گه‌وره‌ترین قه‌یرانی فه‌لسه‌فه‌ی نوسین له ناو دنیا به‌ڕه‌ڵاییه‌کی نوسینی ئه‌مڕۆی کوردی قیت بونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو کاڵفام وگه‌وجانه‌یه که خۆیان کردۆته سوکرات وئه‌فلاتون وده‌قی پوچ پوچی حزبی سه‌ر وگوێلاک شکاو ئه‌نوسن وهه‌ر جاره‌ی دێن تانه له که‌سێک ئه‌ده‌ن، ئه‌وانه هه‌ڵگری جۆره نه‌خۆشیه‌تێکن که‌سێک توانی ده‌قێک بنوسێ که ماناکه‌ی جیاواز بێت له ئه‌وان ئه‌وا ئه‌و دێت لینگاوقوچ وشه‌کان هه‌ڵئه‌ڕێژێت ونوسینه‌کان به دڵی خۆی دائه‌تاشێت ووه‌ک ساوار ئه‌یکاته‌وه به بڕوش ودواتر ئه‌ینوسێته‌وه من تێناگه‌م گه‌ر ئافره‌تێک نوسینی نوسی ئازاده له‌وه‌ی چۆن ئه‌نوسێ به‌ڵام بۆ زرته زه‌لامه‌کانی وه‌ک لوقمانی حاجی که‌ریم دروست نیه به هه‌ر ناوێکه‌وه بێت کار له‌سه‌ر که‌سایتی ئافره‌تان وخه‌ڵکی تر بکات چونکه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی کوردی نه‌بونی ئازادیه جا واوه‌یلا ئازادی ژنان، گه‌ر که‌سێک خۆی به نوسه‌ر نازانم چی ئه‌زانێت ئه‌بێت هانی ئافره‌تان بدا تا بنوسن نه‌وه‌ک دژایه‌تیان بکا، دنیابینی ئافره‌ت وپیاو جیاوازیه‌کی هه‌یه پێویست به‌وه ناکات من بێم بایلۆجیانه باسی بکه‌م بۆ کاک لوقمان ئافره‌ت بۆ وا ئه‌نوسێت وپیاو بۆ وا به‌ڵام سه‌ره‌کیترین شت ئه‌وه‌یه که جه‌نتڵمانیه‌تی پیاو ده‌به‌نگیه بێ ماهیه‌تی ژن، بۆیه هه‌ڵاوێردکردنی ژن له دیده تایبه‌تیه کرچ وکاڵه‌کاندا گه‌لحۆیی به‌رهه‌م ئه‌هێنێت نه‌وه‌ک فانتازی فه‌لسه‌فه‌ی نوسین،
دواتر کاک لوقمان وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی هیچی نه‌بێت دێت باسی تابلۆ حه‌سه‌ن ئه‌کا من پارێزه‌ری تابلۆ حه‌سه‌ن نیم وه ئه‌ویش پێویستی به‌وه نیه به‌ڵام وه‌ک هاوڕێیه‌ک ئه‌یناسم ئه‌زانم ئه‌وه‌ی تۆ به‌ناوی حیزب نوس مه‌به‌ستت له کوێیه‌و بۆ کوێیه ئه‌توانیت له سایته‌که‌دا بنوسیت زیاتر واوا ئه‌ته‌وێ چی بڵێت ئه‌وه بنوسه به‌ڵام تابلۆ گه‌ر حیزبی نوس بوایه وه‌ک جه‌نابت پاره‌ی له یه‌کێتی وه‌ر‌ئه‌گرت وپۆزی سه‌ربه‌خۆیی نازانم چی لێ ئه‌دا ئاخر له کاک لوقمان ئه‌پرسم ج به‌ڵگه‌یه‌کت هه‌یه که تابلۆ حیزبی نوسه چ به‌ڵگه‌یه‌کت هه‌یه کا تابلۆ پشتگری حیزبێکی کردبێ؟؟
به‌ڵام به‌ڵگه‌کان له‌سه‌ر جه‌نابت هاوار ئه‌که‌ن خۆیان ئه‌دوین
دواتر من تێناگه‌م لوقمان کاری تری نیه جگه له‌وه یان ئه‌یه‌وێ به واسیته‌ی ئه‌وه سایته‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بکا ودوو خوێنه‌ر سه‌ردانی بکه که ئه‌مه خۆی ئه‌و گه‌لحۆلۆجیه‌یه که من ناوی ئه‌به‌م چونکه بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک هه‌ست بکا ئه‌بێت به به‌شیک له پرۆسگه‌لێک که‌ناوی کاڵفامیه
کاک لوقمان ئامۆژگاری تابلۆ ئه‌کا باشه به‌ڕێزم بۆ ئامۆژگاری خۆت ناکات وبۆ ئامۆژگاری خێزانه‌که‌ت ناکه‌ی چ هونه‌رێکه ده‌ست بخاته ناو نوسینی که‌سیکی تره‌وه جا به‌هه‌ر ناوێکه‌وه بێت کام ڕۆشنبیری وکام فه‌لسه‌فه‌یه کام لوقمان پۆزی پێ لێئه‌دا؟؟
کامه‌یه ده‌ق و نوسینی گرانبه‌های لوقمان با هه‌موو بزانین و بیبینین تا له‌گه‌ڵ نوسینه ته‌نزه‌کانی تابلۆدا به‌راوردیان بکه‌ین.
17.3.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
