له سايه‌ی ئه‌و فه‌زا ئازاديه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان و بوونی ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه ته‌له‌فزيونيه ئاسمانی و لۆکا‌ڵی و تۆڕی ئه‌نته‌رنێت و جۆره‌ها چاپخانه‌ی مۆدێرن و سه‌رده‌م.وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌ره‌سته‌يه به سه‌رکردنه‌وه‌يه‌ک ودياريه‌کی ئاسـمان بێت بۆ ئێمه‌ی کورد هاتبێته خواره‌وه و ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت وهه‌نگاوه‌کانی گه‌يشتن به خه‌ونه‌کانمان ئاسانتر و ئه‌کتيڤتر بکات له کۆنتاکی ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ل دونيای ده‌ره‌وه.ئه‌و خه‌م ئازاره‌ی که پتر له نۆهه‌د ساڵه له ناخماندا په‌نگی خواردۆته‌وه له پێناوشيدا دووچاری هه‌موو شێوه‌کانی جينوسايد بووين ڕووبه‌ڕووی هه‌موو هێزه خێرخوازه‌کانی بکه‌ينه‌وه به تايبه‌تی ئه‌و ووڵاته زلهێزانه‌ی که‌بوونه هۆکاری دابه‌شکردنمان و دووچاری ئه‌و نه‌هامه‌تيه‌يان کردين وباس له زوڵمه مێژووه‌بکه‌ين که ئه‌وان له‌دوای له‌جه‌نگی جيهانی يه‌که‌م کورديان کرد‌و و ڕاده‌ستی نه‌يارانیان کردين.ئه‌م وه‌رچه‌رخانه تازه‌يه له دونيای ميديای کوردی ئه‌و هه‌موو ئيمکانياته مادی و مه‌عنه‌ويانه ده‌زگا ڕاگه‌ياندنه کورديه‌کان ده‌خاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک هه‌ڵوێستی ئه‌خلاقی و مرۆيی به‌رامبه‌رخێراکردنی چه‌رخی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کێشه نه‌ته‌وايه‌تيه‌کانمان.خۆپيشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سارا وه‌ک تاقيکردنه‌وه‌يه‌ک بۆکورد له چۆنيه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ل ئه‌و که‌ره‌سته سه‌ردميه.
کوردستان و گه‌نده‌ڵی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
کوردستان وه‌ک هه‌ر به‌شێکی ديکه له عيراق و ناووچه‌که‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ر نيه له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌ک کورد هێشتا نه‌بووينه‌ته ئه‌و کيانه‌ی که بێ منه‌ت بين له ده‌ست تێوه‌ردانی نه‌يارانی کورد له کاروباری ناوه‌خۆی کوردستان و پشبێنی لێبکه‌ينه‌وه و هه‌رکه‌سێک و گروپێک بێت و به پێی ميزاجی تاکه که‌سی و يا بۆچوونی حزبی مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و نيمچه ئازاده‌يه‌ی کوردستاندا بکه‌ن.له‌وه‌تای گه‌رده‌لوولی گۆڕانکاری له ووڵاتانی باکوری ئه‌فريقيا هه‌ڵيکردوه پڕيشکی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ش کوردستانيش گرتۆته‌وه ئه‌و گرتنه‌وه‌يه‌ش مافێکی زۆر ئاساييه به پێی ده‌ستور هه‌موو هاووڵاتيه‌ک مافی خۆيه‌تی که خۆپيشاندان بکات له‌سه‌ر هه‌ر مافێکی که‌سی يابه‌رژه‌وه‌ندی گشتی .به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆپيشاندانه بووه مايه‌ی به‌ده‌ست تێوه‌ردانێک و ئه‌جندايه‌کی ده‌ره‌کی ئه‌وه حکوومه‌تی کوردستان مافی خۆيه‌تی هه‌موو ڕێگه‌يه‌ک بگرێته به‌ر بۆ به‌رگريکردن له به‌رژه‌وه‌نديه گشتيه‌کان که ده‌زگا حکوومیه‌کان به‌شێک ده‌بن له به‌رگڕه‌کردنه.ڕوون و ئاشکرايه هه‌ندێک که‌س و لايه‌ن بۆ ئامانجی شه‌خسی و جێبه‌جێکردنی ئه‌جندای شاراوه‌و هه‌ڵڕشتنی حقدی شه‌خسی و ته‌سفيه‌ی حسابات ئه‌و هه‌له‌يان قۆزيوه‌ته‌وه به ئاشکرا و بێ په‌رده که توونه‌ته شه‌ڕی په‌رله‌مان و حکوومه‌تی کوردستان.هێندێک ده‌ستی ڕه‌ش و خه‌ڵکی ده‌مامکداريش هه‌ن ئه‌سڵه‌ن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ئه‌و خه‌ون و ده‌سکه‌ووتانه له‌بار ببه‌ن و کورد به‌کورد به‌کوشت بده‌ن و شه‌ڕی براکوژی هه‌ڵبگيرسێننوه‌و جارێکی ديکه تێڕاونينی دۆستانی کورد سارد که‌نه‌وه له پشتگيرکردنيان له مافه نه‌ته‌وه‌يه‌کان له‌و کاره‌شياندا توانيوانه تاڕاده‌يه‌ک جێگه په‌نجه‌يه‌کيان هه‌بێت بۆ ئه‌و تێک به‌ردانه هه‌بێت.لێره‌دا هه‌ڵه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌يه که حه‌ق و ناحه‌ق له‌و مه‌يدانه تێکه‌ڵ به‌يه‌ک بووه هه‌ردوانيان له‌خۆيان خستۆته‌ی تای يه‌ک ته‌رازوو.ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له سه‌ره‌تاکانی ئه‌و جموجۆڵه‌ی خۆپيشانده‌ران بده‌ين ده‌بينين سه‌ره‌تا گروپێکی بچووک و دياروو ناسراوبوون به ئاسانی ده‌توانی ده‌ستنيشانی که‌سه پێشڕه‌وه‌کانی بکه‌يت و هه‌وادارانی ئه‌و خۆپيشناده‌ره‌و مامۆستاکه‌ی بناسيت و دواتر ئه‌جنداکه به‌شێه‌وه‌کی ديکه هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه‌و دووچاری لێکترازان و که‌رت بوون وهات و ئه‌نجوومه‌نی جۆراوجۆر و گروپی جۆراوجۆری موجاهيد و گۆڕانخواز و پڕۆليتاريا و ڕووناکبيران و ووته بێژی جيا جيايان لێ په‌يدا بوون و خه‌ڵکی ده‌مامکداريش له نێو ئاپوره‌ی خۆپيشانده‌ران ده‌بينران هه‌ر کۆمه‌ڵێک له‌و چين و توێژانه بۆ ماره‌مێک و ئامانجێک هاتبوونه مه‌يدانه‌که و له ڕاگه‌ياندکانی خۆشياندا هه‌ريه‌ک به‌جۆرێک باسيان له‌و مه‌يدانه ده‌کرد و به‌جۆرێک ناوی پيرۆزی به‌رده‌رکی سه‌رای ده‌برد هێندێک به( گۆڕه‌پانی سه‌را) و گروپێک به( مه‌يدانی ئازادی) و گروپێک به( پارکی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه) هه‌زار حه‌يف و مه‌خابن بۆ به‌رده‌رکی سه‌را ئه‌و شوێنه پيرۆزه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی که ده‌يان داستانی خۆڕاگری و به‌رخوه‌دانی به‌رامبه‌ربه دووژمنانی کورد تۆ مارکردو خوێنی ئه‌خه‌ته‌رو کوڕه سه‌رفرازه‌کانی سليمانی له پێناو سه‌رفرازی کورد تێدا ڕژا ئه‌مڕۆ له‌و بسته خاکه پيرۆزه‌ی ناو شاری سليمانی.ده‌ستی شاراوه و خه‌ڵکی ده‌مامکدار و دژه کورد چه‌قۆ و فيشه‌کی چه‌که‌کانيان له ژێر عه‌بای ئاپوره‌ی خۆپيشانده‌رانه‌وه ئاراسته‌ی سنگی کورد ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه کووشتن و بريندارکردنی ژن و پيرو منداڵ و پۆليس و پێشمه‌رگه‌ی کورد له ڕاگه‌ياندنه‌کانيشياندا ئه‌و کاره تيرۆره ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی په‌رله‌مان و حکوومه‌تی کوردستان.خۆگێڵکردن و شاردنه‌وه‌ی ڕاستيه‌کان و تۆمه‌تبارکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌شهيرپێکردنی ئه‌و نيمچه ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان.ته‌نيا ناحه‌زانی کورد نموونه‌ی ( به‌عسيه‌کان و نه‌يارانی کورد نموونه‌ی شێخ منشد و شێخ الضاري ) پێ دڵخۆش ده‌کات .هه‌موومان به‌ياننامه ڕووزه‌رده‌کانی ئه‌و نه‌يارانه‌مان بينی که چۆن به‌گوڕ پشتيوانی خۆيان بۆ به‌رده‌رکی سه‌را دووپات ده‌که‌نه‌وه و داواده‌که‌ن ئه‌و حکوومه‌ت و په‌رله‌مانه ته‌فرو توونا بکرێن، و پێشمه‌رگه له که‌رکوک ده‌ربکرێن و کۆتايی به سه‌رکردايه‌تی کورد بهێنرێت .
حکوومه‌ت و په‌رله‌مان هێڵی سوره
هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردن و ڕووخاندنی په‌رله‌مان و حکوومه‌تی کوردستان هێڵی سوره و خيانه‌تێکه هيچ خاوه‌ن ويژدانێک قه‌بوڵی ناکات و لێی بێ ده‌نگ نابێت و تێکه‌ڵکردنی ناکۆکيه شه‌خسيه‌کانيش به مه‌سه‌له‌يه‌کی نه‌ته‌وه‌يی هه‌ڵه‌يه‌کی گه‌وره‌يه ئه‌وه‌ی ده‌يه‌وێ ململانێيه شه‌خسيه‌کانی خۆی له‌سه‌ر حسابی ده‌سکه‌ووته نه‌ته‌وه‌يه‌کان ته‌سفيه‌بکات هه‌ڵه‌يه‌کی گه‌وره ده‌کات گورزێکی خراپ له‌که‌مه‌ری کێشه ڕه‌اکانمان ده‌دات و وا ده‌کات تێڕوانينی ووڵاتانی دونيا بۆ کورد وه‌ک ( امة) يه‌کی ناکامڵ ته‌ماشا بکرێت.له ڕووی مقوماتی به‌ده‌وڵه‌ت کردنی کورد وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌وه‌ڵامه‌که‌ی ( بيل کلنتون) سه‌رۆکی ئه‌مريکا بۆ( دانيال ميتران) سه‌رۆکی فه‌ره‌نسای نووسيبوو سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست(1).هه‌ست نه‌کردن به‌و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ييه له‌و قۆناغه چاره‌نووسازه‌دا و سه‌رقاڵکردنی ڕاگه‌ياندنه کورديه‌کان به هێندێک کاری ناحه‌زانه و بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی جۆراوجۆر بۆ په‌رله‌مان و حکوومه‌تی کوردستان لادانه له ئيجماعی نه‌ته‌وه‌يی و خۆدزينه‌وه و خۆ گێلکردنه له پڕه‌نسيپی به‌رژه‌وه‌نديه باڵاکانی ئه‌منی قه‌ومی کورد.ئه‌و جۆره ڕاگه‌ياندنانه دژ به‌کورده ده‌کرێ ناوی بنێين ده‌زگای سيخوڕی دژه‌کورد نه‌وه‌ک ده‌زگای ڕاگه‌ياندنی چاکسازی چونکه به‌شێکی زۆری ئاراسته‌کان هاندانه له‌دژی په‌رلمان و حکوومه‌تی کوردستان و ده‌بێت وه‌سته‌يان له‌سه‌ر بکرێت و حساب بۆ هه‌موو ووشه‌يه‌کيان بکرێت.
سه‌رچاوه
(1) سه‌رچاوه‌ی ووتارێکی د.ئه‌رسه‌لان باييز له کوردستانی نوێ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
