به‌ڕێز سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له سيانزه‌يه‌مين کۆنگره‌ی پارتی ديموکراتی کوردستاندا(14/12/2010) هاته سه‌ر باسی دروشمی مافی چاره‌نووس که مافێکی ره‌وای گه‌لی کوردستانه‌و، هه‌موو دام و ده‌زگاکان و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی مافی چاره‌نووسيان بۆ گه‌وره‌و بچوکی گه‌لان بڕيارداوه دانيان پێداناوه، سه‌رۆک بارزانی له‌م باره‌يه‌وه به‌شه‌کانی ديکه‌ی کوردستانی دابه‌شکراوی فه‌رامۆش نه‌کرد.به‌مه‌ش وتاره‌که‌ی سيمايه‌کی نه‌ته‌وايه‌تی راست و دروستی وه‌رگرت.له راستيدا وتاره‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی جارێکی‌تر مافی چاره‌نووسی هێنايه‌وه ناو، نه‌ک ته‌نيا کوردستان و عێراق، به‌ڵکو هه‌موو دنيا..دياره شتێکی ئاساييه که هه‌موو شۆڤينيسته‌کان، به‌تايبه‌تی شۆڤينيسته‌کانی تورک و فارس وعه‌ره‌ب ئه‌م چه‌شنه وتاره‌يان پێناخۆشبێت، چونکه شۆڤينيزم له جه‌وهه‌ردا دژی مافی بڕياردانی چاره‌نووسی گه‌لانی ديکه‌يه.سه‌رجه‌م هێزه سياسييه‌کانی کوردستان ده‌بی له خه‌باتدا بۆ هێنانه‌ديی مافی چاره‌نووس هه‌ڵوێستی نه‌ياران و شۆڤينيسته‌کان له‌به‌رچاوبگرن و ريسوای بکه‌ن و به‌رده‌وام کۆمه‌ڵانی گه‌ل به‌هه‌موو لايه‌نه‌کانی ئه‌م مافه ره‌وايه ئاشنا بکه‌ن و له گوتن و نووسين وکردار نه‌وه‌ستن.بێگۆمان له‌سه‌ر نووسين و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه به زمانه زيندوه‌کانی دنياش بايه‌خی خۆی هه‌يه.پێموايه مافی چاره‌نووس مافێکی ره‌وای گه‌وره‌و بچوکی گه‌لانه به‌بێ جياوازی و، ده‌بوو پێش سه‌ده‌يه‌ک له‌مه‌وبه‌ر گه‌لانی کوردستان، وه‌ک عه‌ره‌ب و تورک و فارس به‌م مافه ره‌وايه‌يان شادبن.ده‌بێ شۆڤينيسته‌کان و نه‌ياران، ئه‌گه‌ر له رووی سياسييه‌وه که‌مێک ئابڕومه‌ندييان هه‌بێ، شه‌رم بيانگرێت که ئه‌و مافه‌يان بۆ نه‌ته‌وه‌کانی خۆيان ده‌وێت و به‌ڵام، له سه‌ده‌ی بيست ويه‌که‌مدا، بۆنه‌ته‌وه‌کانیتر به ناڕه‌واو جيابوونه‌وه‌ی داده‌نێن! هه‌روا پێموايه مافی چاره‌نووس، وه‌ک زانا بليمه‌ته‌کانی دنيا جه‌ختيان له‌سه‌ر کردۆته‌وه، ته‌نيا يه‌ک مانای گشتگيری هه‌يه، ئه‌ويش مافی سه‌ربه‌خۆيی و
--------------------------------------------------------
(1) وشه‌ی "چاره‌نووس" زاراوه‌يه‌کی کورديی ره‌سه‌نه‌و چه‌سپاوه، واته به عه‌ره‌بی ( تقرير المصير) پێموايه ئه‌م زاراوه‌يه جێگه‌ی خۆی گرتووه‌و راست نييه بگوترێ " چاره‌ی خۆ نووسين"که له ئه‌وروپاو شوێنه‌کانیتر منداڵان له که‌رنه‌ڤاڵه‌کاندا "چاره‌ی خۆيان به‌بۆيه‌ی ره‌نگاوره‌نگ ده‌نووسن"!
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته، به مافی جيابوونه‌وه‌شه‌وه‌و، به‌مافی يه‌کگرتنه‌وه‌ی خاکی دابه‌شکراويشه‌وه که ئه‌مانه مافی ره‌وای گه‌له چه‌وساوه‌که‌مانن.نووسه‌رانی واهه‌ن نامه‌ڵبه‌ندی و ئۆتۆنۆمی و فيدراڵی و ئه‌م شێوازانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به مافی (چاره‌نووس) داده‌نێن که ئه‌مه هيچ راست نييه.ئه‌م شێوازانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن، هيچ کامێکيان ناگه‌نه ئاستی مافی چاره‌نووس، چونکه وه‌ک گوتمان، چاره‌نووس ته‌نيا يه‌ک مانای هه‌يه ئه‌ويش جيابوونه‌وه‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆيه.
دياره ده‌شێ نووسه‌رانی وا هه‌بن بڵێن: "ئه‌ی نامه‌ڵبه‌ندی و ئۆتۆنۆمی و فيدراڵی يه‌کێتی ئاره‌زومه‌ندانه (إتحادی أختياری) نين؟"، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم نه‌خێر به‌هيچ جۆرێک.يه‌که‌مين مه‌رجی يه‌کێتی ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌وه‌يه راپرسی (رێفێراندوم)ی بۆ بکرێت.ئه‌گه‌ر رێفێراندومێکی ديموکراسی بکرێت، بێگومانم که خه‌ڵکه‌که به زۆربه‌ی ده‌نگ سه‌ربه‌خۆيی هه‌ڵده‌بژێرن.
با راپرسی بکه‌ن و سێ هه‌ڵبژاردن بخه‌نه ناو ئه‌نکێتی راپرسی: أ- حوکمی زاتی- ئۆتۆنۆمی ب- فيدراڵی ج- سه‌ربه‌خۆيی...
ئه‌و کاته به‌چاکی ده‌رده‌که‌وێت که جه‌ماوه‌ی گه‌ل به‌زۆربه‌ی ده‌نگ سه‌ربه‌خۆيی و جيابوونه‌وه‌ی ده‌وێت.جائه‌گه‌ر هه‌ر يه‌ک له‌م سێ ئامانجه هه‌ڵبژێرن ئه‌و کاته ده‌توانرێت به راستی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناو بنرێت (يه‌کێتيی ئاره‌زوومه‌ندانه).يه‌کێتی ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌وه‌يه که به‌ڕاستی ئاره‌زومه‌ندانه‌بێت و به راپرسی بڕياری چين و توێژه‌کانی گه‌لی له‌سه‌ر وه‌ربگيرێت، نه‌ک به داسه‌پاندن و به‌زۆری زۆرداری، له‌م باره‌يه‌شه‌وه ئه‌زمونی گه‌لان که‌منين.ته‌نيا چه‌ند نمونه‌يه‌ک باسده‌که‌ين: له دوای شۆڕشی سۆسياليستيی مه‌زنی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917 به ماوه‌يه‌ک گه‌لی فينله‌ندا داوای سه‌ربه‌خۆيی و جيابوونه‌وه‌ی کرد له يه‌کێتی سۆڤيه‌ت، لێنينی مه‌زن به‌بێ چه‌ندوچون بڕياری دا‌و، ئۆڕگان و دامه‌زراوه‌کانی شۆرای گه‌ل ئه‌و بڕياره‌يان په‌سندکردو هه‌ر له‌و کاته‌شه‌وه تا ئێستا فينله‌ندا ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆيه‌و شۆره‌وی و وڵاتانی سۆسياليستيی ئه‌وده‌م و هه‌موو وڵاتانی دنيا په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ل فينله‌ندا به‌هێزه‌و، ئه‌نداميشه له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه يه‌کگرتوه‌کاندا.نمونه‌يه‌کی ديکه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه وڵاتی سودانه که باشوری وڵات داوای سه‌ربه‌خۆيی و جيابونه‌وه ده‌کات و ده‌سه‌ڵات و نێوه‌نده شۆڤينيسته‌کان زۆريان هه‌وڵداوه گه‌لی باشور له‌مافی بڕياردانی چاره‌نووس بێبه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام دواجار ناچاربوون مل بۆ داخوازيی گه‌لی باشور که‌چ بکه‌ن و راپرسی "رێفێراندوم" بڕيار بدرێ.(که له ئه‌نجامدا پتر له80% ده‌نگيان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و جيابوونه‌وه دا – نووسه‌ر) له دوا وتاريشيدا سه‌رۆکی سودان (عومه‌ر ئه‌لبه‌شير) چه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌نجامی رێفێراندومه‌که په‌سند ده‌که‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا پاشگه‌زنه‌بێته‌وه!.(ناوبراو رايگه‌ياند که ئه‌نجامه‌که‌شی لاپه‌سنده- نووسه‌ر).
به‌ڵام لای ئێمه له کوردستان فه‌رمانڕه‌وايانی به‌غداو چه‌ندان لايه‌نی ديکه‌ی خاوه‌ن خوليای شۆڤينی به‌وته‌کانی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی گرژبوون و، چه‌ندان لێکدانه‌وه‌ی نابه‌جێيان بۆ بڵاوکرده‌وه، له‌کاتێکدا که‌دێنه سه‌ر ته‌نيا قسه‌و وشه‌ی رووت به زمانی جۆربه‌جۆر باسی مافه‌کانی مرۆڤ و ديموکراسی ده‌که‌ن! باسی يه‌کێتی خاک و نيشتيمان ده‌که‌ن و خۆيان له‌وه هه‌ڵه ده‌که‌ن که گه‌لی کوردستان خاوه‌ن نيشتيمانی خۆيه‌تی و، نيشتيمانی که‌سی داگيرنه‌کردووه‌و، نيشتيمانه‌که‌ی به‌شێک نييه له خاکی عه‌ره‌ب و، گه‌له‌که که‌مايه‌تی نييه‌و مافی ره‌وای خۆيه‌تی که به‌پێی ده‌ستور دانبنرێ به مافی چاره‌نووسی گه‌لی کوردستاند، وێڕای مافی يه‌کێتيی نه‌ته‌وايه‌تی.
له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌مه‌يه ره‌وتی چه‌په‌کان و هه‌ڵوێستی زانستانه‌يان، به هه‌موو هێزو باڵه‌کانيانه‌وه، له‌م مه‌سه‌له گرنگه نه‌ته‌وايه‌تی و مرۆڤايه‌تييه‌داو سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ خه‌باتگێڕانی پێناوی ئه‌م ئامانجه به‌رزه‌يه که هه‌رده‌بێ بێته‌دی.
--------------------------------------------------------
گۆڤاری (چيا) ژماره‌ی 39)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
