پرۆژه یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكراوه و چۆته به‌رده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێزیشی واژووی له‌سه‌ر كردوو و چووه قۆناغی كۆتایی و نزیك بوته‌وه له جێبه‌جی كردن، چونكه یاسا كاتێك ده‌چێته بواری جێبه‌جی كردنه‌وه كه له رۆژنامه‌ی واقیعی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه و به‌نوسراوی ره‌سمی ره‌وانه‌ی داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندار ده‌كرێت، جا وه‌ك یاسا كۆتایی هاتووه. گه‌رچی هه‌ندێك له‌كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مان ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌خۆیان ده‌ڵێن ئۆپۆزیسۆن نه‌ك له‌په‌رله‌مان كه‌وتنه دژی یاساكه، به‌ڵكو هه‌وڵێَكیاندا تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و واژووی له‌سه‌ر نه‌كات، به‌ڵام له (12/12/2010) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژوی یاساكه‌ی كرد.
ئیدی ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن ئۆپۆزیسۆن كه‌وتنه دژایه‌تی یاساكه تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵكیشیان هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شیان بكه‌ن له دژایه‌تیكردنی یاساكه. بیگومان هیچ شتێك بی كه‌موكوڕی نییه چ جایه‌ك یاسا بێت و یاساكه‌ش ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان بێت، چونكه جیا له‌وه‌ی یاساكه هه‌رخۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان تازه‌یه و له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا میلله‌تی كوردیش ئه‌زموونیه‌كی وای له خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه نییه، به‌ڵكو هه‌میشه به‌شێوه‌ی توندوتیژی وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و هیچ هه‌ق و حسابێك نه‌ك هه‌ر بۆ داواكانی نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌ناوبردنیشی زۆر به سانانی وه‌رگیراوه.
جا ئه‌و لایانانه‌ی كه‌له په‌رله‌مان دژی یاساكه‌بوون و ده‌یان ویست وه‌ك خۆیان ده‌یانه‌وێت وابی، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا، بۆیه كه‌وتنه هانی خه‌ڵكی تا دژی یاساكه بوه‌ستنه‌وه ئیدی ئه‌وه‌ی خۆیان پێ راسته‌و ئه‌وانی دیكه‌یان پی چه‌وت و ناڕاست و نادیموكراسی یه و... هیتد. ئه‌وان هانی دژی یاسا ده‌ده‌ن به‌خۆیان بزانن یان نه‌زانن خۆیان به هه‌مووشتێك ده‌زانن كه‌له‌كاتێكدا هه‌مووخه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانین و هه‌روه‌ها هه‌موو پێكه‌وه ئه‌وه‌ی به ده‌ست هاتوو ده‌ورمان تێدا هه‌بووه، ئیدی به‌شێوه‌و شێوازی جیاواز، كه‌پشكی شێر به‌ر ئه‌و هێزو كه‌سانه زیاتر ده‌كه‌وێت كه ئێستا ئۆپۆزیسۆن پێیان ده‌ڵێن هێزی ده‌سه‌ڵات... ؟، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌نگیان پی داون و پێویسته رێز له رای زۆرینه‌ش بگیرێت، جا ده‌كرێت ئه‌و پرسیار بكه‌ین: ئایا ئه‌و هێزانه كه له ده‌سه‌ڵاتن به‌ڵی هێنده دژی ئازادین؟! كه له‌كاتێكدا زۆرترین قوربانیان له پێناوی ئازادی و خۆشگوزاره‌نی خه‌ڵكی كوردستان داوه‌و هه‌وڵیش ده‌دان به‌رده‌وام بۆی، به‌ڵام ئێستا ئازادی له خودی میلله‌تی خۆیان زه‌وت بكه‌ن؟!، كه من یه‌ك به‌خۆم نه‌ك هه‌ر نابینم رێگری له ئازادی هه‌بی به‌ڵكوه به‌دیشی بكه‌م ئاماده نیم بۆ ساتێك بوه‌ستم و ده‌نگ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و به گژیان ده‌چمه‌وه كه زۆریش بڕوام هه‌یه ئه‌وه‌ی به هێزی ده‌سه‌ڵات ده‌وترێت بۆ زه‌وتكردنی ئازادی و نه‌بوونی دیموكراسی نییه و دڵنیام نییه، چونكه خۆم له‌م وڵاته ده‌ژیم و به‌رده‌وامیش چاودێری ره‌وشی سیاسی و دیموكراسی كوردستان ده‌كه‌م.
جاده‌كرێت و زۆریش سروشتی یه كه رای جیاواز و روانگه‌و بۆچوونی جیاواز هه‌بن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌جێگای له سه‌ر وه‌ستانه ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێكی ئه‌وانی دیكه به روانگه‌ی ئۆپۆزیسۆنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان نادیموكراسی و دژ به ئازادی و ناڕاسته... هتد؟!، ئیدی ئه‌و هێزه‌ی كه چووه‌ته ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئاینی، سۆشالیسی، لیبرالیتی، ... هتد بێت، خراپه و له‌جێگای خۆی دا نییه‌و به‌هایه‌كی وانی یه... ؟.
به‌ڵام هه‌مووش كۆكین له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی هیچ كه‌س و لایه‌ك دژبه خواست و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات و نه‌ته‌وه و نیشتمان نییه، به‌ڵام شێوازی جیاواز هه‌یه له‌وه‌ی كام پێش كام بكه‌وێت كامیان جاری نه‌كرێت یاخود به‌حووكمی ئه‌زموونی هه‌ندێك له‌هه‌ندێكی دیكه زیاتره له‌سه‌ر جێبه‌جی كردن و كاردانه‌وه‌ی بڕیاره یاسایی وكاره‌كان. چونكه ئه‌وانه‌ی دژ به خواستی گشتین، ئه‌وانه‌ن كه به ئاشكرا نین و به‌ڵكو له وڵاتانی دژ ونه‌یارو نادیارن.
به‌ڵام ئه‌وی جێگای نیگه‌رانی و مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئه‌وهێزانه‌ی خۆیان به‌شدارن له بڕیاردان، كه‌چی هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ه‌ن دژ به یاسا، جا ده‌بی بزانن بۆ ئه‌م قۆناغه ئۆپۆزیسۆنن، به‌ڵام سبه‌ی ئه‌گه‌ر گۆڕانی زۆر گه‌وره‌ی ره‌وشی سیاسی هه‌رێم روو نه‌دات، ره‌نگه و زۆریش سروشتی یه كه سبه‌ی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جی كردن بن، به‌س خه‌ڵكی بۆ هاندان به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا بجوڵێنه‌وه كه‌مایه‌ی نیگه‌رانییه و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت... ؟ به‌دوو رونگه كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی زیاتر لی ده‌كه‌وێته‌وه:.
یه‌كه‌م: خه‌ڵكی به‌گشتی كه هێنده زانیاریان له یاسا نییه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شێوازی ده‌ركردنی یاسا نییه به‌ڵام ئۆپۆزیسۆن رایان ده‌هێنن بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به یاسا. كه به‌ڕاستی هه‌ندێك له‌و هاوڵاتیانه‌م دی كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرا هێنده تووندبوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆپیشاندن دژی دوژمنی كردبی.. ؟! به‌ڵام ئه‌وه‌شم ده‌خوێنده‌وه كه‌مه‌عریفه‌یه‌كی ئه‌وتووی له‌سه‌ر نه‌ك هه‌ر یاسا كه‌نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر روشی سیاسیش نییه.
دووه‌م: ڕسكاندنی چه‌مكی دژ له‌ناخی خه‌ڵكیدا كه ئیدی شته‌كه هه‌ر چیه‌ك بێت ده‌بێت دژ بێت، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش زۆر خراپه و ته‌ئكیدیش ناهه‌قییه ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ره‌وشی گشتی هه‌رێم، چونكه هاندانی هاوڵاتیان به‌ئاقارێكی دیكه‌دا به پاڵپشتی هێزێكی به‌شداری پڕۆسه‌ی سیاسی كه خۆیان ناوناوه ئۆپۆزیسۆن، هه‌میشه ده‌ڵێن مایه‌ی خراپی زیاتر له‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌و یاسایه، به‌ڵكو بۆ یاساكانی دیكه‌ی رێكخستنی ژیانی خه‌ڵكی.. ؟!.
باشه نه‌ده‌كرا پێش وه‌خت مه‌عریفه‌یه‌كه‌ی باش بدرێت به هاوڵاتیان، واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانه‌ی كه‌ناڕازین، خودی خۆیان له ئاستی باڵا پێشڕه‌وه‌یه‌تی خه‌ڵكیان بكردایه و رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كانیان به‌ناڕاست نه‌گه‌یاندیه و بۆ یه‌كجار و له یه‌ك جێگاش بوایه نه‌ك له هه‌موو شوێنێكی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له ناو خه‌ڵكی ئاسایی و وا یاساكه‌ش به‌چ شێوه‌یه‌ك بێت ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه خۆشیان له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن رێڕه‌وی یاسا چۆن ده‌ڕوات و چ كاتێك بوار بۆ هه‌مواركردنی هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان به‌خۆیان هه‌بی، یاخود به واتایه‌كی دیكه بڵێن ئه‌وانه ناتوانن به راست گۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆیان بڵێن به‌ڵی مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێن راسته و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی دیكه ده‌یڵێت ناڕاسته‌و دژ به خواستی خه‌ڵكه. به‌ڵكو ناره‌زای له‌و خاڵه‌و بڕه‌گانه چڕ بكردایه‌وه كه پێیان باش نییه نه‌ك یاساكه هه‌مووی، یان بۆ كه‌سبكردنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بۆ لایه‌نگری سیاسیان؟!.
چونكه زۆر خه‌ڵك كه دژی یاساكه ده‌وه‌ستانه‌وه، كه‌له‌كاتێكدا یاساكه باشترین شتی تێدایه كه پێشتر نه‌بووه، وه‌ك ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌ر له خۆپیشاندان ده‌گرن، ئه‌گه‌ر هاتوو خوانه‌كرده كه‌سی زیانی به‌ركه‌وێت له‌خۆپیشاندان به‌بریندار بوون یان له ناوچوون، كه‌سوكاری خۆپیشاندن داوای قه‌ره‌بو بكه‌نه‌وه واته پشگیریه‌كی یاسای بۆ زیان لی كه‌وتوانی خۆپیشاندان دروست بووه جگه له‌وه‌ی هه‌ر یاسایه‌كه بۆ رێكخستنی خوپیشاندانه نه‌ك بۆ ئه‌نجام نه‌دانی خۆپیشاندان؟!. چونكه وڵاته‌كه‌مان بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت چوار ده‌ورمان به‌لایه‌نی دوژمنكار و نه‌یار ده‌وره‌دراوه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش مه‌عریفه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و دوور له توندوتیژی نییه چ جایه‌ك رێڕوی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسا له چ كاتێك و بۆ چ مه‌به‌ستێكه له خۆپیشاندان دا.
ئه‌م دژ به یاسایه ئه‌وه‌م بیر ده‌خاته‌وه قوتابی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی بووم له‌ساڵی (1982) وه‌ك ناڕه‌زای دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌قوتابخانه‌كه‌دا خۆپیشاندانمان ئه‌نجام دا، دار و به‌ردی قوتابخانه‌مان دایه سه‌ر یه‌ك و مامۆستایه‌كی زۆر كورد په‌روه‌رمان سه‌د جار یادی به‌خێر و ده‌ستی ماچ ده‌كه‌م، هاته ژوره‌وه ووتی: ئایا بۆچی شتی قوتابخانه ده‌شكێنن ئه‌وه موڵكی خۆتانه نه‌ك حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان ده‌كه‌ن وه‌رن من له‌پێشتانه‌وه ده‌ڕۆم، چونكه ئێوه له قوتابخانه‌كه‌دا ده‌خوێنن و مه‌عریفه‌ی و زانیاری لی فێرده‌بن نه‌ك حكوومه‌ت. كه به‌ڕاستی قسه‌كه‌ی بووه ئه‌ڵقه‌یه‌كه‌وه چووه گوێمه‌وه هه‌تا ئیستاشی له‌گه‌ڵ دابی، كاتی ده‌نگی ناڕه‌زای به‌رزده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌م له‌به‌ر چاوه كه داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت له خزمه‌ت میلله‌تدایه ماڵی خه‌ڵكیش هی خۆیانه، به‌ڵام مه‌عریفه‌ی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زور كات له جێگای خۆی دانه‌بووه و رێڕه‌وی خۆپیشاندان زیانی به خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌یاندوه كه‌سیش خۆی به رپرس نه‌زانیوه، باشترین نموونه شكاندن و سوتاندنی مۆنۆمێتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه كه به‌ڕاستی پاساو هه‌ڵناگرێت، چونكه ئه‌وه سوكایه‌تی بوو به هه‌موو قوربانی و شتێكی ئه‌م وڵاته‌كرا له‌ساڵی2006.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته نیگه‌تیڤانه دووباره نه‌بێته‌وه باله‌كاتی خۆپیشاندان موڵه‌ت وه‌ربگیری بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشڕه‌وایه‌تی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن تا خۆپێشاندان ئامانجی خۆی بپێكی و رێڕه‌وه‌كه‌ش به‌ئاڕاسته‌ی پۆزه‌تیڤانه بێت، مۆڵه‌تیش زۆ باشه كه له‌كاتێكیشدا یاسا هه‌بی بۆ رێكخستنی.
جیاله‌وه‌ش ئه‌م یاسایه بۆیه‌كه‌م جار‌و دواجار وهه‌تاهه‌تاش نییه. چونكه زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌م یاسایه‌ن هه‌یه بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان و چه‌ند جار هه‌موار كراوه. یاساناسێكی خۆمان له فه‌ڕه‌نسا خوێندنی ته‌واوكردوه، ووتی: له فه‌ڕه‌نساش به‌بی موڵه‌ت هه‌رگیز خۆپیشاندان ناكری، ئه‌گه‌ر كرا یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات. باشه ده‌پرسم ئاستی مه‌عریفه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زور زیاتره له‌خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی دیكه پێشكه‌وتوو، كه‌له‌كاتێكدا له‌وی خۆپیشاندان پێویستی به موڵه‌ت، به‌ڵام ئۆپۆزیسۆن له‌مه‌ڕ خۆمانه نه‌ك هه‌ر دژی موڵه‌ت وه‌رگرتنه بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، به‌ڵكو به بیانوی ئازادی زیاتر خه‌ڵكی هانده‌دان تا دژی به‌یاسا بوه‌ستنه‌وه و خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن به دوژمنی به‌شێكی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی ئه‌م هه‌رێمه كه ئه‌وه‌ش ئه‌و لایانه‌ن كه ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
