گه‌وره‌ترین هه‌ڵه له سیاسه‌تدا ئه‌وه‌یه دژایتیه‌ك و ململانه‌یه‌ك له‌نێو ماڵێكدا دروست بكه‌یت كه وه‌كو ماڵی دایك وابووه ئێستاش بۆته میرات یان ئه‌وه‌تا بێت شه‌ڕی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌ره‌فێك یاخود لایه‌نێكدا به‌رپا بكه‌یت كه هه‌م له خۆت بچوكتره هه‌م نزیكی تۆیه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی حیزبێكی تاڕادده‌یه‌ك خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیه‌و پێگه‌كه‌شی له‌چاو پارت و لایه‌نه بچوكه‌كان به‌هێزه به‌لام ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت تا ئێستاش ئه‌و حیزبه یان بڵێن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حیزبه زۆر له سیاسه‌ت تێناگه‌ن و به‌هۆی وته‌یه‌ك یان ده‌ربڕینێكی زاره‌كی تووشی هه‌ڵوێستێكی سیایسی لاواز و سه‌قه‌ت ده‌بن، هه‌روه‌ك ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه هه‌ستی پێكراوه یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی ده‌ربڕینیش كه به‌بڕوای من كۆمه‌ڵی خسته بارودۆخێكی زۆر ناخۆشه، وه لێدوانێكی م. عه‌لی باپیر بوو كه به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو ئه‌و كاته واته ساڵی 2003 كه‌وتبایه هه‌ڵه‌ی ده‌ربڕینه‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ڕابردوو زۆری ئیستیفاده‌ی نییه به‌لام هه‌روه‌ك ناپلیۆن وتوویه‌تی "مێژوو، مێژوو، مێژوو" زۆر جار هه‌ڵه‌ی سه‌كرده‌یه‌ك له مێژوودا هه‌ڵه‌ی تری به‌دوادادێت و دوباره‌ش ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ هانی ئه‌مریكا بۆ عێڕاق و داگیركردنی ئه‌و ولاته له 2003دا، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك بڵێی خاونی گه‌وره‌ترین هیزو ته‌كنه‌لۆجیایه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵێكی جیهانی وتی: گه‌ر ئه‌مریكا له‌دژمان شه‌ڕ بكات ئه‌وا به نووكی سوژنیش بێت به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین. ئه‌و لێدوانه‌ی م. عه‌لی زۆر به خراپی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا شكایه‌وه قوربانیشی لێكه‌وته‌وه چونكه:
1- ئه‌مریكا نیازی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كانی كوردستاندا هه‌ر نه‌بوو ئه‌و نیازه‌شی نییه ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی دیاربوو، چونكه ئه‌مریكا ئیسلامیه‌كانی به سێیه‌م هێزی ئۆپۆزیسیۆنی عێڕاقی له‌دژی سه‌دام ناساندبوو كه‌وات چۆن ئه‌مریكا شه‌ڕ له‌دژی دوژمنی دوژمنه‌كه‌ی ده‌كات.
2- دوای لێدوانی م. عه‌لی هه‌ندێك لایه‌ن كه ده‌یانویست كۆمه‌ڵ لاواز بێت ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵیان زه‌قكرده‌وه‌و تا وای لێهات ئه‌مریكا حیسابی بۆ قسه‌كه‌ی ئه‌میر كرد و له كه‌نداوی سوره‌وه هێرشی كرده سه‌ر باره‌گاكانی كۆمه‌ڵ و زیاتر له 40 كه‌س شه‌هید بوو، دواتریش كۆمه‌ڵ به نووكی ده‌رزیش به‌رگری نه‌كرد چونكه گه‌ر هاتبا به‌رگری كردا ئه‌وا كاره‌سات ده‌قه‌وما و هه‌موو لایه‌كیش لێی زه‌ره‌مه‌ند ده‌بووین به‌ڵكو كۆمه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌ی دریژه پێنه‌دا بارودۆخیشی باشتر بوو.
3- به‌داخه‌وه لام وایه كۆمه‌ڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ئه‌و لێدوانانه‌ی دا به‌ڵام ئێران نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرت به‌ڵكو له‌و نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا هات ئه‌و ولاته سنوره‌كانیشی به‌ڕووی برینداراندا گرت‌و ڕیگه‌ی هی كه‌سێكی نه‌دا بچێته ناو خاكی ئێرانه‌وه ئه‌میریش ئه‌وه چاك ده‌زانی كه ئێران زۆر سپڵه له به‌رامبه‌ر بزاڤی ئیسلامی.
ڕابردوو ڕۆیشت و ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر هه‌ڵه‌ی سیاسی دووباره ده‌كاته‌وه، چه‌ند كه‌سێكی كه‌می ناوسه‌ركردایه‌تی به‌زۆری ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه له‌وانه كاك. محمد حه‌كیم كارگێڕی مه‌كته‌بی سیایی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه به‌كورتی ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كردووه‌و زۆریش به‌سه‌ریدا شكاونه‌وه:
1-دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستوری كوردستان نووسرایه‌وه خه‌ڵكێكی زۆری كوردستان نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی مافی زۆرینه له ده‌ستوردا پێشێل كرابوون له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌ڵه‌ی تری ده‌ستور له‌وانه ده‌سته‌لاتی زۆرینه به‌پێی ده‌ستوره‌كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م چه‌ند كه‌سانێكی ده‌سته‌لاتدار قسه كردن له‌سه‌ر ده‌ستور زۆری ده‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كه‌موكورتیانه‌و ناقسانه به‌بی ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ڕای گشتی بكرێت كۆمه‌ڵ ده‌نگی دایه ده‌ستور. له‌وه‌ش ناخۆشتر له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام كاك. محمد حه‌كیم هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌و كردوو وتی " بۆیه ده‌نگمان به‌ده‌ستور دا چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامیدایه" كاك. محمد ئه‌و قسه‌ی كرد كه به‌سه‌دان كه‌س به‌هۆی ئه‌و وته شیرنه‌ی جه‌نابی له كۆمه‌ڵ زویربوون چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش دوای قسه‌كه‌ی ئه‌م به‌ڕیزه هه‌ڵبژاردن بوو كه به‌داخه‌وه ئه‌و قسه‌یه زه‌ڕبه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له چوار حیزبه‌كه دا كه پێكه‌وه به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا كرد، ئاخر كاك. محمد ئێستاش گه‌ر ڕاپرسی بكرێت لایه‌نی كه‌م 60% بۆ 70% خه‌ڵكی ده‌ستور ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه تۆش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵ یان جه‌ماوه‌ر ده‌ستور قبوڵ ده‌كه‌یت!؟
2- ئه‌وه‌ش ڕۆیی ده‌نگۆی ئۆپۆزیسیۆن دروست بوو كه ڕه‌وتێكی به‌هێزن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌یه و لایه‌نی كه‌م خه‌ڵكێك پێی دڵخۆشه كه‌چی كاك. محمد له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ده‌ستور ڕایگه‌یاندبوو كه‌وا ئۆپۆزیسیۆن زۆر لاوازه ئه‌و قسه‌یه‌ش زه‌ڕبه‌یه‌كی گه‌وره بوو به‌ر كۆمه‌ڵ و ئۆپۆزیسیۆن كه‌وت چونكی به‌هه‌ر پێوه‌رێك بێت ئۆپۆزیسیۆن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌و كاریگه‌ری زۆریشی به‌سه‌ر ده‌سته‌لات و ستراتیژی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌بووه.
4- كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ گیرا به‌ر له كۆنگره نازانم چی بوو كۆمه‌ڵ كه‌وته خۆ و له خۆوه كه‌وته بوختان و قسه هه‌ڵبه‌ستن بۆ هه‌ندێك له ئه‌ندامه بالاكانی و چه‌ندین كه‌سیش به‌ر له كۆنگره ده‌ركران له‌وانه: شوان هه‌ورامی و م. ح و چه‌ندانی تر، له دوای كۆنگره‌ش یه‌كه‌م ئیشی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی كۆمه‌ڵ كه هه‌ر له كاری منداڵۆكان ده‌چوو كه‌وتنه ده‌ركردنی چه‌ند كادیرێكی باڵا كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان كاریان بۆ كۆمه‌ڵ كربوو ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌كانیش نه‌یانكردووه ئه‌وانیش م. موشیر گه‌ڵاڵی و م. م... بوون ئه‌م دوو كادیره له‌سه‌ر شتی زۆر سانا ده‌ركران ئه‌مه له كاتێكدا من ئه‌زانم كه كه له‌ناو كۆمه‌ڵدا هه‌یه كه سه‌ر به ده‌زگای زانیاریه و په‌یوه‌ندی تووندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا هه‌یه وه چه‌ندین كه‌سی تر هه‌یه كه‌شتی زۆریان كردووه زۆریش بڤه‌یه كه‌سیش سزای نه‌دان به‌لام ئه‌وه له به‌ینی خۆم و خوادایه، به‌داخه‌وه ده‌بوایه م. محمد حه‌كیم و هاوڕێكانی ئه‌و كێشه‌یان ده‌بر كردبایه كه‌چی ئه‌وان له جێگه‌ی كێشه‌ی ململانێكان و دژ یه‌كه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه ئاگره‌كه‌یان له كۆبوونه‌وه‌كان خۆش ده‌كرد.
5- دوایه‌مین هه‌ڵه‌ی كاك. محمد دوای ئه‌وه دێت كه كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته مه‌ڵبه‌ندی كه‌لاره‌وه ئه‌ویش به بڕوای من كێشه‌كه ده‌بوایه به هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ركرابا له هه‌ندێك ڕووه‌وه پشتگیری له كاك. كمال حسن ده‌كه‌م و پێموایه ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن كێشه‌ی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان چاره‌سه‌ر بێت، به‌لام كێشه‌كه گه‌یشته ده‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان و وا بڵاوبوویه‌وه كه‌وا كاك. كمال و هه‌ندێك له هاوڕێیانی په‌یوه‌ندییان به بزووتنه‌وه كردووه گۆڤاری لیڤینیش ڕاپۆرتێكی كاك. بیلاله بلاوكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بلاوكرده‌وه، له‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه كاك. محمد حه‌كیم دیسانه‌وه ده‌ستی به ڕسته فڕێدان كرده‌وه به‌بی بیرێك له‌و وشانه بكاته‌وه كۆمه‌ڵ نیوزیش له‌به‌ر بی هه‌واڵی هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌و كه تێیدا محمد حه‌كیم وتبووی " ئه‌وه‌ی كایه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا بكات خۆی ده‌دۆرێت و زه‌ره‌ر ده‌كات" جاری كاك. محمد گه‌ر تۆ مه‌قه‌سه‌دت بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه ئه‌وه بزووتنه‌وه ده‌ستی به‌كڵاوی خۆیه‌وه گرتووه تاكو با نه‌یبات، ئه‌وان كێشه‌كانی خۆیان پێ چاره‌سه‌ر نابێت چ جای بێن كایه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا بن جارێ ئه‌وان پێیه‌كیان له حكومه‌تدا چه‌قیوه پێیه‌كه‌ی تریان به‌سه‌د وعا وه‌ستاوه، ئێستا تۆ به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه هه‌م بزووتنه‌وه گه‌وره ده‌كه‌یت و هه‌م كۆمه‌ڵ بچوك ده‌كه‌یته‌وه بۆیه ده‌بوێت كاك. محمد به كۆمه‌ڵ بڵێت ئه‌وان له به‌غدا كایه‌یان له‌گه‌ڵدا كردن و له پشته‌وه كه‌ستنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان ململانێ بكه‌ن نه‌وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی حیزبی دایك كه تازه بۆته میرات.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه سیاسیانه زۆری ده‌وێت و شیكارو به‌دواداچوونی زۆری ده‌وێت من وه‌كو ڕه‌خنه‌م گرت ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ش ده‌خه‌مه ڕوو به‌و هیوایه‌ی كۆمه‌ڵ به ڕقه‌وه ئه‌و نووسینه وه‌رنه‌گرێت به‌ڵكو به ڕه‌خنه قبوڵی بكات.
أ- واباشه كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌ركرده‌كانی تۆزێك سیاسیانه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و پلانی دریژخایه‌ن و دیراساتی دووریان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان بكه‌ن نه‌وه‌ك له خۆوه خۆ بكه‌ن به ئاوێكدا كه نه‌زانن چه‌ند قووڵه، بۆیه وا پێویست ده‌كات ئه‌نجوومه‌نێكی ڕاوێژكاری كه زیاتر له 100 ئه‌ندام له خۆ بگرێت پێكبهێنرێت و له‌وێوه به‌ر له‌ده‌رچوون و هه‌ڵوێسته‌و به‌یان و لێدواندان مه‌سه‌له‌كان به‌باشی هه‌ڵسه‌نگێنرێت.
ب- پێویسته چه‌ند كه‌سێك یان بڵێن كه‌سێكی ناتق و سیایی بكرێته وته‌بێژی كۆمه‌ڵ كه به‌زمانێكی تیروته‌سه‌ل و دوور له دژیه‌ك و ململانی قسه بكات و، كاك. محمد كارگێرێكی به‌توانایه‌و ئیشی جوانی بۆ كۆمه‌ڵ كردووه به‌ڵام له‌بواری سیاسه‌ت و قسه‌ی سیاسی‌دا ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه بۆیه بڕوای من واباشه یه‌كێك له‌و كه‌سانه بكرێته وته‌بێژی كۆمه‌ڵ: م. ئارام قادر، م. نازم یان كه‌سێكی تر بكرێته وته‌بێژ.
ت- پێویسته كۆمه‌ڵ ململانی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بكات كه باقازانجی هه‌موو لایه‌كدا ده‌شكێته‌وه وه‌ك: مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و مادده‌ی 140 و نه‌وت داهاتی گشتی نه‌وه‌ك ململانی ناوخۆیه‌كان و نێو ئیسلامیه‌كان كه ئه‌وه‌ش هیچ حزه‌مه‌تێك به اسلام و خه‌ڵك ناكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
