زۆر به‌داخه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوو بابه‌ته پێشنیاری سكاڵائامێزم له هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی (ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ) و (پێشمه‌رگه دێرینه‌كان) له‌سه‌ر هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ی دێرینی (حشك) هاوڕێیان (دڵشاد كۆیی و هاوڕێ ئاشتی) بڵاوكرده‌وه، به‌وه‌ی كه مافی خۆیان وه‌كو دوو تێكۆشه‌ری حزبی شیوعی و قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، به‌و ئومێده‌ی به‌رپرسان له كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به‌ده‌نگ ئه‌م بابه‌ته سكاڵائامێزه‌وه بێن و مافی خوراویان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه بابه‌تێك به‌ناونیشانی "مامۆستا رابه‌ر، ، ، و ناسنامه دره‌نگ وه‌خته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزبی شیوعی" به‌ناوی (حه‌مه‌ڕه‌شاش) ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی من وه‌كو (رابه‌ر ره‌شید) له‌ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌و هه‌تا له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌شدا هاتووه‌و به حیساب ئه‌و دوو بابه‌ته پێشنیاره‌ی من سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نووسینه‌ن، بۆیه وه‌كو مافێكی ره‌وای خۆم، هه‌وڵده‌ده‌م به زمانی گوڵ وه‌ڵام بده‌مه‌وه، چونكه هه‌ر له هه‌رزه‌كارییه‌وه حزبه‌كه‌م (سۆسیالیست) فێری زمانی زبری نه‌كردووم.
1. ئه‌وه‌ی به ویژدانه‌وه هه‌ردوو بابه‌ته‌كه‌ی من بخوێنێته‌وه، دڵنیا ده‌بێ له‌وه‌ی مه‌به‌ستی من شتێكه‌و ئه‌م نووسینه‌ی كه به‌ناوی (حه‌مه‌ڕه‌شاش) یشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه شتێكیتره، چونكه ئامانجی نووسینه‌كان زۆر له‌یه‌كتره‌وه دوورن.
2. خۆزگه نووسه‌ری بابه‌ته‌كه، ناوی خۆی به‌كارده‌هێنا، نه‌ك ناوی هاوڕێ حه‌مه‌ڕه‌شاش، كه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر داوای خۆیشی ئه‌و برا نووسه‌ره بۆی نووسیبێ، به‌ڵام خۆ ده‌كرا، ناوی منی تێدا به‌كارنه‌هێنرابوایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوهێنانه‌كه‌ی من مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی له پشته‌وه‌یه‌و خوێنه‌ری زیره‌ك زوو لێی تێده‌گات.
3. له ناونیشانه‌كه‌دا به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (مامۆستا رابه‌ر... . و... تاد)، ده‌بێ مه‌به‌ست دانه‌پاڵی چ ئاوه‌ڵناوێك بێ بۆ من، كه ئه‌وه‌ی له خاڵبه‌ندیی نووسین بزانێت، دانانی ئه‌و خاڵانه، واتای دیكه‌ی له پشته‌وه‌یه، خۆزگه ئه‌وه‌شم بۆ روون ده‌بۆوه‌و خودی خاوه‌نی نووسینه‌كه ئه‌و بۆشاییه‌ی بۆ پڕ ده‌كردمه‌وه، نه‌ك (حه‌مه‌ڕه‌شاش) ی براگه‌وره‌م. لێره‌شه‌وه رێزم بۆ بۆچوونه‌كه‌ی ده‌بێ، هه‌ر ئاوه‌ڵناوێكیش بێ، چونكه خه‌یام وته‌نی: (من ئه‌و كه‌سه‌م كه خۆم ئه‌یزانم) .
4. ئه‌وه‌ی هه‌ردوو بابه‌ته‌كه‌ی منی به ویژدانه‌وه خوێندبێته‌وه، هه‌تا ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌شیان ئاراسته‌كراوه، كه تا ئێستا له نزیكه‌وه هیچیشیان ناناسم، له‌و راستییه گه‌یشتوون كه مه‌به‌سته‌كه‌ی من مه‌به‌ستێكی پیرۆز‌و ره‌وایه، بۆیه به‌پێی زانیارییه‌كانی من به‌دواداچوونیان بۆكراوه‌و به سوپاسه‌وه هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان كه‌وتوونه‌ته‌گه‌ڕ.
5. له كۆتاییشدا جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه: ئه‌گه‌ر ناوی من به‌كارنه‌هێنرابوایه، هیچ وه‌ڵامێكم بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌ده‌بوو، به‌ڵام چ هه‌ڵوێستی خۆم وه‌كو رابه‌ر ره‌شید كه ساڵ و نیوێكیش ده‌بێ، ناو باره‌گاكه‌ی پردێی حزبی شیوعیم نه‌بینیوه‌و بچووكترین كێشه‌ی شیوعییه‌كانیش له شارۆچكه‌ی پردێ رووبدات، ده‌سه‌ڵات رووبه‌ڕووی منی ده‌كاته‌وه، هاتوچۆنه‌كردنه‌كه‌یشم هۆكاری خۆی هه‌یه‌و خودی حزبیش ئاگای لێیه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من له لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، نوێنه‌ری رۆژنامه‌نووسانی شیوعیم و ئه‌وپه‌ڕی په‌یوه‌ندیشم له‌گه‌ڵ محه‌لی كه‌ركوكی حزبدا هه‌یه‌و تا ئێستاش (حشك) به حزبێكی تێكۆشه‌ر ده‌زانم، كه نابمه ئه‌ندامی حزبیش، ئه‌وه‌یان زیاتر په‌یوه‌ندی به عێراقی بوونی حزبه‌وه هه‌یه، هه‌ر خودی (هاوڕێ حه‌مه‌ڕه‌شاش) یش ده‌كه‌مه شاهیدی ئه‌م راستییانه، ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه شاهیدی بدات.
جارێكی دیكه‌ش خۆشه‌ویستیم بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه هه‌یه كه رۆژگارێك له شاخ پێكه‌وه بووین و ئێستا مافی هه‌ندێكیان وه‌كو پێویست نه‌دراوه.
خوێنه‌ری به‌ڕێزیش دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، كه وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك، ره‌وشتی كاری رۆژنامه‌وانیم، رێگه‌ی ئه‌وه‌م پێنادات، زمانی زبر بكه‌مه ناسنامه‌ی نووسینه‌كانم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
