چه‌مکی ده‌وڵه‌ت له لای ڕۆسۆ „1712 – 1778“ وه‌ک ماشینێکی پارێزگاریی ئاڵۆزی ئه‌قڵ وه‌هایه، که گۆڕدراوه به شتێکی نائه‌قڵانیی، له‌کاتێکدا شایسته‌ی شتێکی باشتره.له گۆڕاندا ڕۆسۆ هه‌موو جۆره تووندوتیژیی و خوێنڕشتنێک ڕه‌تده‌کاته‌وه.ڕۆسۆ به یه‌کێک له که‌ڕاکته‌ره به‌هێزه‌کانی ڕوودانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا ده‌ژمێردرێ.خودی ناپۆلیۆن ده‌یگووت: باشتر بوو ئه‌م پیاوه هه‌ر نه‌ژیابایه.له‌پاڵ ڕۆسۆدا ڤۆڵتێر و کتێبه‌کانی کاریگه‌رێتییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر جوڵه‌ی ڕوودانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا هه‌بوو.گرێبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ڕۆسۆ به‌رله شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا شه‌قامه‌کانی پاریس و شاره گه‌وره‌کانی فه‌ڕه‌نسای به کۆمێنتار له‌سه‌ری هه‌ژاندبوو.پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئاخۆ ئه‌گه‌ر ڕۆسۆ فریای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا بکه‌وتایه چیی به‌رانبه‌ر کووشتنی ئه‌و هه‌موو زانایانه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌گووت؟ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمانی منه، بریتییه له‌وه‌ی، که له‌مپه‌ڕی نووسه‌ری کورده‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕووناک‌بیری له ئێستادا وێردی سه‌ر زمان و نووسیینیان شۆڕشی ١٧٨٩ی فه‌ڕه‌نسایه، ئه‌م نووسه‌ر و ڕووناکبیرانه خوێندنه‌وه‌یان بۆ هه‌موو تووڕه‌بوونه‌کانی تاکی فه‌ڕه‌نسا هه‌یه، ته‌نها بۆ ئه‌و زیانانه نه‌بێت، که نه‌ک له فه‌ڕه‌نسایانداوه، به‌ڵکوو زیانیان به هه‌موو مرۆڤایه‌تیی و جیهان گه‌یاندووه.ئه‌و گوایه شۆڕشگێڕانه‌ی، که سه‌ری ئه‌و بیست و نۆ زانایه‌ی فه‌ڕه‌نسایان په‌ڕاند جه‌للاد بوون نه‌ک شۆڕشگێڕ.مرۆڤی شۆڕشگێڕ خاوه‌نی تێگه‌یشتن و مۆڕاڵه، نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه، شۆڕشگێڕ شۆڕش به‌رهه‌مدێنێت نه‌ک شۆڕش وا ته‌ماشابکرێت، که له هه‌لومه‌رجێکی هه‌سته‌کییدا دروستده‌بێت.هه‌موو شۆڕشێک خاوه‌نی پێشینه‌ی خۆیه‌تی، هیچ شۆڕشێک له خۆڕا و بێ هیچ فاکتۆرێک ڕوونادات.ڕۆسۆ و ڤۆڵتێر دوو فاکتۆری گه‌وره‌ی ڕاستیی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسان.
به‌رله 17.02.2011 میدیای گۆڕان داوای له گه‌نجان ده‌کرد، ڕه‌حم به هیچ که‌سێکی سه‌ر به ده‌سته‌ڵات نه‌که‌ن، که ده‌که‌وێته به‌رده‌ستیان.وێردی ڕاگه‌یاندنی گۆڕان بریتیی بوو له "کووشتن و له‌ناوبردن"، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌یان بۆ نه‌چووه‌سه‌ر له ڕێگای نووسه‌ره‌کانیانه‌وه ده‌ستیانکرد به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی ده‌روونیی، سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌ڕه به به‌خشینه‌وه‌ی گوڵ و ئاڵای کوردستان ده‌ستیپێکرد و پاشان په‌لی هاویشت بۆ گۆڕیینی هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی و پێشمه‌رگه‌کانی.هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ناوی خۆیان به خۆیانه‌وه‌یه، ئه‌مانه بوونه‌وه‌رگه‌لێکی ئازاد نین، به‌ڵکوو له‌لایه‌ن سه‌رانی گۆڕانه‌وه وه‌ک ماریۆنێت هه‌ڵده‌سوڕێنرێن، ئه‌مانه مرۆڤایه‌تیی خۆیان له‌کیسداوه و بوونه‌ته بوونه‌وه‌ر گه‌لێکی هیپنۆتیزه‌کراو سه‌رانی گۆڕان هه‌رکات بیانه‌وێت له‌به‌رده‌رکی سه‌را، له شه‌قامه‌کانی ئه‌وروپادا هه‌ڵیانده‌په‌ڕێنن.به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆسۆ مرۆڤبوون له ئازادییدایه، ئه‌وه‌ی ئازادیی له‌کیسده‌دات مرۆڤایه‌تیی له‌کیسده‌دات.ڕه‌گی ئازادییش له‌لای من وا له‌ناو هه‌بوونی ویستی ئازاددایه.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕووداوه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌دان له هه‌ر بینای زیندانێکدا بیهێنیته پێشچاوی خۆت تێده‌گه‌ین، که هه‌لومه‌رجه‌کانی ناو ئه‌م بینایه و ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی، که سه‌رباز، پۆلیس، ئاسایشه‌کانی ئه‌م بینایه هه‌یانه، وه‌هاده‌کات، که هه‌موو مرۆڤێکی نۆرماڵ لێره‌دا ببێته جه‌للاد.که ده‌ڵێم نۆرماڵ، مه‌به‌ستم له مرۆڤێکی خاوه‌ن نۆرمه.ده‌شێت یه‌کێک له‌و جه‌للادانه‌ی ئه‌م بینایه ڕۆژێک له ڕۆژان مرۆڤێکی خاوه‌ن نۆرم و مۆڕاڵ بووبێت، لێ له هه‌لومه‌رجێکدا بووه به جه‌للادێک.مرۆڤ لێره‌دا هه‌ست به هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێک ده‌کات به‌سه‌ر مرۆڤێکی تری بێده‌سته‌ڵات له‌به‌رده‌میدا.ئه‌م مرۆڤه خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاته هه‌مووجۆره تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ زیندانییه‌که‌دا به‌کارده‌هێنێت و له ڕێگایه‌وه هه‌واڵی خراپبوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.ئه‌نالیزه‌ی ده‌سته‌ڵات له ڤانداڵه‌که‌ی 17.02.2011 دا وا له‌ناو وته‌کانی "ڕه‌حم به که‌سیان مه‌که‌ن"دا، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م بینای لقی چواری پارتی دیموکرات‌دا نه‌یانبوو، بریتیی بوو له ده‌سته‌ڵات، ئه‌گه‌ر بهاتبا و ئه‌وانه بگه‌یشتنایه به ده‌سته‌ڵات، ئه‌وا ده‌کرێت تیۆرییانه لێره‌دا باس له‌وه بکه‌ین، که هیچ تاکێکی ناو ئه‌و بینایه به زیندوویی نه‌ده‌مایه‌وه.ئیدی لێره‌دا ئێمه ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا له‌بری پاڵه‌وان ده‌بووینه خاوه‌نی ده‌یان یاخوود سه‌دان گه‌نجی جه‌للاد.
ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیی منه بریتییه له به‌رده‌وام قسه‌کردن له‌سه‌ر تووڕه‌بوون، تووڕه‌بوونی تاک، تووڕه‌بوونی کۆ.یاخوود گه‌نج به خوێنی سه‌ری سیاسییه‌کانمان تینووه...هتد.بۆچیی ده‌بێت ئێمه به به‌رده‌وامیی ڕق و کینه و کووشتن له "خۆمان"ه‌وه بگوێزینه‌وه بۆ نه‌وه‌کانمان و له‌وانیشه‌وه بۆ ئاینده‌مان؟ تووندوتیژیی فێنۆمێنێکی نوێ نییه له ژیانی مرۆڤدا، کووشتن کرده‌یه‌کی نوێ نییه له ژیانی مرۆڤدا، به‌ڵکوو له یه‌که‌م خێزانی مرۆڤایه‌تییدا کووشتن هه‌بووه "قابیل هابیل ده‌کووژێت".مرۆڤ تووڕه‌یه له ڕێگای تووڕه‌بوونه‌که‌یه‌وه زیانده‌دات ئازار ده‌خاته‌وه ئامانجیش لێره‌دا بریتییه له بۆ نموونه له باشووری کوردستاندا "ده‌ستکه‌وتی ماتریاڵیی، خۆسه‌پاندن و ده‌سته‌ڵات".به‌ده‌ر له هۆکاره سروشتییه‌که‌ی مرۆڤ، که پاڵنه‌ری ئه‌م تووڕه‌بوونه‌یه، مرۆڤ ده‌توانێت فێری ئه‌مجۆره تووڕه‌بوونه‌ش بێت.پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: بۆچیی ئێمه گه‌نجه‌کانمان فێری ئه‌مجۆره تووڕه‌بوونه ده‌که‌ین؟ وه‌ڵام: له قازانجی خوددا "ده‌سته‌ڵات، ده‌سکه‌وتی ماتریاڵیی".خۆشبه‌ختانه به‌ده‌ر له‌وه‌ی، که مرۆڤ تووڕه‌بوون سروشتیه‌تی، له‌به‌رانبه‌ریشدا خۆشه‌ویستیی هه‌مانشێوه سروشتیه‌تی.تووڕه‌بوونی یه‌که‌م هه‌ڵسوڕێنه‌ری مه‌رگه و دووهه‌میش خۆشه‌ویستیی.فرۆید ساڵی 1920 ئه‌م مۆدێله دوالیزمییه وه‌ک هه‌ڵسوڕێنه‌ری مه‌رگ و "ئێرۆس، Eros " وه‌ک هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆشه‌ویستیی به‌رهه‌مدێنێت.ئامانجی هه‌ڵسوڕێنه‌ری مه‌رگ ئه‌وه‌یه، که ئه‌وانه‌ی له ژیاندان به‌ره‌و مه‌رگیان به‌رێت، لێ ئه‌م هه‌ڵسوڕێنه‌ره به ئامانجه‌که‌ی ناگات، چونکه خاوه‌نی دژه‌به‌ره " Eros، هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆشه‌ویستیی" ڕێگای لێده‌گرێت و ناهێڵێت زیان بخاته‌وه.گۆڕان ویستی له ڕێگای گه‌نجه‌وه کۆمه‌ڵێک سیاسیی، که ئه‌و ڕقی لێیانه به‌ره‌و مه‌رگیان به‌رێت.لێ گه‌نج خاوه‌نی هه‌ڵسوڕێنه‌رێکی تریشه "خۆشه‌ویستیی"، که ڕێگره له‌وه‌ی خه‌ڵکانی تر به‌ره‌و مه‌رگ به‌رێت."کووشتن و له‌ناوبردن کارێکی نامرۆڤانه نییه، به‌ڵکوو سروشتی خودی مرۆڤ خۆیه‌تی، ڕێگاگرتن له کووشتن و له‌ناوبردنی مرۆڤ ته‌نها له ڕێگای په‌روه‌رده و هۆشیارییه‌وه ده‌بێت، که مرۆڤ ده‌یکات به سروشتی دووهه‌می خۆی.هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌م په‌روه‌رده‌کردنه له چاودێرییه‌وه ده‌ستپێده‌کات، که مرۆڤ به پله‌ی یه‌که‌م جارێک خودی خۆی ده‌کاته ژێر چاودێریی خۆیه‌وه و جارێکیش خه‌ڵکی تر وه‌ک ئیندیڤیدووم و پاشانیش کۆی گشتیی هه‌موو کۆمه‌ڵگا.".
کاره‌سات ئه‌و کاته ده‌ستپێده‌کات، که چه‌مکه‌کان ته‌نها وه‌ک چه‌مک ده‌مێننه‌وه و واتای خۆیان له‌کیسده‌ده‌ن.تایتڵی ئه‌م وتاره موڵکی من نییه، به‌ڵکوو من له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسامه‌وه وه‌رگرتووه.لێ ئه‌م شۆڕشه، به‌ده‌ر له به‌رهه‌مهێنانی ناپۆلیۆن چه‌ندیین کاره‌ساتی تری به‌دوای خۆیدا هێناوه، بۆ نموونه کووشتنی ئه‌و هه‌موو زانایانه، که سوودیان نه‌ک بۆ فه‌ڕه‌نسا به‌ڵکوو بۆ کۆی هه‌موو مرۆڤایه‌تیی ده‌بوو.هه‌ندێک له‌م زانایانه بوونه قوربانیی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی، که ده‌یانویست ببنه زانا و خاوه‌نی تیۆریی بوون، لێ تیۆرییه‌کانیان بێ به‌ڵگه‌بوون و نه‌ده‌چوونه خانه‌ی زانسته‌وه.ئه‌مانه ڕقیان له هه‌موو ئه‌و زانایانه هه‌ڵگرتبوو، که خاوه‌نی بڕیار بوون له "ئه‌کادێمیای زانایانی فه‌ڕه‌نسا"دا به‌تایبه‌ت (Antoine de Lavoisier) ئه‌نتوان دێ لاڤۆیسیر.ئه‌و یه‌کێک بوو له‌و زانایانه‌ی، که بووه قوربانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.ناوبراو یه‌کێک بوو له دیارتریین زاناکانی کیمیا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا و به باوکی کیمیای مۆدێرن ناسراوه.ئه‌م زانا گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ بیست و هه‌شت زانای هاوڕێی تری‌دا به تاوانی باج و داکۆکیکه‌ر له ماڵی پاشا تاوانبار کران و سه‌ریان په‌ڕێندرا.په‌ڕانی سه‌ری زانایه‌کی گه‌وره‌یوه‌ک ئه‌نتوان دێ لاڤۆیسیر ته‌نها یه‌ک دوو چرکه‌ی خایاند، لێبه‌ڵێ ئه‌وه نزیکه‌ی زیادله دوو سه‌د ساڵ تێپه‌ڕیوه جیهان هێشتا زانایه‌کی تری ئاوهای به‌رهه‌م نه‌هێناوه.ئه‌و حکومه‌ته‌ی، که ئێستا ناونراوه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، با خاوه‌نی به‌شێک له ئاوتۆنۆمییش بێت، لێ هێشتا وه‌ک پێویست ئازاد نییه، هێشتا کورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی و سنوری جوگرافیای سیاسیی خۆی نه‌کێشاوه.ئه‌م حکومه‌ته به‌م هه‌موو که‌موکوڕییه‌وه، که شیاوی کارتێداکردن و چاککردنه، ئه‌گه‌ر هه‌ر زۆر دووریش نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو ئه‌وا کورد لانیکه‌م زیاد له سه‌د ساڵی پێویست بووه، هه‌تا حکومه‌تێکی ئاوها که‌موکوڕ به‌رهه‌مبهێنێت، ئێمه له چه‌ند چرکه‌یه‌کی که‌مدا توانای له‌ناوبردنیمان هه‌یه، هه‌روه‌کوو چلۆن فه‌ڕه‌نسییه‌کان (Antoine de Lavoisier) "ئه‌نتوان لاڤۆیسیر"یان له‌ناوبرد، لێ ئێمه به سه‌د ساڵی تریش توانای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی حکومه‌تێکی ئاوها که‌موکوڕمان نییه.مرۆڤی زانای ژێرده‌ست حکومه‌ته‌که‌ی له‌ناونابات، به‌ڵکوو چاکیده‌کات.ئێمه له باشووری کوردستاندا خاوه‌نی زانا نین، لێ خاوه‌نی چه‌نده‌ها نووسه‌ر و که‌سی ئینتێلئه‌کتوێلین "ڕووناکبیر"، ترسی گه‌وره‌ی من له ئاینده‌دا بریتییه له له‌ناوبردنی ئه‌مانه، که ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش نه‌یانتوانیبێت شوێنێک دابنێن، ئه‌وا لانیکه‌م له نیشتیمانه‌که‌ی خۆیاندا "کوردستان" زۆرتریین شوێنیان له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤی کورد داناوه.
14.03.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
