكی خێزانه‌كه‌یداو چه‌نده‌سانێكیش بگه‌رێن به‌دوای بلیتی فرۆكه‌ی سیاحیدا كه‌ده‌ڵێن (زۆری له‌به‌رهه‌م هێنانوو نارێكی له‌دابه‌ش كردن‌دا) له‌خۆمان رووی داوه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
