ئه‌مڕۆ 11/3/2011 له هه‌ولێر، دکتاتۆره‌که‌ی کوردستان (مه‌سعود بارزانی) به‌ناوی ده‌سه‌ڵاته تاوانباره‌که‌ی کوردستان و به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن کۆمپانیا و گه‌نده‌ڵکار و جه‌رده‌کانی کوردستان، وتارێکی پێشکه‌شکرد له مه‌راسیمێکدا, که هاوشیوه‌ی ئه‌و مه‌راسیمانه بوو که کاتی خۆی به‌عسی دڕنده بۆ سه‌دامیان ڕێکده‌خست.
مه‌سعود بارزانی وتی که سێ بۆ چوار مانگی تر گۆڕانکاری گه‌وره و چاکسازی ئه‌که‌ن.به‌ڵام ئه‌وه لای خه‌ڵک ڕۆشنه، ئه‌وان که ئه‌وه بیست ساڵه ئازادی پێشێل ئه‌که‌ن، یه‌کسانی سه‌رئه‌بڕن، نه‌یارانیان تیرۆر ئه‌که‌ن، نان و کار زه‌وتئه‌که‌ن و هه‌موو موقه‌ده‌راتی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به تاڵان ئه‌به‌ن، ئێستا ناتوانن له ژێر فشاری خۆپیشاندانده‌راندا، به به‌ڵێنی ئاوا پووچ و دره‌نگ وه‌خت، شۆڕش و شه‌پۆلی تووڕه‌یی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان خامۆشکه‌نه‌وه.هه‌روه‌ک پێشتر به شه‌قکردنی سنگی منداڵان و خۆپیشانده‌رانی دڵ پڕ له هیوا به گولله‌کانتان، نه‌یانتوانی خامۆشی بکه‌نه‌وه.
داخوازی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ڕۆشنه، ئه‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی بارزانیه‌کان و تاڵه‌بانییه‌کان و کۆنه‌په‌رستان و هاوشێوه‌کانیان کۆتایی بێت.شۆڕشی ئه‌مجاره‌ی کرێکاران و لاوانی کوردستان، ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی تووڕه‌یی بیست ساڵه له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش و کارکرد و مێژوی پڕ چه‌وسانه‌وه و تاوانی ئه‌مانه.ئه‌مجاره چه‌وساوه‌کان و بێبه‌شانی کوردستان ئه‌یانه‌وێت له ڕیشه‌وه ئه‌م سیسته‌مه‌یان هه‌ڵته‌کێنن که کردویانه به به‌هه‌شت بۆ خۆیان و که‌مینه‌یه‌کی بچوک، وه دۆزه‌خ بۆکرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ولاوانی کوردستان.خۆپیشانده‌ران و شۆڕشگێڕانی کوردستان ئه‌یانه‌وێت له جیاتی ئه‌م دنیا و سیسته‌مه‌ی ئیستا، سیسته‌م و دنیایه‌کی باشتر دامه‌زرێنن که تیایدا ئازادی بێ سنوور فه‌راهه‌م بێت، که تیایدا یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌رقه‌رار بێت.
مه‌سعود بارزانی له وتاره‌که‌یدا هه‌ده‌فمه‌ندانه ئه‌یویست ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی ئێستای خه‌ڵکی کوردستان بچوک بکاته‌وه و بیکاته کێشمه‌کێشی نێوان خۆیان و ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌ی که له 17/2/2011 دا له گه‌ڵ ئه‌ماندا به خۆپیشانده‌رانی وت ئاژاوه‌گێڕ.هه‌روه‌ها ئه‌و کۆنه‌په‌رسته ئیسلامییانه‌ی که له بیست ساڵی ڕابودوودا و تا ئه‌م ساته‌ش ماتریاڵی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیین و به‌شداری هه‌موو تاوان و گه‌نده‌ڵکارییه‌کانن له گه‌ڵیان، ئه‌یانه‌وێت به سازدانی مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی له مه‌یدانی ئازادی، ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان به‌لاڕێدابه‌رن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان به‌کاریبهێنن.بۆیه زۆر پێویسته خۆپیشانده‌رانی کوردستان، کرێکاران و لاوان و ژنان و ئازادیخوازانی ڕاپه‌ڕیو، وریابن و نه‌هێڵن چی تر سه‌رمایه‌داران و کۆنه‌په‌رستان یاری به ژیان و ئاینده‌یانه‌وه بکه‌ن.به‌ڵکو ئه‌بێت له جێگه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ری جێگه‌ی بگرێته‌وه و ئیراده‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌رجه‌سته‌بێت.
11/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
