ماوه‌یه‌كه كۆمپانیای ووشه بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان و بۆ په‌رده‌پۆشكردنی لاوازیان و داكشانی قه‌واره‌و پێگه‌یان، په‌نایان بردۆته به‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و به‌كارهێنانی به شێوه‌یه‌كی دووباره‌و زیاد له پێویست كه ته‌نها سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكه‌و هیچی لێنادورنه‌وه!
پاش كشانه‌وه‌یان له به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی، به ته‌نها چوونه به‌غداو ده‌ستیان به گفتوگۆكرد، تا به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بڵێن ئێمه بی ئێوه سه‌نگینین و كاریگه‌رین، به‌ڵام دوای شكستهێنانیان له وه‌رگرتنی پۆست له حكومه‌تی به‌غدادا، كه‌وتنه پاساو هێنانه‌وه بۆ شكسته سیاسیه‌كه‌یان و سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان خه‌تاباركرد له‌م بابه‌ته‌دا.
تۆ كه خوێندنه‌وه‌ت نه‌بێت بۆ سه‌نگی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی چۆن ده‌توانیت سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنیت له هاوكێشه‌یه‌كدا كه سه‌رۆك بارزانی دروستكه‌ریه‌تی؟
ئاخر كۆكردنه‌وه‌و چڕ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شكسته سیاسیه‌كان له خاڵێكدا، نیشانه‌ی نه‌شاره‌زایی و نه‌زانینه له هوونه‌ری سیاسه‌ت و مامه‌ڵه سیاسیانه.
بابه‌تێك كه ماوه‌یه‌كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه گوایه ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌زگایه‌كی (ێرف) ته‌واو، حیزبیه‌و ته‌نهاو ته‌نها كار بو حیزب ده‌كات، له كاتێكدا كه ئه‌م ده‌زگایه پارێزه‌ری ئه‌وانه له ڕووی ئاسایش و ئارامیه‌وه به‌ر له هه‌ر كه‌سێك!
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌زگایه‌كی فه‌رمییه، كار و چالاكیه‌كانی له به‌رچاوه‌و جێگای ئاماژه‌و ده‌ستخۆشه.
پرۆژه یاسای تایبه‌تیش به‌م ده‌زگایه له په‌رله‌مانی كوردستانه.
گه‌ر ئه‌م ده‌زگایه ته‌واو حیزبیه‌و ئێوه له كه‌ناڵ و ئورگانه‌كانتانه‌وه بانگه‌شه‌ی حیزبی بوونی بۆ ده‌كه‌ن، بۆ كه‌مێكیش باس له ده‌ستكه‌وت و كار و چالاكی و ماندووبونی كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایه ناكه‌ن، خۆ ئه‌وانه‌ی له‌و ده‌زگایه‌ش كار ده‌كه‌ن كوردن و خه‌ڵكی كوردستانن و به‌شێكن له كۆمه‌ڵگا.
گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ڕووبدات له كوردستاندا یه‌كسه‌ر هیرش ده‌كرێته سه‌ر لاوازی ده‌زگاكانی ئاسایش و به كه‌مته‌رخه‌م ناویان ده‌برێت، به‌ڵام كه سه‌قامگیری و ئاسایش به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن له بری هه‌ڵسه‌نگاندنیان، تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌كه‌ن! ئه‌مه پێی ده‌ڵێن ئیزدیواجیه‌ت له مامه‌ڵه كردن و بڕیاردا!
بۆیه چه‌ند كارێكی ئه‌م ده‌زگایه به نمونه ده‌هێنمه‌وه ئه‌وكاته خۆتان و خوێنه‌ران بڕیار بده‌ن كه ئایا ئه‌م كارانه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌دا بووه یان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان؟ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه حیزب به‌شێكه له كۆمه‌ڵگا و بونه‌وه‌رێكی جیاواز نیه! چونكه هه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگان ئه‌ندامی حیزبن.
نموونه:
* گه‌ر ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوایه، كی ده‌یتوانی گروپێكی تیرۆریستی به‌دڕه‌وشتی گه‌وره‌ی وه‌ك گروپه‌كه‌ی شێخ زانا ده‌ستگیر بكات، كه ده‌ستی به خوێنی ده‌یان گه‌نج و مێرمنداڵی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سوور بوو به ناشرینترین شێوه سه‌ری ده‌بڕین! هه‌ر وه‌ك چۆن قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێكی هاوسۆزی كۆمپانیای ووشه ووتی: (گه‌ر پاراستن نه‌بوایه شێخ زانا نیوه‌مانی لاقه ده‌كرد) !
ئایا ده‌ستگیركردنی باندێكی وا گه‌وره و پڕ مه‌ترسی، ته‌نها خزمه‌ت بوو به پارتی دیموكراتی كوردستان، یان خه‌ڵكی كوردستانی ئارام و دڵشاد كرد به ده‌ستگیركردنیان؟
* ده‌ستگیركردنی چه‌ندین گروپی تیرۆریستی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و توندكردنی بازگه‌كان بۆ مه‌رامی حیزبه و ته‌نها حیزب لێی سودمه‌نده، یان پاراستنی گیان و ماڵ و سامانی خه‌ڵكه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگایه؟
* سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی كوردستان گه‌ر ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یگرێته ئه‌ستۆ، كی ده‌یگرێته ئه‌ستۆ؟
* كه‌م بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گوشتن و دزین و ڕێگری و شه‌ڕ و ئاژاوه له هه‌رێمی كوردستاندا له به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه؟
* كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری ئاسایش له‌سه‌ر جموجۆڵی گروپه تیرۆریستیه‌كان و پلانی ناحه‌زان و دوژمنانی كورد و په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ریان، ته‌نها سودی بۆ حیزبێك یان چه‌ند حیزبێك هه‌یه؟ یان كۆی خه‌ڵكی كوردستان لێی سودمه‌ندن؟
* نه‌بوونی كاری تیرۆریستی و پشێوی، له هه‌رێمی كوردستاندا خزمه‌ت نییه به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به بی جیاوازی؟
* به‌رز ڕاگرتنی توانا‌و لێهاتویی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ناوخۆ‌و عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهانه‌وه بۆ خۆی ده‌ستكه‌وت نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان؟ كه‌س پێی نه‌زانێت مه‌سیحیه‌كانی عێراق باش پێی ئه‌زانن، ئه‌وه نیه له ڤاتیكانه‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت، ئه‌ی كی خولقێنه‌ری ئه‌و كه‌شه ئارامه‌یه؟
ئه‌مانه‌و سه‌دان كار و چالاكی تر كه رۆژانه كارمه‌ندانی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی خه‌ریكن و شه‌وو ڕۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ پاراستنی گیان و ماڵی ئێمه‌ی هاوڵاتی، له ئێمه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر كی لێی سودمه‌نده؟
ئایا له بری ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بونیان لێبكه‌ین، دروسته تۆمه‌تی (ێرف) حیزبی بوونیان بخه‌ینه ئه‌ستۆ؟
راسته دامه‌زراندنی پاراستن له چوارچێوه‌ی هه‌یكه‌لی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه، به‌ڵام قۆناغ به قۆناغ كار و چالاكی ئه‌م ده‌زگایه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ئێستاش ئه‌ركی ئاژانس ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و كاری سه‌ره‌تای تا كۆتایی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانه.
به دیوێكی تریشدا گه‌ر ده‌زگایه‌كی ته‌نها حیزبی بێت ئه‌وا دووباره ئه‌ركی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خاته ڕوو له په‌رۆشی و ویستی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
كه ئێوه ناتوانن ده‌ستخۆشی له‌م ده‌زگا پڕ به‌خششه بكه‌ن، تكایه له سه‌نگیشی كه‌م مه‌كه‌نه‌وه، چونكه سه‌نگی وابه‌سته‌یه به واقعێكه‌وه كه سه‌لمێندراوه‌و بۆ هه‌ندێك جێگه‌ی نیگه‌رانیه!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
